له ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازار مۆرکرا، بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1970 ڕژێمی عێراق دانی نا به شه‌رعیه‌تی کورد و سه‌رۆک و پارتی، سه‌دام حوسێن خودی خۆی سه‌ری دانه‌واند بۆ سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌مان خوالێخۆشبو مسته‌فا بارزانی به‌یاننامه‌ی 11 ئازاری له‌گه‌ڵ مۆرکرد، به پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دانرا به مافی حوکمی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد له باشوری کوردستاندا.
بێگومان حکومه‌ته‌کانی عێراق هه‌وڵی زۆری‌دا کورد به کورد کۆتایی پێ‌بێنن، بۆیه جاشانه‌ی بۆهه‌زاران کورد بڕیبو، شه‌ڕی شۆڕش و بارزانی بکه‌ن تا وای لێیهات ژماره‌ی جاش له پێشمه‌رگه زۆرتر بوون، سوکایه‌تی هه‌ندێک سه‌رکرده گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ فڕۆکهوانهکا سه‌رکه‌ون چاوساخی بۆ فڕۆکه‌وانه‌کان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بنکه کانی پێشمه‌رگه بۆردومان بکه‌ن (بروانه کتێبی –
تجربهفيالقيادة له نوسینی فريق ركنتايه النعيمي) : ڕه‌نگه یه‌ک له ئامانجه‌کانی رژێم ئه‌وه بوبێت که دوای مۆرکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بارزانی هه‌ڵسێت به سزادانی جاشه‌کان و به‌و شێوه‌یه نیوه‌ی کورد نیوه‌که‌ی تری کۆتای پێبێنێت، به‌ڵام بارزانیه‌ک هه‌ر له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا ئه‌و پیلانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و عه‌فوی بۆ هه‌مو جاشه‌کان ده‌رکرد به تێکرایی جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه ڕیزی شۆڕش و میلله‌ت شه‌ره‌فی هاوڵاتی بوون شۆڕشگیری پێبه‌خشینه‌وه.
لێره‌دا ئێمه ده‌بێت به چاوێکی به‌رز بڕوانینه مێژوی ئه‌و پیاوه‌ی خاوه‌نی ئه‌و دڵه گه‌وره‌یه بوو که هه‌مو کوردی تێدا جێ ده‌بوه‌وه، گه‌وره‌یی له وێدا ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک به قسه‌ی بریق و باق و شه‌هاده‌ی حقوق، ده‌سا بابڵێن نه‌مری بۆ بارزانی گه‌وره و ده‌با ڕوڵهو هه‌مو ئه‌ندامی کورد شوێن پێی ئه‌و پیاوه مه‌زنه هه‌ڵگرن ئه‌گینا هه‌ر ته‌نها گه‌نده‌ڵی ده‌مان توێنێته‌وه.