مێلۆدی، دیمه‌ن، وێنەو نماییشه ناسازو لاساییکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌و گۆرانی و کلیپانه نه‌ک هه‌ر نزیک نین له‌ژیانی راستینەیی گۆرانیبێژو بینه‌ری کورد، به‌ڵکوو بینه‌ری چه‌پێنراو و سیخناخ به‌خه‌ونی رۆژئاوای کوردییش گیرۆده‌ی دۆخێکی ساخته یان دوور له‌راستیی ده‌که‌ن..
هه‌ندرێن : دوای راونانی ده‌سه‌ڵاتی سوپا و ئه‌منی رژێمی به‌عس ( نه‌ک ئاوه‌ز و قانوونه‌کانی) له 1991 له کوردستان به گشتیی و به تایبه‌تیش پاش رووخاندنی ئه‌و رژێمه له 2003 دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مێریکاوه، هونه‌ر، ستران و موزیک، وه‌ک کۆی بواره ئه‌ده‌بیی، رۆژنامه‌وانیی، جڤاکیی و سیاسییه‌کانی کوردیی، وێڕای ئازادبوون له سانسۆر و روانگه ئایدۆلۆژیی و گۆڕانکارییه‌کانیشیان، له سایه‌ی پاشه‌گه‌ردانیی به‌ناو ده‌زگا هونه‌ریی و رۆشنبیرییه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه گیرۆده‌ی ئاراسته‌یه‌کی سه‌رگه‌ردان بوون. له‌بۆیه ماوه‌یه‌که له بواری هونه‌ر، موزیکی کوردییدا مشت‌ومڕ یان زیاتر شه‌ڕه قسه‌یه‌کی په‌رته‌وازه له ئارادایه. له نێوان ئه‌و مشتومڕه‌دا هه‌ندێک هه‌وڵ، گفتوگۆی وردبین و دڵسۆزانه، وێڕای که‌می کاریگه‌رییشان، هه‌ن. له نێو ئه‌و مشت‌ومڕ، درده دڵه هیدڵیی (جدیی) و شه‌ڕه قسانه‌دا، به‌شێک له‌و هونه‌رمه‌ند، گۆرانیبێژ، موزیکه‌وان و گوێگرانه‌ی که لایه‌نگریی ستران، ئاواز و موزیکی به ره‌چه‌ڵه‌ک کوردیین یان ده‌سته‌گه‌ریی یان کولتوورییه‌کی ئێستێکیکین، ئه‌و جۆره گۆرانییه ” نوێ”یه کلیپیی و ئاهه‌نگییه‌ی که ئه‌مڕۆ بازاڕی مشه‌یه، به ئاواز، موزیک، گۆرانیی و دیمه‌نی کوردیی ناسناکه‌ن، به‌ڵکوو به لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ئاواز ، ریتم و کلیپی تورکیی و عه‌ره‌بیی و فارسیی؛ ناڕه‌سه‌ن ده‌زانن. ئه‌وانه ئه‌و دیارده گۆرانییه به‌ناو نوێیه‌ی که مێدیای حیزبه‌کان و ده‌زگایه‌کی وه‌ک “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی- به‌شی هونه‌رییه‌که‌ی” پشتیوان و سازێنه‌رینه، وه‌ک شێواندنی هونه‌ر، موزیک و گۆرانی کوردیی ناودێر ده‌که‌ن. راستت ده‌وێ، ئه‌و شێوازه گۆرانییه “نوێ”یانه، نه‌ک گشتییان، نه داهێنانێکی هونه‌ریی نوێ، سه‌رسووڕهێنه‌ره و نه له بنه‌ڕه‌تا سه‌ربه‌خۆشه، به‌ڵکوو ده‌مێکه له پێشدا دیارده‌یه‌کی باوی جیهانی رۆژئاوایی و پاشانیش رۆژهه‌ڵاتییه. هاوکاتیش ئه‌و ئه‌و شێوازه له گۆرانییه “نوێ”یه‌ی که له لایه‌ن ده‌زگا حیزبییه‌کان کۆمه‌کیی و ده‌کرێت و زیاتر بازاڕییه. له ئاستی هونه‌رییشه‌وه رووکه‌ش و چێژکوژه، هی ئه‌وه نییه نه‌ک هه‌ر چێژێکی ئێستێتیکی هونه‌ریی باڵا به مرۆڤ ببه‌خشێت، به‌ڵکوو روحێکی نوێش به کو‌لتووریی کوردیی ببه‌خشێت. به کورتی ئه‌و ته‌رزه گۆرانییه به ناو نوێیه هێشتا له لاساییکردنه‌وه و پاشکۆییدا ده‌خوولێته‌وه. که‌واته ئه‌گه‌ر گۆرانی سه‌رچاوه‌یه‌ک بێت بۆ باڵاکردنی کولتووری نه‌ته‌وه‌یه‌ک، که‌چی ئه‌و شێوازه له گۆرانییه به رووکه‌ش نوێیه نه‌ک هه‌ر خۆراکێک نییه بۆ رسکانی کو‌لتوور و بازاڕێکی باشی کوردیی، به‌ڵکوو رووکه‌شکردن، کاڵکردنه‌وه‌ی کو‌لتوور و بازاڕێکی کاتیشن. چونکه ئه‌و گۆرانییه کلیپیی و بازاڕییه لاساییه‌کی رووکه‌ش و بگره ساخته‌ی ئه‌و دیارده گۆرانییه کلیپیی و بازاڕییه‌یه که له جیهانی رۆژئاوه‌وه هات بۆ جیهانی ئیسلامیی و له‌گه‌ڵ بڕه‌وسه‌ندنی ته‌کنۆلۆژیی و مێدیای دیجیتالییدا به هه‌ڕمێن بوو. ساخته‌یه به‌و مانایه‌ی زۆرێک له‌و دیمه‌نه مه‌یله و سێکسیی یان مینا فیلمی هیندیی و به‌زمانه‌ی که ئه‌و جۆره گۆرانییه کلیپییه پێکده‌هێنێت، نه له گه‌ڵ ژیانی کوردستاندا هاوئاهه‌نگه و نه هه‌ڵگری ئه‌و هونه‌ره‌شه که گۆرانی کوردیی نوێبکاته‌وه. له‌بۆیه دواجار مێلۆدی، دیمه‌ن، وێنه و نماییشه ناساز و لاساییکه‌ره‌وه‌کانی ئه‌و گۆرانییه کلیپانه نه‌ک هه‌ر نزیک نین له ژیانی راستی گۆرانیبێژ و بینه‌ری کورد، به‌ڵکوو بینه‌ری چه‌پێنراو و سیخناخ به خه‌ونی رۆژئاوای کوردییش گیرۆده‌ی دۆخێکی ساخته یان دوور له راستییه‌وه ده‌که‌ن. گوتنێکی عه‌نتیکه نییه که بڵێین، له کوردستانێکدا که نووسه‌ر، خوێنده‌واره نێر و مێ، ئه‌ڤینداره ئازاده‌کانی نه‌توانن له شه‌قام و ژیانی گشتیی‌دا یه‌کتر ماچ بکه‌ن، له زۆرینه‌ی ئه‌و ژن و کیژه خه‌مینانه‌ش گه‌ڕێین که له ژوور و حه‌وشه‌ی ماڵه داخراوه‌کانیاندا به دیار دیمه‌نی ئه‌و کلیپانه‌وه هه‌وه‌س و خه‌یاڵیان باڵه‌فڕی ده‌که‌ن و ئاسمانێکیشیان بۆ هه‌ڵفڕین و ئازادکردنی ئه‌و حه‌ز و خه‌یاڵانه نییه، ئاخۆ ده‌بێ ئه‌و کلیپانه تووشی چتۆ واقیعێکی ساخته و ژانێکی ده‌روونییان بکه‌ن؟ ئاخر ئه‌و هه‌موو وێنه رۆمانتیکییه پلاستیکیی، یان هێمنی شاعیر واته‌نی “ماچی سینمایی”؛ ساخته، وێنه‌ی کچ و کوڕه قژکاڵانه‌ی ناو که‌شتی، ژوانی سه‌ر زه‌ریا، سه‌مای ناو دیسکۆ و … تاد که له‌و گۆرانییه کلیپییانه‌وه نمایشده‌کرێن، چتۆ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ژیان و سرووشتی کوردستانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌دی هونه‌ر به گشتیی و گۆرانییش به تایبه‌تی ئاوێنه‌یه‌ک نییه له روح و واقیعی جڤاکه‌که‌ی خۆی؟ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن گوایه ئه‌و شێوازه له گۆرانییه کولتووری کوردیی نوێ ده‌کاته‌وه، ئه‌وانه به‌های هونه‌ر و گۆڕان و نوێکردنه‌وه‌ی کو‌لتوور ته‌نیا له رووکه‌شدا ده‌بینن. ئه‌و جۆره گۆڕانه‌ش دۆخێکی شێواو ده‌سازێنێت و له دواجاریشدا له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رته‌ک (رێیه‌کشۆن)ێکی دژ به‌و دیارده‌یه، واقیعه ساخته و شێواوه به‌رهه‌مده‌هێنێت. بۆ نموونه، له رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی شای ئێران‌دا، ژنه گۆرانیبێژه‌کان به رووکه‌ش ئازاد بوون و له بواری گۆرانیی ئاهه‌نگیی و کات به‌سه‌ر بردن زۆر به هه‌ڕمێن بوون. لێ ئاکامی ئه‌و هونه‌ر و ئازادییه رووکه‌شه، ئه‌و رژێمه فۆنده‌مێنتاله ئسیلامییه‌ی له ئێران‌دا به‌رهه‌مهێنا که ئێستا ده‌یبینین.
