به هۆی مێشکمانه‌وه ده‌توانین خۆشترین و ناخۆشترین دونیا بۆ خۆمان بخوڵقێنین . مێشکمان بیرکردنه‌وه‌مان ده‌داتێ، بیرکردنه‌وه‌کانیش وێنه‌ی تایبه‌ت به بیرکردنه‌وه‌که و هاوکات هه‌ستێك دروست ده‌بێت .
له کاتی بیرکردنه‌وه‌ی باش‌دا / پۆسیتیڤ دڵمان به ئارامی لێده‌دات و باش کار ده‌کات . به‌ڵام له کاتی بیرکردنه‌وه‌ی خراپ‌دا/نێگه‌تیڤ دڵمان ده‌شڵه‌ژێت ونا ئارامییه‌ك له دڵماندا دروست ده‌بێت و هه ستێکی ناخۆش به‌ته‌واوی له‌ش و ده‌روونمان ده‌گرێت . لێره‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که باشی یان خراپی کارکردنی دڵمان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به‌وه‌ی که مێشکمان خه‌ریکیه‌تی.
که‌واته ده‌توانین ئێمه کاربکهینه سه‌ر دڵمان به‌هۆی ئه‌وه‌ی که راهێنان به بیرکرنه‌وه کانمان بکه‌ین که زیاتر پۆزهتیڤبن له پێناو هاتنی هه‌ستی خۆش و باشتردا . هه‌ستی خۆش دڵ و ده‌رونمان پرده‌کات له هێمنی وله شمان ده‌گه‌یه‌نێته باشترین ئاستی کارکردن به بێ هیچ ئازارێك. .
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر تۆیه ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌یه که خۆت ڕابهێنیت که به‌ئاگابیت له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بیرکردنهوهیهکتدا و ده‌سته‌ڵاتت هه‌بێ له گۆڕینیاندا ئه‌گه‌ر زانیت که وا خه‌ریکه هه‌ستی خراپ و ناخۆشت ده‌داتێ . کێشه‌یه‌ك نیه، تۆ ته‌نها به‌هۆی هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵه‌وه له رێگه‌ی لوتته‌وه، که هه‌ناسه‌کت بچێته به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌کانت واته به سکت هه‌ناسه‌که هه‌ڵمژه، ههنهسهکهت
بهێڵه‌ره‌وه له سییه‌کانتا و هه‌تا 10 بژمێره، پاشان هه‌ناسه‌که‌ت به‌ره ده‌ره‌وه‌و هه‌تا 5 بژمێره، واته با سییه‌کانت خاڵی ببنه‌وه له هه‌وا هه‌تا ههناسهیهکیتر ههڵدهمژیتهوه. به‌م شێوه‌یه تۆههستێکی ئارامت بۆ دێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌ناسه دانه به‌رده‌وام بیت فێری خاوبونهوهیهك ده‌بیت که پێشتر درکت پێ نه‌کردوه.
که هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه خاوده‌بیته‌وه، به‌خۆت بڵێ …من ئه‌م بیرکردنه‌وه‌م ناوێت و زیانم پێده‌گه‌یه‌نێت. ده‌توانیت ده‌ست به‌جێ بیرکردنه‌وه‌که‌ت بگۆڕی به یه‌کێکی باشتر . به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت که هه‌رکات گیرۆده‌ی ههربیرکردنهوهیهك بویت له مێشکت‌دا ئه‌م جۆره ته‌کنیکه بکه‌یت بهخوویهك بۆخۆت بۆ له ناوبردنی بیرکردنه‌وه خراپه‌کانت. ئه‌وکاته هه‌ست به‌باشی دڵت و ئهوئارامیه ده‌که‌یت که ده‌مێکه به ئاواتیهوهیت.
سه‌رکه‌وتوبن