کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی : کورته فیلمی گڵاسێك ئاو، له نووسین و ده‌رهێنان خۆمه و له یه‌که‌م هه‌فته‌ی مانگی یانزه هاته فیلمکاری له له‌نده‌ن. گڵاسێك ئاو ماوه‌که‌ی ده تا پانزه خوله‌که، هه‌مان کاته له ژیانی خێزانێکی کوردی ئاواره که دانشتوی شاری له‌نده‌نن. وه‌ك هه‌موو ڕۆژێکی تر له‌و ماڵه، چیرۆك ساده ده‌ستپێده‌کات له بوارێکی ئاشنایی و ڕۆتینی ژیان. شنۆ- کچی ماڵه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت بڕوات بۆ ورزشکاری، دایکی کراسێ کوردی جوانی بۆ ده‌دورێت و داوای لێده‌کات که چه‌ند خوله‌کێك وهرزشکاریهکهی دواخات. له هه‌مان کاتدا هه‌رێم، برای شنۆ ته‌ماشای فوتبۆڵێن ده‌کات له ته‌له‌ڤیزیۆن، یاری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێك له پڕ ڕوداوی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و سهرسورمێنهر وا ده‌کات که گۆڕانکاری ته‌واو به‌سه‌ر ژیانی خێزانه‌که‌دا بێت.
ڕاسته من یه‌که‌م فیلمکاری کوردم چی له ناوه‌وه چی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات که تاکو ئه‌م به‌رواره فیلمه دۆکومێنتهرهکانم په‌خش کرا بێت له‌سه‌ر که‌ناڵه به باڵا جیهانیهکان وه‌ك بی بی سی، که‌ناڵی چاوار و چه‌نده‌ها که‌ناڵی تر له زۆربه‌ی ووڵاتان. به‌ڵام من گه‌لێ له زووه‌وه تامچێژی دونیای چیرۆك و فه‌نتازیام و هه‌رده‌م خواستی به‌رهه‌م هێنان و به ئه‌نجامدانی فیلمی داستانی، فانتازی و درامایی ڕۆشنیایی چاوه‌کانم بووه. ئه‌وه نه‌بێت له‌م بواره دهستوئهژنۆ دانشتبێتم و ته‌نها به خۆزگه به‌ره‌وه کاره‌کان چوبێتم، نه‌خێر، ده‌توانین بڵیین که کاتێ کارزان له 1987کورته فیلمی پاسه‌پۆرت دێنێته به‌رهه‌م له ئیتاڵیا و به زمانی ئیتاڵی ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ده‌گمه‌ن کورد باسی له فیلمکاری ده‌کرد. دوای ئه‌مه‌ش له 1991 له ڕێگای کۆمپانیای ئیکستهلان-ه‌وه په‌یوه‌ندیم کرد به ئۆلیڤه‌ر ستۆن- ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود و یه‌که‌م سکریپتی فیچه‌ر فیلمی سینه‌مایی خۆم به ناونیشان ئه‌مریکا ئه‌مریکا بۆ ڕه‌وان کرد. هه‌روه‌ها جگه له به‌رده‌وام بوون له کاری ئه‌کته‌ری به زمانی کوردی، ئیتاڵی و ئینگلیزی له‌سه‌ر شانۆکانی ئیتاڵیا و ئینگیلتهڕا و گه‌لێك له ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان، له‌گه‌ڵ ڕۆڵ نواندن له چه‌نده‌ها دڕامای ته‌له‌ڤیزیۆن و چه‌ند فیلمێکی سینه‌مایی، شان به شان به‌رهه‌مهێنان فیلمی دۆکومێنته‌ری، له 2003 له دانشگای له‌نده‌ن به‌کالۆریۆس-م به‌ده‌ست هێنا