ڕه‌نگه زۆر ئاسان نه‌بی وێنانوسی به‌تایبه‌تیش مرۆڤه مه‌زنه‌کان، ئه‌وانه‌ی ئاماده و به‌خشه‌ری گیانی خۆیان بوون له‌پێناو خاک و خه‌ڵکه‌که‌یان! هه‌موو گهشمهرگهکان ئه‌ستێره‌ن و ده‌دره‌وشێنه‌وه مرۆڤ خۆزگه‌ی دیده‌نی و لێ نزیک بوونه‌وه‌یان ده‌کات. ئه‌ستێره گه‌شه‌که‌ی وراتی کۆیه پێشمه‌رگه‌کی بێ فیزی کوڕه هه‌ژاری ئازا و پێشه‌نگی ناو هه‌موو شهڕگهکانه هیچ که‌سێک نیه له‌و وشانه‌م هاوڕا نه‌بی یا لۆ گهردهکیش تێبینی دانێ! زۆر دڵنیام سه‌ڵاحی مام نه‌جیم خۆشه‌ویسترین پێشمه‌رگه‌ی ده‌شتی کۆیه بووه، براده‌ری گیانی به‌گیانی زۆرینه و دڵپاک هه‌روا ڕۆحپهرهی خاوه‌ن ناخێکی ساف و ساوا هه‌رچه‌ند لێی بڕوانی جوانی تر لهوێناکهی دا ده‌بینیه‌وه!
ئاخ سه‌ڵاح..
ئه‌وی ناسیبێتی ئاخێکی بۆ هه‌ڵده‌کێشێ چونکه هه‌ڵگری زۆرینه‌ی خاسیه‌ته جوانه‌کانی مرۆڤ بوو، سه‌ره‌تای ته‌قه مشه‌وه‌ش و هات و هاواری به‌سه‌ر هه‌موواندا: کوڕه دانیشه، ده‌ی خێرا، ئاگاتان له‌خۆبی، ئه‌و ناوه‌ی پڕ ده‌کرد ئه‌گه‌ر یه‌که‌ک نه‌یناسیبا ده‌یگۆت: ئه‌وه چیتی له‌وانه‌یه زۆر بترسێ؟ به‌ڵام که ته‌قه ده‌ستی پێده‌کرد ئه‌و یه‌که‌م ده‌سڕێژ و یه‌که‌م هێرشبه‌ر و یه‌که‌م دوژمن شکێن و یه‌که‌م پارێزه‌ری به‌وره‌ی ده‌سکه‌ره‌وه بوو وات ده‌زانی چیایه‌ک له‌پشتته و هه‌رگیز ناشکێندرێ. تفه‌نگی له‌زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه‌کان وه‌رده‌گرت و ته‌قه‌ی پێده‌کرد لۆ ئه‌وه‌ی که‌س به‌ر نه‌که‌وی و ئه‌و خۆی شاره‌زا و لێزانه هه‌رگیز بهرناکهوی! نه‌ک هه‌ر هه‌ڵمه‌تبه‌ر ئه‌و پارێزه‌ر و ڕزگارکاریش بوو.
هه‌تیم درشاد؟
دیاربوو پێی ناخۆش بوو ئه‌و له‌گه‌ڵمان نیه بمان پارێزی وه‌ک براگه‌وره به‌توڕه‌ییه‌وه جاره‌ک بانگی کردم: وه‌ره بزانم ئه‌وه لۆ چوویی له‌گوندی عهودارنێ نوستیی؟ کۆیه و عه‌وداران فه‌رقی چیه؟ ئه‌منیش پێکه‌نیم ده‌مزانی له‌خۆشه‌ویستیه‌وه لێم دهپرستهوه و نیازی فێربوونی منه. گۆتم وابوو شه‌وه‌ک له‌مارێ جه‌ماله ڕه‌ش نوستین له‌گه‌ر براده‌ره‌ک. خوای نه‌مابوو گۆتی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ر من بی یان جهفحهری حهمهدهروێشی قه‌ینا بچوو ده‌نا جاره‌کی دی نه‌چی و له‌وێ نهمینێیهوه؟ گۆتم: سه‌لاح پێشمه‌رگایه‌تیه. گۆتی: باشه ئه‌و گوندانه‌ی ئه‌نگۆی ده‌چتێ له‌بن کۆیه‌یه ئی شه‌ڕێ نیه به‌دوو که‌سان، ئه‌گه‌ر قه‌وما زوو خۆت ڕزگارکه ئه‌تو لۆقت درێژه هه‌تیم هه‌رێ ئێ؟
هه‌ر پێشمه‌رگه‌بوو..
زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی خه‌باته له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکانه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هید شه‌فیق ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌میشه پێشه‌نگ و فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی جێ متمانه‌ی به‌رپرس و پێشمه‌رگه‌کانی بوو. زۆر پێشمه‌رگه‌ی ناودار هه‌یه له‌وانه‌یه وه‌ک خه‌یاڵ باس بکرێن له‌ئازایه‌تی به‌ڵام شه‌هید سه‌ڵاح هیچی له‌وانه که‌متر نیه بگره له‌ئازایه‌تی زۆری بهسهروانهوهیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساده و ساکار گێی به‌پله‌ی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ده‌دا هه‌میشه وه‌ک پێشمه‌رگه ده‌ماوه تا دوا جار پله‌ی فه‌رمانده‌ی که‌رتی وه‌رگرت ئێستاش دوای شه‌هیدبوونی مافی به‌رزترین پله و پایه‌یه لهلیوا به‌سه‌ره‌وه‌یه.
ئه‌رێ کوڕینه جوانم؟
سپیلکه و زۆر له‌خۆی ده‌خه‌فتی، هه‌رده‌مه به‌له‌ته ئاوێنه‌که‌ی باغه‌ری ته‌ماشای خۆی ده‌کرد، پێی وابوو جوانترین پێشمه‌رگه‌ی تیپی 93 ی کۆیه‌یه، جا واش بوو! له‌ڕووی جه‌سته‌یی به‌هێزبوو، زۆر به‌غار له‌شی وه‌رزشه‌وانی جوان بوو چونکه کرێکاری کورانی کردبوو که‌م که‌س له زۆرهبانێ ده‌ره‌قه‌تی ده‌هات ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌با و ده‌رکه‌وتبا له‌وانه‌یه باشترین وه‌رزشه‌وانی لێ ههڵبکهوتبا هه‌روا مه‌له‌وانه‌کی به‌توانا بوو. له‌سه‌رچۆکان ده‌ستی له‌پشتیه‌وه ده‌گرت به‌ددانی فه‌رده چه‌مه‌نتۆی بیست کیلۆیی به‌رز ده‌کرده‌وه! زۆر ڕه‌وانی ڕێگاوبان و شاره‌زای هه‌موو کون و کهلهبهرهک بوو، ده‌یزانی ته‌رازووی سه‌رکه‌وتن له‌شه‌ر که‌ی لار ده‌بته‌وه و به‌کام لادا ده‌که‌وێ! بۆیه پێشبینیه‌کانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرا و پرسی پێده‌کرا. له‌گه‌ر شه‌هید قاسم محه‌مه‌د زۆر سوعبه‌تیان ده‌کرد ده‌یانگۆت: ئه‌مه دوو گاسنمان له‌و شۆڕشه‌ی دایه. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو جاره‌ک به‌تۆبزی له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی ڕووخاو ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ شه‌هید که‌یفی که‌ریم هه‌ینی و ئومێد زه‌ینه‌ل ته‌سلیمی ڕژێم کرانه‌وه. به‌ڵام دوایی هاتبۆوه ده‌رێ لۆ خۆشی به‌لێدانی دووگاسنی جوتیار لهزهویهکهی حساب ده‌کرد.
سه‌ڵاحی پاک و قسه‌خۆش..
هه‌موو ده‌م ختوخاوین زۆرگرینگی به‌پاکی ده‌دا و ڕه‌وشت پاک بوو، زۆرساده هاوڕێیه‌تی هه‌مووانی ده‌کرد، زۆرقسهخۆش هه‌رده‌م گۆتنه‌کانی دهگۆترانهوه.. ده‌یگۆت: هه‌تیم ئه‌گه‌ر به‌شه‌ر بڕهوتهوه نه‌وعی حه‌یوانی نیه! ده‌یان و سه‌دان به‌زم و خۆشگۆیی هه‌یه، له‌هه‌موو باشیه‌کان ڕێژه‌ی زۆر زۆر بوو. به‌شداری زۆرینه‌ی هه‌رزۆری شه‌ڕه‌کانی کوردستانی کردبوو ئه‌ویش هه‌ر له‌وانه‌ی پێشه‌وه هه‌رده‌م ده‌سته‌ی هێرش بوو، له‌هه‌ر قۆڵێکی به‌رگریش با ئه‌و شه‌ڕگه‌یه پارێزراو متمانه‌دار بوو.
براده‌ری خراپ..
له‌دوای عهسرهچایهکی قورس و شیرین له‌گه‌ڵ زرینگه‌ی که‌وچکی ناو پیاڵه لێو زێڕینه‌که، کادیرێکی سیلاکی ئه‌و سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی نه‌خۆی پێگه‌یی و نه‌که‌سیشی پێگه‌یاند! پرسیاری کرد: چی وای لێکردی ببیه پێشمه‌رگه؟ کۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ک بووین هه‌رکه‌سه و به‌پێی خواستی ئه‌وکاته‌ی وه‌ڵامی داوه.. یه‌ک: له‌به‌ر فیراری، یه‌کی دی: لۆ ڕزگاری خاکی کوردستان، ئه‌وی ئه‌ولا: له‌به‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی، ئه‌ولاتر: ڕێکخستنی شاربووم ئاشکرابووم، نۆره گه‌یشته شه‌هید سه‌ڵاح ئانیشکی دابۆوه سه‌ر سه‌رینه کوڵکنی کورده‌واری، یه‌که‌مجار وه‌ڵامی نه‌داوه! جاره‌کی دی پرسیاری لێکرده‌وه: ئه‌رێ سه‌ڵاح چی وای لێکردی ببیه پێشمه‌رگه؟ ئه‌ویش هه‌ڵنه‌ستاوه به‌بێ تاقه‌تی گۆتی: وه‌ڵا براده‌ری خراپ!
دڵشاد تاقانه