گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران کلیکی هاوسه‌ری ..
پرسی گردبوونه‌وه‌ی کوردانه و بانگه‌شه‌که‌ی هۆکاری گه‌ڕان به‌دوای ناوی کوڕه کورده هه‌نده‌رانیه‌که ، نه‌ک له‌گۆگل ته‌نیا دنیای یانه‌ی فێیسبووکه به‌پله‌ی خوێندکاری زانکۆیی وه‌ک کۆڕگێڕ: تێڕوان و تێبینی ، تێگه‌یشتن و زانیاریه کوردیه‌کان ده‌خاته ڕوو . کچه بێ مه‌به‌ست ته‌نیا هه‌واڵی شوێنه‌که‌ی لێ پرسی ؟ تا بچێ ئه‌ویش ئاماده و به‌شداربێ ، به‌بێ پێشینه‌ی ناسین و په‌یوه‌ندی براده‌رانه‌ی یانه‌که وه‌ک نه‌ناس کورته هه‌واڵێکی بۆ نارد . کوڕه‌ش وه‌ڵامی داوه
ناونیشانی جێگاکه‌ی دیاریکرد . کورد گۆته‌نی: هه‌رئه‌وه‌نده ئاوی بینه و ده‌ستان بشۆ . چوزانن چاخی خێرای په‌یوه‌ندیه‌کان به‌هه‌موو ئاڵۆزیه‌کانیه‌وه سه‌رده‌می گه‌ڕاندۆته‌وه پێش ئاین و که‌لتوره نامۆ هاورده‌کان زۆر ئاسان و ڕێڕه‌وی چوونه سه‌رکانی یا ناو ڕه‌زێک لێکگه‌یشتنی خۆشه‌ویستی کیژ و لاوێ دروست ده‌کا هه‌رچه‌ند دووری و به‌ربه‌سته‌کان زۆربن ! کاریگه‌ری ته‌کنه‌لۆجیا له‌سه‌ر ورد و درشتی ژیان زۆرتایبه‌ت نامه‌ی تیشکهپهڕی ( ئینته‌رنێت ) ده‌کرێ بهخۆشبهز ناوزه‌ندی بکه‌ین ئه‌وجاش توهێن و من هێنی فێیسبووکه حه‌یاته‌که که تاک تێیدا باڵا و سه‌روه‌ره نه‌ک کلتوره چه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵه گا ! چلۆن پرسێکه ؟ هه‌ردوکیان نه‌یانزانی تا ئێستاش ڕوون نه‌بۆوه کامیان کلیکیان له‌سه‌ر دوگمه‌ی ( به‌دڵمه ) ی وێنه‌ی ئه‌وی تریان کرد ، ئیدی بهبهریهوهچوو له‌سه‌رنج ڕاکێشان بووه یه‌کترناسین له‌ماوه‌کی کورت بوونه براده‌ری فێیسبووک ، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن گۆڕاوه هه‌ر کورتهنامهبوو زرینگه و ترینگه‌ی ده‌هات . قسه‌ی خۆمان بی: ” خۆ ئێره کوردستان نی یه ده‌یان کچ و کوڕ له‌سه‌ر کورته‌نامه به‌تاجه گوڵینه‌ی خوێن سوربکرێن ، یه‌کێ به‌فیشه‌ک و ئه‌ویتر بهپرێمز بسوتێ ” تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆیان بۆ یه‌کتر ئاشکراکرد ، خاڵی یهکرگرتنهوه زۆربوو بۆیه هه‌ر وه‌ک کرته‌ی کلیکهکه بێ قاسید و نێوانکار ، بێ ڕه‌قیب و به‌دکار په‌یوه‌ندیه‌که خێرا و بڕیارده‌ر بوو بهژووانی خۆشه‌ویستی و داخوازی ، شه‌کراوخواردنه‌وه و ماره‌یی ئه‌وجا به‌ره‌و گواستنه‌وه … داخوا ئێستا چه‌ندین کچ و کوڕ چاوه‌ڕوانی هاوسه‌رگیری بن خۆزگه مرازیان بێته دی ؟ تازه باوی چاولێتروکان نه‌ماوه ده‌ی تۆش ئازا خێرا کلیکێ بکه .