به‌ڵێ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌و ته‌رزه گۆرانییه “نوێ”یه نیگه‌رانن، ئه‌و گۆرانیبێژ، گوێگر، لایه‌نگر، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته سیاسی و هونه‌رییانه‌ی وه‌ک هه‌ڵکه‌وت زاهیر و هاووێنه‌کانی، که وێده‌چێت سازێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و گۆرانیبێژ و گۆرانییه تازه بابه‌ته‌وه بن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌بێت گۆرانی کوردیی نوێبکرێته‌وه، بۆیه به لای ئه‌وانه‌وه، ئاوازی ئه‌و شێوازه گۆرانییه نه‌ک ته‌نیا لاساییکردنه‌وه‌ی ئاوازی تورکیی و عه‌ره‌بیی و فارسیی نییه، به‌ڵکوو هونه‌رێکی “نوێ” و هاوسه‌رده‌میشه. ئه‌وانه هه‌ر بانگه‌شه‌ی “نوێ” بوونی ئه‌و چه‌شنه گۆرانییه ناکه‌ن، به‌ڵکوو ئه‌و ته‌رزه گۆرانییه مێلۆدیی ناوڕه‌سه‌ن، وێنه ساخته، ئاهه‌نگ بزۆک و دیمه‌ن ختۆکه‌ده‌رانه به نوێباو و بگره جیهانیش پێناسه ده‌که‌ن. له‌وه‌ش خۆشتر، گوایه ئه‌وانه به‌و ته‌رزه گۆرانییه کلیپیی و دیمه‌نه خه‌یاڵ خه‌پێنه‌ر، نا کوردییانه‌وه دڵی گه‌نجی کورد ئاو ده‌ده‌ن و کێشه‌کانیان که‌مده‌که‌نه‌وه‌و… تاد.
لێره‌دا که وێنه‌یه‌کی گشتی به‌و جۆره گۆرانییه‌ی که به “نوێ” ناودێر ده‌کرێت ده‌به‌خشم، مانای ئه‌وه نییه که له نێو ئه‌وانه‌شدا چه‌ندان کلیپ و گۆرانی دڵڕفێن و به پێز نین، که ده‌کرێ له دواجاردا نموونه‌ی ئه‌و گۆرانییه هونه‌رییانه له ته‌ک شێوازه‌گه‌لی تر ببنه هانده‌رێک بۆ ئه‌و ره‌وته نوێیه‌ی که گۆرانی کوردیی، وه‌ک هه‌موو بواره‌کانی تر، چاوه‌ڕیی ده‌کات. له‌بۆیه مه‌به‌ستی ئه‌و نووسینه زیاتر ئه‌و جۆره گۆرانییه ناساز، ساخته، نائازاد و بازاڕێنراوه‌یه که هه‌وڵده‌درێ چێژی گوێگر و جه‌ماوه‌ریی پێ گۆشبکرێت، گشتگیر و به “ئیدۆل”ی گه‌نجی کورد بکرێت. به‌مه‌ش نه‌ک ئاواز و چێژی گوێگر بشوێنرێت، به‌ڵکوو به‌های رسکانی شێوازه‌کانی تر گۆرانی و موزیکی نه‌رم- ناسکوێژییش، کو‌لتووریی کاڵبکرێته‌وه؛ واتا به‌های هونه‌رێکی نوێ، نێوه‌ڕۆک باڵا په‌راوێز بخرێت.
به واتایه‌کی روونتر، کێشه‌که له بوونی ئه‌و جۆره گۆرانییه کات به‌ڕێکه‌ر و ئاهه‌نگییه نییه، به‌ڵکوو کێشه‌که له‌و به سه‌یر و سه‌مه‌رکردن، په‌سندانی بێتام و خۆڕنینه‌وه بێ بنه‌مایه‌دایه که لایه‌نگر و نه‌یارانی ئه‌و شێوازه گۆرانییه رووکه‌شه ده‌یکه‌ن. به‌مجۆره ده‌کرێ ئه‌و جۆره گۆرانییه وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له‌و شێوه گۆرانییه ئاهه‌نگیی و گشتییانه سه‌یر بکه‌ین که پێشتر گۆرانیبێژه ملییه‌کان، بۆ نموونه دۆمه‌کان، که کاتی خۆی به ئاواز و شیعره فۆلکلۆرییه‌کانه‌وه کاریان گه‌رمکردنی ئاهه‌نگه گشتیی و زه‌ماوه‌نده‌کان بوو. بۆیه ئه‌و جۆره گۆرانییه‌ی که ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ده‌زگا و مێدیاکانی حیزبه‌وه بازاڕی گه‌رمکراوه، به زیادکردنی ئامێرگه‌ل وێنه‌گه‌لی کلیپییه‌وه، به‌رده‌وامییه‌که له نه‌ریتی گۆرانبێژه دۆم و فۆلکلۆرییه‌کان. لێ نابێت ئه‌وه له یاد بکه‌ین، ئاواز و ده‌قه‌کانی ئه‌و گۆرانییانه‌ی که کاتی خۆی گۆرانبێژه دۆم و میلییه‌کان له شایی و بۆنه گشتییه‌کاندا ده‌یانچڕی، خۆماڵیی بوون؛ ئه‌و جۆره گۆرانییه میلییانه گوزاره‌یان له نه‌ریتی زه‌ماوه‌ند و بۆنه گشتییه‌کانی کورد ده‌کرد. لێره‌وه گرفته‌که بریتییه له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌زگا و مێدیا حیزبییانه خه‌ریکن له ژێر بانگه‌شه‌ی “نوێ”کردنه‌وه‌ی گۆرانیی کوردییه‌وه، ئه‌و گۆرانییه ئاهه‌نگیی و گشتییه به‌سه‌ر کۆی شێوازه‌کانی تری گۆرانیی و چێژی جه‌ماوه‌ر بسه‌پێنن.
هه‌ر چۆنێک بێت، من که لێره‌دا نیازم نییه وه‌ک پسپۆڕێکی مۆزیک باس له ورده‌کاری هونه‌ری گۆرانیی و موزیک بکه‌م، به‌ڵکوو ئه‌م نووسینه له گۆشه‌نیگای هزری کولتوورییه‌وه له هونه‌ری گۆرانیی و رۆڵی له‌سه‌ر کو‌لتووردا ده‌په‌یڤێت. به‌مجۆره ئه‌م نووسینه، هێ له ئاماژه‌یه‌کی چڕ به جیهانبینی سیاسیی و کو‌لتووریی حکومه‌تی کوردستان، باسکردنی کۆی کێشه و پاشخانی ئه‌و گۆرانیبێژ و ده‌زگایانه نین که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و شوازه له موزیکه‌ن، به‌ڵکوو به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له به‌ها و رۆڵی هونه‌ر و موزیک له‌سه‌ر رسکاندنی کو‌لتووردا، رۆشناییه‌ک ده‌خه‌ینه سه‌ر جیاوازی له نێوان هونه‌ر و گۆرانی بازاڕیی و هونه‌ر و موزیکی ئێستێتیکیی یان کولتوورییدا.
دیاره لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دیارده گۆرانییه باوه‌ی ئه‌مڕۆ تێبگه‌ین، ده‌بێت به خێرایی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر پاشخانی سیاسیی، ئابووریی و کو‌لتووریی، جیهانبینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیی و دۆخه به‌جیهانییبوونه‌ش بکه‌ین که به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و گۆرانه بازاڕیی و کولتووری به‌رخۆرییه‌ن. چونکه ئه‌و شێوازێکی به ره‌واجی گۆرانیی و دیارده‌کانی تر له کوردستاندا، بێبه‌ریی نییه له‌و سیاسه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که کۆی ژیانی جڤاکیی قۆرخکردووه. به‌ڵێ ، ره‌نگه به‌شێک له هۆکانی ئه‌و جۆره نیگه‌رانیی و په‌سندانانه‌ی که ئه‌مڕۆ له لایه‌ن لایه‌نگران و نه‌یارانی ره‌وشی گۆرانیی و موزیکی کوردییه‌وه ده‌بینرێن، وه‌ک هه‌موو مشتومڕه‌کانی تر له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی جڤاکی کوردییدا، نه‌توانن بگه‌ن به ئه‌کامگیرییه‌ک یان چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی هونه‌ری کوردیی بدزۆنه‌وه. چونکه هه‌موو سه‌رچاوه ئابووریی و ده‌زگا هونه‌رییه‌کان هی ده‌سه‌ڵاتداره حیزبییه‌کان به گشتیی و به تایبه‌تیش “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی” پیاوه حیزبییه باڵاده‌سته‌کانن. به کورتی ئه‌و ته‌رزه گۆرانییه، وه‌ک زۆر له بواره‌کانی تری رۆشنبیریی، هونه‌رێکی ئازاد نییه، به‌ڵکوو به‌رهه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه که ئه‌مڕۆ خۆی خزاندۆته ناو کۆی بواره‌کانه‌وه. بۆیه ئه‌و سه‌رچاوه و ده‌زگایه‌نه‌ش، وه‌ک هه‌وه‌سێک له سروشتی ده‌سه‌ڵاته گشتگرگه‌نده‌ڵه خۆسه‌پێنه‌ره‌کان، ده‌خوازن به رێگای سازکردن و به هه‌ڕمێنکردنی ئه‌و جۆره گۆرانیی و مۆزیکه‌وه، خولیا سیاسییه‌کانیان بخه‌نه رۆژه‌ڤێ و به‌مه‌ش هێزه جیاوزه‌کان گۆجبکه‌ن. به‌مجۆره ئه‌و ده‌زگا و مێدیا حیزبییانه نه‌ک هه‌ر به‌های هونه‌ر و کو‌لتوور و رۆڵیان له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه مرۆ و ئایینده‌ی کو‌لتووریی کوردییه‌وه به‌لاوه گرنگ نییه یان ئارمانج نییه، به‌ڵکوو ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیی و تاکه‌که‌سییان بۆ گرنگه. لێره‌وه نه‌بوونی ده‌زگا و ئاکادیمیایه‌کی کارا و پسپۆڕ؛ واتا نه‌بوونی سه‌رچاوه (رێفرێنس” و کۆمۆزیکناس و کۆمۆزکه‌وانێکی کارامه و ئازاد له کوردستاندا، وه‌ک کۆی بواره‌کانی تر، هۆکردی سه‌ره‌کیین بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی که هونه‌ری گۆرانی گیرۆده‌ی بووه.
