من گرێیەکی بەستراوم ناتوانم بە بەرگی تۆدا بدروێم.
قوورسایەکەی لەو نووکە دەرزیەیە کە زۆر ووردەو لە پۆشاکی دیکتاتۆریدا ئاڵاوە
هاوار ئەکەم بۆ ژیان
..تاوەکوو مرۆڤ دۆستێک یارمەتیم بات دەرم کات لە زریان
…لە ماندوو بوونی ژیان، لە هاوار کردنم لە شار خەڵکی بەشێتم دادەنێن
..گڕێ بەستراوەکان نایەڵن هەنگاو بنێم ڕاکەم لە تانەی خەڵکی شار
لە تەنیای سەما دەکەم نە مۆسیقا گوێم لێ دەگرێ و نە تۆش ئەتوانی دەستم بگریت
بۆ ئارەزو هەزاکانم کە داوی سیمای ئازادی خوازی من و هازاران ئافرەتی کوورد دەکات دەبێت زیندە بەچاڵ بکرێن؟ڕوو لە هەر وڵاتایک دەکەم هەر بەستراوم بە بیئەی کۆمەڵەکەم ، کلتوورێک کە هەزەکانی هەزاران ئافرەتی وک منی خنکاندووە..
بۆ بەس لەبەر ئەوەی من ئافرەتم!!
نە زەوی بە نەرمی ڕام دەگڕیت نە هەتاوێک لە ئاسمانێکی شیندا رووناکیم پێ دهبەخشێت.
… ئەم شەو گفتوگۆم لەگەڵ خۆما کرد هەستام بچم بۆ لای دەریا
.بۆ لای ئاسمانە پر ئەستێرەکان بۆ کانیاوەکانی کووردستان
نە دەریا شەپۆلی نیشان دام نە ئەستێرە ڕووناکی پێ بەخشیم نە کانی تینوێتی شکاندم
ئاخ …ئاخ چەند تینووم بۆ کردنەوەی گرێ بەستراوەکانم لە قوومێک عەشقی ئازادی…
.لە ئەزادی خوازی ئافرتانی کوورد وەکوو ئافرەتانی جیهانی ئازادی
… لە ڕۆژێکی تازە
ئەمڕۆلە کوڵای بیرکردنەوەم دیم کە ژیان مرۆڤ دۆستی زاوزێی بڕاوە مرۆڤە جەنجاڵەکان ڕوو لە زیادی
دەکەن لە پێکهاتەی درۆو جەردەی تووند رەوی بووە بەو بیئەی کە سروشتی ناشرین کردووە!!!
.دوو سروشتی ڕۆژهەلاتی و ڕۆژ ئاوایی تێکەڵ بوون
هێندە مەستم لە ئازووقەی خەم وەک ئاگر دەسوتیم و کەچی نابم بە خۆڵەمێش
کاتێک کە مناڵ بووم نەمتوانی لە تەمەنی مناڵیدا وەک مناڵیک رەنگەکەنی ژیان ببینم
ڕۆژێکیان خێزانەکەم ئازاریان دام چونکە تەنورەکەم کوورت بوو ڕۆژێکی تر هەر ئازاری دەروونیان دام چوونکە ئافرەت بووم نەبوایە عەشقایەتی بکەم عاشق بەو حەزەی کە خۆم ئەمەوێت ئەبووایە چووارمشقی دانییشم
بۆ…یان ئێستاکە نابێت جگەرە بکێشم نابێت جلەکانم کەمیک رووت بێت
!!!! بەس لەبەر ئەوەی من ئافرەتم
ئەی بۆ پێم ناڵین یاخی بوونی ئافرەت پابەندە بە یاخی بوونی خێزان و کۆمڵەوە هەر لەسەر ئەوو بنەمایە فێر بووم کە یاخی بم لە عەشق و لە نیشتمانم ، جونکە کاتێک کە کە باسی کۆمەڵ و عەشق و نیشتمان دەکەم لە چوارچێوەی هەر چوار چێوەی کوردستاندا یاخی بووەکانی ئێمەی ئافرەتان پابەندە بە دەسەڵاتی پیاو سالاری لەسەر ئەو بنەمای کە چ لە ڕۆژ هەڵات بین یان لەڕۆژ ئاوای ئەم جیهانە (باوک سالاری لەکۆمەڵی کووردەواری) شەرەف یان ئازادی کردوویانەتە ملوانکەی ئێمەی ئافرەتان.
ناز محەمەد
هۆڵەند