(باس)چاوپێکەوتن/ھەژار مەموزینی: کاترین عیسا یەک لەگۆرانیبێژە نوێیەکانی ئیرانیە،لەسالی١٩٨٥لەشاری تارانی ئێران لەدایک بووە.دواتر لەتەمەنی ٣سالی لەگەل خانەوادەکەی ڕوو لە ووڵاتی سوێد دەکەن و تائێستاش لەوێ دەژین. کاترین ھەر لە مندالیەوە خولیای کاری ھونەری بووە. ھەروەھا یەکێک بووە لە١٠بەھرەمەندەکانی دەرچووی کێبرکآ ئەکادیمیای
گوگوش.بەم دوایە گۆرانێکی بەناوی(ھەمین ھاڵا)بڵاوکردەوە و ئێستا خەریکی بەرھەمھێنانی بەرھەمێکی ھونەریە و لەپال ئەمەش دا بە ھرە مەندە لەبواری سینەما.. کاترین زۆر پآ خۆشە رۆژێک لەرۆژان سەردانی باشوور کوردستان بکات و گۆرانی لەوآ بڵیت و ھەروەھا دەیەوێت ھەلی بۆ بڕەخسێت بۆئەوەی گۆرانی بە زمانی کوردیش بچرێت.
(باس)ئەوقسەیە تاچەند ڕاستە کەگوایە لەگوگوشەوە فێری کاری موزیکی بوویت؟
کاترین عیسا:من لەمندالیەوە خولیای کاری ھونەری بوومە،بەلام کاتێک بەشداری ئەکادیمیاێکی گۆرانیم کرد لە ئەکادیمیای گوگوش، شانازی ئەوەم پێ بەخشرا و یەکێک بم لەو ١٠کەسانەی سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا لەپێشبرکێیەکە،ھەروەھا توانیم ئامۆژگاریەکی زۆر لە گوگوشەوە وەرگرم.
(باس)پێتوایە خۆشەویستی ڕێگە خۆشکەرە بۆئەوەی ببیت بە ھونەرمەند؟
کاترین عیسا: پێموایە ھونەرمەندێک دەبێت ھەمیشە ئاشق بێت،بۆئەوەی بتوانین ناوی بنێنن ھونەرمەند.
(باس)ھۆکاری چوونەدەروەتان لەئێران چی بوو؟
کاترین عیسا:ئەوکاتەی خانەوادەکەمان ڕوویان لە ئەوروپا کرد، زۆر مندال بووم،بۆیە ھاتن بۆ ئەوروپا بڕیاری تایبەتی من نەبووە.
(باس)چ شتێک تۆ بەگریان دەھێنێت؟
کاترین عیسا:کاتێک منالێک دەبینم، لەبری خوێندنی لەقوتابخانە، لە کۆچەوکۆڵانەکان دەسورێتەوە،کاتێک ئەمە دەبینم،،زۆر دل گران دەبم وئەگریم،چونکە داھاتووێکی گەشی نابێت.
(باس)دیاردەی کۆپیی کردنی بەرھەمەکانی ھونەرمەندان لەکوردستان تاڕادەیەکی زۆر ھەیە،ئایا ڕەوشی کۆپیکردنی بەرھەمەکانی ئێرانی چوون دەبینی؟
کاترین عیسا:ئەم دیاردەیە لە تەواوی کیشوەرەکان وەکو شتێکی ئاسایی ھەیە،لەوەش خراپتر ئێستا دەتوانرێت لەئینەرنێت گۆرانی ھونەرمەندان دابگرێت،ئەمەش ھەندێ جار بەدلی ھونەرمەندانە،بەڵام ھاوکات زۆربەی جاریش پێان ناخۆشە،بەبڕوای من دەبێت ئێمە بزانین کە ھونەرمەندیک زۆر زیاتر لە پێویست ئەزیەت دەکێشیت. بۆ بەرھەمھێنانی گۆرانی،بۆیە ئێمە ئەگەر بمانەوێت ئەو گۆرانیبێژەی کە خۆشمان دەوێت، سەرکەوتوو بیت، دەبێت خۆمان لەم جۆرە کارە بەدوور بگرین .
(باس)دەتەوێت ھاوسەری داھاتووت چۆن بێت؟
کاترین: شووکردن بریارێکی زۆر گەورەیە لە ژیاندا،بۆیە بۆمن گرنگترین شت لەم بارەیەوە، ئەوەیە کە من و بەرامبەرەکەم باش لێک تێبگەین ودەرک بە یەکتر بکەین.و ڕێز لە خواستەکانی یەکتر بگرین ولەکاتە سەختەکانی ژیانیش دا ھەر لە تەک یەکتر بین.
(باس)حەزدەکەیت ھاوسەری داھاتووت، کەسێکی ئاسایی بآ, یاھونەرمەند ؟
کاترین عیسا: ئەگەر کەسیک ھەستێکی ھونەری ھەبێت و دەرک بەھونەرمەندیم بکات، زیاتر لەیەک نزیک دەبین.
(باس)تاچەند ئاگاداری ھونەر وھونەرمەندانی کوردیت؟
کاترین: ھونەری کوردیم زۆر خۆش دەوێت،بەڵام تائێستا ھەلێکی وا بۆم نەڕەخساوە کەلەگەل ھونەروھونەرمەندانی کورد ئاشنای پەیدا بکەم.
(باس) بیرتان لە گوتنی گۆرانی بەزمانی کوردی کردووە؟
کاترین:زۆر حەز دەکەم لە ئایندە دا گۆرانێکی کوردی بڵێم،بەڵام یەکەم جار دەبێت لایەنی زمانەوە، تۆزێک کوردیەکەم بە ھێز بکەم.
. (باس)حەزدەکەیت بگەڕێتەوە بۆ ئێرانی ئێستا؟
کاترین: من عاشقی ئێرانم،بێگومان حەزدەکەم سەردانی ئێران بکەم.
(باس) بۆ داھاتوو ئامادە دەبیت گۆارنی بە دوێت لەگەل ھونەرمەندێکی کوردی بلێت؟
کاترین عیسا: وەکو گوتم، بۆئەوەی بەزمانی کوردی گۆرانی بلێم، پێویستیم بەوە دەبیت تۆزێک خۆم فیری زمانی کوردی بکەم.
(باس)چ خوێندنەوەیەکت بۆ باشووری کوردستان ھەیە؟
کاترین عیسا:ھیوادارم رۆژێک بێت، ھەڵم بۆ برەخسێت بۆئەوەی بتوانم سەردانی باشوور بکەم و گۆرانیش لەوێ بلێم