له خۆیندنی فیلمکاری. وه له‌هه‌مان کاتدا سکریپیتی فیلمی سینه‌مایی ناوچه‌ی پارێزراو، له نووسین خۆم، فرۆشت به بیڵ کێنڕایت یه‌کێ له پرۆدیسۆره به‌ناوبانگه‌کانی له‌نده‌ن، به‌نرخی80000 هه‌شتا هه‌زار دۆلار. له ساڵی 2009، دوای دوو ساڵی بێ وه‌ستان نووسینه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆمانم ته‌واو کرد به زمانی ئینگلیزی به ناونیشان کورکچ، گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌مه یه‌که‌م ڕۆمانی کورده به زمانی ئینگلیزی به هیوای ئه‌وه‌ی له بازاره‌کانی جیهاندا بڵاوبێته‌وه. به‌ڵام خۆشه‌ویستی من جگه له ئه‌کته‌رکاری و نووسینه‌وه‌ی سکریپت و ڕۆمان، خۆی له بواری ده‌رهێنانیش ده‌دۆزێته‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه له سه‌ره‌تای مانگی یه‌ك ، له 2011، ده‌ستم کرد به نووسینه‌وه‌ی کورته فیلمی گڵاسێك ئاو، وه بڕیارم دا که خۆم ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که بم. دوای یانزه مانگ له خۆ ئاماده‌کردن، واته له پریپرۆدهکشن، سه‌ره‌تای مانگی یانزه ده‌ست به فیلمکاری کرا له شاری له‌نده‌ن. ڕه‌نگه بڵێی ئه‌م ماوه‌یه زۆره بۆ کورته فیلمێك. به‌ڵام که بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه ته‌نها بۆ نووسینه‌وه‌ی سکریپت سێ مانگی بردوه، جگه له ئاماده‌کردن ستۆری بۆرد که‌ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی سێ مانگ، وه له هه‌مان کاتدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ته‌کنیکی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ره‌کان، که هه‌موو پرۆفێشنا‌ڵن و له تاقیکردنه‌وه، (ئۆدیشن) له نێوان سی ئه‌کته‌ری زۆر لێهاتوو، کریستیانێ ئۆلیڤێره-م هه‌ڵبژارد بۆ بینیی کاره‌کته‌ری شنۆ که ڕۆڵی سه‌ره‌کیه. سیمین جافه‌ری بۆ ڕۆڵی دایکی شنۆ. عه‌دنان ڕاشد باوکی شنۆ و شه‌ماڵ قوربانی ڕۆڵی هه‌رێم که برای شنۆ-یه. شه‌مال تاکه ئه‌کته‌ری کورده له فیلمه‌که به‌ژداره، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاکو ئێستا ئه‌کته‌ری ئاوا به باڵامان نییه که بتوانن به سروشتی ڕۆڵ ببینن، ته‌نانه‌ت له له‌نده‌نیش. شه‌ماڵ پێشتر کاری له شانۆ کردوه نه‌ك له فیلم، به‌ڵام من ئه‌وم هه‌ڵبژارد چونکه له کات ئۆدیشن زۆر باش خۆی نواند، وه شادیش بووم که کورده. ئه‌وه‌ی له هه‌موو زیاتر ماندووی کردم، دۆزینه‌وی لۆکه‌یشن و ستافی ته‌کنیکی بوو، ئه‌مانه له له‌نده‌ن زۆرن، به‌ڵام بۆ که‌سێك که بوجه‌ی نه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌یه له بیابانی ئه‌فریقیا به دوایان بگه‌ڕێیت.
