ناكرێت كه‌سی شانۆكار خۆی بۆ حه‌زه‌كانی بینه‌ر شۆڕ بكاته‌وه… چۆنیه‌تی باشترین هۆكاری چاره‌سه‌ر كردنه، هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی به‌رۆكی شانۆی له كوردستان گرتووه چهنداییهتیه…هیچ كاتێك ده‌سه‌ڵات كه‌سه‌كان له‌سه‌ر پێوه‌ری خه‌مخۆری دانانێت . كاروخ ئیبراهیم حه‌كیم یه‌كێك له‌و شانۆكاره گه‌نجانه‌ی كورده كه له‌كاره شانۆیه‌كانی جدیه‌ت و باكگراوه‌ندێكی باشی شاره‌زایی ئه‌و بواره به‌دی ده‌كرێت ئه‌و وێرای ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نیگه‌رانن له‌بارودۆخی شانۆ نیگه‌ران نییه و به‌گه‌شبینی له ئایندهی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ ئه‌دوێت كه خۆی رابه‌رایه‌تی ده‌كات بۆیه پێویست بوو لامان ئه‌م گفتوگۆ هونه‌رییه‌ی له‌گه‌ڵ سازبكه‌ین له‌سه‌ر شانۆ‌و تێڕوانینه‌كانی ئه‌و بۆ شانۆ. ئالان عومه‌ر: هه‌ولێر له رابردوو له كێبركێدا بوو له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تر له بواری شانۆدا، له‌م ماوه‌ی دواییدا ئه‌گه‌ر چی كێشه‌ی شانۆ له‌كوردستاندا هه‌بوو به‌ڵام ئه‌م شاره زیاتر له شاره‌كانی ترله پاشه‌كشه‌دا بوو، له‌م ماوه‌یه‌دا ئێوه وه‌ك گه‌نجێكی شانۆكار بهگرو تینێكی گه‌نجانه له‌گه‌ڵ گه‌نجانێكی تر له‌م شاره‌دا خه‌ریك به چالاكی شانۆبوون به‌ڵام هێشتا ئه‌م چالاكیه به‌راورد ناكرێت به چالاكی شاره‌كانی تر له چه‌ندێتی نه‌ك له چۆنیه‌تی ، هۆی ئه‌وه‌یه هاوكاریتان ناكرێت؟ یان هۆیه‌كی تری هه‌یه ؟
کاروخ ئیبراهیم: ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رێزتان خۆی له دوو تۆی چه‌ند بابه‌تێك ده‌دۆزێته‌وه كه من پێم وایه ته‌نها له ڕایه‌كی خۆت ده‌چێت و هیچیتر، جگه له‌مانه‌ش هه‌ر یه‌كێك له‌وانه پێویستی به وه‌ڵامێكی تێر و ته‌سه‌ل و كامڵ هه‌یه، ئه‌و كێبركێیه‌ی نێوان شاره‌كان له رابردوودا وه‌كو ئێوه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن من هه‌ستم پێنه‌كردووه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه هه‌ر یه‌كێك له‌و شارانه به جیا‌و به دیوێكی نازانستیانه كاریان كردووه‌و دواتر ئه‌زمونێكی خۆڕسكی و حه‌زێكی ئه‌وان له كاره شانۆییه‌كانیان كۆكردۆته‌وه، بۆیه هه‌ست به جموجۆڵی زیاتر ده‌كه‌ی له شار بۆ شار و له ناوچه بۆ ناوچه‌ی جیاواز، به‌ڵام هه‌ست به بوونی كێبركێیه‌كی له‌و جۆره ناكه‌ین، چونكه كێبركێكان له ئاستی ناوه‌وه‌ی شاره‌كان بوو، نه‌ك ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆیان، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له كار‌و به‌رهه‌می چه‌ند ده‌رهێنه‌رێك ببینرێت، كه دواتر هه‌ر ئه‌و خولانه‌وه‌یه‌ی ناو بازنه‌ی خۆیان كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه و خاڵی زۆر نێگه‌تیڤیشی به دوای خۆیدا جێهێشتووه، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش بۆ وه‌رگرتنی زۆربه‌ی زۆری ئه‌كته‌ره‌كان یه‌ك قاڵبی نه‌گۆر و خولانه‌وه‌یان به ده‌م چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیان، كه دواتر له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئه‌و كێبركێیهوه دروست بووه و بۆته هۆكاری دووباره بوونه‌وه‌ی زۆر لایهنیتر كه ئێستا ناكرێت به ته‌واوی خاڵ له‌سه‌ر هه‌موو پیته‌كان دابنێین، له باره‌ی كێشه و پاشه‌كشێ و ته‌واوكاری پرسیاره‌كه‌تان، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵیم