کامەران حاجی ئەلیاس
وتار و رەخنە ٢٠٢٢
١
بەرۆحی مامۆستای ھونەرمەند
“زرار محەمەد مستەفا”
پێشکەشە…
٢
پێرست
پێشەکی……………………………………………………………………………..
گرنگی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆیی دا………………………………………………………………
موزیک و پانتایی جەستەی ئەکتەر………………………………………………………………….
لەنێوان موزیک و ھونەرە مللییەکان دا……………………………………………………………….
ریتم و جەستەی ئەکتەر………………………………………………………………………….
جەستەی ئەکەتەر لەنمایشی شانۆیی………………………………………………………………
مۆڵیر و سەردەمەکەی………………………………………………………………………………
زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش) دا……………………………………………
ڤانیا لەنێوان چیخەف و کامەران ڕەئووف دا…………………………………………………………
گۆڤاری رامان وەک سەرچاوەیەکی شانۆیی………………………………………………………….
…………………………………………………..”سارەبرنارت” ئەو ئەکتەرەی لە پێناو شانۆیا ژیا
ژیان لە نمایشی “ماڵێک لە بێدەگی”……………………………………………………………..
فۆکسەکانی نمایشی (ئافرەت لە دۆزخ دا) چێمان پێدەڵێن………………………………………….
ئەرسەلان دەروێش مێژوی کورد دەباتە پاریس………………………………………………………
رەھەندی ئیستێتیکا لەنمایشی (کەسێک ھەردێت……………………………………………………
شانۆکاران و پێنجەمین فیستڤاڵی ھەولێر بۆ شانۆ………………………………………………….
ھونەرمەندان و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما………………………….
٣
چارەسەر لە نمایشی “شەڕف” دا………………………………………………………………….
دڵە راوکێی ئەکتەرئەکتەری شانۆ لە کاتی نواندن دا………………………………………………….
رەخنەگری درامای تەلەفزیۆنی…………………………………………………………………….
ئەو ئۆپەرێتەی باڵەخانەی”چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر”ی دروست کرد…………………………
توانستی ئەکتەر لە نواندنی مۆنۆدرامادا.. ھەوار فارس بەنموونە ………………………………….
مێژووی شانۆی سریانی……………………………………………………………………………..
ھونەرمەند عەلی کەریم ٥٠ ساڵ لە بەخششی و بەردەوامی……………………………………………….
خەڵاتەکانی دووەم فیستڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی ھونەرمەن (عەلی کەریم) دابەش کران……………….
شانۆی رەش…………………………………………………………………………………………
بۆچوونی ھونەرمەندانی کوردستانی باکوور و رۆژھەڵات و باشوور لەسەر دووەمین خوولی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک…
لە ھەولێر (ھاملێت)ی کوردیم بینی……………………………………………………………………
مامۆستا” زرار محەمەد مستەفا” قوتابخانەیەک لە ھونەر و کوردایەتی…………………….
٤
پێشەکی
کتێبی ” گرنگی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆیی و چەند بابەتێکی تر ” پێنجەمین کتێبی منە لە بواری شانۆیی دا ، کە چەندین وتاری وەرگێردراو لەگەڵ بۆچوونی خۆم لەسەر نمایشی شانۆیی لەخۆ دەگرێت ئەگەر باس لە مانشێتی کتێبەکە بکەین ،” گرنگی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆییدا” بێگۆمان نمایشی شانۆ لە سێ توخمی سەرەکی (دەق- ئەکتەر- بینەر) پێک دێت منیش لە چەندین رووەێکەوە باسم لە گرنگی دەق لەپرۆسەی نمایش کردوە .ھەر لەم کتێبەم دا وەکو بینەرێکی شانۆ نەوەک ، وەکو رەخنەگری شانۆ،خوێندنەوەم بۆ ئەونمایشە شانۆیانەکردوە ، کە بینیومن ھیودارم بتوانم لەرێگەی ئەم کتێبەوە خزمەتێک بە شانۆکاران و بە کتێبخانەی کوردی بکەم ..سوپاس بۆ ئەوانەی بە رەخنەی بنیاتنەر ، ڕەخنە لە کتێبەکەم دەگرن..رێز و خۆشەویستیم بۆ ھەموو ئەوانەی ھاوکار و پاڵپشتم بوون..جێگەی خۆیەتی لێرەدا ئەوپەڕی سوپاسگوزرای خۆم ئاراستەی مامۆستا “ھیوا سوعاد سەرۆکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ خوولی حەفتەم” سەرجەم ستاڤی فیستیڤاڵەکە دەکەم،کە لە میانی بەرێوە چوونی فیستیڤاڵەکە ئەم کتێبەیان بۆ چاپ کردم بۆیە منتباریانم ، ھیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازم..
