بونى ژمارەیەکى زۆر گۆڤارى نا پرۆفیشناڵ و بازاڕیانەى هونەرى تەوەرەیەکە کە باسى زۆر هەڵدەگرێت و دەرهاویشەى زۆریشى هەیە، بەلام ئەوەى لێرەدا دەمەوێت قسەى لە سەر بکەم پەیوەندى نێوان ئەو رۆژنامەنوسانەیە کا کارى هونەرى دەکەن لە گەڵ، خودى هوەنەرمەندەکاندا،
ئێستا بەهۆى زۆر و بۆرى گۆڤارى هونەریەوە هونەرمەندان لە سازدانى دیمانەى هونەرى بێزاربون و زۆرجار دیمانە ئەنجام نادەن، تارادەیەک بەشیبَک لە هونەرمەدان لەم خاڵەدا ناحەقیان نییە، چونکە هەر گۆڤارەو راستەبیتەوەو داواى دیمانەیان لێدەکات، بەلام بەشێکشیان بەهۆى ئەوەى لە گۆڤارێکدا رەخنەیان لێگیراوەو بەشێکیشیان لە خۆبەزلزانین و چەندین هۆکارى دیکەوەیە، لەم حاڵەتەشدا زۆرجار رۆژنامەنوس بە ناچارى پەنادەباتە بەر راپۆرتى شیکارى و شێوازى دیکە بۆى بابەتێک لە سەر هونەرمەندێک ئەنجام بدات، دواتریش هونەرمەندەکە بەو بابەتە توڕە دەبێت، نمونەى ئەم حاڵەتانەش زۆر زۆرن، بەڵام هۆکارەکەى هەرچیەک بێت ئەوا خەتاى هەردوو لاى تێدایە، هەم رۆژنامەنوسان و هەم هونەرمەندانیش، بۆیە لە ئێستادا باشترین سیستەم بۆ رێکخستنى ئەم دۆخە کارکردنە بەو شێوازەى کە هونەرمەندان لە وڵاتانى عەرەبى و ولاتانى ئەوروپا و جیهاندا کارى پێدەکەن، ئەویش سازدانى دیمانەیە لەبەرامبەر پارەدا، هەر هونەرمەندەو بەپێى ئاستى جەماوەرى و رێکەوتنى نێوان گۆڤار و هونەرمەندەکە، بڕێک پارەى لەبەرامبەر دیمانەکەدا بۆ دابندرێت، ئەمەش گونجاوترین شێوازى کارکردنە هەم بۆ گۆڤار و رۆژنامە هونەریەکان و هەم بۆ هونەرمەندەکەش، چونکە لەم کاتەدا بەشێکى زۆر لەو گۆڤارە بازاڕیانەى کە تەنها بە یەک دوو گەنج و لاپتۆپێکەوە دەردەچن ناتوانن پارەى دیمانەى هونەرمەندەکان بدەن و لە دوادجاریشدا نابنە هۆى بێزارى هونەرمەندەکان، هونەرمەندەکانیش لەبەرامبەر سازدانى دیمانەکەدا دەتوانن بڕێک پاداشت وەربگرن و تەنانەت وەکوو سەرچاوەیەکى داهاتیش بەکارى بهێنن، کە ئەوەش هیچ لەنگیەکى تێدا نییەو سیستمێکە لە هەموو جیهاندا کارى پێدەکرێت، نەک بە تەنها بۆ هونەرمەند بەڵکوو بۆ گۆڤار و رۆژنامەکانیش شتێکى باشە، بەلام ئەوەى دەبێت بەم کارە هەڵبستێت دەبێت بۆ نمونە رێکخراوى هونەرمەندان بێت، بۆى کارەکە بە ڕێکخراوەى بەڕێوە بچێت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە هونەرمەند بۆخۆى لەبەرامبەر داواکارى دیمانەدا ڕوینایەت داواى پارە بکات، زۆرجاریش کاتێک رۆژنامەنوسێک بە هونەرمەندێک دەڵێت دیمانەیەکمان لەگەڵدا بکەو لەبەرامبەردا پارەتدەدەینآ، هونەرمەندەکە بە سوکایەتى دەزانآ و پێوایە کە تۆ ئەو پارەیە لەبەرامبەر هونەرەکەى ئەدا دەدەیت نەک لەبەرامبەر دیمانەکەدا، بۆیە بەدڵنیایەوە گەر بە هونەرمەندێک بڵێن کە بایکۆتى سازدانى دیمانەى کردووە، دیمانەیەکمان لەبەرامبەر 200 دۆلاردا لەگەڵ سازبکە، تەلەفونەکە بەسەرماندا دادەخاتەوە، بۆیە دەبێت بۆ رێکخستنى ئەم فەوزایەى کە ئێستا هەیە هەردوو لا هاوکاربن و گرێبەستى سازدانى دیمانە بهێننە کایەوە.