مەسعودى مەلا هەمزە : وەکو دەستپێکى کارەکانیان گروپی ژیا میوزیک کۆنسێرتێکى میوزیکى لە شارى هەولێر سازدەکەن. گروپی ژیا میوزیک کە کۆمەڵێک گەنجى میوزیکژەن تێیدا ئەندامن دەیانەوێ لەرێگاى کارەکانیانەوە تواناکانى گەنج بخەنە روو، بۆیەش بە سازکردنى کۆنسێرتێک دەستپێدەکەن.
بڕواى پیرداود بەرپرسی گروپەکە لە لێدوانێکى تایبەتدا گوتى” ئێمە کۆمەڵێک گەنجى میوزیکژەنین و دەمانەوێ کارى جوان بکەین، بۆیەش بڕیارە رۆژی چوارشەممە 24/11/2010 لە هۆڵی کتێبخانەى گشتى هەولێر-زەیتون کۆنسێرتێک سازبکەین کە لەژێر چاودێری سەفین دزەیی وەزیری پەروەردە دەبێ”.
بڕوا وتیشی”ئامادەبوونى کەسانى دڵسۆز و خەمخۆری هونەر هانماندەدا کارى جوانتر و باشتر بکەین و لە گروپەکەماندا بەگوڕتر ئامانجمان خزمەتکردن بێ.