به‌رهه‌مێکی هونه‌ری، و پارچه‌یه‌کی نوێیه له میوزیکێکی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندی میوزیکژه‌نی به توانا، مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی که‌مانجه‌ژه‌ن…
هونه‌ر به گشتی هه‌ڵگری په‌یامێکی پیرۆز و ڕوحانییه، له‌و جوگرافیا مه‌زنه‌ی دونییای هونه‌ر، به سه‌رجه‌م کیشوه‌ره‌کانی ڕه‌نگ و چیاکانی ده‌نگ و نیشتمانه‌کانی میوزیک و خه‌یاڵه‌کانی داهانێنانهوه، هونه‌ر قوڵبونه‌وه‌ی ناوێکی فره ڕه‌هه‌ندی و تژی له مانا و تێفکرینه،.
وه‌ک چۆن، وشه (دایک) پیرۆزه، و وشه‌ی باوک( ئازیزه) و خۆشه‌ویستی، به‌رائه‌تی لێده‌چۆڕێت و نیشتمان ماڵێکه ناسنامهمانی تێدا له دایک ده‌بێت، ئیدی قه‌دری نیشتمان و فه‌زڵی موقه‌ده‌سی به‌خۆیا ڕاوهبینیهوه له دڵی مرۆڤدا…
کۆچ’ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌که‌ی’ مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی’ که له پارچه میوزیکێکی تایبه‌ت پێکهاتوه، و به شێوازێکی زۆر تایبه‌ت دابه‌شکردن و ژه‌نین و ئاماده‌کردن و تۆمار کردنی جێبه‌جێکراوه، به‌رهه‌مێکی ڕوحانییه، بۆ ئه‌وه‌ی یادی هه‌میشه به‌رزو پڕ له شکۆیی ، دایه، و بابه،ی هه‌میشه ئازیز و خۆشه‌ویستی به زیندوی بهێڵێته‌وه،.
کۆچ، هه‌ڵگری ڕه‌هه‌ندی مانا جیاوازه‌کان، سه‌فه‌ری ئه‌به‌دیه‌ت، ماڵئاواییه‌کی نادیار، جێهێشتن، و دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی غه‌مگینانه و نه‌خوازراوانه، ئاواره بون و ده‌ربه‌ده‌ری، گواستنه‌وه‌ی جه‌سته له ده‌ره‌وه‌ی ڕوح، و به جێهێشتنی بیره‌وه‌ری و یادگاری و وێنه‌کان له ئه‌لبومی سه‌رزه‌میندا، کــــــــــــــــۆچ، ئه‌و وشه‌یه‌ی به تامێکی نادیارتر له بیستینی هه‌مو وشه‌کانی دیکه ده‌گاته به‌ر گوێ، بێتاقهتر له وشه‌ی ، بێ ‘وه‌فا’ که بێ ڕه‌حمانه ئازاری ڕوح ده‌دات، نامۆتر له وشه‌ی گه‌یشتن، که دڵنیایی ده‌خاته گومانه‌وه، نادیدهتر له ئایینده که پێمان ده‌ڵێت هیچ ئومێدێک نییه تا به گه‌شبینیه‌وه لێییبڕوانین، بێلهزهتر له مانای بێقه‌راری! که نامانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای په‌یمان به‌ستن، کۆچ، به دیوێکی دیکه‌دا، ماڵئاوای تا ئه‌به‌دیه‌ت!..
سه‌خته له باره‌ی وشه‌یه‌که‌وه بدوێی که قوڵترین مانای له خۆیدا خڕکردۆته‌وه، سامناکترین وشه‌یه که بته‌وێت ڕاسته‌و خۆ له به‌رامبه‌ر ئازیزێکتا به گومانه‌وه ده‌ریببڕیت! گرانه، له باره‌ی وشه‌یه‌که‌وه قسه بکه‌ین و ئیحساس و وجودمان له گه‌ڵ خۆیانهخاته جوڵه!،..
سه‌ختی سه‌فه‌ر له‌وێدایه که ئارامی ده‌که‌وێته گومانه‌وه، جانتاکان ده‌که‌ونه هه‌ناسه‌دان و بیره‌وه‌ریه‌کان سڕ ده‌بن و هه‌نگاوه‌کان سوار، ڕوح ده‌کاته مه‌نزڵگایه‌ک بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و نازناوه ترسناکه، ئه‌ی بونهروهری کۆچه‌ری ده‌رفه‌ت مه‌خوازه له که‌س و له ژێر نازی دارێکدا پاڵمه‌ده‌ره‌وه و به دیاری ڕازه‌کانی کانییه‌که‌وه گوی له بوختانه‌کانی ژیان و فزولیهکانی ته‌مه‌ن و هه‌ڵیت و پڵیته‌کانی ناونیشان مه‌گره! پێهه‌ڵگره هه‌تا چاو بڕده‌کات بیابان خۆی بۆت ڕاستوه، و هه‌تا دڵ توانای ده‌نگه ده‌نگی لێدانی قایمی خۆی هه‌یه له جه‌سته‌دا جه‌نگه‌ڵی چڕ و پڕ و سه‌یر و سه‌مه‌ره له حزورتا ڕاوه‌ستاوه و هه‌تا چاو بڕ بکات ئاسمانی ته‌ماوی و گوماناوی و باراناوی و بوغزاوی چاوه‌زاری چاوه‌ڕوانی کۆچت ده‌کات و هه‌تا ژیان ، ناوێکی دیکه‌ی لێده‌نرێت، کۆچ’یش هه‌مان مانای هه‌یه، که تراژیدیانه‌تر له تراژیدیا مرۆڤه‌کان ئازار ده‌دات و ڕوحه‌کان تاک و تهنیادهکات،..