من هه‌میشه له‌گه‌ڵ چۆنیهتیم نه‌ك چهنداییهتی، كه‌واته ناكرێت شته‌كان بخه‌ینه قاڵبی پێوه‌ركردنی یه‌كتر، چۆنیه‌تی باشترین هۆكاری چاره‌سه‌ر كردنه، هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی به‌رۆكی شانۆی له كوردستان گرتووه چهنداییهتیه، عه‌قڵیه‌ته‌كان به چه‌مكی چهنداییهتی بیریان ده‌كرده‌وه، كه‌چی ده‌رئه‌نجامی بیر كردنهوهكهیان ته‌نها وه‌ستان بوو، من له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ی كاره‌كان نیم، به‌ڵام جه‌خت له‌سه‌ر بوونی كاری به پێزو خاوێن و پرۆفیشناڵ و وپێوه‌ره زانستیه‌كان ده‌كه‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینیت له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی شانۆیی وه‌كو (شار و شانۆ)ی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ له بیرۆكه‌ی رۆژنامه‌نووس خاتوو نیاز عه‌بدولڵا، هه‌موو شاره‌كان دێنه ژێر باڵی هه‌ولێر و یه‌كده‌نگی شانۆكاره گه‌نج و لاوه‌كان له پایته‌خت دووپات ده‌كرێته‌وه، یان له كارێكی شانۆیی وه‌كو (من و شێت) ئه‌كته‌ر له سلێمانی ماوه‌ی مانگێك زیاتر له هه‌ولێر پرۆڤه ده‌كات و به‌شداری كارێكی جدی ده‌كات، بۆیه به‌راورد كردن له چهنداییهتی هه‌ڵه‌یه‌كه من نامه‌وێت پێیدا تێپه‌ڕم
ئالان عومه‌ر: وتت له نێوان شاره‌كان هه‌ست بهكێبهركێ ناكرێ به‌ڕای خودی ئێمه‌ت باسكرد به‌ڵام شاشه‌و به‌رهه‌مه‌كانی كه‌ناڵی كه‌ركوك ئه‌و گه‌رم و گوڕی و شێوه كێ بهركێیهكی هونه‌ری پیشان ده‌دا كه ئێستا به نیو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وكاتی ئه‌وان شانۆ له‌سه‌ر شاشه‌كان ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه ئه‌ی ئه‌مه‌یان ناو ده‌نێی چی؟ وتت ئه‌و كاته‌ی ئه‌وان كاریان كردووه كاره‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی حه‌زو خولیا بووه، وتت بڕوات به چه‌ندێتی نییه به‌ڵام تۆ ئه‌بینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه به‌حه‌زو خولیات زانی ده‌رگای هۆڵه‌كان دهشكاو به پلیتیش خه‌ڵك ده‌چووه هۆڵه‌كان به‌ڵام ئێستا له باشترین شانۆگه‌ری به‌و شێوه زانستیه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی 100 پلیت نافرۆشرێت كه‌وایه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر یه‌كێك له پێوه‌ره‌كان بێت به‌م پێوه‌ره كامیان شانۆگه‌ری بوون حهزوخولیاو پر جه‌ماوه‌ریه‌كه یان زانستی و بێ جه‌ماوه‌ریی و نه‌فرۆشی پلیته‌كان؟ هه‌روه‌ها بۆچی ئه‌و شانۆگه‌رییه پڕ زانستیانه‌ی باست كردووه و خۆتان لێ لاداوه له چه‌ندێتی و به چۆنیه‌تی كارتان كردووه وه‌ك شانۆگه‌ریه‌كانی ماهیر حه‌سه‌ن و هاوڕێكانی 40 رۆژی پڕ جه‌ماوه‌ری به‌ڕێ نه‌كرد به فرۆشتنی پلیتیشهوه؟ جارێكی تر به پیێ پێوه‌ری جه‌ماوه‌ر كامیان شانۆن چونكه شانۆ بۆ جه‌ماوه‌ره نه‌ك بۆ كورسی به‌تاڵ؟
كاروخ ئیبراهیم: له باره‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و پرسیاره‌ت دیسان ناوی نانێم كێبركێ، به‌ڵكو ئه‌و نمونه‌یه‌ش ده‌مانباته لایهكیتر، ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت تاكه ته‌له‌فزیۆنێك بخه‌یته خانه‌ی پێوهریكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵه لۆكاڵی و ئاسمانیه‌وه ئه‌وه یه‌كه‌م سه‌رده‌م له سهردهمیتر جیاوازه، بیركردنه‌وه و ئه‌دای ئێستا به شێوهیهكیتره، له‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ده‌یان سه‌رچاوه‌ی جیا جیاوازه، چاوه‌كان ته‌نها بۆ یه‌ك شاشه نییه به‌ڵكو بۆ زیاتر له شاشه‌یه‌كه، بۆیه پێم وایه هێنانه‌وه‌ی مێژوو وه‌ك نمونه كارێكی وا ئاسان نییه ئه‌گه‌ر موتابه‌عه‌و خۆیندنه‌وه‌یه‌كی ووردت له‌سه‌ر نه‌بێت…
