وانا تەھا : بەشێک لەوانەی ژیانی ھاوسەری پێک دێنن ھێما بۆ ئەوەدەکەن کە سەرەکیترین گرفتی بەردەمیان گڕانی زێرو زۆر داواکردنیەتی لەلایەن ماڵی کچەکە، گەنجێک کە تا ئێستا ژیانی ھاوسەر گیری پێک نەھێناوە رایدەگەینێت “بەھۆی گڕانی نرخی زێڕ نەم توانیوە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەم”. زێرینگرێکیش ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت “پڕۆسەی ھاوسەر گیری زۆر ئەنجامدەدرێت و کەسی رێک دەکەوێت و تەنیا ئامانجیان خۆشەویستی و بەیەک گەیشتنە نەک زێڕو ماڵ و موڵک”.
وەک شلێری – تەمەن ٢٢ ساڵەی قوتابی زانکۆی سۆران، باسی لێوەدەکا بە ھۆی گڕانی نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان، ئێستا بەشێوەیەکی گشتی لەکوردستان پڕۆسەی ھاوسەرگیری کەمتر ئەنجام دەدرێت، چونکە راستە ئێستا باروو دۆخی کوردستان گۆڕانکاری بەسەر داھاتووە، بەڵام گوزەران و ژیانی زۆربەی کەس لە کوردستان بەرەو خراپتری رۆیشتووە”. ئەم قوتابیەی زانکۆ نمونەی چەند ھاوڕێیەکی خۆی ھێنایەوەو گووتی “چەند ھاوڕێیەکم ماوەیەکی زۆرە بڕیارایان داوە بچنە نێو پڕۆسەی ھاوسەر گیری، بەڵام لایەنی ماددی کوڕەکان بەو شێوەیە نییەو ئەوانیش ناتوانن ھیچ ھاوکارییەکی ئەو تۆی کوڕان بکەن بۆ گەیشتن بەیەکتر و دەبێت بەم شێویە لەماڵەوە دابنیشن و لە چاوەڕوانی دابن”.
بەبڕوای شلێر، ھەندێک لە کچان خۆیان خەتابارن و پڕۆسەکە دوادەخەن، بەوەی مەرج دەدەنە کوڕەکان بۆ ئەوەی ماڵ و زێڕی زیاتریان بۆ بکەن، ئەمەش شتێکی باش نییەو ھەتا زوو پڕۆسەکە ئەنجامبدرێت باشترە”. شلێری پێیوابوو پێک ھێنانی ژیانی ھاوسەر گیڕی رۆژ بەرۆژ قورستر دەبێت، ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ باروو دۆخ و دروست بوونی گۆڕانکاری بەردەوام و زیاتر ھاتنە پێشی داواکاری سەردەم و پێداویستی ژیان”.
بە بۆچوونی ئازاد عەلی- تەمەن ٣٢ ساڵەی پیشەی زێڕینگر، لە پێک ھێنانی ژیانی ھاوسەری تەنیا گرفتەکە زێرنییە، چونکە کێشەو گرفتی دیکە لە سەرھەڵداندان رۆژ بەرۆژیش ئەمانە زیاد دەکەن، ئەم زێڕینگرە بەنمونە ھێنانەوە وەکو گرفتی نیشتەجێبوون و موچەو باروو دۆخی ژیان و زێڕو چەندین پێداویستی دیکە کە بەردەوام لە زیاد بوون دەبن، دێنە پێش ئەم پڕۆسەیەو رەنگە لە ئێستادا بۆ زۆر کچ و کوڕیش ئامادەنەبن”. بەگەڕانەوە بۆ چەند ساڵی رابردوو ئەم زێڕینگرە پێیوابوو جاران زیاتر پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجامدەدرا، ئەوکات پێداویستیەکانی ژیان وەکو ئێستا نەبوون و زۆر کەس ئەم ھەموو شتەی داوانە دەکرد، بەڵام ئێستا ھەم زێڕی زۆر و ئۆتۆمبێڵ و خانوو ماڵی جییا داوادەکرێت، چونکە بۆ ھەموو گەنجێکیش ئەمە ناکرێت، کچان و کوڕان کەمتر دەتوانن لەم پڕۆسەیە بگونجێن و پێک بگەن”.
