ده‌ته‌وێ ببی به‌چی ؟
کۆڕگه‌لی پرسیاره‌که به‌رهه‌می دیدار و یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی کوردی هه‌نده‌رانی یه: واته دوای خوێندن چ پیشه و کارێکت خواسته ژیان و گوزه‌رانی پێ بکه‌ی ؟ هه‌ریه‌که ویستی خۆی ده‌گۆت .
هه‌ندێکیان کچ و خواستی کچانه هه‌ندێ کوڕ و خواستی کوڕانه ئاسایی هه‌رکه‌سه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه به‌شێکیان بڕیاریان دابوو وه‌ک باب و داکیان ده‌یانه‌وێ ده‌بن به‌دکتۆر و ئه‌ندازیار به‌شێکیان به‌ڕاڕایی خۆی پێناسه ده‌کرد دوو پیشه یا سیانیان ناو ده‌ینا له‌ناویشیاندا هه‌بوو سبه‌ی به‌لاوه گرینگ نه‌بوو ( ئێستا بژی ) بازنه‌ی بیری داخستبوو ! له‌م دوو نێوانه‌ی دوێنێ ـ ئه‌مڕۆ ـ سبه‌ینێ وابه‌سته‌ییه‌کی مێژووی هه‌یه ، مرۆڤ مه‌زه‌نده‌ی خۆی له‌سه‌ر ده‌کا هیوا و ئاواته‌کانی بێنێته دی . چه‌ند دانه‌یه‌کیان خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ده‌رده‌بڕی بهبڕوانامهکه خزمه‌تی گه‌لی خۆیانی پێبکه‌ن ، له‌وێ ژیان خۆشتره و داهاتیان زۆر ده‌بێ . مێژووی گه‌له‌که‌یان ده‌ناسی له‌خانه‌واده‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری پهروهردهببوون زانیاریان له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و پێشمه‌رگه هه‌بوو وه‌ک به‌رگریکاری نیشتمانی خاوه‌ن پله و پایه‌ی به‌رز ناوی باب و که‌س و کاریان ده‌ینا که ” ئێستا خانه‌نشینن زه‌وی و پاره‌ی زۆر وه‌رده‌گرن ” له‌مڕۆشدا مایه‌ی شانازی و جێگای ڕێزه بۆیان . پێشمه‌رگه پێناسه‌یه‌کی ئه‌فسونی ویژدان جوڵێنه‌ر و نمهکداره هه‌موو تاکی کورد پێ ی سه‌رفرازه . کوڕێکیش به‌کوردیه شه‌ق و شڕه‌که‌ی حه‌زی ده‌کرد شتێکی کوردانه بکا و بڵێ بڕوانامه‌ی هه‌بێ له‌خۆ ڕادیتهیی گۆتی: منیش ده‌بم به‌پێشمه‌رگه‌ی دێرین .