ئه‌گه‌ر
رۆژیَك هاتی و
جیَ پیَی فرمیَسكهكانمت له‌و پهرِی بیَ ده‌نگیه‌كان
نه‌دی
بیَ ده‌نگ به و
به چاوی چاوهرِوانی برِوانه شه‌قامه سارده‌كانی دڵت و
بڵیَ:
“ئه‌مه رۆژیَ خاتونی گۆرانیه‌كانی ته‌نیایی و
هۆنراوه‌كانی غه‌ریبی و
وشه‌كانی تیَكشكاوی عه‌شقم بوو”.
نه‌كه‌ی نهیَنیهكانم بدركیَنی.
من
له گۆرانی باران تهرِ بووم
گله‌ییم له هه‌وره‌كانی زستان ده‌كرد
من
تهنیایهكانم
له گه‌ڵ دیواره‌كانی هۆده‌كه‌م
له گه‌ڵ ئهستیَره شاراوه‌كانی شه‌و
به‌ش ده‌كرد.
له كویَ بووی
ئه‌و كاته‌ی
په‌نجه‌ره‌كان
به ترس ده‌كرانه‌وه‌و
لاپهرِهكان په‌رژینی هه‌سته‌كانم بوون.
له كویَ بووی
كاتیَ شه‌قامه سارده‌كانی
شاری دڵتم
تا كۆتایی یه‌ڵدا
به دووی كاته‌كان پیَواو
نه‌گه‌یشتم.
له كویَ بووی
كاتی له سیَدارهدانی پیَكهنینهكانم
عه‌شقت
به وشه‌ی “نا”
له خاچ دا.
له رۆژئاوابوونیَكی هیَمن
دهرِۆم
دهرِۆم به‌ره‌و كانیه‌كان
دهرِۆم
هه‌سته‌كانم
رووباریَكی سه‌ره رِۆن
خۆ تۆ نه‌بوویته زریای عه‌شق و خۆشه‌ویستیم.
هیَرۆ مه‌ولوودی