تابلۆ حه‌سه‌ن : که‌رکووك ئه و شاره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌خوشکه‌کانیدا، مه‌نه‌لی، شاره‌بان، خانقین، شه‌نگاڵ، کڕۆك و شاده‌ماری کوردایه‌تی پێك دێننن، که‌رکوك ئه‌و شاره‌ی خوا لێ خۆش‌بوو بارزانی به دڵی کوردستانی شوبهاند له ڕاستیشدا وایه کوردستان. بێ که‌رکووك وڵاته‌که‌ی ئێمه وه‌کو جه‌سه‌دێکی بێ دڵ وایه.
ڕێژێمی به‌عس له ساڵی ١٩٧٠ کاتێك لهووتووێژدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی گه‌لی کوردستان مل که‌چی هه‌موو شتێك بوو ته‌نها له‌ئاستی که‌رکوك دا کلی ته‌ڵه‌کبازی خۆی ده‌له‌قاند، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکه خاکیه‌که‌ی کورد هه‌مووشتێك له کوردستاندا له‌لایه‌ك دادهناو و که‌رکووکیش به ته‌نها کهجیهاگای بایه‌خی بووتاکهی تری ته‌رازووی هه‌قی پێکده‌هێنا. له ئه‌نجامدا ووتوووێژ گه‌یشته قۆناغی ووتوووێژی ڵاڵ و که‌ڕه‌کان، که‌س گوێی له که‌س نه‌بوو، عروبه که‌رکوکی پێویست بوو، ته‌نها لهبهرنهوتهکهی هه‌ربۆیه‌ش دروشمی له نێوان (نفط العرب للعرب) ی ههڵگرتبوولایهنی کوردیش ده‌ی زانی که‌رکوك چ واتایه‌کی گه‌وره ده‌به‌خشێ به‌دواڕۆژی خاك ونه‌ته‌وه، ووتووێژ بڕا، گفتوگۆکهوته ده‌م و لووله‌ی چه‌که‌کان که به توندی هاتنه گۆ، له نێوان ساڵێکی چه‌نگدا کردنا هه‌ر به‌شایه‌تی خودی سدام، شۆڕشی کورد گه ورهترین گورزی له‌سوپای داگیرکه‌ردا. ئه‌وه‌بوو حوکمی شۆڤێتی به‌عس په‌نای برده به‌ر پاشقول دان له ڕێگای پلانی نێو نه‌ته‌وه‌ی که ڕێکه‌وتن نامه‌ی جزائیری لێکه‌وته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاته‌کان وایان ده‌خواست پێله‌قه له جه‌سته‌ی بێ پشت و په‌نای کورد به‌ن، به‌کورتی که‌رکوك بوو به هۆی مۆرکردنی به‌یانامه‌ی شوومی جزائیر، بهوپیه ڕێژێمی به‌عس نیوه‌ی ( شط العرب) له‌گه‌ڵ خاکێکی زۆر له پارێزگاکانی میسان‌و واست و دیاله‌ی پێش که‌ش به‌ئێرانی شاهه‌نشاهی کرد، هه‌رئه‌و به‌یانامه‌یه بێئه‌وه‌ی بچینه نێو وردودڕشتی شته‌کان، جه‌نگی ٨ ساڵه‌ی ئێران عێراقی لێکه‌وته‌وه، که به‌رهه‌مه‌که‌ی ٢ ملیۆن کوژراو بوو ئه‌و جه‌نگه‌ی کهنهزۆك نه‌بوو، له ڕه‌حمی وی جه‌نگی کوێتی لێکه‌ته‌وه ئه‌ویش وێرای سه‌دان هه‌زار کوژراو هه‌موو ژێر خانی ئابووری عێراقی سووتاند به واتایه‌کی دیکه داتوانین بڵێن دوژمن ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی که‌رکوك بێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، به‌ڵام ڕازی بوو به‌سه‌دان هه‌زار کوژراو ملیاره‌ها دۆلار له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕدا بدۆڕێنێت، جابۆیه ئیمه‌ی کورد ئه‌بێ بزانین که‌رکوك چ واتایه‌کی گه‌وره ئه‌به‌خشێ. خاك خاکی خۆمانه که‌چی دوژمن له‌پێناویدا ده‌چێته ناو کوره‌ی جه‌نگی گه‌وره گه‌وره.