هه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی موزیک و گۆرانی کوردیی، وه‌ک هه‌ر بوارێکی تری داهێنان، هه‌میشه زیندوو و گه‌شاوه بن، ده‌بێت ده‌زگا و پسپۆڕگه‌لێکی سه‌ربه‌خۆ و دڵسۆز بڕیارده‌ر بن نه‌ک هونه‌رکار، ده‌زگا و مێدیا حیزبییه‌کان.
لێره‌وه ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی بۆ بکرێت، چۆنییه‌تی یان گه‌وهه‌ری بیرکردنه‌وه و ره‌وتاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه له کوردستاندا. به‌مجۆره ئه‌وانه‌ی که ره‌خنه له‌و دیارده گۆرانییه ده‌گرن، ده‌بێت ئه‌و دیارده‌یه به کۆی پلان و نه‌خشه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌وه گرێبده‌نه‌وه که له بواری ئه‌ده‌ب، ته‌لارسازیی (ئه‌رکیتێکتۆر)، سیاسیه‌ت، ئابووریی و … تاد کاری بۆ ده‌کات. به ده‌ربڕینێکی روونتر، کاتێک حیزب یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن “ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان” به ئاشکرا و به سه‌رگه‌رمییه‌وه له بواری ئابووریی و ته‌لارسازییه‌وه مۆدێلی حکومه‌ته‌کانی که‌ندا و زیاتریش دوبه‌ی بکات به سه‌رچاوه‌ی مۆدێلی سیاسه‌تی خۆیی و له بواریی سیاسییشه‌وه “مۆدیلی دیمۆکراتی تورکیا” بکات “ئیدۆل”ی خۆی، ناکرێت نه‌ک هه‌ر چاوه‌ڕێی هونه‌ر، گۆرانی، موزیک، شانۆ، سینه‌ما و ته‌لارسازییه‌کی کوالیتێت باش و ئێستێتیکیی و چێژ باڵای لێ بکرێت، به‌ڵکوو ناکرێت چاوه‌ڕێی سیاسه‌تێکی نوێبا و دێمۆکراتیشی لێ بکرێت. چونکه له هه‌موومان روونه، مۆدێلی دوبه‌ی بریتییه له ده‌سه‌ڵاتێکی خێڵ، خێزانیی، میرنشینیی؛ بازاڕێک له کۆمپانیای بازرگانیی و گه‌شت و گوزار . هه‌روه‌ک “دێمۆکراتی تورکیی” بریتییه له دیمۆکراتییه‌کی رووکه‌شیی و ساخته یان نیوه‌چڵ. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تورکیی دێمۆکرات بێت، هه‌شتا ساڵه ساده‌ترین بنه‌ماکانی دێمۆکراتی له ژێر پێی نه‌ده‌نا، به ملهووڕترین شێوه دژی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی 20 ملیۆن کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه. له‌و دیده‌وه ده‌خوازم بڵێم به هه‌ڕمێنکردنی ئه‌و شێوازه گۆرانییه بازاڕیی، مێلۆدیی و کلیپ ساخته و ناساز و به “ئیدۆل”کردنی ئه‌و نموونه له به‌ناو گۆرانیبێژه ده‌نگ زڕ و مه‌رام بازرگانه له لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا هونه‌ر، مێدیا و پیاوه به‌ناو هونه‌رکاره ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌وه، به‌شێکن له‌و شێوه تالاره‌سازییه بازاڕیی، له نموونه‌گه‌لی “بازاڕی نیشتمان”، “بازاڕی نیوستی”، شوقه‌کانی زه‌که‌ریا” و ته‌لارسازیی و شه‌قامه قۆقزانه‌ی که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه سازاندوویانه. له‌وه‌ش زیاتر، سازکردنی ئه‌و شێوازه له گۆرانییه، له ژێر بانگه‌شه‌ی نوێکردنه‌وه‌دا، به‌رده‌وامییه‌که له نه‌خشه‌ی چۆلکردنی قه‌ڵاتی هه‌ولێر له خه‌ڵک و به حیزبیکردنی و قووتکردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕگا، هوتێل و خانووه به‌رز و قۆقزانه له‌به‌رده‌می ئه‌و قه‌ڵایه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئه‌وه بکرێت که ئه‌و کارانه کوشتنی بوونی ئه‌و قه‌ڵاته‌یه. هه‌روه‌ک تێکدانی شوێنه‌واره کۆنه‌کانی هه‌ولێر و قۆرخکردنی مافی دوکانداره هه‌ژاره‌کان و … تاد ، به‌شێکه له‌و سیاسه‌تی بازاڕخواز، دوبه‌خوازه‌ی که حیزبی کوردیی خه‌ونی پێوه ده‌بینێت. به هه‌مان شێوه‌یش ئه‌و سیاسه‌ته بازرگانیی و رووکه‌شه له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه‌وه له شار و شارۆچکه‌کانی تری کوردستاندا، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌ته. هه‌روه‌ک هاندان و سازاندنی ئه‌و ته‌رزه گۆرانیی، هونه‌ر و ته‌لارسازییه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره بازرگانه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌وه، به‌شێکه له‌و بازاڕه تاڵانخوازییه‌ی که له هێنانی ئه‌و هه‌موو خواردن، کاڵا و ده‌رمانه بۆگه‌ن و په‌ڕپووتانه‌وه بۆ کوردستان به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
به کورتی و به کوردیی، وه‌ک چۆن تێگه‌یشتن و ره‌وتاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌های”سیاسه‌تی مۆدێرن”یی و “کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی”ی‌دا له دروشم ، بانگه‌شه، دیکۆر، کرداری رووکه‌ش و ده‌ره‌کیی نه‌ک پره‌نسیپیی و ناوه‌کییدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش تێگه‌یشتنی ئه‌و حکومه‌ته کوردییه له “سیاسه‌تی کو‌لتووریی”دا؛ له به‌های هونه‌ر، موزیک، سینه‌ما، ته‌لارسازیی، شانۆ، ئه‌ده‌ب، زمانی کوردیی، رۆژنامه‌وانی، چاپه‌مه‌نی و … تاد، رووکه‌شه و له بازاڕیدا کۆده‌بێته‌وه. شتێکی نوێ نییه که ده‌ڵێین، مۆدێرنیزمیی و به مۆدێرنکردنی جڤاکێک له سازکردنی خانووی به‌رز و پلاستیکیی، شه‌قامی قۆقز، بازاڕێکی قۆرخکراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی، دروشتمی ساخته، کاری رووکه‌شیی، کولتووری بازاڕیی؛ واتا ته‌نیا له بازاڕ، بازرگانیی، رازانه‌وه‌ی ستودیۆی تیڤێکان، دیمه‌نه رووکه‌ش و ده‌ره‌کییه‌کاندا کورتناکرێنه‌وه، به‌ڵکوو ره‌هه‌ندی مۆدێرنیزمیی و به مۆدێرنکردنی جڤاکێک ئیشکردنه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، مشتوماڵکردن و بونیاتنانه‌وه‌ی ناوه‌کیی؛ له نوێكردنه‌وه‌ی کۆی جومگه‌کانی ئه‌و جڤاکه و سیاسه‌تی فێرکارییه‌کی مۆدێرندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. دیاره یه‌کێک له ره‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و پرۆسه‌ی به مۆدێرنکردنه تێگه‌یشتن و ئیشکردنه له به‌های “سیاسه‌تی کو‌لتووریی”، زمانێکی ستانده‌رد و په‌روه‌رده‌ییه‌کی تۆکمه‌دا.
به ده‌ربڕینێکی روونتر، گواستنه‌وه‌ی سه‌رۆک خێڵ له ژیانی ژێر ره‌شماڵ و په‌زدارییه‌وه بۆ ژیان و سیسته‌مێکی “مۆدێرن” و “مه‌ده‌نیی”، بریتیی نییه له دروشمی ساخته و جه‌ڵه‌بیی، جێنشینبوون له ته‌لاری مۆدێرن و خاوه‌ن ئوتۆمبیلی “مۆنیکا”، “له‌یلا عه‌له‌وی” و … تاد، به‌ڵکوو وه‌رچاخانه له بونیاتی ئاوه‌زی ئه‌و سه‌رۆک خێڵه و سیسته‌مه کۆیله‌دارییه‌که‌ی. ئه‌دی ئه‌وه نییه سه‌رۆک خێڵ و خه‌ڵکی دوبه و سعودییه و میرنشینه‌کانی که‌نداو نوێترین کاڵاکانی ته‌کنۆلۆژیی به‌کار ده‌هێنن، که‌چی له ئاستی ئاوه‌ز، بیرکردنه‌وه‌دا هه‌مان ئه‌و جڤاکه خێڵه‌کییه‌ی ژێر ره‌شماڵانه‌ی رابردوون.