ئه‌گه‌ر تۆ پێت وایه كاك ماهیر كه‌سێكی زانستیه ئه‌وه دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه‌سی له‌و جۆره‌مان زۆره كه تۆ پێی بڵێی زانستی، ئه‌وه‌ی تۆ له‌باره‌یه‌وه پرسیاری لێده‌كه‌ی زیاتر من له رایهكدا ده‌یبینمه‌وه كه دواتر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییم رێز له رای به‌رامبه‌ر ده‌گرم و نابمه كه‌سێكی دیكتاتۆر و له ده‌ربڕینی راكهیدا بیوه‌ستێنم, بۆیه پرسیارێك رای تێدا هه‌بوو كه دواتر ده‌بێته وه‌ڵامێك من وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه وه‌كو رێز گرتنێك بۆ ئه‌و.
ئالان عومه‌ر: ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر بوارێك قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌مه‌كانی خه‌ڵك بوبێته هۆی تورهوبێزاركردنی ده‌سه‌ڵات له ئێستادا نابینین هونه‌ر و شانۆ كه تۆ كاری تیا ئه‌كه‌یت توانیبێتی جێی سه‌ره‌نجی ده‌سه‌ڵات وبیرهێنانه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك بێت بۆ ئه‌و، كه‌وایه هۆی چیه له‌ئاست ئه‌وهه‌مو خه‌مه‌ی خه‌ڵك شانۆ بێده‌نگه و په‌یامێكی وازحی بۆ ده‌سه‌ڵات نیه؟
كاروخ ئیبراهیم: كار كردن له‌سه‌ر خه‌مه‌كانی خه‌ڵك واته شۆڕبونه‌وه‌ی كه‌سی شانۆكاره بۆ حه‌زه‌كانی بینه‌ر، له كاتێكدا ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌رۆكی هه‌موو چینه جیاوازه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی گرتوه به تایبه‌تی چینی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه به‌ره‌و حه‌زه‌كانی بینه‌ر یان خوێنه‌ر شۆڕبونه‌ته‌وه و نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌نی حه‌زێكی تایبه‌ت، وا بكه‌ن بینه‌ر و خوێنه‌ر بۆ حه‌زه‌كانی خۆیان وه‌كو لایه‌نێكی فیكری و په‌یامدار رابكێشن، شانۆش له‌وه به‌ده‌ر نه‌بووه هه‌ر ئه‌وه‌شه وا ده‌كات سه‌رنجه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌رزی و نزمیه‌كی زۆر بێت و ترسێكی ئه‌وتۆی نیشان نه‌داوه له هه‌ستیاری ئه‌م هونه‌ره كاریگه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه به مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ده‌سه‌ڵات بێزاری و توڕه‌یی له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی چه‌ند كه‌سانێك نه‌بێت، به‌س ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ترس و توڕه‌یی ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوێننه‌وه زۆرترن له‌وانه‌ی ده‌بنه هۆی سه‌رنجه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بوونی هه‌ر كارێكی جدیش وه‌ڵامێكه بۆ بێده‌نگی، په‌یامی كاریگه‌ریش به هێمنی كاری خۆی ده‌كات و ئامانجه‌كانی ده‌پێكێت، زۆرترین ژماره‌ش هه‌ر له یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كۆمه‌ڵێك گرفتی سه‌ره‌كی ماون و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ده‌ڕوات، هه‌ر ههنگاونانێكیش بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان به‌رفراوانبوون و ڕوون و ئاشكرایی په‌یامه‌كانه كه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی كات هه‌ستی پێده‌كرێت.