کامەران حاجی ئەلیاس
٥
گرنگی دەق لە پرۆسەی نمایشی شانۆیی دا
دەق چییە و لە چی پێکدێت؟ ئایا شانۆ لە توخمی ئەدەبە؟ ئایا شانۆ کۆمەڵی ھونەر لە خۆدەگرێت؟ ئایا دەقی شانۆیی نووسراو دەتوانێ شانۆ دورست بکات؟ ئایا نووسەری شانۆیی بۆ خوێنەر، یان بۆ بینەر دەنوسێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ھەموو پرسیارانە دەڵێن:
لەبەرئەوەی شانۆ کارێکی گشتگیریە دەتوانین بڵێن شانۆ لە ھەموو لایەنەکان بوونی خۆی ھەیە، ھەموویان تەواو کاری یەکترین. ئەگەر بەکورتی پێناسەی دەق بکەین دەتوانیین بڵێین دەق بریتییە لە بیرۆکەیەک کە سەرەتاو کۆتایی ھەیە، کەسایەتییەکان، ململانێ، رووداو، چنین، ئامانج. لە خۆدەگرێت.. دەقی شانۆیی پێناسەیەکی ئاسایی خۆی ھەیە، کە دەڵیت: “شانۆ، کارێکی ھونەرییە،کاتێ لەسەر تەختەی شانۆ بە ھاوکاری دەرھێنەر، ئەکتەرەکان دەقێکی نووسراو دەگۆڕن بۆ نمایشێکی نواندن کەسایەتییەکان و رووداوەکانی شانۆگەرییەکە،کە نووسەر نوسیویەتی، بەرجەستەی دەکەن و پێشکەش بەبینەران دەکرێت “.
بەتایبەتی ئەگەر شانۆگەرییەکە لە ھەموولایەنێکەوە سەرکەوتوو بێت، نمایشەکان ھەر لە بەزمەسات و مەرگەسات تاوەکو بابەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەلسەفی لەخۆدەگرن. یەکێک لە بنەماکانی نمایش بریتییە لە،رەگەزی دەقی ئەدەبی (شانۆیی).
ھەندێک لە رەخنەگران دەڵێن: “دەقی شانۆیی نابێتە شانۆگەری تاوەکو بەرامبەر بە بینەران لەسەرتەختەی شانۆ پێشکەش نەکرێت”.
ھەندێکی تر دەڵین: “دەق تەنھا پلانێکە دەرھێنەر بەکاری دەھێنێت وەکو بنەمایەک بۆ نمایشی شانۆیی”.
نوسەری شانۆیی ھەر لەسەرەتای نووسین ئامانجی ستراتیژی بۆ نمایش دەست نیشان دەکات، بێگومان توخمی نمایش ئەنجام نادرێت پێش ئەوەی دەق ئامادەنەبێت، ئامادەکردنی دەق واتە دەست پێکردنی دەرھێنان و نواندن و دیکۆر و مۆزیک…. بەڵام لەکاتی نمایشدا دەبێت وتاری گشتی دەرھێنان ھاوتەریب بێت لەگەڵ زمانی دەقی شانۆیی.
٦
فەیلەسووفی چینی”کۆنفوشیۆس” دەڵێت” یەک وێنە لە ھەزار وشە باشترە” لەم روانگەوە دەرھێنەرە شانۆییەکان زۆرگرنگی بە وێنە دەدەن، چونکە زمانێکە پێویستی بە روونکردنەوە ناکات زمانێکی جیھانییە پێویست بە دەربڕین
ناکات وەکو وشە دەرببڕین، وێنە گرنگی خۆی ھەیە بۆ گەیاندنی مانای گشتی بابەت بەشێوەیەکی پوخت .
لەناو دەقی شانۆیی رەگەزی “چنین” لە گەڵ رەگەزەکانی تر رۆلێکی سەرەکی دەبینێت لە پێکھاتەی دەق، لەم روانگەوە ئەرستۆ دەڵێت: “مەبەست لە چنین رێکخستنی گشتییە بۆ شانۆگەری، وەکو کارێکی ئەندازەیی وایە بەشەکانی شانۆگەرییەکە بۆ بەستنەوەی بەیەکتری”. چەمکی چنین بریتییە لە رێکخستنی وشە کە سێ چنینی سەرەکی لەسەر پێک دێت، کە بریتین: لەچنینی کردار، چنینی کەسایەتییەکان، چنینی بیرۆکە. کەواتە ھیچ شانۆگەرییەک بەبێ چنین نابێت، چونکە روحی پرۆسەی درامییە، چنین کەسایتییەکان دروست دەکات لە زۆربەی شانۆگەرییەکان چنینی سەرەکی ھەیە لەگەڵ چنینی لاوەکی زۆرجار چنینی لاوەکی لەگەڵ چنینی سەرەکی ھاوتان یان پێچەوانە دەبێت، زۆربەی شانۆگەرییەکانی شکسپیر چەندین چنینی لاوەکی لەخۆدەگرێت وەکو شانۆگەرییەکانی لیرشا، ھاملێت… ھەندێ شانۆگەری لەسەر دۆزینەوەی چنین پێکدێت بە بۆچوونی ئەرستۆ شانۆگەری (شا ئۆدیب)ی سۆفۆکلیس باشترین شانۆگەرییە، کە ئەم شێوازە لەخۆدەگرێت، چونکە ئۆدیب بەداوی کەسێکی ونبوو دەگڕێت.
