گونی چه‌پم ..
په‌یدانی لێدا به‌ڕێڕه‌وی شینی پایسکله‌کان له‌نێوان شۆسته و شه‌قامه‌که که‌وته ڕێگای چوونه خوێندنگا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو سێ پهیدانێک ئاوڕێکی شه‌رمنانه‌ی له‌دواوه‌ی خۆی ده‌داوه به‌ده‌ستی ڕاستی له‌ره‌ی ئۆغری بۆ دایه ده‌کرد ، نه‌رمه پێکه‌نینێک و حه‌زی خۆنواندنیش پهیدانێک دوورتری ده‌خسته‌وه . ئای که خۆشه هه‌ست ده‌کا گه‌وره ده‌بێ یه‌که‌م جاره بێ دایه و بابه به‌ته‌نێ ده‌ڕوا . به‌و به‌ره‌به‌یانی یه تاریکه پایزیه هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی وێنه ده‌کێشا دایکیشی له‌نهۆمی سه‌ره‌وه هاتبووه خوارێ کوڕه‌که‌ی پۆلی دووه‌می بڕیوه له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که بۆ قۆناغێكی تری ته‌مه‌ن به‌ڕێ ده‌کرد له‌گه‌ڵ دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر پێوانێکی زیاتر له‌ناوه‌وه ده‌قرچایه‌وه دایکه دڵی به‌رایی نه‌ده‌دا فرمێسکی خۆشی و دڵته‌نگی لهچاوانیهوه به‌سه‌ر ڕوومه‌تی زه‌نگوڵه‌ی ده‌کرد تا له‌چاوانی وون بوو هه‌ر پێیداههردهڕوانی له‌به‌ره‌وه‌ش نزای خواپارێزی بۆده‌کرد. له‌نێوان ویستی سه‌ربه‌خۆیی کوڕه نازۆکیهکهی دایه و سۆزی له‌گه‌ڵ چوونی دایکه وه‌ک دوو تیری دژهئاڕاسته خێرا له‌یه‌ک جیابوونه‌وه . هێنده‌ی نه‌برد ته‌له‌فۆنه ده‌ستیه‌که‌ی دایکه ههردهلهرزی ناوی کوڕه کورده‌ی نوسی به‌تۆنی ئاوازه‌که‌ی ( ماما .. ماما ) ی زهنگاند دڵی دایکه‌ی داخورپان هه‌رچی شتی ناخۆش هه‌بوو ده‌هاته پێش چاوی له‌به‌ر خۆیه‌وه: دایکت له‌ده‌ورت گه‌ڕێ ، ها کوڕه‌که‌م چی بووه ؟ کوڕه به‌کوردیه قۆپاوهکهی به‌کڕوزانه‌وه: دایکه گونم ! دایک: ها به‌قوربان گونت چیه‌تی ؟ که‌وتی ؟ به‌ڵێ . چیت لێهاتووه ؟ گونی چه‌پم . ئه‌ی هاوار خێراکه پێم بڵێ گونی چه‌پت چیه‌تی ؟ گونی چه‌پم ، ئه‌وجا ڕانه‌که‌ی ته‌نیشتی ژان ده‌کا .