له روانگه‌یه‌وه راست نییه وابزانین که ده‌زگا هونه‌ریی و مێدیاکانی ئه‌و حکومه‌ته یان حیزبییه‌ی کوردستان له نه‌زانیی و نائاگاییه‌وه‌یه که ئه‌و کولتووره رووکه‌شه ده‌سازێنن و کۆمه‌کی ئه‌و جۆره ده‌نگبێژه به‌تاڵ له توانا هونه‌رییه‌وه ده‌که‌ن. که‌واته که‌مزانییه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت که “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی” و کۆمپانیا به‌ناو هونه‌ریی و بازرگانییه وابه‌سته‌کانیان له نه‌زانییه‌وه‌یه که پاره‌یه‌کی بێڕاده له سامانی ئه‌و خه‌ڵکه نه‌گبه‌ته‌ی کورد بۆ ئه‌و هونه‌ر، و موزیکه ئاواز تورکیی و عه‌ره‌بیی و فارسیی یان مێلۆدیی ناڕه‌سه‌ن، بازاڕییه خه‌رج ده‌که‌ن. بۆیه خه‌رجکردنی به ده‌یان و سه‌دان هه‌زار دۆلار بۆ ده‌رکردنی کلیپی گۆرانبێژێکی بێهونه‌ر، بێسه‌رسووڕهێنه‌ریی و ته‌رخانکردنی هه‌زاران دۆلار بۆ داوه‌تکردنی گۆرانبێژگه‌لێکی بێگانه و بووده‌ڵه‌ی وه‌ک کازم ساهیر، ئیبراهیم تاتلز، شوهره و … تاد، مه‌رامێکی سیاسیی و ته‌رزه تێگه‌یشتنێکی له هونه‌ر له پشته‌وه ئاماده‌یه. له‌وه‌ش عه‌نتیکه‌تر، به‌خشینی 200 مه‌تر زه‌وی، (ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم!) بۆ رۆژنامه‌وانه‌که‌ی “الشرق الاوسط” له هه‌ولێر و سه‌دان کرداری له‌و ته‌رزه به‌رتیل و ته‌خشان و په‌خشانکردنی سامانی هاووڵاتییانی کورد بۆ ئه‌و دیارده هونه‌ر و کولتووره بازاڕییه حیزبییانه‌وه، مۆرالی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردیییه به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه.
به‌مجۆره خه‌می بازرگان و ده‌زگا حیزبییه‌کان بۆ کێشه نه‌ته‌وایه‌تیی و جڤاکییه‌کان نییه، به‌ڵکوو مه‌یلی ئه‌وانه هه‌ر ته‌نیا به ئاهه‌نگکردن و به‌زمسازیی، که‌یف و سه‌فای خۆیانه؛ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان جه‌ماوه‌ر‌ییش به‌ره‌و ئه‌و ئاسته رووکه‌ش، هه‌ڵپه‌ڕکێ، سه‌رگه‌رمکردن و رابوواردنه‌وه جۆشبده‌ن که خۆیان خوازیاریینه. لێره‌وه خولیای ئه‌و بازرگانه هونه‌ریی و که‌سه پاره‌دارانه‌ی ده‌سه‌ڵات مێگه‌لاندنی هونه‌ر و ده‌نگه هونه‌رییه‌کانه، تاکوو به‌و رێگایه‌وه تاکه‌که‌س و وزه جیاوازه‌کانی جڤاکی کوردی له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، دواجاریش به‌وه هونه‌ر و به‌هاکانی به حیزبه‌کانیان و ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌سی خۆیانه‌وه گرێبده‌نه‌وه. به‌مجۆره ئه‌و سیاسه‌ته حیزبییه هه‌ر ته‌نیا نه‌ریتی وابه‌سته‌یی و پاشکۆیی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند به هه‌ڕمێن ناکات، به‌ڵکوو شێوازێکی سازێنراو، بێناوه‌ڕۆک، بازاڕیی، ساخته و به‌زم سازێن له موزیک، سترانبێژ و هونه‌ریش به‌رهه‌مده‌هێنێت. دواجاریش ئه‌وه به‌های کولتوورییش کاڵده‌کاته‌وه.
جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌شێکی زۆر له‌و گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که به‌و دیارده‌ی گۆرانی و موزیکه تازه بابه‌ته‌وه ناڕازیین، به ده‌ست پێوه‌گرتن به چه‌ند هونه‌رمه‌ندی ده‌گمه‌نی وه‌ک مه‌زهه‌ری خاڵقی نه‌بێت، هێنده‌ی خه‌مخۆریی په‌راوێزکردن، گریان بۆ به‌ختی خۆیانن، خه‌می پاره وه‌رنه‌گرتن و داوات نه‌کردنن له لایه‌ن ده‌زگا هونه‌رییه‌کان، “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی”وه‌ن به گشتیی و هه‌ڵکه‌وت زاهیریشن به تایبه‌تی، ئه‌وه‌نده په‌رۆشخۆری گه‌وهه‌ری چه‌مکی هونه‌ر و به‌هاکانی له بواری کو‌لتووریی و ئاسته‌نگی ئه‌و ته‌زره گۆرانییه “کلیپ”ییه بازرگانیی و گۆرانیبێژ یان شایه‌ر و چاوه‌ش سازێنه‌رانه نین که له لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا هونه‌رییه بازاڕیی، وه‌زه‌ره‌ته رۆشنبیریی و مێدیا حیزبییه‌کانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن. هه‌روه‌ک ئه‌وانه هه‌وڵناده‌ن سه‌رنجمان بۆ ئه‌وه بکێشن، که ئه‌و دیارده له گۆرانییه “کلیپ”یی، ئاوێته‌کراوه له دیمه‌ن و ئاماژه‌ی مه‌یله‌و سێکسیی، روح به‌تاڵکه‌ره ره‌نگدانه‌وه‌یه‌که له‌و کاریگه‌ریی مێدیای دیجیتالیی و ئه‌و دۆخه گه‌نده‌ڵسالارییه حیزبییه‌ی که وه‌ک دوو ئاراسته‌ی هاوته‌ریب، روح و چێژی کوردیی گۆجکردووه. هه‌ر بۆیه ئه‌و ته‌رزه گۆرانییه تێکه‌ڵاوه له دیمه‌نی ساخته ، مه‌یله‌و سێکسیی و رۆمانتیکییه مینا فیلمی هیندییه پێشوازییه‌کی گه‌رمی له هه‌مبه‌ر ئه‌و توێژه سیاسی، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، گه‌نجانه‌ی که به‌رهه‌می ئه‌و دۆخه گه‌نده‌ڵسالار و دیجیتالییه‌ن لێده‌کرێت.
به کورتی به‌شێک له‌و هۆکارانه‌ی که ئه‌و ده‌زگا هونه‌ریی، “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی- تۆمارگای گۆرانی کلیپیی” و تاکه‌که‌سه باڵاده‌ستانه‌ی حیزب گوێ له ره‌خنه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژ، به‌ناو هونه‌ر، موزیکناسانه ناگرن، بۆ تێگه‌یشتن له مه‌به‌ست یان نه‌بوونی سه‌رڕاستی ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕێنه‌وه. چونکه ئه‌و بازرگان و ده‌سه‌ڵاتداره هونه‌ریی و مێدیانانه‌ی حیزب به گشتی له‌وه حاڵین(هه‌ر خۆشیان سازێنه‌ری ئه‌و مۆراڵه‌ن) که به‌شێکی زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که ره‌خنه له گه‌نده‌ڵیی، نادادپه‌روه‌ریی، کێشه‌ی موزیکی کوردیی، حیزبسالاری ئه‌و حکومه‌ته و … تاد ده‌گرن له خه‌مخۆرییانه‌وه نییه، به‌ڵکوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و ئابووریی خۆیانه. ئه‌و چه‌ند هونه‌رمه‌نده که‌مه‌ی وه‌ک مه‌زهه‌ری خاڵقیی و هونه‌ر دۆست و موزیکوانانه‌ش، چونکه زۆرینه نین و خۆشیان له لایه‌ن ئه‌و ده‌زگا حیزبییانه‌وه کۆمه‌کی ده‌کرێن، بۆیه کاریگه‌رییان نییه یان جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هونه‌ریی و مێدیا حیزبییانه نین، که وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌تی گشتییان، به‌رده‌وامن له به ره‌واجکردنی ئه‌و جۆره گۆرانییه بازاڕیی و خانم و کاکه گۆرانیبێژانه‌ی که هاوڕازی خۆیانن. ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ره‌خنه‌گرانه له‌و دیارده‌ی گۆرانییه ئاهه‌نگیی و ناهاوئاهه‌نگه به موزیکی کوردیی و ژیانه‌که‌ی ئه‌وه فه‌رامۆشده‌که‌ن، که بۆ نموونه سه‌رۆکی حوکمه‌تی کوردستان، مێدیا و ده‌زگا هونه‌رییه‌کانیانی حیزب بۆ خواست و مه‌به‌ستی خۆیان وه‌ک چۆن کۆمه‌کی ئه‌و جۆره گۆرانییه به‌ناو “نوێ”یه ده‌که‌ن، به هه‌مان شێوه یارمه‌تی ئه‌وانیش ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆ نموونه، مه‌زهه‌ر خالقی له “کوردسات” دا له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌ژاڵ ئه‌حمه‌ددا ره‌خنه‌ی له مێدیاکانی حیزب و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گرت که هۆکارن له کاڵکردنه‌وه و تێکدان هونه‌ری کوردیی و به ره‌واجکردنی ئه‌و شێوازه گۆرانییه، که‌چی هاوکاتیش خالقی سوپاسی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستانی ده‌کرد که کۆمه‌کیی کردووه له‌و پرۆژه‌ی که هه‌یه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی هونه‌ر و گۆرانی به‌رهه‌مگه‌لێکی نایابیان له‌و پرۆژه‌ی خالقییش بینیبێت. لێ مه‌زهه‌ر خالقی، وێڕای ئه‌زموومی خۆی له هونه‌ر و ژیاندا، له خۆیی و بینه‌رانی نه‌پرسی: گه‌لۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌رکی ئه‌وه‌یه یارمه‌تی ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانه بدات؟! ئاخر سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌رپرسه حیزبییه‌کان خاوه‌ن کۆمپانیان یان کارمه‌ندی سیاسیی؟ ئاخۆ ئه‌و هه‌موو پاره‌ی که ئه‌و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتداره حیزبییانه، وه‌ک به‌خشیش، به‌و گۆرانیبێژ، نووسه‌ر ، رۆژنامه‌وان و ده‌به‌خشن، هی خۆیانه یان سامانی هاووڵاتیان و حوکمه‌ت؟ لێره‌وه سوپاسی ئه‌و گۆرانیبێژ و نووسه‌رانه بۆ سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدارنی حیزب، سوپاس و گله‌ییه‌کانی ئه‌و دێهاتییانه‌مان به یاد دێننه‌وه، که هه‌ندێک جار له به‌رانبه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کی بچووک یان گرفتی ژیانیاندا سوپاس و گله‌یی بۆ سه‌رۆک و به‌رۆکه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته ده‌رده‌بڕن. هه‌روه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه ره‌عییه‌ت بن و ئه‌و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتدارانه خێریان پێبکه‌ن!
