گه‌شبیر ئه‌حمه‌د/ به‌ڕیتانیا
گه‌نج و ئازادی: ئازادی گرینگ‌ترین به‌های مرۆڤایه‌تییه، وه به‌بێ ئازادی خواسته‌کانی مرۆڤ قه‌تیس ده‌مێنێ، یاسا و گه‌نج کۆڵه‌که‌ی به‌دیهێنانی ئازادیین، ئه‌گه‌ر گه‌نج خۆی بکات به‌دیل ئیدی کێ ده‌توانێت سه‌ربه‌ستی فه‌راهه‌م بکات.
هێز و توانایی گه‌نج له ئازادیدایه له به‌ر ئه‌وه نابێت گه‌نج هه‌رگیز بیر له‌وه بکاته‌وه ڕۆژێ له ڕۆژان که ماهیه‌تی خۆی له‌ده‌ست بدات. گرینگه که گه‌نج وه‌ک تاک مامه‌ڵه بکات و خۆی نه‌کات به کۆیله‌ی هیچ که‌س و حیزب و لایه‌نێک، مه‌به‌ستمه بڵێم که گه‌نج سێبه‌ری هیچ که‌س نه‌بێت و ئهوخهیاڵهش لهسهردهرکا که ڕۆژێ له ڕۆژان به بیریدا بێت به‌ڵکۆ ده‌بێت خودی خۆی سێبه‌ری خۆیی بێت. له‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه که گه‌نج بڕیاری خۆی له‌ده‌ستی خۆیدا بێت واته خۆی بڕیار ده‌ری خۆی بێت بۆ نمونه نوسه‌ری گه‌وره‌ی سکۆتله‌ندی (تۆماس کارلایل)* ده‌ڵێت “کاری ئێمه ئه‌وه نییه که نیگه‌رانی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ر و نه‌شاره‌زایی بین، به ڕه‌ش بینی و دڵه‌ڕاوکێوه کار بکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌بێ دیقه‌ت و هیمه‌تی خۆمان له شتێکدا بخه‌ینه کار که بڕیار له‌ده‌ستی خۆماندا بێت.”
لێکۆڵه‌ران کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکه‌وتنی گه‌نجی ئه‌وروپی له ئازادێکهدایه بۆ نمونه له دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵی خۆی ده‌بێته باوک و دایکی خۆیی خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی ده‌دات، له هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ و بۆن و تام له هه‌ڵبژاردنی کار و داهاتوو، ئه‌مه‌وێت بڵێم که‌س گه‌نج نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی کۆت و به‌ند بکات. له‌وه ده‌چێت بڵێن کاکی نوسه‌ر له ئه‌وروپایه و ئاگای له داب و نه‌ریتی کورده‌واری نه‌ماوه و گه‌وره‌و بچوکی و ڕێزی دایک و باوکیشی له‌لا نه‌ماوه… نا به دڵنیایه‌وه نا چونکه من له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسی گه‌نجی ئه‌وروپام کرد مه‌به‌ستم گه‌نجی ئه‌وروپی بوو نه‌ک کورد. سه‌باره‌ت به گه‌نجی کورد به دڵنیایه‌وه گوێ گرتن له بیر و ڕای گه‌وره‌کان هه‌م نیوه‌ی ئیمانه و هه‌م به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌شه… ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ دایک و باوی بۆ هه‌ربابه‌تێک بێت کارێکی باشه به‌ڵام زۆر گرینگه که بڕیاری کۆتایی بکه‌وێته‌وه ده‌ست لاوه‌که خۆیی و ده‌بێت باوک و دایکی کوردی له‌وه تێبگه‌ن که نه‌وه‌که‌یان کاتێک توانایی بڕیاری هه‌بێت له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌بێته هۆیی متمانه و بڕوا به‌خۆبوون، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕێگه‌یه‌کی باش بۆ سه‌رکه‌وتنی نه‌وه‌که‌یان.
