کێ تێ ئه گا له ته‌نیایم…؟
جگه له خۆم ، جگه له خه‌م
له ته می هه ردوو چاوانم
کێ ئه بینێ ..؟ جه سته یه‌کی
جوڵه و زیندوو…!
چۆن سه‌یری که‌ن…!
رۆح خاڵی یه و تیا مردووه
سۆز تۆراوه …!
ئه وین و ئه شق تیا خنکاوه
خۆم سوڵتانی ئاشقانم و
کۆشکی ئه‌وینم ڕوخاوه
کێ ئه زانێ..؟ بۆ خه ونه کان
له گه ڵ هه ستما نا ته با ن و
له ئا پۆ ڕه‌ی ئه م ده‌ربه نده
ژوانێک قه د دیاری ناکه ن
تا گۆرانیه‌ک بۆ ته نیایم
بنوسنه وه …
کێ ئه م بینێ..؟ هه موو رۆژێ
پێکه نینم له سه ر لێوه‌و
بۆ یه ک جاریش …
دڵ ئاوڕی لێ ناداته وه به خه نده یه‌ک…
تۆ بڵێ ی ئه‌م دڵه تۆراوهم
له حه زی ئۆ قیانوسێکی شێتا بێ و
هه رگیز منی بیر نه ما بێ و
بۆ لای جه سته و ڕۆحی مردوم
نه یه ته وه …؟
که س ئه زانێ..؟ ئه گه‌ر هه موو دڵی دنیا
له ناو جه سته و ڕۆحی نه بووم بتوێته وه
بۆ من هیچ ما نایه‌ک نادات..! تا بۆ ئه‌م دڵه جێماوهم
بژیم و سه‌وز ببمه وه
کێ تێ ئه گا..؟ کێ هه ست ئه کا..؟ کێ ئه بینێ..؟
کێ پێم ئه ڵی…؟
ئه‌م شیوه‌نی ته‌نیایی یه
به رهو کام دۆ زه خم ئه بات…؟
شه ماڵ ئه‌حمه د بچکۆل