ن/ کامەران حاجی ئەلیاس : چالاکی قوتابخانه به‌شێکی گرنگه له میتۆدی قوتابخانه‌ی هاوچه‌رخ، چونکه چالاکی قوتابخانه له ژێر هه‌ر جۆره ناوێك بێت ، هاوکاره بۆ په‌رپێدانی فکرو هه‌زرو بیر کردنه‌وه‌ی قوتابی له هه‌مان کاتدا کاریگه‌ره‌کی به‌هێزه بۆ په‌روه‌ده‌و فێر بوون ئه‌م چالاکیانه وا له قوتابی ده‌کات که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئیجابیانه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هاورێکانی بکات… گرنگیدان به‌به‌هره‌ی قوتابیان گرنگیدانه به بیر‌و هۆشی قوتابی بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر وباشتر فێری په‌روه‌رده‌وخوێندن بێت بۆیه زۆر پێویسته له‌ناو قوتابخانه‌کاندا گرنگی به‌چالاکی هونه‌ری و وه‌رزشی بدرێت..
یه‌کێك له‌و وانانه‌ی که قوتابی له هه‌موو پۆله‌کان له قوتابخانه ده‌خوێنێت وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌رییه،(سروودوموزیک و نیگار) به‌داخه‌وه وانه‌ی شانۆ فه‌رامۆش کراوه که له هه‌موو وانه‌کانی تر گرنگی زیاتر چونکه ئه‌گه‌ر قوتابی له‌رێگه‌ی ئامێرێکی موزیک هونه‌ره‌که‌ی پێشکه‌ش بکات یان له‌رێگه‌ی تابلۆیه‌ك هونه‌رکه‌ی پێشکه‌ش بکات به‌ڵام شانۆ له‌رێگه‌ی جه‌سته‌و ده‌نگ وهێما و ئاماژه‌کانی هونه‌رکه‌ی پێشکه‌ش ده‌کات، که‌واته جوڵه‌یه‌کی کرداری به‌یزی خۆی به‌کار ده‌هێنیت.. بۆیه ئه‌م وانه‌یه له‌ته‌ك وانه‌ی په‌روه‌ده‌ی وه‌رزشی له‌لای قوتابی زۆر خۆشه‌ویسته چونکه جگه له‌وه‌ی چێژێکی زۆر لێ وه‌رده‌گرێت، وه جۆره زاخاوێك به‌مێشک و جۆره ئازادییه‌ك به قوتابی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تواناکانی خۆی راسته‌وخۆ ده‌رده‌خات،له‌هه‌مان کاتیش‌دا وانه‌یه‌که که ده‌توانێ بۆ وانه‌کانی تریش سوودی لێوه‌ربگیرێت، بۆنموونه فێرکردنی ئهلف و بێی قوتابی له پۆلی یه‌که‌م له‌رێگه‌ی گۆرانی زۆر به‌ئاسانی وه‌رده‌گرێت به ئه‌زموونیش ده‌رکه‌وتووه که ئه‌نجامێکی باشی هه‌بووه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که کاریگه‌ری وانه‌ی هونه‌ری ده‌تواندرێت به‌جوانی بقۆزرێته‌وه بۆ پێشکه‌وتنی منداڵ له‌رووی وه‌رگرتنی زانیاری و په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، ئه‌مه‌ش به‌دابینکردنی سه‌رچاوه‌کان بۆ مامۆستایان دێته‌کایه‌وه ، ئه‌گه‌ر چی تاوه‌کو ئێستا که‌لێنێک هه‌یه له نێوان به‌ها چه‌مکه‌که‌ی و نێوان پراکتیزه‌کردنی به‌شێوه‌یه‌کی کرداری.
له وانه‌ی هونه‌ری چه‌ندین به‌هره‌ی به‌توانا ده‌رده‌که‌ون که له‌وانه‌یه له دوارۆژدا ببن به هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو له‌م رێگاییه‌وه بتوانن خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌یان بکه‌ن.
به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که تاچه‌ند له‌لایه‌ن وه‌زره‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه و خودی مامۆستا گرنگی به وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری دراوه؟ به‌داخه‌وه تاوه‌کوئێستا وه‌ک پێویست گرنگی پێندراوه،فاکته‌ریش زۆرن لێره‌دا هه‌وڵده‌دین ئاماژه به‌هه‌ندێك له‌و فاکته‌رانه ده‌ده‌ین.. راسته وه‌زراتی په‌روه‌رده ساڵانه چالاکی هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌کان و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم ڤیستیڤاڵی هونه‌ری( موزیک، شانۆ،شێوه‌کار، چیرۆک و په‌خشان و وتاربێژی)ساز ده‌کات به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هه‌ڵسنگاندی قوتابخانه یان به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه ته‌نها له‌سه‌ر وانه‌ی کوردی،عه‌ربی، بی‌کاری، زانست، کۆمه‌ڵایه‌تی … ده‌کرێت نه‌ك په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری واته ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان به‌گه‌شتی له‌م وانانه‌دا له سه‌دا هه‌شتا زیاتر بێت له‌و کاتهدهدا ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌ر ده‌رکرێت وه‌کو به‌رێوه‌به‌رێکی سه‌رکەوتوو ده‌ناسرێت، هەر لەبەر ئەم فاکتەرە به‌رێوه‌به‌ر ناچاره زیاتر گرنگی به‌م وانانه بدات، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵ بۆ پسپۆری مامۆستای بابه‌ته‌کانی بیرکاری و کوردی،وعه‌ره‌بی وکۆمه‌ڵایه‌تی … ده‌دات به‌داخه‌وه وه‌ک پێویست هه‌وڵ کۆشش به وانه‌ی پسپۆری هونه‌ری نادات به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌هه‌مان شێوه‌ی وانه‌کانی تر سه‌یری وانه‌ی هونه‌ری بکات ئه‌وا به‌رێوه‌به‌ری ناچار ده‌بێت سه‌رجه‌م وانه‌کان وه‌کو یه‌ك سه‌یر بکات.
