گوڵێک بووی له به‌سته‌ڵه‌ک
په‌ڕت سه‌رپۆشی فریشته و ره‌نگت هه‌ناراوی پایز ،
له نێوباخی چلووره‌دا بۆت ده‌گه‌ڕام
له‌پێخه‌فی سه‌هۆڵبه‌ندی به‌یانێکا
له شێی هه‌ورێک
لهفێنکایی ئێوارانی نیشتمانا
تۆ هه‌ر نه‌بووی .
مه‌لێک بووی له‌به‌سته‌ڵه‌ک
ویردت نۆته‌ی ئه‌وینێک بوو ، به‌ژنت باڵای شمشاڵی “”با “”
لهماڵۆچکهی هۆزارێکا بۆت ده‌گه‌ڕام
له رهشانگ و چاوی به‌فر
له‌سێبه‌ری یاسه‌مینه بۆ ڕێژه‌که‌ی رۆحا ، نیت و
تۆ ههرنهبووی .
کڕێوه‌یه له‌نێو زوقمی خهمهکانا شارۆت ده‌که‌م
چنگم ده‌که‌م به ده‌م غرووری پرووشه و کلو کلو
گورانیه‌ک له‌هه‌ناسه‌ی تهزینتدا ده‌ڵێمه‌وه ،
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ونبوونتا سههۆڵبهندێ ده‌خوێنمه‌وه
نسێ و پێگه‌ی هه‌ره‌سێکه ده‌هرێکی دی ناتوێته‌وه .
هه‌ر ده‌ڵێم و ده‌یڵێمه‌وه ئه‌مه جۆگه‌ی چ خه‌ونێکه
دهدباتهوه بۆ نێو خه‌ڕه‌ندی ته‌نیایی ؟
ئه‌مه زه‌نگی چ خه‌مێکه ده‌گاته گوێی ماڵئاواییت ؟ .
خه‌م خۆی غه‌ریبێکی جهتوونهو
به‌بێ فه‌رموو
سه‌ربه‌ماڵی ئاسووده‌یی هه‌مووان ده‌کا ،
لهتهزینتهوه ئاشنام بوو ،
لهوێڵیتهوه چوه ناخم ،
له‌م سه‌ری فهرامۆشیتهوه تا ئه‌وپه‌ری مه‌لوولیم
په‌نجه‌ره‌یه‌کی نه‌هێشت له‌بای پایزی فراقت رزگارمکا و
تیشکی خۆرێکی خه‌واڵو برژێته تاریکیمهوه ،
جگه له ئه‌شکی فیراقت رێژنه بارانێکی نه‌هێشت
ڕێ بهتهرزهکانی نائومێدی بگرێ ،
تا په‌ی نه‌به‌ن به خونچه‌کانی چاوه‌ڕوانیم ، .
بهچیتبگهم
وا پێده‌چێ تۆ خه‌ونێ بی و من خه‌یاڵت بنووسمه‌وه
له‌نێو رێچکه‌ی وه‌رینێکی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم دا
تۆ وێڵێکی چاونه‌ترس بی
کۆڵان کۆڵان
ئاسه‌واری ساته‌کانی ئه‌و پێکانه به‌سه‌ر بکه‌ی
لێواولێون له‌شه‌رابی بێمروه‌تی .
له‌م زه‌مه‌نی پڕ میحنه‌ته
من جه‌سته‌یه‌کی په‌ژمورده و تۆش گیانێکی سرک و سۆڵ
ده‌ستێ نه‌بوو
لهنێوخهیاڵی فیرده‌وسێ سیراتێکمان بۆ واڵاکا ،
ئاشنامانکاتهوه بهپهیڤهکانی عه‌شق تا لهحهشرا دانه‌مێنین .
ده‌ستێ نه‌بوو
له‌دووڕیانی جودایی‌دا باڵی فڕینت هه‌ڵکه‌نێ و
چاوی یاخیبوونت کوێرکا .
ئه‌ی پر سهفاترین باخچه‌ی هیوا و
ئه‌ی مه‌ستترین ره‌نگ له په‌ڕه‌ی رۆح ،
گه‌ر تۆ نه‌بای
شه‌وه کانی بێداری من بهسپێدهیان نه ئه‌سپاردم
وه‌ختێ خۆیان له خورپه‌ی مۆمێک بێزارن ،
ته‌مه‌ن به‌وپه‌ڕی زه‌لیلیه‌وه نهیئهدامه ده‌ستی قه‌ده‌ر
کاتێ خۆی سه‌وداسه‌ری عومری نوحه .
ئه‌گه‌ر هاتی
له‌سنووری هه‌وره‌کانا باڵه‌کانت به‌جێبێڵه
چیدی به‌رگه‌ی چرکه‌یه‌کی فیراق ناگرم ،
ئه‌گه‌ر هاتی
نۆته‌کانی کۆچ به‌سه‌فه‌ری خه‌ونه‌کانت بسپێره و
که‌نار که‌نار
بمبه‌ره‌وه بۆ ئه‌و دورگه‌ی نه‌وره‌سه‌کان تێیدا ره‌هان
شه‌پۆل شه‌پۆل
بمناسه‌وه به ئارامی ئه‌و ده‌ریایه‌ی ئاشنات کرد به‌دڵی مانگ
توو بێ و عومرت وه‌ختێ هاتی
یێخه‌ی یه‌قینت واڵاکه تا بیکه‌مه به‌ری وه‌رزم
چرای حه‌قیقه‌تم به‌رێ
تا لهخۆرنشینی ته‌مه‌نمدا هه‌تاماوم دایگیرسێنم
کرێوه‌یه ئه‌م زه‌مه‌نه ، دڵێک لهشووشهم مه‌ده‌رێ
له نێو زوقمی ئه‌م زستانی بێتۆییه به‌رگه نه‌گرێ ،
ئاشنام به‌جریوه‌ی شیعرێ مه‌که
وشه‌کانی له هزرتا هه‌ڵوه‌ریبن ،
مهم ناسه به‌بای سه‌فه‌رێ
ره‌هێڵه‌ی وه‌رزی ره‌وی تۆ ئارام نه‌کا .
ئای چه‌ند سه‌خته به‌بێ تۆیی
گه‌ران به‌نێو عیشق و مردن
به‌نێو خه‌یاڵی شیرین و بێهوده‌یی
به‌نێو تریفه و چه‌خماخه‌ی شهر
به‌نێو ده‌ستنووسه‌که‌ی گارسیاو مه‌دالیاکانی فۆههر ،
له‌بیرت دێ له‌ژیانا خه‌نده بووین و له‌نێو ئه‌وینا گریان
له‌سیله‌ی وڵاتی گه‌رده‌لوول ، نه‌سیم و
به‌ڕووی ترازانیش زریان .
دره‌نگه‌و چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و لاولاوهم پێ ناکرێ
تا باڵای نه‌گاته مانگ ، په‌شیمانیت نایه‌ته گۆ
دره‌نگه به‌ته‌نیا رۆحێکه‌وه زامی ئه‌و نهسیمهم بۆ ناسره‌وێ
بهباوهشێنی گرهیهک سه‌رده‌مانێ سڕیته‌وه ،
دره‌نگه‌و فرسه‌ت مه‌ده‌ره چنگی زریان
به‌م رێسایه بڕوا
گه‌ڵایێ نامێنێ به‌باڵای باخه‌کانی عیشقه‌وه .
تووبی و عومرت
وه‌ره و له‌کوێوه خه‌ونه‌کانت خۆزگه‌یان پێیه
من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و گریان له‌کام وه‌رزا به‌چاوه‌کانت ئاشنابوو
من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و زامی کام شیعرم لهرووتا به‌سۆ بوو
پێش ده‌سنووسی من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و به‌م ده‌هری ونبوونهشتهوه
وه‌ره و به‌م سروشتی تهزینهشتهوه
ئێستاش ده‌ڵێم ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، . ئۆکتۆبه‌ری 2010
ئه‌ڵمانیا