Your Dimples are the Reason
واتە چاڵەکەی ڕومەتت هۆیە” ئەمساڵ بوو بە تایتێڵی بەرهەمێکی نوێی شاعیر گۆران ڕەحیم. ئەم بەرهەمە کۆمەڵێ کورتە شیعری بە ئینگلیزی لە خۆ گرتوە کە لە ئەمەریکا چاپ کراوە.
لە پەیوەندیەکدا گۆران ڕەحیم پێی ڕاگەیاندین کە ئەم بەرهەمە دیاریەکە بۆ خوێنەرانی لە سەرتا سەری جیهان. سەبارەت بە تایتڵی پەرتوکەکەی ئەو وتی بە ئینگلیزی و لە دونیایی ئەدەب (دیمپڵز) مانایەکی ڕۆمانسی و جوانکاریە بەڵام بە داخەوە کە لە فەرهەنگی کوردی وشەیەکی تایبەتی نیە جگە لە چاڵی سەر ڕومەت. بیرۆکەی ئەم هەڵبژاردنە ڕێنەمایی هەندێک شاعیر بوو کە پێیان خۆش بوو بەرهەمەکەم تایتڵێکی ڕەسەنی هەبێت کە پێشتر بە کار نەهێندرا بێت.
چاپ کردنی ئەم پەرتوکە لەم مانگەدا هۆی ئەوەیە کە گۆران ڕەحیم ئەم بەرهەمەی دەکاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ خوێنەرانی لە سەرتاسەری جیهان.
سەبارەت بە کاری داهاتوی گۆران بە پێکەنینەوە وتی ئەو پلانی پێش وەخت دانانێت بۆیە نازانێت بەرهەمی داهاتوی چیە و چی دەبێت.
گۆران ڕەحیم کوردێکی دانشتوی وڵاتی ئەمەریکایە و لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بە شێوەیەکی فەرمی بەرهەمی شیعری هەیە و ئەمە چوارەم پەرتوکە کە لە لایەن دەزگای ئیبوکەوە چاپ دەکرێت.
وێنە: لە پەیجی گۆران ڕەحیم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە.