ئۆباما ده‌به‌مه کۆشکی سپی ..
سه‌رباقی بزێوی چه‌قاوه‌سووی ناو پۆل لاوه کورده‌ی بیست و دوو نه‌ورۆزه‌یی که‌سایه‌تیه‌کی خۆشویستووی هه‌مووانه هه‌رده‌م مه‌ردانه له‌مه‌یدانه ، پشتی پێده‌به‌سترێ له‌خوێندنه پیشه‌ییه‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو زیره‌که ،
گه‌نجیکی قۆزی به‌رچاوه براده‌رایه‌تی هه‌مووان ده‌کات به‌ته‌نگیانه‌وه‌یه ، قسه‌خۆش و به‌زمگێڕه فشه‌ی به‌گاڵته‌ی دێ . نه‌ک هه‌رزمانه بیانیه‌که باش ده‌زانێ به‌ڵکو کوردیه‌که‌شی ڕه‌وانه باش پێ ی ده‌دوێ به‌س نوسینه‌که‌ی بێ خاڵ و نوقته‌ی سه‌روژێری پیته کوردیه‌کانه وه‌ک نوسینی ئایه‌تی ناو نوشته‌ی کۆلکه مه‌لا فاڵچیهکانه ئه‌گه‌ر وێرابیتت بیکه‌یه‌وه بیخوێنیه‌وه ! هاوپۆله‌کانی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه داوایان لێده‌کرد ناویان به‌کوردی بنوسێ چونکه لایان وێنه‌کی جوان و لهخهتخهتۆکه ده‌چوو نه‌یان ده‌زانی کوڕه‌ش به‌و ناونوسیه هه‌مووانی له‌مامۆستا دابڕی ، ئه‌ویش به‌سه‌ری دا قیڕاند: وازبێنێ خه‌ریکی خوێندن بن . له‌نکاو کوڕه هه‌ستا پێوه بڕواته سه‌رپێشاو ته‌نگاوبوو ماوه‌یه‌که خۆی ڕاگرتیه هێنده به‌په‌له ده‌یویست بڕوا بگاته سهرکوپهڵه سپیه‌که‌ی ئاوده‌سته ڕۆژئاواییه‌که ! مامۆستاکه‌ش مشه‌وه‌ش بوو نه‌کا نه‌یه‌ته‌وه ! ده‌نگی دا: ها کێوه ده‌چی ؟ پۆله‌که له‌شریقه‌ی پێکهنینێیاندا ، کوڕه: چی یه لۆ لێم ناگه‌ڕێ ی ؟ ده‌چم ئۆباما ده‌به‌مه کۆشکی سپی !