له‌وه‌ش بترازێین، ئاخۆ هونه‌ر و کولتوورێک ده‌زگایه‌کی هونه‌ری ئازاد کۆمه‌کی نه‌کات، چۆن گه‌شه ده‌سێنێت؟ به‌ڵێ، ده‌بێت مه‌زهه‌ر و ئه‌وانه‌ی که هاوکات داوای کۆمه‌کی له‌و ده‌سه‌ڵاتداره سیاسیی، ده‌زگا و مێدیا حیزبییانه ده‌که‌ن بزانن که ره‌خنه‌کانیان جێگه‌ی بایه‌خ نابن. چونکه ئه‌وه ئاکاری حیزب و حکومه‌تی دروشمخواز و گه‌نده‌ڵیی له‌و جۆره‌ی کوردستانه که خۆی بکات به خاوه‌ن هه‌موو تشتێک. هیچ کاتیش ئه‌و ته‌رزه حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره حیزبییانه جیاوازی له نێوان هونه‌ری خراپ و چاکیشیان بۆ گرنگ نییه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی حیزب و حکومه‌ت هه‌ر که‌سێک به هۆی نووسی یان هه‌ر کارێکی تره‌وه که‌مێک ناسرا یان بوو به ناو، یه‌کسه‌ر به رێگای خه‌ڵات به‌خشینه‌وه ده‌قۆزنه‌وه. ئه‌گه‌ریش له رۆژئاوا بژیت، دا‌وه‌تێکی باشی شیراتۆنی ده‌که‌ن و به ئاشکرا و نائاشکرا له ژێر ناوێکی سازێنراوه‌وه مووچه‌یه‌کی پێده‌به‌خشن، له مێدیاکانیاندا ده‌یکه‌ن به ئه‌ستێره و … تاد. بۆ نموونه، له کاتێکدا له ژێر سایه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌دا ژنکوژیی و هه‌تکردنی کیژان بوو به دیارده و له رۆژئاواشدا کورد بوو به هێمای ژنکوژیی، که‌چی سه‌رۆکی ئه‌و حکومه‌ته کوردییه‌مان ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵاتێکی به خاوه‌نی کتێبی “ئۆقیانووسێک له تاوان” به‌خشی. ئاشکرایه ئه‌و کتێبه وێڕای گرفتی زمان، تیۆریی، میتۆدیکیی و تێکه‌ڵکردنی پێناسه‌کان، چونکه به‌شێکی زۆری په‌یوه‌ندی به‌به‌رپرسیارانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه هه‌بوو، بۆیه به رێگای ئه‌و خه‌ڵاته‌وه کاریگه‌ریی ئه‌و کتێبه مانای نه‌مایه‌وه. شایه‌نی گوتنه، خاوه‌نی ئه‌و کتێبه له کۆڕێکی که له ستۆکهۆلم پێشکه‌شی کرد، زۆر ده‌ڤرپه‌رستیی و راسیستانه باسی گه‌نجێکی ده‌ڤه‌ری بادینانی کرد که ره‌خنه‌ی له کتێبه‌که‌ی گرتبوو! له‌وه‌ش گه‌ڕێین، نووسه‌ری ئه‌و کتێبه، ئازادیی و ئه‌ڤینداری له دیتنی کچ و کوڕێکی سوێدی کۆکرده‌وه که له ناو میترۆ یه‌کتریان ماچکردبوو.
به‌هه‌مه حاڵ، ئه‌و جۆره حکومه‌ت و ده‌زگا حیزبییانه‌ی کوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌وڵده‌ده‌ن حه‌شاماتی خه‌ڵک به تایبه‌تیش گۆرانیبێژ و نووسه‌ری ئاکار چاوه‌ش، هه‌ڵه‌پاس و زارقه‌ڵه‌باڵغ که له‌وێ و لێره خاوه‌ن گوێگری و خوێنه‌ری سافیلکه و خێڵن، بێ ئه‌وه‌ی خه‌میان ناوه‌ڕۆک بێت، له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌و رێگانه‌وه هه‌وڵده‌دا کاریگه‌ری ئه‌و کتێب یان نووسه‌ر یان گۆرانبیێژ و … تاد کاڵبکاته‌وه، یان تاکوو خۆی دڵسۆز و جوان نیشانبدا، هه‌وڵده‌دا به رێگای خه‌ڵات و داوه‌تکردنه‌وه ئه‌و کار و به‌رهه‌مانه ده‌کات به به‌شێک له کاره‌کانی خۆی. به‌ڵی، ئاماژه کردن به‌و کارانه‌ش داهێنانێکی نوێی من نین، به‌ڵکوو ئه‌و کارانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستاندا زۆر ئاشکران. به‌مجۆره گه‌ره‌که ئه‌وانه‌ی که خۆیان کۆمه‌کی له‌و ده‌زگا هونه‌ریی، رۆشنبیریی و مێدیایانه‌ی حیزبه‌وه وه‌رده‌گرن و ناڕازییشن له‌وه‌ی که ئه‌و ده‌زگایانه کۆمه‌کی ئه‌و جۆره گۆرانیبێژ و گۆرانییه ئاهه‌نگییانه بکه‌ن، هه‌ڵوێسته‌کانیان تژییه له هاودژیی (په‌رادۆکس).
دیاره ئێمه رۆژانه له مێدیا بنیراو و خوێنه‌راو و بیسراوه‌کاندا منگه منگ و گازانده‌ی ئه‌و نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، گۆرانیبێژ و … تاد ده‌بینین، ده‌خوێنیه‌وه و سه‌یر ده‌که‌ین، که سه‌ره‌تا و کۆتایی ئاوازی گریانی ئه‌مانه بۆ به‌ختی خۆیانه. هه‌ر یه‌ک له ئێمه‌ش که‌م و زۆر ئاشنای ئه‌و دیمه‌نانه‌ین، که چۆن ئه‌مانه دوای وه‌رگرتنی پادداشت، کۆمه‌کیکردن و داوه‌تکران، نقه‌یان تێدا نامێنێت! مرۆ به خوێندنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی هه‌واڵ و روونکردنه‌وه عه‌نتیکه‌کانی ئه‌و گۆرانبیێژ و هونه‌رمه‌ندانه‌وه، که باس له شتگه‌لی ساخته و وه‌رگرتن و نه‌گرتنی پاره پوولی لایه‌ن “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی” و مێدیا حیزبیه‌کانه‌وه ده‌که‌ن، تێده‌گات هونه‌ری گۆرانیی و دۆخی ئه‌و گۆرانبێژانه کوشته‌ی هه‌مان به‌زمی ئه‌و گه‌نده‌ڵسالارییه که حوکمه‌ت و کۆی جڤاکی کوردیی هه‌لا هه‌لا کردووه. بۆیه مرۆی ئه‌مڕۆی کورد، به گشتی، له‌و ره‌فتاره بنکۆڵانه، بێڕاده وه‌ستایه.
