شەوی تارەو خامۆشە دنیا
قیرەی بۆ قەو حیلەی ئەسپ
کێ ئەتوانی بەرامبەری ببینیت
پرسیارەکە لێرەوەدەست پێ ئەکا
بۆقێ شەوێ خۆێ تیر ئەکا
بە زمانی پێشکە راو ئەکا
کێ ئەتوانی بێ هێزی چاو
لەتاریکیا راویش بکا
گورگی بەد فەر هاتە گۆ
وتی منم پاڵەوانی شەو
چیت گەرەکە من راوی کەم
کێی ئەتوانی خۆی بنوێنێ
بابێتە پالم لەکەس نەروانێ
ئاشتی ئەکەم بێ ئاشتەوای
ئاگر خۆش ئەکەم بێ کۆتایی
سەری مام زو مەر و قەلیش ئەخۆم
بەشی پالەوانی ناو دارستانیش ئەدەم
کێ ئازایە سنگ دەڕ پەرێنێت
بێتە پێشەوە وەک من خۆی بنوێنێت
ئەسپی ناو کەژ حیلاندی
وتی مام گورگ رۆژێ دێ تۆش کەول دەکەن
وەکو مەلی بێ بال پرو پۆلت دەبەن
چۆن ئەتوانی وا کلک بادەی
لەساحەکەدا بەدل سەما بکەیی
بە رۆژ تێری بە شەو ئەگەرێت
لە ناو کاسەی دراوسێکانتا
کلک وەر ئەدەیت
کام زاڵمە چۆکی دانەداوە
زولم کەر قینی لەێ هەلنەستاوە
بە دار عاسای دەستی لەملی نەداوە
سنگ بامەدە وخۆت مەنیوێنە
ئەگەر تۆ ئازایتچواردەور بژێنە
بەراوی حەرام کۆرپەت تێر مەکە
وەک بۆق بە دوژمن بشکێنە
بە زمانی لۆست خۆت هەلمەخلەتێنە
سارا رەشید ئەفەندی
١٥ – ٥- ٢٠١ ٢