دوای بڵاو كردنەوەی ئەلبومی گەشتێك بە نێو گۆرانی و ئاوازە ڕەسەنەكانی كوردی گروپی موزیكی نەوای هەولێر توانی لە ساڵی 2011 جیگای خۆی بكاتەوە لە دلی جەماوەری كوردستان و بە یەكێك لە پڕفرۆشترین بەرهەمەكانی ساڵ هەڵبژێردرا.
نەوای هەولێر لە ئیستادا بە سەرپەرشتی هونەمەند فەرهەنگ غەفوور كۆتایی هێنا بە تۆماركردن و كلیپ كردنی گەشتی دووەم كە پێكهاتووە لە چەندین میلۆدی و تێكستی رەسەنی كوردی لەلایەن ئەندامانی نەوای هەولێرەوە كاری موزیكی بۆ كراوە كە هەریەك لە هونەرمەندان ( هۆشیار مەرجان – هەڤاڵ حەمەد – شیاو كەمال – ڕێبوار عبداللە – مێهڤان ئەمین – هۆگر عزیز – ئەلند خەیری).
شایەنی باسە سۆلۆی گۆرانیەكان لەلایەن هونەرمەندان ( فەرهەنگ غەفوور و ئاڤان عوسمان ) گوتراوە.
كاری ڤیدیۆ كلیپیشی ئیستا لە قۆناغی كۆتایدایە كە لە كامێرای یوسف ستار و مۆنتاژی كاروان زامدار و دەرهێنانی هەڤاڵ حەمەدە . وا بڕیارە ڤیدیۆ كلیپ و سیدی ئۆرجینال لەگەل بۆنەكانی ئادار ە نەورۆز بڵاو بكرێتەوە . گروپی موزیكی نەوای هەولێر هیوادارە بەهاری 2012 بە بەرهەمە كوردیەكانی زیاتر برازێنێتەوە
ڕاگەیاندنی سەنتەری نەوای هەولێر
19.2.2012