له‌و ناوکۆییه‌وه یه‌کێک له‌و گرفتانه‌ی ئه‌مڕۆی بواری رۆشنبیریی و هونه‌ریی له کوردستاندا، به گشتیکردن و تێکه‌ڵاوکردنی چه‌مکه‌کانه. ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌زگا و مێدیا حیزب و غه‌یره حیزبیانه ئه‌و ته‌رزه گۆرانیی و گۆرانیێژانه نه‌ک هه‌ر به “هونه‌ر” و “هونه‌رمه‌ند” ناو زه‌د ده‌که‌ن، به‌ڵکوو به مانای کو‌لتوور و “ئیدۆل”ی کوردییش ناودێر ده‌که‌ن. له‌وه‌ش خراپتر، خاوه‌ن ئه‌و ده‌زگا هونه‌ریی و مێدیا کوردییانه ئه‌و جۆره گۆرانیی یان موزیکه‌ی که له لوبنان و تورکیا و میسر ده‌سازێنرێت وه‌ک هاوواتایه‌ک (سینۆنیم) بۆ واتای”هونه‌ر” پێناسه ده‌که‌ن. له کاتێکدا زۆرینه‌ی ئه‌و خاوه‌ن کلیپ و گۆرانییانه بریتین له وێنه‌ی دیجیتالیی، کۆلاژ و ده‌نگ؛ هونه‌رێکی نوێی سه‌رسووڕهێنه‌رییان تێدا نییه. هه‌ندێک له‌و گۆرانبێژانه له ده‌نگ خۆشیی و وێنه‌ی هه‌وه‌سی سێکسبزوێن زیاتر، که گوتمان ئه‌و جۆره گۆرانییه به زیادکردنی وێنه و ئامێری موزیکی نوێ؛ واتا نوێکارییه‌کی رووکه‌شه‌وه به‌رده‌وامییه‌که له‌و گۆرانییه فۆلکلۆرییانه‌ی که دۆمه‌کان له شایی و بۆنه گشتییه‌کان ده‌یانگوت، خاوه‌نی هیچ به‌هره‌یه‌کی تری هونه‌ریی، جوانبه‌خشیی و توانایه‌کی موزیکیی خۆکرد نین. هه‌ر له‌و چه‌ند ساڵه‌دا له‌به‌ر چاومانه چۆن چه‌ندان کیژ و کوڕی رووخسار و مه‌یل ژیکه‌ڵه و دڵ‌بزوێن، بێ ئه‌وه‌ی بوارێکی هونه‌رییان خوێندبێت یان پێشتر ئه‌زموونیان له گۆرانی و هونه‌ر هه‌بێت، به چوونه‌وه بۆ کوردستان و دیدارێک له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و ده‌زگا و مێدیا بازرگان یان حیزبییانه‌وه سه‌فه‌رێکی میسر یان لوبنان ویان تورکیان کرد و به خۆیان سیدییه‌کی کلیپییه‌وه هاتنه‌وه کوردستان و بوون به “هونه‌رمه‌ند”ی ئاخیری زه‌مان. یه‌کێکی تر له‌و ده‌نگبێژانه، که مرۆ نازانێت مه‌ته‌ڵه‌که چییه، رۆژێک له هه‌ولێر له لایان سه‌رۆکی حیزب هه‌زاران ده‌فته‌ر دۆلار و کۆمپانیای پێده‌به‌خشرێت و رۆژکێکی تر له لایه‌ن سه‌رۆک کۆمار و … تاد له سلێمانی هه‌زاران ده‌فته‌ر دۆلار و سه‌دان مه‌تر زه‌ویی پێده‌به‌خشرێت. به‌مجۆر ئه‌و نموونه له چاوه‌ش و گۆرانیبێژانه له خت و خۆڕایی بوون به “هونه‌رمه‌ند”ێکی بازاڕ گه‌رم و زه‌نگین و خاوه‌ن “عه‌رزه” ، کۆمپیانیا و و ئه‌و شته سه‌یرانه! ئاخر یه‌کێک له‌و خانمه گۆرانیبێژانه (من بۆ راگرتنی به‌های بێلایه‌نی و ئازادی که‌سایتی مرۆڤه‌کان خۆم له ناوهێنان ده‌پارێزم) که له ئه‌وروپاوه ده‌چێته‌وه کوردستان و ده‌زگا و پیاوانی حیزی باڵاده‌ست ده‌یبه‌ن بۆ میسر و هه‌زاران دۆلار، یان کورد گۆته‌نی چه‌ندین” ده‌فته‌ری دۆلار بۆ سیدییه‌که‌ی و سه‌فه‌ره‌کانی سه‌رف بکه‌ن، له‌وه‌ش گه‌ڕیین، که عه‌ره‌بی نازانێ و سیدییه‌کی تامسارد و ساخته‌شی به عه‌ره‌بی بۆ چێده‌که‌ن. له‌وه‌ش خۆشتر، ئه‌و خاتوونه گۆرانیبێژه له باره‌گاکانی حیزب، وه‌ک فێمێنیستێکی کوردیی نێشته‌جێ له رۆژئاوا، باسی ئازادیی و مافی ژن ده‌کا، که‌چی که خۆشه‌ویسته غه‌یره کورده‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه کوردستان، نه‌ک هه‌ر درۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه‌ی خۆی که له‌سه‌ر ئازادی ژن و دیمانه‌نه‌ش ده‌کات که له کۆڕ و دیدار و کلیپه‌کانی نماشییان ده‌کات، به‌ڵکوو بۆ چه‌واشه‌کردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان دڵدانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر نکۆڵی له‌وه ده‌کا که ئه‌و پیاوه‌ی خۆشی ده‌وێ! به‌هه‌مه حاڵ، مرۆ شتگه‌لێکی عه‌نتیکه له‌و ده‌زگا و مێدیا حیزبییانه‌ی کوردستان ده‌بینێ و ده‌بیستێ، که له عه‌زووره و جادوو ده‌چن.
به‌مجۆره که ئه‌و چه‌شنه گۆرانییه کلیپییه‌ی که به هۆی گه‌ڕه‌لاوژه و بێ به‌رنامه‌یی مێدیا بینراوه‌کانی کوردیی و نه‌بوونی گوتارێک بۆ”سیاسه‌تی کو‌لتووریی” له کوردستانی باشووردا بازاڕی گه‌رمه، نه‌ک هه‌ر هونه‌رێکی ئێستێستیکیی و پێشکه‌وتنی هونه‌ریی کوردی نییه، به‌ڵکوو له چه‌مکی هونه‌ریش به دووره. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌و ته‌رزه گۆرانییه بازاڕییه نه‌ک هه‌ر به‌شێک نییه له چه‌مکی هونه‌ر، به‌ڵکوو بێ به‌ها کردن و شێواندنی کولتوورییشه. چونکه موزیک هێدی هێدی کار له هه‌ست و ئاگایی ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێستا و داهاتووش ده‌کا، دواجاریش ئه‌و نه‌وه‌ی ئێستا یان گوێگر به گشتی نه‌ک هه‌ر یاده‌وه‌ریی و هه‌ستی بیستنی بۆ گۆرانی کوردیی ده‌شێوێت، به‌ڵکوو کوشته‌ی خه‌یاڵێکی ساخته و چێژی بیستنیشی رووکه‌ش ده‌بێت.
له دیده‌وه گه‌وهه‌ری هونه‌ر وه‌ک کرده‌یه‌کی مرۆیی، جڤاکیی له ئاستێکی جوانناسییدا هه‌ڵگری په‌رۆشییه‌کی روحیی و ئایدیالییه. هونه‌رێکی هیدڵیی سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ گه‌شه‌ی روحی بزاڤه جڤاکییه‌کان. ئه‌و هونه‌ره چێژ و تامی نوێ ده‌ئافرێنێت و به‌مه‌ش رامانی نوێ، جوانییه نادیارییه‌کان ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه، ره‌وشی نوێ و په‌یوه‌ندی نوێ به ژیانی کو‌لتووریی ده‌به‌خشێت. که‌واته شێوازێکی نوێی گۆرانی وه‌ک به‌شێک له هونه‌ر جۆشێکی نوێش به گیانی کو‌لتوور ده‌دات و بوارێکی نوێش بۆ دۆخی هونه‌ر و کو‌لتوور ده‌سازێنێت. لێره‌وه هونه‌ر، وه‌ک ئه‌ده‌ب و به‌شه‌کانی تری هونه‌ر، وه‌زه‌یه‌که بۆ کو‌لتوور.
ئاشکرایه هونه‌ر به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه له مێژووی هونه‌ری نوێباودا له داهێنانی هزر و شێوازی نوێ‌دا، رۆڵی پێشه‌نگی گێڕاوه. هونه‌ر له ئاستی هه‌ستیی و رۆشنبیرییه‌وه خواست و ویسته په‌نگخواردووه‌کانی جڤاک ده‌خه‌مڵێنێ و ئاوه‌ڵا ده‌کاته‌وه. گۆرانییش ئه‌و خولیا و حه‌زانه ده‌رده‌بڕێت که له‌و دۆخه‌ی تێیدا ده‌ژیت له ناخی جه‌ماوه‌ر یان جڤاکدا ئاماده‌یی هه‌یه نه‌ک خولیا‌و حه‌زێک که ئه‌و جڤاکه تێیدا ناژیت. به‌مه‌ش هونه‌ر، موزیک، ده‌نگ، ره‌نگ، جوله، کاری ده‌ستی و … تاد، – که لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستمان گۆرانیی و موزیکه-، ئه‌و چه‌شنه موزیکه نوێیه ئه‌زموونی شێواز و ئاوازی موزیک و گۆرانییه‌کانی پێش خۆی ناسڕێته‌وه یان فه‌رامۆش ناکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و ته‌رزه گۆرانیبێژه کلیپ-باز و لاساییکار و لایه‌نگرانه‌کانیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو روحی ئه‌زموونه جوانه‌کانی پێش خۆشیان زیندوو ده‌که‌نه‌وه، تام و چێژێکی نوێیان پێده‌به‌خشن. هاوکاتیش ئه‌وه ئه‌رکی هونه‌ره که دابڕانێک له‌و هه‌ست و چێژه داسه‌پاوه بسازێنێت. لێ ئه‌و دابڕانه ره‌تکردنه‌وه و بێبایه‌خکردنی ئه‌زموونی گۆرانی و موزیکی رابردوو نییه، به‌ڵکوو قووڵکردنه‌وه، فراژان و زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌شه.
که‌واته ئه‌گه‌ر، ئه‌و چه‌شنه گۆرانییه وه‌ک به‌شێک له هونه‌ری نوێباو‌ی کوردیی مانای ئاراسته‌یه‌کی نوێ بێت، گه‌ره‌که ئازاد بێت؛ به رێگای ده‌سه‌ڵاتی “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی”، کۆمه‌کی پیاوانی حیزبیی و مێدیا حیزبییه‌کانه‌وه بازاڕی خۆی گه‌رم نه‌کات و به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت، به‌ڵکوو ده‌بێت هه‌ڵگری په‌یامێکی ئێستێتیکیی سیاسیی و دوور له مه‌به‌ستی بازاڕییش بێت. سترانێکی ئاواز، ده‌نگ، ده‌ق و جووله، وێنه نماییش ئه‌فرێنه‌ر و جوانسازێن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌زمانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا به هه‌ڕمێنن، چێژ و هه‌ستی گوێ‌گران به‌ره‌و خۆی کێش و گۆشده‌کات. ئه‌و جۆره گۆرانییه‌ی که وه‌ک ئه‌و گۆرانبیژانه‌ی که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و مێدیا حیزبه‌کانه‌وه ده‌کرێن به “هونه‌رمه‌ند” بێجگه له بازاڕ، به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و فریودانی گوێگر، گۆرانییه‌کانیان به ده‌گمه‌ن نه‌بێت، هیچ داهێنانێکی نوێ و په‌یامێکی جوانییان تێدا نییه.