کۆچ…. به ته‌نیا کردنی زه‌مین، خاپور کردنی پیرۆزترین جێگه له دڵه، کۆچ ته‌فرو تونا کردنی ئه‌و باوه‌ش و دیدار و جێژوانانه‌ی که ئومێدی سهوزبونهوهو ودیدارێکی دیکه له خۆ‌یا ده‌ڕواند، کۆچ، جه‌للاد ترین و ئازار بهخشترینو ڕه‌قترین و بێزارترین وشه هه‌م له درکاندنیدا، و هه‌م له بیستن و هه‌م له کردن و هه‌م نوسین و خوێندنه‌وه‌یدا! وه‌لێ له گوێگرتنی ئه‌م پارچه میوزیکه‌دا، کۆچ’ شتێکمان پێده‌ڵێت، ئه‌ویش ڕامانه، له‌و قه‌ده‌ره‌ی که ڕوده‌دات و هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێکمان نییه له‌و جۆره سه‌فه‌رانه‌ی کۆچکردنی ئازیزانمان له ناکاو و نادیاردا لێ بزر ده‌کات بۆ هه‌میشه! له ‘کۆچ’ ی سه‌روه‌ت کۆییدا، نیشتمانێکی غه‌مگین و پارچه‌یه‌ک میوزیکی حه‌زین، ئاوپڕژێنی ته‌نییای ڕوح و دڵمان ده‌کات و ئازیزانه سه‌ردانی ناوه‌وه‌ی ته‌نییای ڕوحمان ده‌کات، تۆن ده‌نگ و پرچ و پرد و ڕیشه‌ی که‌مانه‌که‌ی سه‌روه‌ت کۆیی، پێمان ده‌ڵێت، کۆتایی هێنان به یادی ئازیزانمان، ئه‌و شیعره‌یه که هه‌رگیز ته‌واو نابێت له ئیلهامی جوان و له به‌یتی ناسک و له دارشتنی قه‌شه‌نگدا، کۆچ هه‌رچییه‌ک بێت له کرداردا، و ماناکه‌ی هه‌رشتێک بێت، ته‌نییای ڕوح و ونبون له چاوان، هه‌ر له ئه‌ستۆی ئه‌م ناوه ترسناکهدایه، زۆر گوتن له باره‌ی ‘ کۆچ’ه‌وه نیگه‌ران و ماندومان ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له ئامێزی ئازیزانی کۆچکردوماندا بین و یادیان به به‌رزی و پیرۆزی بکه‌ینه‌وه ، با چه‌ند خوله‌کێک ڕامێنین و گوێ بگرین، با جارێک به دڵه‌وه چاوان بسڕین و به ئازیزانی کۆچکردومان بڵێن یاددتان به خێر، به‌ڵام کۆچێکی له ناکاو و دڵته‌زێن بو! ..
تێبینی؛ پارچه میوزیکی ‘ کۆچ’ له نوسین و دابه‌شکردن و ژه‌نینی میوزیک ژه‌نی به توانا مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی’یه که‌وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ کۆچی له ناکاوی دایکی ئازیز و باوکی هه‌میشه خۆشه‌ویستی تۆماری کردوه، شایانی باسه ئه‌وه‌ی له‌م پارچه میوزیکه‌دا ده‌بیسترێت، ئه‌و ڕاستی و وه‌فادارییه‌ی میوزیک و میوزیکژه‌نه پێکه‌وه که جیاواز له هه‌ندێ کاری میوزیکی که ته‌نها بۆ پڕ کردنه‌و یان قهرهباڵهغکردنی ڕۆژگارو ئازاردانی گوچکهکانمانه، له‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌دا ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌کی جه‌وهه‌ری به‌دی ده‌کرێت ئه‌ویش هه‌ستێکی جوان و ڕاستگۆییه له نێوان خه‌یاڵ جه‌سته‌و ئامێرێک و حه‌قیقه‌تێکدا، که داستانێکه له نیوان دڵڕه‌قی مه‌نفا، که ڕێگا نادات له کۆچی ئازیزانیشماندا بگه‌ڕێنه‌وه لایان و ده‌ست بکه‌ینه ملیان و به ماچ و موچێکی گه‌رمه‌وه لێیان ڕاموسێن و ماڵئاوایی هه‌میشه‌ییان لێبکه‌ین،.
ئه‌م پارچه میوزیکه به‌رهه‌مێکه پێشکه‌شکراوه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند سه‌روه‌ت کۆیی به ڕوحی هه‌میشه زیندوی دایک و باوکی، وه‌ک وه‌فا و ڕێزێک بۆ هه‌میشه، به‌و ئومێده‌ی تۆی خوێنه‌ر و بینه‌ر و بیسه‌ریش کاتێکی پڕ له جێژی له گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌رن و دور بن له هه‌مو ویستگه‌یه‌کی ماڵئاواییه‌وه، و کۆچی هیچ ئازیز و خۆشهویستێکتان نه‌تان تاسێنێت و تهنییایتان لێنهئاڵێنێت،. کات و ساتێکی خۆش بۆ هه‌موان،.
http://www.youtube.com/watch?v=aeeeUfoanO0
هه‌ردی ئه‌حمه‌د
* ئه‌م نوسینه پێشکه‌شه به مامۆستا سه‌روه‌ت کۆیی به‌ڕێز و ده‌ست خۆشییه‌کی پێویست بو بۆ کاره هونه‌ریه‌کانی و ماندونهبونیهکه له کاره جوان و ڕه‌سه‌نه‌کانی، به هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان به گشتی و میوزیکژه‌نه بهڕێزانهکان به‌تایبه‌تی،..