زیاتر له ساڵێکه سه‌رقاڵی ئه‌لبومی نوێیه‌تی، له کوردستان و سوید کار بۆ ئه‌نجامدانی کلیپه‌کانی ده‌کات، ئاواز دانهراکان کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگن له‌مانه ( ئه‌ژده‌ر وه‌هبی، زانا جه‌به‌لی، هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح، ئاراس کۆیی، ده‌رباز ڕه‌واندزی، ئاریۆس، حه‌مه سه‌عید، زانا ئه‌نوه‌ر وه ئاوازێکیش هی خۆیه‌تی ). بۆ تێکستی گۆرانییه‌کانیش هه‌ریه‌ک له ڕێدار سابیر، زانا جه‌به‌لی، هه‌ردی نوری، حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم، ده‌رباز ڕه‌واندزی له‌م ئه‌لبومه به‌شدارن. کاری تۆمارکردنی ده‌نگ له لایه‌ن ستودیۆی سۆلۆ به هاوکاری هۆگر عهزیوه زیره‌ک حه‌مه‌ده‌مین بۆ کراوه.
گۆران ئه‌مجه‌د قوتابی مامۆستا خه‌مگین فه‌ره‌جه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م فێری ئامێری مۆسیقا بووه وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ( فێربوونی مۆسیقا بۆ ئاسانکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی هونه‌رمه‌نده و تێگه‌یشتنیه‌تی به کاره هونه‌ریه‌کان ). یه‌که‌م به‌رهه‌می گۆران ئه‌مجه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2009 به گۆرانی نه‌مزانی که له ئاوازی ده‌رباز و تێکستی هه‌ردی نوریه، ئه‌م به‌رهه‌مه له ئیسته‌نبوڵ به شێوازێکی پرۆف وێنه‌ی بۆ گیراوه و بلاوکراوه‌ته‌وه.