دواى نیوهرٍِۆى 20/12 گرووپى موزیكى نالى له رِیَو رِهسمیَكیدا له ئۆتیَل چوارچراى شارى ههولیَر به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هونه‌رمه‌ندانى ناوه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و رِۆشنبیران و رِووناكبیران ، په‌رده‌ى له‌سه‌ر تازه‌ترین ئه‌لبوومى موزیكى خۆى به‌ناوى (زه‌رگوڵ) هه‌ڵدایه‌وه . سه‌ره‌تاى رِیَو رِهسمهكه سه‌فین ساڵح به‌ناوى ئه‌ندامانى گرووپى موزیكى نالى وتاریَكى پیَشكهشكرد و تیایدا له وتاره‌كه‌یدا بهخیَرهاتنیَكى گه‌رمى هونه‌رمه‌ندان و رِۆشنفیكرانى ئاماده‌بوو كرد و ئاماژه‌ى به ناوهرِۆكى ئه‌نجامدانى كاره‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه تازه‌یه كرد له كاتیَكدا به كه‌مترین ئیمكانیه‌ت و نانه‌وه‌ى چه‌ند كیَشهیهك له‌لایه‌ن كهسانیَكى ناحاڵى له چه‌مكى هونه‌ر بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیمان كاریَك بكه‌ین دڵمان ئاوبخواته‌وه و سه‌ره‌نجامیش ئه‌لبوومه‌كه له‌دایك ببیَت كه له سه‌رى ساڵ بهشیَوهیهكى فراوان دهكهویَته بازارِهوه و به‌رده‌ستى گویَگران .
سه‌فین له دریَژهى قسه‌كانیدا تیشكى خسته ناوهرِۆكى ئه‌و ئه‌لبوومه كه‌له 9 به‌رهه‌مى موزیكى پیَكدیَت كه‌له نیَو ئه‌و به‌رهه‌مه موزیكانهدا گۆرانیش هه‌یه كه بهشیَوهى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ موزیكى گرووپه‌كه له شیعرى ئه‌كره‌م ئه‌مین تۆماۆكراوه و ئاواز و موزیكى به‌رهه‌مه‌كانیش له‌لایه‌ن هیمن حسین-ه‌وه كراوه و له ستۆدیۆى میلۆدى شارى ههولیَر تۆماركراون . پاشان سه‌فین ساڵح زیاتر پرژایه سه‌ر گرووپى ناڵى كه ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد له‌و رِۆژهوهى هه‌ڵگرى ناوى كهڵهشاعیرى كورد (نالى) بووه ، وه‌ك چۆن ئه‌و بۆ حه‌بیبه هه‌میشه تواوه‌ته‌وه و نركه و ناڵه‌ى بووه ئیَمهش هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ڵگرى كهمیَك له‌و عه‌شقه گه‌وره‌یه ببین به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مان و هونه‌رى رِهسهنى كوردى وه‌ك به شیَوهیهكى ئاشكراش ههستدهكریَت وا هونه‌رى كوردى به‌ره و ههڵدیَر بچیَت بهلاَم كه‌س ناتوانیَت ئه‌و هونه‌ره رِهسهنه بشیَویَنیَت چونكه ئه‌وه‌نده بچوك نیه.
له كۆتایى قسه‌كانیشیدا سه‌فین سوپاس و پیَزانینى خۆى ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌كرد كهیارمهتیدهربوون له بهرههمهیَنانى ئه‌و ئه‌لبوومه و هه‌روه‌ك سوپاسیَكى بى َپایهنى عیرفان زه‌نگه‌نه‌ى بهرِیَوهبهرى كۆمپانیاى چوارچرا كرد كه‌هه‌میشه وه‌كو چهتریَك به‌سه‌ر گروپى نالى وابووه .دواتر له‌لایه‌ن خاوه‌ن پیَداویستیهكى تایبه‌ت خاتو ئه‌ڤین په‌رده له‌سه‌ر ئه‌لبوومى (زه‌رگوڵ) لهنیَو چه‌پڵه رِیَزانى ئاماده‌بووانه‌وه هه‌ڵدرایه‌وه و پاشان به ئامیَرى سكرین چه‌ند گرته‌یه‌ك له كاتى دهرهیَنانى كلیپیَكى یهكیَك له‌و تراكانه بۆ ئاماده‌بووان نمایشكرا و كه تیایدا له سیناریۆیه‌كى 2 هه‌زار ساڵ بهرلهئیَستا رِهوش و گوزه‌رانى سه‌ر قهلاَى ههولیَر له پاڵ چه‌ند دیمهنیَكى رِۆمانسى پیشانده‌دات كه هونه‌رمه‌ند رِیَبین جه‌مال ئه‌نجامیداوه له سه‌رى ساڵدا ده‌كه‌ویته سهرشاشهكانى ته‌له‌فزیۆن .دوابه‌دواى ئه‌مه گرووپى موزیكى نالى وه‌ك دیاریه‌ك سیدیه تازه‌كه‌ى به واژووى تایبه‌ت به‌خۆى پیَشكهش به‌ئاماده‌بووان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین ساڵح وتهبیَژى گرووپى موزیكى ناڵى لهلیَدوانیَكى تایبه‌تدا وتى : گرووپى ناڵى دواى نزیكه‌ى 12 ساڵ له‌خزمه‌تكردن ، واتازهترین ئه‌لبوومى خۆى به‌ناوى (زه‌رگوڵ) بهرههمهیَنا كهناوهرِۆكى ئه‌لبوومه‌كه‌ش گهرِانهوهیه بۆ میَژوو و رِهسهنایهتى كوردى و گهرِانهوهیه بۆ كۆیه‌ى خاڵه تاهیر تۆفیق كهفیَرى كردین چۆن نه‌ته‌وه‌كه‌مان خۆشبویَت یهكیَك له تراكهكانیش پیَشكهشه به رِۆحى عایشه گرۆكى شارى كۆیه كه ئیَستا له‌ژیاندا ماوه و 2 له تراكه‌كان كارى كلیپى بۆ هه‌ریه‌كه له سۆران و رِیبین جه‌مال ئه‌نجامدراوه كه‌له 1/1 ساڵى تازه‌وه دهكهویَته سه‌ر شاشه TV یه‌كان . جىَ ى ئاماژه‌یه گرووپى موزیكى ناڵى ماوه‌ى 12 ساڵه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه هونهرمهندیَكى گه‌نجى گۆرانیبیَژو موزیكژه‌ن دامه‌زراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا خزمهتیَكى به‌رچاوى هونه‌رى رِهسهنى كوردیان كردووه و له ئیَستاشدا گرووپى نالى له‌هه‌ریه‌كه له سه‌فین ساڵح و رِیَبین جه‌مال و زانا ئه‌نوه‌ر و سۆران عبدالخالق و شوان قه‌ره‌داغى و ئاراس كۆیى و بابان عبدالخالق و هۆزان زاهیر و محه‌مه‌د یاسین و فه‌رزاد عه‌نده‌لیبى پیَك هاتووه .