خــؤشــةوى هيــرانى : ماوه‌یه‌که به ڕێژه‌یه‌کی به‌ر چاو گۆرانی بێژ له هه‌رێمی کوردستان زیادی کردوه بازاڕی تیڤی و ڕادیۆ و سایت و ڕۆژنامه‌کانیان گه‌رم کردوه و ڕۆژانه له بڕی هه‌واڵێک چه‌ند هه‌واڵێکیان هه یه بۆ بڵاو کردنه‌وه و تیڤی و ڕادیۆکانیش به هه‌مان شێوه تا وه‌کوو ئێره ماڵیان ئاوابێ و زۆر سوپاسیان ده‌که‌م،،،به ڵام گه‌ر بێت‌و تیشک
بخه‌ینه سه‌ر کار وبه‌رهه‌می گۆرانی بێژه تازه‌کانمان و وردبینه‌وه له کاره‌کانیان له مه‌رامیان تێده‌گه‌ین که بۆ چ مه‌به‌ستێک هاتۆنه‌ته نیو هونه‌ر و وه بۆ گۆرانی گوتنیان هه‌ڵبژاردوه؟؟ گومان له‌وه دانیه که ئه‌مڕۆ هونه‌ری گۆرانی گوتن بۆته هونه‌رێکی هه‌رزان و زۆر به ئاسانی ده‌ستی هه‌مو خه‌ڵکێک ده‌که‌وێ که واشبێت گه‌نجێک زۆر به ئاسانی ده‌توانێ گۆرانی گوتن بکاته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ خۆ ده‌رخستن و زۆری ڕاگه‌یاندنه‌کانیش بقۆزێته‌وه بۆ ده‌رکه‌وتنی ..مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه نیشانه‌ی چه‌وت له‌سه‌ر ته‌واوی گۆرانی بێژانی تازه دابنێم به‌ڵکوو ئاماژه‌م بۆ ئه‌و گۆرانی بێژانه یه که ڤیدیۆ کلیپه‌کانیان له به‌رهه‌مه‌کانیان جوانتره مۆسیقاکانیان له ده‌نگیان خۆشتره گیرفانیان له ناخیان ده‌وڵه‌مه‌ن تره ،، پێم خۆشه لێره‌وه په‌یامێک بۆ ته‌واوی ستۆدیۆ به‌ڕێزه‌کانی کوردستان بنێرم و تکایان لێده‌که‌م ده‌رگا به‌ڕووی هه موو که‌سێک نه‌که‌نه‌وه‌و با هونه‌ر له پێشه‌وه‌ی مادده بێت و پاره له هونه‌ر هه‌ژارتر بێت ..با چیتر ڕێگه نه‌ده‌ین که‌سانێک له سه‌ر حیسابی هونه‌ری گۆرانی هه‌وڵی خۆ ده‌رخستن بدات و با له وهنده زیاتر له سه‌نگی ئه‌م هونه ره که م نه کینه‌وه وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌مولایه‌کمان هاوکاربین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین چیتر به‌چاوی نزم سه‌یری هونه‌ری گۆرانی بکرێت.