ماڵی دیمتری ..
ناو گۆڕین باوێکی داهێنراوی کوردستانیانی هه‌نده‌رانه ، هه‌ندێ جار پێویستی ده‌یسه‌پاند بۆ نه‌ناسرانه‌وه له‌مه‌ترسی ڕاوی سیاسی یان کێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌تی نیشته‌جێ بوون هه‌ندێ جاریش به‌هۆی ناوه عه‌ره‌بیه خوازراوه‌کان تۆنهکی نه‌خوازراوی تیرۆریستانه‌ی ده‌دایه یانیش به‌بێ هۆکار که‌سه‌که حه‌زی ده‌کرد ناوێکی ئه‌وروپیانه‌ی هه‌بێ
هه‌ستی بهکهماسی ده‌کرد به‌ناوه کوردیه‌که‌ی شه‌رم بوو پێ ی خۆش بوو پۆزلێدا های و بای لێبکه‌ن بانگی که‌ن بڵێن: مارسێل ، جۆن و هاری . که‌چی ده‌موچاوی موودار و برۆ ڕه‌شه تێکهڵهکهیان ناوه‌کانی نوره‌دین و عه‌لی و عهباسیشی لێ زیادبوو ! ئه‌وان هه‌موو ئێواران سێقۆڵی بۆی ده‌رئه‌چوون له‌شه‌قامه‌کانی شاره مه‌زنه‌که‌ی ئه‌وروپا خۆڕی تۆڕی لێ ی ده‌سوڕانه‌وه به‌ڕه‌ش سواری پاس و میترۆ ده‌بوون ، پێشه‌کی سه‌رێکیان لهباژێڕی ژنان ده‌دا دواییش خۆیان ده‌کرد بهشیشهباڕهکهدا لهبڵقه بڵقی نێرگه‌له‌ی دوکهڵاویان ده‌کێشا قیڕقهنهی دنیایان لێ ده‌نیشت ، له‌ولاوه کچه کورده زه‌ردباوه سیسهمارهکهش بڵقی لێده‌داوه لهچڕه دوکه‌ڵی ده‌مه چهقچهقۆکهکهی ون ده‌بوو لێوه‌کانی وه‌ک سه‌ری دوکه‌ڵکێش هیشک ته‌نی دوکه‌ڵی ده‌گرت که قسه‌ش ده‌هاته قسه له‌ناو دووکه‌وانه‌ی ته‌وس ” ئه‌و کچه موسوڵمانه و له‌خانه‌واده‌یه‌کی پارێزکاره قه‌ت ناچیته دیسکۆی ” حه‌له‌لا زوو زووش که‌پڵی سه‌رف ده‌کرد بێ ئاگای مارێ موشه‌ی دوو سێ شه‌وی بۆده‌کرد ! کێشه له‌ئازادیه که‌سیه‌کان نه‌بوو به‌ڵکو کێشه له‌خۆ بهکهماسی و درۆبازی هه‌روه‌ها شه‌رم به‌خانه‌واده‌ی هه‌ژاری بوو ! پاشه‌کی یه‌ک دوو ده‌ست قوماریان له‌گه‌ڵ ئامێری قوماری هه‌تیوه عه‌ره‌به‌کان ده‌کرد دواییش به‌ره‌و ماڵ لێیان ده‌ناوه . کڵاو لهسهرنانیش جۆری هه‌یه هه‌رکه‌سه به‌قه‌د سه‌ری خۆی کڵاوی کچان ڕه‌نگاری جۆرێک و کڵاوی سێ کوڕه سێبهندیهکه جۆرێکی تربوو ، فێڵیان له‌باوک و دایکی به‌سته‌زمانیان ده‌کرد کهدهڕۆیشتن بهدایهیان ئه‌وت: ئێمه ئه‌چین بۆ ماڵی دیمتری له‌ویا یاری پلێ ی ستێیشن ئه‌که‌ین ( دیمتری کوڕێکی یۆنانی براده‌ریان بوو ) . دایکه‌ش به‌قوربانیان ده‌بوو هه‌میشه بۆیان ده‌پاڕایه‌وه: منداڵی ئێمه بۆ هیچ کوێیه‌ک ناچن له‌خراپه‌کاری دوورن ئینشه‌ڵا ، شه‌وانه ته‌نیا بۆ یاری ئه‌چنه ماڵی دیمتری ، به‌خوا دیمتری کوڕێ باشه ! نه‌یده‌زانی هاموشۆکارانی ماڵی دیمتری هه‌نده زۆرن له‌ژماره نایه‌ن ئه‌وه‌ی لێت وون بوو بڕۆ له‌ماڵی دیمتری ئه‌ی بینیه‌وه .