ئالان عومه‌ر: جارێكی تریش ته‌ئكید كردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شۆڕبونه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر به خراپ بزانی و بته‌وێت جه‌ماوه‌ر په‌لكێش بكه‌یت بۆ لای په‌یامێكی جدی ده‌بێت چی رێ و شوێنێك بگریته‌به‌ر خۆ ناكرێ تۆ له‌به‌رزی بمێنیته‌وه و چاوه‌ڕوان بیت جه‌ماوه‌ر هه‌ڵكشێ ده‌كرێت پلانێك له كاره‌كاندا هه‌بێت بۆ راكێشانی ئه‌وی جه‌ماوه‌ر بۆلای ئه‌می تموح و په‌یامی تۆ چونكه شانۆ بێ جه‌ماوه‌ر بێ مانایه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر پێوه‌ره ئهساسیهكهی هه‌ڵسه‌نگاندنیش نه‌بێت؟ كه‌وایه ئێوه كامه پیلانتانه له‌م باره‌وه؟
كاروخ ئیبراهیم: ئه‌وه‌ی گرفته تۆ رایه‌ك ده‌رده‌بڕی كه هه‌ناسه‌ی كورته و به مانا ته‌واوه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتنه له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه كه دواتر جگه له تووش بوون به هه‌ڵه هیچیتر شوێنی ناگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ست ده‌كه‌م جۆره‌ك نا تێگه‌یشتن هه‌یه له‌لایه‌ن ئێوه، دیسان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ناكرێت كه‌سی شانۆكار خۆی بۆ حه‌زه‌كانی بینه‌ر شۆڕ بكاته‌وه، چونكه پێویسته له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه دروست ئه‌و كه‌سه جیاوازه بێت كه كه‌سی ئاسایی تێیدا تێده‌په‌ڕێت به مانایه‌ك ده‌بێت خۆی له هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وانه دوور بخاته‌وه كه بینه‌ر كۆتایی و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به ئاسانی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت، باس كردن له به‌رزی و قسه كردن له‌سه‌ر حه‌ز شتێكیتره، گرفت له‌وه‌یه كه تێكه‌ڵ بكرێن، من ده‌پرسم قسه كردن له‌سه‌ر حه‌زه‌كانت زیاتر له خاڵی بیركردنه‌وه دهتهێڵتهوه یان ئه‌و حه‌زانه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ر پهیامێكیترن كه دواتر خۆی له ناودا ده‌دۆزێته‌وه؟ حه‌تمه‌ن ئه‌و حه‌زه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ر بوونی كات تێینهپهڕیوه و كه‌سه ئاساییه‌كه به لایه‌وه شتێكی نامۆیه، به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ر بتوانرێت دروست تێگه‌یشتنێك به‌رامبه‌ر به جدییه‌ت و ناجددیهت هه‌بێت، پرسیاری له‌و جۆره‌ش نایه‌ته ئاراوه، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كانیش ببێت به بوونی جه‌ماوه‌ر و بوونی بینه‌رێكی زۆر من له‌و كاته‌دا ده‌كرێت له بازنه‌ی خۆم بوه‌ستم و بڵێم من كیشه‌ی بینه‌رم نییه، له كاتێكدا كاره‌كانیشم له چوار چێوه‌ی كاری جددی نه‌چۆته ده‌ره‌وه، كه‌واته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی دروست درێژه پێده‌ره به‌ڵام له‌گه‌ڵ بریاری كۆتایی نیم بۆ ئه‌وان، ئه‌وه‌ی له دواییدا ده‌مه‌وێت بڵێم ته‌نها راستكردنهوهیهكه ئه‌ویش من هه‌رگیز ناڵێم نابێت شانۆكار شۆڕ بێته‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌ر وه‌كو ئێوه وا لێیی تێگه‌یشتوون، به‌ڵكو من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه نابێت شانۆكار خۆی بۆ حه‌زه‌كانی بینه‌ر شۆر بكاته‌وه.
