به چی ئه چێ….!
هه‌ردوو ده‌ستم پڕ له گوڵ بێ
چاویشم هه میشه فرمێسک بێ ….
کێ گوڵ له ده‌ستم وه‌ر ده‌گرێ…؟
گۆڕی ئازیزانم نه بێ ….؟
ئه‌و ته مه نه ی من بردمه سه ر
ته نیا گوڵم په روهرده کرد
کاتێ گوڵم.. گوڵ ووشکی کرد
په‌نجه کانی هه‌ردوو ده‌ستم
له گه‌ڵ په‌ره‌ی هه ر گوڵێکدا
به هێواشی ووشکی ده کرد
به چی ئه چێ….!
گه‌ر په نجهشم بڕوێته وه
خۆ نا توانێ په ڕه‌ی گوڵێک هه ڵگرێته وه
خۆناکرێ هێزی په‌نجه‌م بۆ بێته‌وه
تا بتوانم جوانترین گوڵ.. ته‌نیا گوڵێک
له به‌رۆکی خۆشه‌ویستی بده‌مه وه
به چی ئه چێ….!
ئه و ده مانه ی ده‌ستم هه میشه پڕ گوڵ بوو
سه‌ر تاپاتی به گوڵ ده گرت..،پڕ گوڵ ده کرد
تۆ گوڵێک بوویت له ناو ڕۆحما گه‌شه‌ت ده‌کرد
بۆ نه‌تزانی که رۆحی منت ووشک کرد..،خۆت سیس ده‌بی و
ووشک ده بی و هه‌ڵده وه‌ری ….؟
به چی ئه چێ ….!
هه‌ردوو ده‌ستم پڕ له گوڵ بێ …..
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل