ئه‌م شه‌و پڕم …
له ئاوازی بێ ده‌نگی تۆ..
پڕ ناڵه‌یه… ئه‌و دڵه‌ی من..
له تاو برینی پڕ گرمۆڵه‌ی سووتانی تۆ…
عه‌جه‌ب نامرم کاتێ …
ده‌بینم ناو دڵمای ده‌ستی خۆزگهشم…
پێت ناگا..
که لێم روونه …
نه بارانی ئهبهدیهتت به منه‌وه……..،،،
به سه‌ر ته‌مه‌نما دا ناکا..
که هه‌ر جارێك به تۆ ده‌گه‌م …
خۆزگه ئه‌به‌م له‌وێ بمرم…
به‌ر له‌وه‌ی ماڵ ئاوایی که‌ی…
خۆم له ژیان داکه‌نم و…
جلی ژیانم هه‌موو بدڕم.
من ده‌مزانی گه‌ر بلکێم …
به دره‌ختی عومرتهوه….،،،
په‌یوه‌ست ده‌بم ..
به تیشکی تۆ…
به ئازاری خۆزگهتهوه….،،
ده لێم گه‌رێ ..
ئیتر تازه عاشقم پێت…
به یه‌که‌م تاڵی په‌رچه‌مت …
تا پاژنه‌ی پێت،
ئیتر بێ ده‌نگیت بشکێنه…،،،
ئازاری روحیشت مه‌ده…،
وه‌ره ئه‌م جاره‌ش بۆ ئه‌به‌دی..
سه‌ر له ماڵی دڵم بده..،
نــــاڵــــــــه