نمایشی شانۆیی بریتییە لە ھونەری پێشکەشکردنی زیندوو بەرامبەر جەماوەر، بەڵام دەقی شانۆیی بریتییە لە ئەدەب لە پێناو نمایشکردنی لەسەر تەختەی شانۆ بەرامبەر جەماوەر.
نووسەری شانۆیی کاتێ دەقێکی شانۆیی دەنووسێت دەبێ بە شێوەیەک بینووسێت کە مادەیەکی ھونەرییە بۆ سەر تەختەی شانۆ، واتە “بینین و بیستن” بەجۆرێک چێژ و لەزەتی خوێندنەوەو چێژی لەزەتی بینین لەخۆبگرێت..، چونکە پەیوەندییەکی زۆر گرنگ ھەیە لە نێوان دەق و نمایشی شانۆیی، کە زۆر پەیوەستن بەیەکتری لەو کاتەی دەقی شانۆیی دەگۆڕیت بۆ دەقێکی نمایش، لێرەدا دەق دەبێتە مادەیەکی سەرەتایی بۆ دەرھێنەر دوای خوێندنەوەی دەتوانێ چیرۆکی دەقەکە بگۆڕێت بۆ زمانی نمایش و ھەموو مانایەکان لەگەڵ مانایە شاراوەکان دیاربکات. دەتوانێ زۆربەی وشەکان یان دیالۆگەکان کە لەناو دەقەکەدا بەشێوەیەکی ھونەری بگۆڕێت بۆ ھێما و ئاماژەکان، چونکە زمانی نمایش مەرج نییە تەنھا لە رێگەی دەربڕینی وشەکان بێت، ئەمەش بۆ زیرەکی دەرھێنەرو ئەکتەر دەگەڕێتەوە، چونکە لەوانەیە دەقەکە لەلای نووسەر تەنھا یەک مانای ھەبێت… پەیوەندیی نێوان دەق و نمایش بەپێی سەردەمەکان مشتومڕێکی زۆری لەسەر کراوە، تیمێک کە نووسەری شانۆییەکانن دەڵێن: پێویستە دەرھێنەرەکان و ئەکتەرەکان لە رێگەی نمایش بیرۆکەکان روونتر بکەنەوە
٧
بۆ ئەوەی ئامانجی نووسەرەکان بگاتە بینەران. تیمێکی تر پارێزگاری لە خۆیان دەکەن و دەڵێن: نمایشی شانۆ نووسەرێکی تری ھەیە ئەویش دەرھێنەرە، دەق وەکو سەرچاوە دادەنێن بۆ ئەوەی تێڕامان و بۆچوونەکانی خۆی بخانەتەروو.. بۆ گەیاندنی لایەنی بینین دەبێ ھۆکارەکانی دەرھێنانی بینین بەکاربھێنێت، ئەمەش بەھۆی بەکارھێانی چەند یەکەیەک و موفرەدەیەک دەبێت ئەوەی شایانی باس کردن بێت لەلای خۆمان زۆر گرنگی بە پابەندبوون بە دەق نادرێت، کەچی لە وڵاتانی ئەوروپی دەرھێنەر بۆی نییە بەشێوەیەکی ھەرەمەکی دەستکاری دەق بکات، چونکە لەم وڵاتانە یاسا ھەیە مافی داھێنەر پارێزاروە لەوانەش نووسەری شانۆیی.. زۆر بەداخەوە ھەندێ دەرھێنەری کوردی وا ھەیە لە چەندین دەقی جیھانی جیاواز لە بیرۆکە، لە فەلسەفە، دەقێک ئامادەدەکات و پێشکەش بە بینەرانی دەکات، بە بۆچوونی خۆم ئەمە کارێکی ناتەندروستە ئەگەر نووسەرەکان لە ژیاندابن یان ئاگاداری بن ھەرگیز ئەم حاڵاتەیان قبوڵ نەدەکرد .
