یونس حه‌مه‌د: به‌به‌شداری ده‌یان گرووپی هونه‌ریی و كه‌لتوری ولاتان، ئێواره‌ی رۆژی (21/7) یه‌كه‌مین نمایشی چه‌ند گرووپێكی به‌شداری (45)مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی زاگریب له‌كرواتیا پێشكه‌شكران.
له‌نێو گرووپه بهشدارهكانیشدا گرووپی میوزیكی نالی و تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی سلێمانی له‌گۆڕه‌پانی كۆماری لهزاگریب به‌چه‌ندین به‌رهه‌می میوزیك و گۆرانی و (2) تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌شداربوون و توانیان به‌به‌رهه‌مه‌كانیان سه‌رنجی ئاماده‌بووان رابكێشن.
هاوكات له‌ڕۆژی (22/7)، له‌یه‌كه‌م نمایشیانداو به‌تابلۆی (گوڵی خوێناوی) بۆچه‌ند ساتێك روانینی ئاماده‌بووانیان داگیركرد‌و به‌شێوه‌یه‌ك بوونه جێگای سه‌رسامی، كه دوای ته‌واوبوونی تابلۆكه ئاماده‌بووان روویان له‌ئه‌ندامانی گرووپه‌كه كرد.
پاشان له‌گۆڕه‌پانێكی نزیك له‌په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كرواتیاو وه‌زیری رۆشنبیری و پارێزگای زاگریب، به‌شێك له‌گرووپه به‌شداره‌كانی ولاتان بۆ ماوه‌ی (8) ده‌قیقه به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نمایشكردو جارێكی دیكه گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی كه‌شێكی وایان دروستكرد كه نه‌ك هه‌ر ئاماده‌بووان، به‌ڵكو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش به‌تایبه‌ت ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌بایه‌خه‌وه رووماڵی نمایشه‌كه بكه‌ن.
ئێواره‌ی دوێنێش له‌دوو كاتی جیاوازدا هه‌ردوو گرووپ به‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی تر میوانان بهههڵپهڕكێی و گۆرانی كوردی ئاشنا بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ لهڕێورهسمێكی تایبه‌تدا كۆتایی به‌چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی زاگریب بهێنرێت.