مەسعودی مەلا ھەمزە : بۆ یەکەم جارە گروپێکی موزیکی کوردی بانگھێشتی فیستیڤالێک بکرێ لە رووسیا بۆ ئەم مەبەستە گروپی کۆڕال و موزیکی نەوای ھەولێر بەشداری دەکات لە فیستیڤاڵی ھاورێیەتی گەلان لە مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی رووسیای فیدراڵ،
ئەم گروپە لە کۆمەڵێک میوزیکژەن و گۆرانیبێژ پێکھاتووە، کە بریتین لە “فەرھەنگ غەفوور، ھوشیار مەرجان، ھەڤاڵ حەمەد، شیاو کەمال، زانا جەبەلی، ئیران ئیقبال، میھڤان ئەمین، ساوێن مەجید، ھۆگر عەزیز، سابات مەجید، رێبوار عەبدوڵڵا”.
شایەنی باسە فیستیڤاڵی ناوبراو لە ٥.٥.٢٠١١ بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ نەتەوە دەست بە پرۆگرامەکانی دەکات ، گروپی نەوای ھەولێریش وەک نوێنەری کوردستان بە سەرپەرشتی ھونەرمەند فەرھەنگ غەفوور لە ریزبەندی پرۆگرامی فێستیڤاڵدایە، ئەم گروپە لە نۆ موزیکژەن و دوو گۆرانیبێژ بیکھاتووە کە بەنیازن ئاواز موزیکە و کەلەپورییە کوردییەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان نمایش بکەن.