ره‌نگه ئه‌و گۆرانیبێژانه و خوێنه‌رانیش بپرسن: ئه‌دی چۆن ئه‌و گۆرانییه سه‌ربه‌خۆیه بڵاوبێته‌وه و گۆرانیبێژه‌کانیش چۆن بتوانن سیدییه‌کانیان چێبکه‌ن؟
دیاره هونه‌ر به‌ر له‌وه‌ی بازرگانی بێت، ئه‌فراندنه. هونه‌ر کرده‌یه‌کی ئێستێتکیی و به واتا زانستییه‌که‌شی سیاسییه. بۆیه هونه‌ر به پاره و پێوانه‌کانی بازاڕه‌وه هه‌ڵناسه‌نگێرێت. هونه‌ر به هه‌موو شێوه و جۆره‌کانییه‌وه هێدی هێدی کاریگه‌ریی و شوێنپێی خۆی له‌سه‌ر هه‌ست و هۆشی گوێگر بینه‌ر به‌جێده‌هێڵێت. به‌مجۆره ئه‌وه جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن هه‌ست و چێژی جوانناسیین که بڕیار ده‌ده‌ن کام گۆرانیبێژ به “هونه‌رمه‌ند” ناودێر بکه‌ن. که‌چی له کورستانی باشووردا له‌وه‌ته‌ی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدار و رێکخراوه پاشکۆکانیان بوونه‌ته خاوه‌ن ته‌له‌ڤزیۆن و پاره به که‌یفی خۆیان به‌ها، پایه‌یان بۆ ئه‌و گۆرانییانه داده‌نێن که خۆیان سازاندوویانه و ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ش به “هونه‌رمه‌ند” پێناسه ده‌که‌ن که لایه‌نگر خۆیانن یان ده‌ربڕی مه‌به‌ست و چێژی ئه‌وان به‌رجه‌سته ده‌که‌نه‌وه و سترانی بازاڕیی ده‌سترن. به‌مجۆره وه‌ک ده‌بینین ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه مێدیای ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره به گشتیی و به تایبه‌تیش “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی- گۆرانی” به رێگای ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و سیاسییانه‌وه ئه‌و دیارده گۆرانییه‌یان سازاندووه که له سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌ماندا ئاماژه‌مان به تایبه‌تییه‌کانی کرد.
شایه‌نی وتنه، هه‌موو ده‌زانین که هه‌ندێک گۆرانی و سترانبێژ له هاندان و جۆشدانی گه‌نج و خورتی کورد بۆ به‌رهه‌ڵستکارییکردن به‌دژی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌رانی کوردستان و پێشمه‌رگایه‌تی رۆڵێکی زۆر به‌رچاویان بینیوه. بۆ نموونه، له حه‌فتا و هه‌شتاکاندا هێنده‌ی سترانه شۆڕگێڕییه‌کانی شڤان په‌روه‌ر (مخابن وێده‌چی ئێستا شڤان کوشته‌ی پاره بێت، ئه‌مه‌کدار نه‌بێت بۆ ئه‌و رۆژگاره!) لاوی کوردی به‌ره‌و شۆڕگێڕیی و پیشمه‌رگایه‌تی هانداون، ره‌نگه زێده‌گۆیی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێژین، هیچ نووسه‌ر و سیاسه‌تکارێکی کورد نه‌یانتوانیووه ئه‌و کاریگه‌رییه له‌سه‌ر مرۆی کورددا به‌جێبهێڵن. هه‌روه‌ک له کۆتایی حه‌فتا و سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا محه‌مه‌د جه‌زا به چڕینی شیعره‌کانی “عه‌شق و ئازادی” و هێمن موکریانیی و شیعره‌کانی قانع، گوڕێکی شۆڕگێڕانه‌ی به روحی شه‌قامی شاره‌کاندا ده‌به‌خشی. دیاره چه‌ندان گۆرانیی و سروودی کوردیی هه‌ن که رۆڵی تایبه‌تیان له‌سه‌ر مرۆی کورد گێڕاوه، که لێره‌دا پێویست ناکات ئاماژه به هه‌موویان بکه‌ین.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر گۆرانیی و گۆرانبێژی ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌بووبێت له ژیانی سیاسیی و جڤاکیی کورددا، گریمان ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆڵه‌ی گۆرانی به‌سه‌ر چوو بێت، که وانییه، چونکه هێشتا کوردستان ئازاد نییه، ئاخۆ ده‌بێت ئه‌مڕۆ رۆڵی گۆرانی کوردیی له سیاسه‌ت و گه‌شه‌ی کو‌لتووریی کوردییدا به‌ده‌ر بێت؟ به دڵنیاییه‌وه له مێژوو و قۆناغه‌کانی هه‌موو جڤاکێکدا، گۆرانی، وه‌ک به‌شێک له هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، له شێوه‌ی جیاوازدا رۆڵی خۆی له ژیانی سیاسیی و کولتوورییدا هه‌بووه و هه‌یه. کاتی خۆی کۆمه‌ڵناسی به ره‌گه‌ز جووله‌که‌ی ئه‌ڵمانی، ئه‌دۆرنۆ موزیکی جازی به نازیزم و فاشیزمه‌وه گرێدا، چونکه پێی وابوو که ریتم و ئاوازی موزیکی جاز به ریتم و موزیکی مارشی سه‌ربازیی نازییه‌کان ده‌چێت یان به‌شێکه له موزیکیی سه‌ربازیی. ئه‌ی له حه‌فتا و هه‌شته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو ره‌شپێسته‌کانی ئه‌مێریکا به گۆرانیی و موزیکی هیپ هۆپ نه‌بوو، دژی سیاسیه‌تی په‌رواێزکردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مێریکاوه ده‌رده‌بڕی؟ هه‌روه‌ک له بنه‌ڕه‌تدا له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان راپ (Rap)موزی له ئه‌مێریکادا، که وه‌ک “هیپ هۆپ” سه‌رچاوه‌که‌یان بۆ موزیکی جاز و بلوس و گۆرانییه فۆلکلۆرییه‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و پروگ (Progg) موزیک، وه‌ک دیارده‌یه‌ک له بزاڤی شه‌ست و هه‌شتاکانی رۆژئاوادا، ده‌ربڕی بزاوێکی سیاسیی یان له روانگه‌ی جووداوه بزاڤێکی ره‌خنه‌یی و به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی هونه‌ریی بوون. هه‌موو ده‌زانین، شێوه‌کارێکی دانمارکیی له ساڵی 2008 دا به کێشانه‌وه‌ی چه‌ند تابلۆیه‌کی کاریکاتێریی له وێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسلمانان، چ هه‌رایه‌کی له جیهانی ئیسلامیی و جیهانیی رۆژئاوه‌وه نایه‌وه. هه‌ر ئێستا له سوێددا به هۆی پێشه‌نگایه‌کی هونه‌رییه‌وه، که له‌وێدا ژنێکی شێوه‌کار وه‌ک کارێک له هونه‌ره‌که‌ی، خۆی وه‌ک که‌سێکی خۆکوژ نماییشده‌کا، له ژێر ناوی “شه‌ڕی هونه‌ر”دا مشتومڕێکی گه‌رم له ئارادایه. دیاره به هۆی ئه‌و کاره‌وه خاوه‌ن گه‌لێریی و پۆلیس کاره‌که‌ی ئه‌و شێوه‌کاره وه‌ک کێشه‌یه‌کی ده‌روونی سه‌یر ده‌که‌ن و پێشانگاکه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. به کورتی، هه‌نووکه دوای ئه‌و پێشانگایه له مێدیاکانی سوێددا گفتوگه‌کان له‌سه‌ر رۆڵی هونه‌ر، سنووری ئازادی بیر و ڕا ده‌ربڕین و … تاد له ئارادان. که‌واته تۆ بڵێی ئیتر له کوردستانی ئێمه‌دا، له به‌شه‌کانی تر گه‌ڕێین، هه‌موو کێشه سیاسیی، جڤاکیی، تووند و تیژی و نادادپه‌روه‌رییه‌کان کۆتای‌یان هاتبێت، بۆیه ئه‌و جۆره گۆرانییه کلیپیی و بازاڕگه‌رمکه‌رانه جێگه‌ی هه‌موو شێوازی گۆرانییه‌کیان گرتبێته‌وه؟!
جێگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین: بۆ نموونه، مرۆڤێکی خاوه‌ن چێژ و هه‌ستی جوان هه‌یه که له کاتی گوێگرتن له گۆرانی “هه‌رکه‌سێ گوتی من ئاشقم ” یان “ی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ریی نه‌بێته جه‌سته‌یه‌ک له سۆز و و دڵێکی تژی له ئه‌ڤین؟ ئه‌وه ئه‌و ده‌نگه سیحریی، ئاوه‌زه ره‌سه‌ن و دڵفڕێنانه‌ی گۆرانییه‌کانی سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری، مه‌زهه‌ری خاڵقی، ئایشه شان، عه‌لی مه‌ردان و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ترن که کاریگه‌رییه‌کی فره‌وانیان له‌سه‌ر هونه‌ر و کولتووری کوردییدا داناوه و ده‌نگ و ئاوازه‌کانیشیان هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
هاوکاتیش گۆرانی هه‌یه رۆڵێکی سه‌ره‌کیی بینووه له گۆڕینی ژیانی زۆرێک له مرۆڤه‌کان. هه‌روه‌ک ده‌کرێ گۆرانییه‌ک رۆڵێکی سه‌ره‌کی بگێڕێت بۆ روخاندنی ژیانی مرۆڤێک. وه‌ک ده‌زانین، زۆرێک له ره‌خنه‌گرانی جڤاکیی و هونه‌ریی هه‌ن پێیان وایه که ئه‌مڕۆ فیله‌مه “کابۆ”، “رۆمانی پۆلیسیی” و به‌شیك له گۆرانییه ریتم خێراکان هانده‌رگه‌لێکن بۆ دیارده‌ی تووند و تیژیی. ئه‌دی ئه‌وه نییه له دونیای عه‌ره‌بی کوردیی‌شدا ئه‌مڕۆ به‌شێک له ناکۆکیی و جیابوونه‌وه‌کان به هۆی ئاوێزانبوون و کاریگه‌ریی ژنه گۆرانیبێژه‌کانی لوبنان و و رۆژئاواییه‌کانه‌وه رووده‌ده‌ن ؟ ئه‌دی ئه‌وه نییه ئه‌مڕۆ به‌ناوکردنی ئوتۆمبێل و تشته‌کان به‌ناو گۆرانیبێژه ژنه له‌ش خرپن و باڵا زڕاڤه‌کانی عه‌ره‌ب و کورده‌وه بۆته مۆده‌یه‌کی هه‌رزان و خه‌ڵکی نه‌دارییشیان هه‌راسان کردووه؟ که‌واته ده‌کرێ هونه‌ر به گشتی هه‌م رۆڵی باش و هه‌میش خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ و کولتووری ئێمه‌دا.
ئه‌رکی گشت بواره‌کانی هونه‌ر، وه‌ک کرده‌یه‌ک له داهێنان، ئه‌وه‌یه که ئه‌زموونه هونه‌رییه زیندووه‌کانی رابردوو مشتوماڵ بکاته‌وه و په‌ره‌پێبدا، تاکوو ئه‌و ئاواز، ده‌نگ و نه‌وایانه له قوڕگی کاتی ئێستادا ئاماده ببنه‌وه.
له‌و ناوکۆییه‌وه، به رای من، کێشه‌ی ئه‌و دیارده گۆرانییه‌ی که ئه‌مڕۆ به رێگای ده‌زگا و مێدیا حیزبییه‌کانه‌وه بازاڕیی به هه‌ڕمێن کراوه و به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا سه‌پێنراوه ئه‌وه‌یه، که ته‌نیا وه‌ک جۆرێک له گۆرانیی بازاڕیی یان ئاهه‌نگیی، که‌یف و سه‌فا ناودێر ناکرێت، به‌ڵکوو وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ کۆی شێوازی گۆرانیی و موزیکیی جوانناسییه‌کانی تری وه‌ک: لاوک، حه‌یران، سیمفۆنیا، گۆرانییه ریتم نه‌رم و ده‌ستبژێرییه‌کان، ناوزه‌د ده‌کرێت. به کورتی ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌زگا بازارگانیی و مێدیا حیزبییانه ئه‌و گۆرانییه کلیپیی و ئاهه‌نگییانه تاکوو نه‌ڵێین بازاڕییانه وه‌ک هاوواتایه‌ک بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیی ناودێر ده‌که‌ن. کاتێک ئه‌و ده‌زگا و مێدیا حیزبیی و بازرگانییانه، به‌ناوی پسپۆڕییه‌وه، گۆرانیی و موزیکیی کوردیی ئه‌وها بۆ ئه‌و ئاسته کورتبکه‌نه‌وه، ئه‌وکات نه‌ک ته‌نیا گۆرانیی و موزیکی کوردیی به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چن، به‌ڵکوو کولتووره‌که‌شی کڵۆڵ ده‌بێت.
لێره‌دا مه‌به‌ست له کو‌لتوور ئاماژه کردنه به کۆی ئه‌و تشتانه‌ی که له ژیانی جڤاکدا بایه‌خیان هه‌یه. کو‌لتوور نه‌ک هه‌ر هانی به‌ها هاوبه‌شه‌کانی هاووڵاتیانی جڤاکی کوردیی هانده‌دا و مشتوماڵده‌کا، به‌ڵکوو ئه‌و هه‌ست و نه‌ستانه روحییه‌کانیش به یاد کوردان ده‌هێنێته‌وه که له یاده‌وه‌رییدا ده‌ژین. به کورتی کو‌لتوور ئه‌و به‌هایه‌یه که سێبووریی و دڵنیاییمان پێده‌به‌خشێت. ئه‌وه کولتووره که وامانلێده‌کا خۆمان به یاد بێته‌وه و وه‌ک جڤاکێکی تایبه‌ت له خۆمان بڕوانین و خۆمان له‌وانیتر جیابکه‌ینه‌وه. به‌مجۆره کو‌لتوور به‌هایه‌کی دابڕاو نییه له کۆی نه‌ریت، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب، ره‌فتار، ئاکار، سیاسه‌ت و … تاد، بۆیه پێویسته وه‌ک که له هونه‌ر، گۆرانیی، موزیک ده‌په‌یڤین، بیر له کولتووریش بکه‌ینه‌وه. چونکه کو‌لتوور چه‌مکێکه کۆی چاڵاکی یان کرده‌کانی تری جڤاکێک له خۆیدا ده‌چنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت کو‌لتوور هه‌میشه به‌ڕێوه‌یه، هه‌میشه له گۆڕان و نوێکردنه‌وه‌دایه. لێره‌وه کو‌لتوور رۆڵێکی گرنگی له سازاندن و فراژووتنی ناسنامه (ئایدینتیتێت) کوردیی خه‌مڵاندی تاکه‌که‌سی کوردییدا هه‌یه.
که‌واته گۆرانیی بازرگانیی و مه‌رجه‌کانی بازرگانی پێوانه‌ی کولتوورێکی به‌هادار نین، به‌ڵکوو ده‌بێ خودی کولتوورێکی باڵا پێوانه و مه‌رجێک بێت بۆ بازاڕ.
که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆله کوردستاندا ئه‌و ده‌زگا و مێدیا حیزبییانه‌ی که ئه‌و جۆره گۆرانییه ساز ده‌که‌ن، هێنده‌ی مه‌رجی بازاڕێکی کاتییان بۆ گرنگه، ئه‌وه‌نده مه‌رجی کولتوورسازییان بۆ بایه‌خدار نییه. بۆیه ده‌بێ ئه‌و ده‌زگایانه بۆ ئه‌وه‌ی له ئایینده‌دا کوردستان خاوه‌ن بازاڕێکی پیشکه‌وتوو و سه‌رنجێکش بێت، ده‌بێت بیر له سازاندنی کولتوورێکی باڵا بکه‌نه‌وه. لێره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و بودجه زۆره‌ی که بۆ نموونه “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی” و ده‌زگاکانی تری به‌ناو حکومیی یان مه‌ده‌نی که ساڵانه ته‌نیا بۆ ئه‌و فیستیڤاله ئه‌جێندا حیزبیی و کاڵ و کرچانه‌وه به فیڕۆی ده‌ده‌ن، بۆ سازاندنی کولتوورێکی باڵا، گۆرانی، موزیک ، ئه‌ده‌ب، سینه‌ما و شانۆیه‌کی نێوه‌ڕۆک باڵا و نوژه‌ن ره‌سه‌ن یان سه‌نگین ته‌رخان بکه‌ن، به‌مه‌ش ژیانی بازرگانی کوردییش گه‌شه‌دار ده‌بێت. دیاره بێبوونی ده‌زگا و مێدیا، پسپۆڕگه‌لێکی ئازاد، ئه‌و کاره مه‌یسه‌ر نابێت. مه‌به‌ست له نێوه‌ڕۆک سه‌نگین یان باڵا بریتییه له توانای به‌کارهێنانی زانین و پسپۆڕیی، جا هونه‌رمه‌ند یان داهێنه‌رێک بێت، که چۆن به شێوه‌یه‌کی کارامه له به‌رهه‌مه‌که‌یدا بیرکردنه‌وه تایبه‌ت و نوێیه‌که‌ی خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. لێ له کۆتاییدا ماوه‌ته‌وه بێژم، شێوازێک له موزیک و گۆرانییه‌کی “نوێ” له‌وه‌دایه، که به چه‌شنه موزیک، ده‌ق، ده‌نگ، دیمه‌ن، ده‌برینێکی فره‌ره‌هه‌ندی باڵا و نوێه‌وه سه‌رسووڕماومان بکات. هه‌روه‌ک پێشکه‌شکردنی گۆرانییه‌کی نوێ، له ئاماده‌بوونی هونه‌ری ئه‌تمۆسمفێرێکی موزیکییدا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه، که له‌وێدا گۆرانیبێژێک یان موزیکه‌وانێک بتوانێت به نه‌وای به‌رزی و هێوریی ئامێری موزیک هاوئاهه‌نگییه‌کی دڵ‌بزوێن و سیحریی له نێوان ئاواز، شیعر، ده‌نگ و دیمه‌نه‌کاندا نماییش بکات. ئاخۆ ئه‌و گۆرانیی کلیپیی و موزیک و ئاواز ناساز و ناسه‌ربه‌خۆیانه‌ی ئئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا کراون که به کۆمه‌کیی ده‌زگا بازرگان، مێدیا حیزبیی و “وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی” ه‌وه به هه‌ڕمێنکراون، کراون به “ئیدۆل” و به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌پێنراون، خاوه‌نی ئه‌و مه‌رجه هونه‌رییه‌ن؟ گه‌لۆ ئه‌و جۆره گۆرانییه بێهونه‌ر، ئاهه‌نگیی و بازاڕییه، خۆراکێکه بۆ باڵاکردنی کولتووری کوردیی و ده‌ربڕی ئه‌و فره‌ڕه‌هه‌ندیی، هونه‌ره نوێیه سه‌رسووڕهێنه‌ریه؟