حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
خۆ به ده‌ستییه‌وه، بووکه‌شووشه نیم
تا به که‌یفی خۆی، گه‌مه‌م پێ بکا
ئیدی قه‌ت بۆ لای، ناگه‌ڕێمه‌وه
تازه ناتوانێ، کارم تێ بکا
ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌کوو، هیچ ڕووی نه‌دابێ
هات و باوه‌شێ، گوڵی بۆ هێنام،
وه‌کوو منداڵێ، بۆ کۆشی دایکی
گه‌ڕابێته‌وه، هاته‌وه بۆ لام
به جۆرێ هه‌ستم، تێکه‌ڵ هه‌ستی بوو
گڕی تێ به‌ردام، سیمای شه‌که‌تی
ده‌تگوت کۆتایی، دنیا هاتووه
که فرمێسکم دی، له‌سه‌ر ڕوومه‌تی.
ئه‌وه‌نده‌م زانی، چۆله‌که‌ی ده‌ستم
له‌نێو ده‌ستیدا، ئارام خه‌وتووه
به‌سه‌ر شانی‌دا، تێروپڕ گریام
کێ ده‌ڵێ ڕقم، لێ هه‌ڵگرتووه؟
چه‌ندم گوت ئیتر، ئه‌وم خۆش ناوێ
قینم لێی ده‌بێ و ناچمه‌وه بۆ لای
به‌ڵام ئه‌وینی، هێنده به‌هێز بوو
چوومه‌وه سایه‌ی، دره‌ختی باڵای.
2012/05/14
(*) له‌به‌ر ڕۆشنایی (أیظن)دا، ئه‌و شیعره‌ی نیزار قه‌بانی که مه‌حه‌ممه‌د عه‌بدولوه‌هاب ئاوازی بۆ داناوه و نه‌جات سه‌غیره گوتوویه‌تی، نووسراوه.