بوجه‌ی کورته فیلم له به‌ڕیتانیا به ستاندارد له 100 تاکوو 130 هه‌زار دۆلار، منیش ئه‌م پاره‌م نه‌بوو، هه‌ر هیچم نه‌بوو، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پاره‌م هه‌بووه هه‌مووم له رێگای نووسینه‌وه‌ی ڕۆمان کورکچ خه‌رج کردوه. چه‌ند ئه‌ندامی دڵسۆزی خێزان و هاورێی ئازیز له له‌نده‌ن هاوکاریان کردم به هه‌شت سه‌د دۆلار. به‌ڵام ئه‌مه له کوێ و هه‌شتا و سه‌د هه‌زار دۆلار له کوێ؟؟؟
مڕۆڤ ڕاست بوو ڕاستی بۆ دێت. له کاتێکدا خه‌ریکی سواڵکردن بووم له له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی فیلمکاران به خۆبه‌ختی بێنه پێشه‌وه- هه‌رچه‌نده ده‌یان ووت؛ باشه ئه‌وه من هاتم، وه شادم به خۆبه‌ختی له‌گه‌ڵ تۆ کار بکه‌م، به‌ڵام ئه‌ی بوجه بۆ به‌کرێ گرتن لۆکه‌یشن، هات و چو، خواردن، که‌ره‌سه‌ی کامیرا و چرا، ئه‌مه، ئه‌وه، ئیته‌ر فیلم خه‌رجی ئه‌وه‌نده زۆره هه‌ر نابڕێته‌وه، له له‌نده‌نیش بیت، هه‌ی گیان! ڕاست به ڕاستت بۆ دێت، خۆشبه‌ختانه کاکه میران سابیر له هه‌ولێر، که ئاگاداره من یه‌که‌م فیلمکاری کوردم له 1996-ه‌وه له سه‌ردانی کوردستان به خۆبه‌ختی وورکشۆپ و سێمینارم گێراوه بۆ لاوانی کورد بۆ یارمه‌تی کردنیان له په‌روه‌رده‌گاری له بواری فیلمکاری، و له‌هه‌مان کاتدا له ژیان خۆم داوای پولێکم نه‌کردوه له کوردستان بۆ فیلمکاری. میران له ته‌له‌فۆن گووتی سکریپتی گڵاسێك ئاو له‌گه‌ڵ بوجه‌که ڕه‌وان که بۆم. ووتی تۆش کوردی و مافی خۆته بۆ داوا ناکه‌یت. میران بوو به پرۆدیسۆری هاوبه‌ش له گڵاسێك ئاو. منیش زوو به زوو هه‌موو داواکاریه‌کانم بۆ نارد. دوای ئه‌وه‌ی میران سه‌ردانی لوجنه‌ی فیلمکاری کرد و سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌مای کرد، و که هاوڕێان له‌وێ سکریتپتی فیلمیان خوێنده‌وه و چاویان که‌وت به چه‌ند ووێنه‌یه‌کی ستۆری بۆرده‌که، ئه‌وه‌بوو بڕیاریان دا که بوجهکهم بۆ خه‌رج که‌ن. ئه‌وه‌ش 7500 حه‌وت ههزاهر و پێنج سه‌د دۆلاره. هه‌رچه‌نده بوجه‌که زۆر که‌مه و ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه له 20 مرۆڤی ستاف و ته‌کنیشن و چوار ئه‌کته‌ر هیچ که‌سیان موچه‌یان نادرێتی، به‌ڵام سوپاس بۆ کاکه میران، ماوه‌ستا ناسر حه‌سه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما، له سواڵکردن بومه‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌موو گرینگتر ئه‌م پاره‌یه ماوه‌ی پێدام که باشترین کامیرا – ئایکۆنۆسکۆپ – به‌کرێ بگرم و هه‌موو بواری به‌کرێ گرتنی ئامێر و که‌ره‌سه‌ی چرا و هاتوچۆ و خواردنی بۆ پرکردمهوه. واته که‌سه‌کانی ده‌وروپشتم که هه‌موو بهڕیتانین، هه‌ستیان کرد منیش، هه‌رچه‌نده ووڵاتی سه‌ربه‌خۆم نییه، به‌ڵام بێکه‌س نیم، نه‌خێر، حکومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی سینه‌ما هه‌یه، کاکه میران هه‌یه، ئه‌مه‌ی سه‌ڵماند بۆ ئه‌م بیانیانه که کورد خۆشه‌ویسته به فیلم و سینه‌ما – گرنگه، زۆر گرنگه، شارستانیه‌ت، زۆر شه‌رته!!!
ئه‌مه مانای ئه‌وه نابه‌خشێت که جارێکی تر به‌و بوجه که‌مه ده‌توانم کورته فیلم به ئه‌نجام بده‌م چونکه خێرخوازان هه‌ر یه‌ك جار خۆبه‌ختی ده‌که‌ن له له‌نده‌ن، به‌ڵام گڵاسێك ئاو چاکترین سه‌ره‌تایه بۆ من بۆ کاروانێکی فیلمکاری دوور و درێژ، و هیوادارم که ئێوه‌ش له ماوه‌یه‌کی کورت، له داهاتویه‌کی نزیك ئاشنا بن به فیلمی گڵاسێك ئاو
کارزان کرێکار شێره‌به‌یانی
له‌نده‌ن 10 – 11 – 2011
ww.karzanfilms.com