گەنج بۆ شانۆ لە کانونی یەکەمی ھەموو ساڵێک کارو بەرھەمە شانۆییەکانی بۆ ساڵی داھاتوو رادەگەینێت، ھەر بۆیە بۆ ساڵی ٢٠١٢ بە شێوەیەکی تۆکمەو بەرنامە بۆ دارێژراو کار و بەرھەمە شانۆییەکانی رێکخستووەو بە ھەوڵ و ئەزمونێکیتر کارەکان ئەنجام دەدەن، سەرەڕای ئەوەش چوار دەرھێنەری گەنج و دەرچووی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بە نمایشەکانیان پەیام و ئامانجەکانیان پێشکەش دەکەن.
کار و بەرھەمەکانی گەنج بۆ شانۆ لە ساڵی ٢٠١٢
١- پرۆژەی وێستگە.
٢- پرۆژەی شار و شانۆ.
٣- بەرھەمی ساڵی گروپ بۆ ساڵی ٢٠١٢.
٤- نمایشی شانۆیی، کاری شانۆکاری گەنج بژار سەعدی.
٥- نمایشی شانۆیی، کاری شانۆکاری گەنج ھەردی ئەنوەر شێخانی.
٦- نمایشی شانۆیی، کاری شانۆکاری گەنج رەگەز ئیسماعیل.
٧- نمایشی شانۆیی، کاری شانۆکاری گەنج ئاشتیڤان سەلام کۆیی.
٨- نمایشی شانۆیی، وەکو دواھەمین بەرھەمی شانۆیی بۆ ساڵی ٢٠١٢ پێشکەش دەکات.
راگەیاندنی گروپی گەنج بۆ شانۆ
٢٧/١٢/٢٠١١