پاش ئه‌وه‌ی دوێنی شه‌و و له قۆناغێكی تری به‌رنامه‌ی “ئه‌ره‌ب ئایدل”ی كه‌ناڵی (MBC) “په‌رواز حسێن” به جلی كوردیه‌وه گۆرانی وت ئه‌وه‌ش بووه جێگای سه‌رسورمانی بینه‌رێكی زۆر له كوردستان هاوسه‌ره‌كه‌شی بهڵێنیدا گه‌ر په‌رواز بگاته قۆناغی كۆتایی ئه‌وا ئاڵای كوردستان له‌به‌رنامه‌كه‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه.
گۆران ساڵح هاوسه‌ری په‌رواز به ئێن ئارتی 2 ی راگه‌یاند: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ك بین كوردین، هه‌ر بۆیه زۆرم پێ ناخۆش بوو كه له‌یه‌كه‌م پرۆگرامدا له‌جیاتی ناوی كوردستان ناوی شیمال عێراق هات ئه‌وه‌ش به ده‌ستی په‌رواز نه‌بوو به‌ڵكو منیش لام ناخۆش بوو چونكه ده‌بوایه بوترایه كوردستان.
گۆران ده‌شلێت ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی كۆتایی نه‌ك ته‌نها ناوی كوردستان دێـت به‌ڵكو ئاڵای كوردستانیش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌وه‌ش دڵگرانه خه‌ڵك له كوردستان بڕیاری به‌په‌له ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت پێویسته خه‌ڵكیش ئه‌وه‌نده به پهلهنهبن له بڕیادان و چاوه‌رێ بكه‌ن تا پڕۆگرامه‌كه ده‌كاته كۆتایی .
پەرواز حسێن تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندكاری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرەو، مانگی رابردوو له به‌رنامه‌كه‌دا به كوردی‌و عه‌ره‌بی گۆرانی وت‌و سه‌ركه‌وتنی بهستهێنا و به‌هه‌مان شێوه‌ش دوێنێ شه‌و له به‌رنامه‌كه‌دا گۆرانی وت‌و توانی له نێو ده‌یان به‌شداربوودا بۆ قۆناغێكی تر سه‌ربكه‌وێت.