نوێکردنەوەی بەرھەمە کۆنەکان بۆتە دەرکەوتنێک بۆ کۆمەڵە کەسانێک کە ئێستا خاوەن جەماوەرێکی تایبەت لە نێو گۆرەپانی ھونەری کوردی، سەبارەت بە نوێکرنەوەی گۆرانی سەبری محەمەد سوار لە لێدوانێکی تایبەتی دا رایگەیاند:
ئێستا کۆتایم ھێناوە بە نوێترین کاری کلیپی خۆم بە ناوی (سەبری) کە بەرھەمێکی فۆلکڵۆرە و بە شێوازی نوێ گوتوومەتەوە، ئەم بەرھەمە لە ستۆدیۆ( میلۆدی) کاری دەنگی بۆ کراوە و کاری دابەش کردنی موزیکیش لە لایەن )سرود فواد)ەوە بۆی ئەنجام دراوە ، محەمەد وەک خۆی دەڵێت کاری کلیپی کۆتایی پێھاتووە و پەنا بەخوا لە داھاتوویەکی نزیک بڵاوی دەکەمەوە، محەمەد ئاماژەی بەوەش دا کە من دەمەوێت خزمەت بەم گۆرانیە بکەم نەھاتووم خۆم دەرخەم تا بەم گۆرانیە بە ناوبانگ بم، جێگای ئاماژە پێدانە کاری مۆنتاژی ئەم گۆرانیە لە لایەن مۆنتێری بە توانا( کاروان زامدار)ەوە بۆی ئەنجام دراوە.
رێکەوت سەلام