گه‌نج و لاسایی:
گه‌وره‌ترین کێشه‌ی گه‌نجی کورد ئه‌وه‌یه که خودی خۆی ناناسێت و هه‌میشه به‌دوای چاولێکه‌ریدا ده‌گه‌ڕێت له‌بری ئه‌وه‌ی که خۆی ڕێگه‌یه‌ک بۆ خۆی بدۆزێته‌وه کاری له‌سه‌ر بکات به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جیی ئه‌فسوسه هه‌میشه ده‌یه‌وێت دوای که‌سانی تر بکه‌وێت و لاساییان بکاته‌وه وه که ده‌ڵێم گه‌نج و لاوی کورد مه‌به‌ستم هه‌دوو رهگهزهکهیهتی به‌بێ جیاوازی… زۆر گرینگه که گه‌نج بڕوای ته‌واوی به‌خۆی هه‌بێت دواجار ئه‌و بڕوایه ده‌بێته وزه‌به‌خشێک بۆ سه‌رکه‌وتن… ده‌بێت گه‌نج له‌وه تێبگات که لاساییکردنه‌وه نایگه‌یه‌نێته ئامانجی خودی خۆیی… به‌ڵکو لاسایی کردنه‌وه ده‌بێته سه‌رکه‌وتنی ئه‌و که‌سه‌ی که لاسایی ده‌کاته‌وه ئیدی ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژه، مۆسیقار، شانۆکاره، کارگۆزاره، سیاسییه، شاعیره یان نووسه‌ره… له‌کاتێکدا ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاریگه‌ری که‌سێکت له‌سه‌ر بێت به‌ڵام نابێت بهێڵیت ئه‌و کاریگه‌رییه ببێته هۆی کۆپی کردن… من لێره‌دا نمونه‌یه‌کی خۆمتان بۆ ده‌گێرمه‌وه پێنج ساڵ به‌رله ئێستا ده‌مویست ڕۆمانێک بنوسم وه‌ک به‌ختیار عه‌لی… واته ببم به به‌ختیار عه‌لی پله دوو. لێم مه‌گرن که‌وا ده‌ڵێم چونکه ئه‌وه‌نده ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لیم خوێندبووه بوو بووم به ووشه‌کانی ئه‌و. له‌ڕاده‌به‌ده‌ر شه‌یدای نوسینه‌کانی ئه‌و بووم.. به‌ڵام له‌پاش ساڵێک به‌خه‌به‌ر هاتمه‌وه و بۆم ده‌رکه‌وت که من ناتوانم ببم به به‌ختیار عه‌لی… وه ئه‌و کاره‌ش ته‌نها زه‌ره‌ر به‌خۆم ده‌گه‌یه‌نێت… هه‌ر بۆیه له دوایی ئه‌وه هه‌وڵم دا ببم به گه‌شبیر ئه‌حمه‌د خودی خۆم .. چونکه دوا جار من هه‌ر خۆمم و که‌سی تر نیم و که‌سی تریش نابێت به من… لێره‌وه ووته‌یه‌کی فه‌یله‌سوف (سر والتر رالی) * م به‌بیر دیته‌وه که له ساڵی 1594 دا ووتویه‌تی “من ناتوانم وه‌کو شکسپیر کتێب بنوسم به‌ڵام ده‌توانم له سنووری زانیارێکانی خۆمه‌وه کتیبێک له‌و جۆره به‌رهه‌م بهێنم” به‌ڵێ له بری ئه‌وه‌ی که ڕۆمانێک وه‌کو به‌ختیار عه‌لی بنووسم.. ده‌بێت من له سنووری خوێندن و خوێندنه‌وه و زانیارێکانمهوه ببم به گهشبێرێکی سه‌رکه‌وتووی پله یه‌ک.. وه ئه‌وه‌ش زۆر له‌وه باشتره که ببم به به‌ختیار عه‌لی پله دوو.
که‌واته گه‌نج ده‌بێت خۆی دووربگرێت له لاسایی هاوڕێکانی تر.. بۆ نمونه ئێستا وا باوه ئه‌گه‌ر هاوڕێکه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی گۆڕی بۆ مۆدێلی 2011 ، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌میش ئۆتۆمبێله‌که‌ی بگۆرێت به مۆدێلی 2011 یان دراوسێکه‌یان مۆبایلی ئایفۆنی پێیه ده‌بێت ئه‌میش هه‌ر له‌وه‌ی پێبێت. وه‌ک دیاده‌یه‌کی ترسناک ده‌یبینم ئه‌م ڕه‌وشه به‌داخه‌وه گه‌نج پێشبڕکێی یه‌کتری ده‌که‌ن له مۆدێلی پرچ و خۆگۆڕین و که‌ل وپه‌ڵ… خۆزگه گه‌نجی کورد پێشبڕکێی یه‌کتریان له خوێندن و خوێندنه‌وه بکردایه، وه‌ک کامیان بیانتوانیهیه به‌رزترین پله‌ی زانکۆ به‌ده‌ست بهێنێت… من نامه‌وێت ڕێگربم له ئازادێکانی گه‌نج و لاو ته‌نها ده‌مه‌وێت بڵێم لاسایی کردنه‌وه ناتگه‌یه‌نێته ئامانج. هه‌ڵبژاردنی رێگه‌ی ڕاست ده‌تگه‌یه‌نێته ئامانج و مه‌به‌ست… یاخود کارێکی تر هه‌ڵبژێرن جیاتان بکاته‌وه له که‌سانی تر.. مرۆڤی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌زانێت بۆچی مه‌به‌ستێک هه‌وڵده‌دات نه‌ک سوێنکهوتهی چاولێکه‌ری بێت.
سه‌رچاوه‌کان:
تۆماس کارلایل(1795-1881) کتێبی ڕاپه‌ڕینی فه‌ره‌نسا له 1837 بڵاوکراوه‌ته‌وه له سکۆتلاند.
سر والتر رالی (1554- 1618) کتێبی شارێک له ئاڵتون 1594 له ئه‌مریکا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
دیل کارینگی (1888-1955) کتێبی چۆن به‌سه‌ر نیگه‌رانیدا زاڵ بین و ژیان دروست بکه‌ین له ساڵی 1948 بلاو کراوه‌ته‌وه