گۆران سۆزدار وەک ناوێکی نوێ لە دونیای هونەری گۆرانی یەکەم گۆرانی بەناوی ( لێم ببوورە ) تۆمار دەکات. تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن شاعیر مامۆستا (جبار حەبیب) نوسراوە، ئاوازو دابەشکردنی لەلایان گۆران سۆزدار بۆ کراوە، هەروەها هونەرمەندی ناسراو (شاپور باستیان سار) کاری ئامادەکردن و ئەڕەنجۆی بۆ ئەنجام داوەو موزیک لە لایەن گروپێکی پرۆفیشیناڵ لە تورکیا بۆ کراوە.
گۆران سۆزدار تایبەت بە چرا تیڤی دەربارەی ئەم کارە هونەرییەی ووتی: “دەتوانم بلێم لە کۆتایی کارەکانمانین بە هیوام لە ماوەیەکی کورتدا لە سەر شاشەی هەموو تیڤیەکان بە بێ جیاوازی هەروەها لە ماڵپەڕە هونەریەکانیش بە دیدو گوێی ئێوە ئاشنا بێت”.
ماوە بڵێین چەند دیمەنێکی گۆرانیەکە لەلایەن دەرهێنەرو وێنەگری بە توانا (پێشەوا نەبەرد) لە شاری یەتۆبۆری وڵاتی سوید بۆ ئەنجام درواە.