ئالان عومه‌ر: له هه‌ولێر خه‌ڵك هه‌یه چه‌نده‌مین جارییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شانۆ‌و به‌رێوه‌به‌ری پێده‌درێت ئه‌مه هۆی چیه؟ كه‌سی شیاو‌و تر نیه؟ شانۆكاری به‌تواناتر نیه؟یان شتێكی تر هه‌یه؟ئه‌كرێت بڵێین ئه‌و كه‌سانه له خه‌می شانۆدان بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌ڵیان ئه‌بژێرێت؟
كاروخ ئیبراهیم: نه‌بوونی عه‌قڵیه‌تێكی باش بۆ كار كردن، جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌رنامه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی وایكردووه ته‌نها له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵ كۆ ببنه‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت بڵێم كه‌سی خه‌مخۆر به شێوه‌یكی فعلی له هه‌ولێر غیابی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به دی ده‌كرێت و ده‌بینرێت وه‌كو خه‌مخۆرێك به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، روون و ئاشكرایه وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێكی ئیداری له شوێنه‌واره‌كه‌ی ئێمه به كۆمه‌ڵیك پێوه‌ر ده‌ست نیشان ده‌كرێت كه له‌وانه لایه‌نی توانای عه‌قڵی وونه، هیچ كاتێك ده‌سه‌ڵات كه‌سه‌كان له‌سه‌ر پێوه‌ری خه‌مخۆری دانانێت، چونكه ده‌سه‌ڵات له روحمی حیزبه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه‌وه شتێكی له‌یه‌ك جیا نه‌كراوه‌یه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات حیزب به پله‌ی یه‌كه‌م دواتر ده‌سه‌ڵاتی حوكمه‌ت هه‌میشه كه‌سه‌كانی خۆیان له‌و شوێنانه بگیرسێننهوه كه له كۆتاییدا هه‌رچی ترس و كێشه هه‌یه نه‌مێنێت، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شاری هه‌ولێر و زاڵبوونی پارتی وه‌كو پارتێكی باڵا ده‌ست له‌و شاره و ووردبونهوهیهكی وورد ئه‌وه ده‌رده‌خات و كه پارتی هه‌میشه هه‌وڵی زاڵبوونی به‌سه‌ر لایه‌نه رۆشنبیرییه‌كان داوه، ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ده‌بینین پارتی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌میشه له ململانێدا بووه، ئه‌وه‌ش په‌یامێكی تر به خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه‌سه‌كانیش راسته‌وخۆ بێت یان نا راسته‌وخۆ به‌رهه‌می ئه‌و تێفكرینهی ئه‌وانن، بۆیه پێوه‌رێك ئایدیا‌و رێبازه‌كانی ئه‌وان خزمه‌ت بكات باشتره له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان بێت، ئه‌وه‌ش له كه‌سه ئیدارییه‌كانی شانۆ ده‌بینرێت، به پێی تێپه‌ر بوونی كات روون بۆته‌وه, هه‌ر ئه‌وانه‌شن دواتر كاریگه‌ری بوونی لایه‌نێكی ئه‌كتیڤی حیزبی بن و له شوێنی جیا‌و له كاتی جیادا دووباره ده‌بنه‌وه.
ئالان عومه‌ر: ئه‌م جاره‌یان پارتی پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری نییه چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ی بۆ هونه‌ر و شانۆ به‌تایبه‌ت؟
كاروخ ئیبراهیم: مه‌سه‌له ته‌نها وه‌زیر نییه، وه‌زاره‌تیش ته‌نها وه‌زیر به‌رێوه‌ی نابات، به رای من وه‌زاره‌ت پێویستی به گۆڕینێكی بنه‌ڕه‌ت هه‌یه ئه‌وه‌ش به نه‌فه‌سێكی درێژ ده‌كرێت.
