كارۆخ مەلائەسعەد: گۆرانییەكی بۆ مانگی ڕەمەزان چڕیوە و كەناڵی (زاگرۆس تی ڤی)ـیش كاری كلیپكردنی ئەو بەرهەمەیان گرتووەتە ئەستۆ.
(ئارێۆس حەمە سەعید) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی “هەولێر” گوتی: “ ئێستا بۆ گەنجێك كارم كردووە بە ناوی (گۆران حوسێن)، ئەو كارەیشم بەرهەمهێنانی گۆرانییەكە بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، كە بە دەنگی ئەو گەنجە چڕدراوە، هاوكات ئاواز و دابەشكردنەكەیشی هەر خۆم كردوومە، هۆنراوەكەیشی باوكی خۆشەویستم (حەمەسەعید ئیبڕهیم) ئامادەی كردووە، دەنگیش لە ستۆدێۆی (میلۆدی) تۆمار كراوە.” (ئارێۆس) زیاتر لە بارەی ئەو بەرهەمەوە گوتی: “گۆرانییەكە لە لایەن (زاگۆرس تی ڤی)ـیەوە كاری كلیپەكەی بۆ ڕێك خراوە، وەلێ لە چەند ڕۆژی داهاتوویشدا ئەو بەرهەمە لە ڕێگای كەناڵە ئاسمانی و لۆكاڵییەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە.