له‌هه‌وا نوسین .. چاوهگێڕی عاشقانه و دڵهکوتکهی به‌رده‌وام ببوونه ڕتمی موزیکی ئاوازی خۆشه‌ویستی خهیاڵنشینی هه‌ردوو جووته‌ی خوشکان ، ئاوێزان به‌سه‌رکێشی مه‌یله‌و شێتانه هه‌روا ئاسان تێگه‌یشتن و چوونه پۆتی دڵداری . بێ سڵه‌مینه‌وه ههرلاوێکی کوڕ ڕاگوزه‌ریان بووایه کێشیان ده‌کرده ئاسمانی پڕجوانی هه‌ستی هه‌رزه‌یی گه‌نجانه هه‌ڵفڕ و دافڕیان پێده‌کرد . جووته‌ی هه‌نده‌ران نشین و لێوبهخهندهی کراوه ، ڕۆحپه‌ره و وروژێنه‌ر به‌پۆشاکه ته‌نکه مێبهخشهکان ترازاو به‌درزی نێوان جووته که‌روێشکی سهرسینه ، ئاوێزانی هه‌ستی پڕ له‌حه‌ز و خۆشه‌ویستی بوون . کاتێ پێیان نا سه‌رخاکی کوردستان له‌ڕێڕه‌وی فرۆکه‌خانه به‌ده‌رکه‌وتن ، چاوکێشی دیارده‌یه‌کی سه‌رسوڕهێن بوون ههربابای گه‌نجه‌و بهپهنجهیان له‌هه‌وا دهئاژنن ! له‌تریقه‌ی پێکه‌نیان دا و لێکیان پرسی: ئه‌ڤ چی یه ؟ کوڕه‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌حه‌زی شه‌یداییه‌وه چه‌ندباره په‌نجه‌کانیان ورد و درشت ، خێرا و هێواش به‌هه‌وادا ده‌هێنا ! دووخوشکه گه‌یشتنه کچی پوریان هه‌رزوو پرسیان ئه‌وه چی یه ؟ کچه پوریش چه‌ندین ژماره‌ی به‌چاوه‌کانی له‌به‌ربوو پێکه‌نی: نازانن نوسین له‌هه‌وا داهێنانێکی نوێ ی سیسته‌می په‌یوه‌ندی دڵداریه ؟ به‌بێ داواکردنی ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی کچان ، کوڕان ژماره‌کانی خۆیان له‌هه‌وا ده‌نوسن ، لهئیمێل و کورته نامه‌ش خێراتر ده‌گا ، خێرا زووکه‌ن ئه‌و کوڕه‌ی به‌دڵتانه ژماره‌که‌ی ده‌رخ که‌ن .