ساڵ هات ساڵ رۆیشت سیسته‌می ئاسنینی به‌عسیش له‌گۆڕ نرا، له پڕۆژه‌ی دیسان دروستکردنه‌وه‌ی عێراقدا ویرای تێبینینهکانی که‌مان دهبیژین فرسه‌تێکی زێڕینمان بۆ دروست بوو وه‌ك که‌رکوك به بێ خوێن بێته باوه‌شی دایکی کوردستانه‌وه به‌ڵام حیزب حیزبینهو خزم خزمێنه‌و به‌هه‌موو تهڵهکبازیهکانیهوه جێگه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی گرته‌وه، پاره‌و دۆلار له‌وشوێنه‌ی که ده‌بێ عه‌قڵ قسه‌ی تێدا بکا گیڕهیان ده‌کرد.. به‌ڵێ عێراق دروست کرایه‌وه‌و چه‌ند جارێکێش کاك مه‌سعود، نه‌وشیروان، مام جلال و دکتۆر محمود فڵان و فیسار بوون به‌کار به‌ده‌ست له به‌غدای تاوان، به‌غدای ئه‌نفال، به‌غدای ده‌ریایه‌ك له جنێوساید، کهکووك پچوك کرایه‌وه که‌رکوك و ده‌سته‌خوشکه‌کانی بوون به‌ژماره ٥٨ له‌کاتی مه‌جلیسی حووکما دوابه‌دواش دوای کێش مه‌کێشی نووسینی ده‌ستوری عێڕاق که‌کوك بوو به ژماره ١٤٠ ، بنمێچهی یه‌ك ساڵی زه‌مه‌نیشی بۆ دانرا، ئێتر له‌و ڕۆژه‌وه تا ئێستا دکتۆرو سیاستمهندارو مامۆستا، ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی که‌رکوکیان به‌ده‌سته،ڕه‌ب ڕاوه‌ستاون ماندوو خه‌سته، بێئه‌وه‌ی سهردهرکهن له عیلاجی جه‌سته، فه‌رمان ڕه‌وان له ئاستی په‌رداخی دۆلاردا مه‌سته، ٨ ساڵی ڕه‌به‌ق هێشتا سفڕ هیچ به ده‌سته، خه‌ڵکی کوردیش به‌رامبه‌ر به‌مه په‌سته، وابزانن هه‌موو کوردێ ده‌زانێ چیه ئه‌م مه‌به‌سته، مه‌سه‌له‌که حساباتی دۆلاره، به‌ڵکو که‌رکوکیش ده‌فرۆشی بۆ پاره، پاره‌ی که‌رکوکیش ده‌درێ به کۆشك و باخ و سه‌یاره، به‌شی میلله‌تیش زه‌هری ماره، نه‌فره‌ت سه‌د نه‌فره‌ت له ختو له به‌خت، ئێمه که‌رکوکمان ده‌وێ به پایته‌خت، ئه‌وان ده‌ی که‌ن به کێشه‌یه‌کی سه‌خت، قه‌ت ڕۆژێ ده‌ست هه‌ڵناگرین له که‌رکوك، له ئاستی پاره خۆمان ناکه‌ین ڕسواو سووك، به‌ڵێ به‌ڵێ که‌رکوك دڵی کوردستانه، گه‌ردانه‌ی ملی هه‌موو عاشقانه.
که‌رکوك بوو به ماده‌ی سه‌دوچل، ئاواتی ئاواره‌کان خرانه ژێر گڵ، به‌رپرسێتی درا به ده‌ستێکی نه‌رم و شل . جگه له‌وه وه‌زیریشه خاوه‌نی گیرفانێکی زل ، چه‌ندین ساڵه ئه‌م خانمه خاسه، نازانێت له که‌رکووك چ باسه . له‌ملاوه پاڵه‌وانێکی پشتئاشان ده‌خوازێت به بێ پشئێشان ، خه‌زنه‌ی میلله‌ت بخاته سه‌ر شان ، ڕه‌شمه‌ی حوکمیش بگرێت پاشان ، که‌رکووکیه‌کان له کن ئه‌و سواڵکه‌رن، کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی بێفه‌ڕن ، ئاژه‌ڵ له وێنه‌ی به‌شه‌رن، ده‌یانه‌وێ حزبه‌کان بدۆشن. شه‌رابی گه‌نده‌ڵی بنۆشن ، ته‌نها بۆ پاره به‌جۆشن، خه‌ڵکێکی نزم له هۆزی کهنۆشن ، ئا ئه‌مه‌یه پێناسه‌ی گۆڕان . بۆ خه‌ڵکی شاری ئاواره‌کان ، شاری گڕ ونه‌وت و گریان .
ماویه‌تی