ئالان عومه‌ر: ئێوه به‌نیازی چین؟به‌رده‌وامی ئه‌م گروتینه‌ی ئێستاتان یان ته‌سلیم بون به ئه‌و سارد‌و سرییه‌ی روی له‌شانۆ كردوه ئه‌گه‌ر به‌نیازی ته‌سلیم بون نین ئاماده‌ییتان چیه بۆ روبه‌رو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو پشت گوێخستن وگرنگی پێ نه‌دانه؟
كاروخ ئیبراهیم: به نیازی زۆرین، سارد‌و سڕیه‌ك نییه له شانۆ تا باس له ته‌سلیم بوون بكه‌ینه‌وه، دواتر گه‌رم و گوڕی ئێمه‌و پاراستنی ئه‌و په‌یامه‌ی له به‌رنامه‌ی كار كردنمان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه هه‌رچی رێگری و بهرهبهست هه‌یه ده‌یشكێنێت و به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان زاڵ ده‌بێت، هه‌میشه وا بووه كه كه‌سی په‌یامدار له‌گه‌ڵ گۆرانكارییه‌كان ناگۆڕێت و ته‌سلیمی هیچ قه‌ده‌رێك نابێت، چونكه بوونی په‌یام به مانای نه‌وه‌ستانه له هیچ ئاسته‌نگێك، هه‌ر وه‌ستانێك یان گۆرانێك به مانای نه‌بوونی په‌یامی راسته‌قینه‌یه‌و جگه له ده‌ربرینێكی كاتی له‌گه‌ل كاتدا ده‌گوڕێت و خۆی له دیوێكیتر ده‌بینێته‌وه، بۆیه ته‌سلیم بوون به‌رامبه‌ر هه‌ر ساردییه‌ك له فه‌رهه‌نگیی ئێمه‌دا نییه, چونكه ئێمه ئێستا له بیر كردنه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستامان ده‌مانكاته خاوه‌نی رابردوێكی جوان و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی باشیش به هیچ پشت گوێخستن و گرنگی پێنهدانێك ناوه‌ستێت.
ئالان عومه‌ر: له‌كوێ ی هه‌موو كێشه‌كانی شاره‌كه‌ت شانۆ به‌دی ئه‌كه‌یت؟ یان له‌كام شانۆی شاره‌كه‌ت خه‌می خه‌ڵكه‌كه‌ت بیستوه‌و دۆزیوته‌ته‌وه واته شانۆ و كاره‌كانی گروپه‌كه‌ی ئێوه چی پێیه بۆ خه‌ڵك؟
كاروخ ئیبراهیم: شانۆ له نێو هه‌موو ململانێ و كێشمه‌كێش و ئاڵوزییه‌كانی شاره‌كه‌م به دی ده‌كه‌م، شانۆ به دیوه ناسراوه‌كه‌ی ناخی خۆیان هه‌میشه له‌گه‌ڵیانه و به‌یه‌كه‌وه به دوای وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌گه‌رێن، كاری شانۆیی (دیوار) و (زه‌نگی ئاوی مه‌نگ) و (من و شێت) و (كاتژمێر چه‌نده…) هه‌ڵگری حه‌زێكی به‌رزتر و جیاتر له حه‌زی خه‌ڵك و هه‌وێنی ڕۆحی ئه‌وانی لایه، هه‌موو ئه‌وانه په‌یام و به‌رده‌وامی زانستیانهتری ئێمه‌یه بۆ خه‌ڵك.
ئالان عومه‌ر: به‌مانایه‌كی تر پرسیار ئه‌وه‌بێت ژیانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ت بریتی بێت له په‌یامێكی پڕ ئازار‌و تراژیدیا بۆ شانۆ، شانۆ چی بۆ ئه‌مه كردووه تاچه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه كردووه شانۆ به‌گشتی نه‌ك گروپی ئێوه به‌تایبه‌ت؟
كاروخ ئیبراهیم: گروپه‌كه‌ی ئێمه‌ش كاری شانۆیی ده‌كات، بۆیه پێم وایه ئه‌گه‌ر من قسه له‌سه‌ر واقیعی ئێستا بكه‌م كه گروپه‌كه‌ی ئێمه پشكی شێری به‌ركه‌وتووه ناتوانم وه‌ڵامی ئێوه‌ش بده‌مه‌وه.
گفتوگۆی: ئالان عومه‌ر