ئەوکاتەی ئێمە پرسیارمان لەم زێڕینگرە کرد نرخی یەک مسقال زێر عەیار ٢١ بە ٠٠٠ ٣٠٠ ھەزار دینار بوو، یەک مسقال زێر عەیار ١٨ بە ٢٦٠٠٠٠ ھەزار دینار دەفرۆشرا”. ئەو زێڕینگرەش دەی گووت “بۆ ھەموو خێزانێک ناگونجێت بەم نرخە خەیاڵیە ٢٥ تا ٣٠ مسقال زێڕیش بکا، ئاماژەی بەوەشکرد کەسی واھەیە ١٠ تا ١٥٠ مسقال زێڕیش داوادەکات و دەی کڕێت، لەم نێوەندەشدا ئەوانەی چاو لەو جۆرەکەسانە بکەن ھەرگیز ناتوانن ژیانی ھاوسەرگیری پێک بێنن”. بۆ پێک ھێنانی ژیانی ھاوسەرگیری بۆچوونی ئەم زێڕینگرە وابوو کەسەکان لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزگرتن و بەجێھنانی پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەمە بکەن، نەوەک لەسەر بەرژەوەندی پارەو پووڵ، چونکە ئەمانە شتێکی کاتین و ئەمڕۆ یا سبەی ھەر تەواودەبێت و بێ وەفان و وەفایان بۆ ھیچ کەس نییە”. ئەگەر پارە وەفای ھەبوایە نەدەچووە گیرفانی ھەموو جۆرەکەسێک کە نازانێت بەکاری بێنێت و ھەڵی دەگرێت تا رۆژی مردنی بیری ناکەوێتەوە خەڵکی دەوروبەری ئەو چۆن دەژین و گوزەرانی خەڵکی چۆنە”. ئەم زێڕینگرە بۆچوونی وەھابوو لەسەر پارە”.
لانە عەزیز- کچێکی گەنجی دانیشتوی شاری سۆرانە پیشەی مامۆستایەتیە، ئەو دەڵێت “منیش بەدوای ئەم پرسیارە دادەگەڕێم کە بۆچی ژیانی ئێستا وای لێھاتووە تا پێشکەوتووتربێت، لای ئێمە بچووکتر دەبێتەوە، ئەو پێیوابوو بە بەjراورد لەگەڵ رابردوو ئێستا زۆربەی شتەکان پێچەوانە بوونەتەوە، ئێستا ژیانێکی فۆرمێکی دییکەی وەرگرتووە لای ئێمە”. لانە ھەرچەندە تا ئێستا ژیانی ھاوسەر گیری پێک نەھێناوەو ھێماش بۆ ئەوەدەکا “تا ئێستا کەسێکی وانەبووە بەدڵی خۆم بێت و بێتە پێش، من وەکو ھەندێک لەکچان نیم و سەیریشم بەو کەسانە دێت کە لە پێک ھێنانی پڕۆسەی ھاوسەر گیری مەرجی قورس دەخەنە بەردەم کوڕەکان، ئەوان لە خۆیان پرسیار ناکەن کە لەگەڵ کێ زەواج دەکەن، ئایا ئەو کەسەی زەواجی لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەیە وێرانی بکەیت یان ئاسوودە، ئەگەر گوایە ئاسوودەی و خۆشەویستیە ئەی بۆچی ئەم ھەموو ماڵ و زێرە داوا دەکرێت”.
ئەم مامۆستایە کچە دەپرسێت ئەگەر کەسێک شوو بەکوڕێک بکات، ئایا کوڕەکەش بە ھەمان شێوەی پێ خۆش نییە تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین بکات، بێگومان بەڵێ! بەڵام کەنەبێت دەبێت کچانیش خۆیان لەخەت نەدەن و واز لەچاو لێکەری کەسانی تربێنن”. گووتیشی “ئەگەر خۆم بڕیاری شووکردن بدەم بەو کەسەی کە بەدڵی خۆم بێت و ئاستی ھۆشیاری بەرز بێت گوێ بە ھیچ نادەم، چونکە دڵنیام لەوەی پارەو زێر دڵی من خۆش ناکات، کەس ناتوانێت دەڵی کەس خۆشبکات، مرۆڤ دەبێت خۆی دڵی خۆی خۆش بکات”.
ئەگەر پارە وەفای ھەبوایە نەدەچووە گیرفانی ھەموو جۆرەکەسێک