پەیوەندیی دەرھێنەر و نووسەری شانۆیی زۆرجار لەیەک تێنەگەیشتنێک لە نێواندا روودەدات بەتایبەتی کاتێ دەرھێنەر خوێندنەوەی تایبەتی بۆ دەکات، وشەیەک کەمدەکات یان وشەیەک زیاددەکات بەوەی، کە دەرھێنەر سەربەستە بۆ راڤەکردنی دەق و بەکارھێنانی فاکتەرەکانی ھونەری بۆ گۆڕینی فاکتەرەکانی ئەدەبی بۆ فاکتەرەکانی بینین ، نووسەر کە بە ھیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکات بە بیانوی ئەوەی بیرۆکەی سەرەکی شانۆگەرییەکە دەگۆڕێت.. کەواتە قودسیەتی دەق لە کوێدا کامڵ دەبێت؟ ئەوپەیوەندییە نھێنییە سروشتیە چییە لە نێوان دەرھێنەرو نووسەری شانۆیی؟ یان ئەو سنوورە چییە کە دەبێ دەرھێنەر نەیبەزێنێت لەکاتی کار لە دەقێکی شانۆیی دەکات چ دەقێکی کلاسیک یان ھاوچەرخ بێت، بەمانایەکی تر دەرھێنەر چۆن دەتوانێت داھێنان بکات، چۆن دەق سەرلەنوێ دادەڕێژێتەوە؟ ئایا
دەرھێنەر بۆی ھەیە کەم و زیاد لە دەق بکات، بە جۆرێک ناوەرۆک و رووداو و کەسایەتییەکان بگۆڕێت؟ بۆ ئەوەی لەگەڵ
بیرۆکەی دەرھێنانەکەی بگونجێت ببێتە نووسەری دووەمی دەقەکە؟ یان بە پێچەوانەوە بە ھیچ شێوەیەک دەستکاری دەقەکە ناکات و رێز لە عەقڵ و ھۆش و خەیاڵ و بیرۆکەی نووسەر دەگرێ .
ھەندێک لە دەرھێنەرەکان دەڵێن: دەق کردارێکی مردووە، دەرھێنەرەکە رۆح بە دەقەکە دەداتەوە، نووسەر زۆر لە پرۆسەو نھێنی دەرھێنان ناگات، نووسەر بە ئارزوو و خەیاڵی خۆی دەنووسێت بێ ئەوەی بە وردی ئاگاداری بنەما سەرەکییەکانی دەرھێنانی شانۆ بێت وەکو ریتم و جوڵە.. ئەوەی پێشکەش بە بینەر دەکرێت دەقی نووسەر نییە، بەڵکو نمایشێکی شانۆییە، دەرھێنەریش نووسەری نمایشە و خاوەنی داھێنانەکەیە، دەقی شانۆیی تەنھا دەبێتە توخمێکی نمایشی شانۆیی کە دەرھێنەر کاری لەگەڵ دەکات.
٨
دەقی شانۆیی بەتەنھا فاکتەری سەرکەوتنی نمایش نییە لەوانەیە دەرھێنەری باش دەقێکی خەراپ لە رێگەی دەرھێنانەوە بکاتە دەقێکی زۆر باش و سەرکەتوو، بە پێچەوانەشەوە لەوانەیە دەقێکی زۆر باش بەھۆی دەرھێنەرێکی خراپەوە دەقێکی ناسەرکەوتووی لێبکەوێتەوە.
ھەندێک لە نووسەران نیگەرانن لە دەسەڵاتەکانی دەرھێنەرەکان، زۆر جاریش بە دیکتاتۆر ناویان دەبەن، بەجۆرێک داھێنانی نووسەرەکان ون دەکەن، وەکو زانراوە پیشەی دەرھێنانی شانۆیی تەمەنی ناگاتە سەدەیەک لەئەنجامی پیشەی کارگێری ھاتە کایەوە… بۆیە نووسەرەکان دەق بە داینەمۆی نمایشی شانۆیی دادەنێن لە بەرامبەردا دەرھێنەرەکان دەڵێن: ئێمە دەتوانین بەبێ نووسەرەکان، واتە بەبێ دەقی شانۆیی نمایشی خۆیان ئەنجام بدەن، ئەویش لەرێگەی بەکارھێنانی فاکتەرەکانی گوزر و لەرێگەی دانانی کۆمەڵی.. ئەم مشتومڕەی نێوان دەرھێنەران و نووسەران ناکۆیی لێ دەکەوێتەوە بەجۆرێک بەھۆی بوونی یاسای ماف لە زۆربەی وڵاتان وەکو وڵاتی بەریتانیا کێشەکان لە دادگا یەکلادەبێتەوە.
لە پرۆسەی دەرھێنانی شانۆدا سێ توخمی سەرەکی ھەن بۆ کامڵبوونی کارەکە ،کە بریتین لە(دەق، ئەکتەر، بینەر) بەنەبوونی یەکێک لەم سێ توخمەدا ھیچ دەرھێنەرێک ناتوانێت کاری دەرھێنان ئەنجام بدات، لەوانەیە بەبێ (دەرھێنەر، دیکