به‌ڕێوه‌به‌ری فێیسبووک ..
ئهوکایهی باسی داهێنه‌ره خاوه‌نه ملیاردێره‌که‌ی ناکه‌ین چی کرد و چۆنی کرد ؟ ئێستاس چه‌ندی پێده‌بڕێ ؟ به‌ڵکو کچه زۆرزانه هه‌نده‌رانیه‌که هاته ژووری حه‌سانه‌وه ڕووی له‌دایک و برا و خوشکه‌کانی کرد: بڕۆن پیرۆزبایی لهباوهکهن !
چاوکێش بوون ژنه‌ش له‌دڵی خۆی وای لێکداوه به‌ختی بیستویه‌ک ملیۆنی جاکپۆتی لۆتۆی هه‌فته‌یان لۆدهرچووه ! لۆچی چ بووه ؟ کچه به‌پێکه‌نینه‌وه : باوکم دڵی زۆرخۆشه لایکی زۆری بۆکراوه له‌وێنه‌که‌ی دوێنی دایبه‌زاند ! تریقه‌ی پێکه‌نینیان ڕۆژه‌ڕێیه‌ک ده‌ڕۆیی . ژنه‌ش بۆڵه‌بۆڵی ده‌سپێکرده‌وه: سبیانێ تا ئێوارێ ئێوارێش تا سبیانێ بهچاویلکهوه خه‌ریکی فه‌یسبووکه ! ئه‌دی ته‌ماشای لاپ‌تۆپ ژنی دووه‌میتی هه‌موو ده‌م له‌سه‌ر کۆشی داده‌نێ به‌په‌نجه‌کانی کرت کرتی تی ! هه‌رهیچ نه‌ما له‌ته‌له‌فۆنه ده‌ستیه‌که‌ی توک توکیتی ! کۆمه‌ڵه‌ک ژنی براده‌ره تێیاندایه لهڕهشهکانی مۆزه‌مبیقه‌وه تا زهردهمارهی چینی له‌گه‌ڵ سۆروسپی ئه‌وروپی نازانم کو تێ‌یان ده‌گا ؟ جار جاره‌ش خۆی ده‌کاته کچ براده‌رایه‌تی لۆ براده‌ره پیاوه‌کانی ده‌نێری ئهوحهزهش تاقی ده‌کاته‌وه کهپیاوهک مجامه‌له‌ی بکا بزانێ خۆشه ! یه‌ک له‌کوڕه‌کان دایکی وه‌ستان : ده‌ی گێی مه‌ده‌نێ هه‌موو ژنی ئێستا ههوێباری کۆمپیوته‌رن . ها ها ها کوڕی گچکه: دایه‌گیان ئه‌ی دوێنێ ئێواره هاتمه‌وه بینیم تۆ و باوکم له‌ژووری ژیان به‌جیا له‌واڵی فێیسبووکا سه‌یری لاپتۆپی خۆتان ئه‌کرد له‌به‌ره‌وه پێئه‌که‌نین ، وایی دابڕاوبوون هه‌ریه‌کێک له‌دنیایه‌کی تر نه‌ک له‌ژوورێک و سهرمێزیک دانیشتبن !
فێیسبووک واتا پیتیهکهی له‌کوردی ده‌کاته ( په‌رتوکی ده‌موچاوه‌کان ) به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی یانه یا هه‌وارگه‌یه‌کی میدیای په‌یوه‌ندگیری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خێرایه لهتیشکهپهڕهکاندا وێستگه‌یه‌کی خۆشی به‌خشی دڵنه‌وایی هه‌روا نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دابڕاوه‌کانه به‌تایبه‌ت کوردستانیانی هه‌نده‌ران ، کۆگیر به‌بڵاوکراوه‌ی وێنه‌یی له‌گه‌ڵ نوسین و ڤیدیۆ ، لایک و ڕانوسی و بڵاوکردنه‌وه ، خۆشگوزه‌ری دنیای جه‌نجاڵی پرئارێشهی ئه‌مڕۆیه . فێسبووکچیهکان زۆرکارهن هه‌ندێ شاعیری له‌شه‌وێکدا دوو هۆنراوه ده‌نوسن چیان پێ نه‌ماوه پیتی وشه‌کان ح ن ج ه ی ی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ نوسه‌ره زۆربڵیهکان هه‌میشه کای کۆن به‌با ده‌که‌ن ، مۆزسیانه چه‌قیوه‌کان فۆلکلۆر و گۆرانی جوانی کوردی نه‌ما نه‌یشێوێنن ! هه‌ندێ ئیسلامی ئهڵاچی خودانه‌ناس وێنه نوسی مووی سه‌رزگی بزنێک ده‌خوێننه‌وه داواده‌که‌ن بێ لایک لێ ی ده‌رنه‌چی ! هه‌ندێکیش چونکه ژنه‌که‌ی کورد نی یه و بیانی یه تێرخواردن نابی هه‌ر وێنه‌ی خواردن داده‌به‌زێنی تومهزا کوردیش خۆی چڵێسه ! به‌شێک سیاسه‌تباز و به‌شێک مهسولباز به‌شه‌کیش حۆقه‌باز ! که‌چی ئه‌م فێیسبووکه حه‌یاته هه‌موو دنیای کۆکردیته‌وه لهناوماڵێ ژن و مێرده‌ی لێک تۆراندیه ، ژنه بۆڵه‌ی ته‌واو نابی ناوی مێرده‌که‌ی گۆڕیه له‌بابی فڵان و ئازیزه‌که‌م به‌ته‌وسه‌وه بانگی ده‌کا: مدیری فێیسبووک وه‌ره .
دڵشاد تاقانە