خاڵێکی تر بریتیه له به‌شه‌وانه‌ی هونه‌ری له خشته‌ی وانه‌کان له‌هه‌فته‌یه‌کدا به‌داخه‌وه ئه‌م به‌شه وانه‌ی هونه‌ری زۆر که‌مه بۆنموونه له‌پۆلی( وچوار و پێنج وشه‌ش)ی بنه‌ره‌تی له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نها یه‌ك وانه‌ی هونه‌ری ده‌خوێنن له پۆلی( سێ و دوو و یه‌ك)ی بنه‌ره‌تی له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نها دوو وانه‌ی هونه‌ری ده‌خوێندرێت، له‌لایه‌کی تر نه‌بوونی نیگار گا (مه‌رسه‌م)له قوتابخانه‌کان فاکته‌رێکه که مامۆستای هونه‌ری نه‌توانێت وانه‌که به‌باشی بڵێته‌وه، چونکه نیگار گا باردۆخێکی هونه‌ری باشه بۆ قوتابی هه‌م بۆ مامۆستاش.. زۆر جاریش وانه‌ی هونه‌ری ده‌کرێت به وانه‌ی بیرکاری یان کوردی… به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه میتۆدی وانه‌که‌ی ته‌واو نه‌کردوه.. ده‌رچوون ده‌رنه‌چوون له وانه‌ی هونه‌ری تاوه‌کو ئێستا له قوتابخانه‌کان پەیرەوناکرێت قوتابی له وانه‌ی هونه‌ری ده‌رنه‌چوون نییه ، به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر قوتابی نمره‌که‌ی له بیرکاری یان کوردی یان زانست له‌سه‌ر سه‌د نه‌وه‌ت یان سه‌دی هێنابێ ده‌بێ له په‌روه‌رده‌ی هونه‌ریش سه‌د وه‌ربگرێت واته له به‌ر خاتری وانه‌کانی تر یاری به‌نمره‌ی وانه‌ی هونه‌ری ده‌کرێت.. خاڵێکی تر نه‌بوونی میتۆدی وانه‌ی هونه‌ری بۆ مامۆستا ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ هه‌وڵ وکۆشش هه‌یه به‌ڵام وه‌ك پێویست نیه له‌م حاڵه‌ته‌دا مامۆستا له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌کانی ساڵ وانه‌که ده‌ڵێته‌وه بۆ نموونه: له‌وه‌رزی به‌هار باسی به‌هارو سه‌یران و نه‌ورز ده‌کات… له وه‌رزی زستان باسی به‌فر وباران… زۆر له مامۆستایان هه‌ست به ترسناکی ده‌که‌ن له سه‌رپه‌رشتی قوتابیان له کاتی ئه‌نجامدانی چالاکی هونه‌ری به‌وه‌ی که‌وا به‌هره‌ی هونه‌ریان نیه واده‌زانێت ده‌بێ ئه‌و که‌سه‌ی وانه‌ی هونه‌ری بڵێته‌وه ده‌بێ هونه‌رمه‌ند بێت ئه‌مش راست نیه چونکه ئێمه له قوتابخانه هونه‌رمه‌ند دورست ناکه‌ین به‌ڵکو ته‌نها رێپیشندهر ده‌بین چونکه له‌په‌یمانگه‌ی هونهرجوانهکانیش مامۆستا کاری ته‌نها رێنشانده‌ر ده‌بێت نه‌وه‌کو هونه‌رمه‌ند دورستکردن هه‌رکه‌سێکیش ئه‌گه‌ر به‌هره‌ی نه‌بێت نابێت به هونه‌رمه‌ند
هه‌روه‌ها له ناو خێزان وکۆمه‌ڵگا تاوه‌کو ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاری هونه‌ری گرنگی ئه‌وتۆی پێ‌نادرێت بۆنموونه تاوه‌کوئێستا باوك حه‌زده‌کات منداڵەکه‌ی ببێت به‌دکتۆر یان ئه‌ندازیار یان مامۆستا… تاراده‌یه‌ك لای عه‌یب وشورییه منداڵه‌که‌ی ببێت به هونه‌رمه‌ند..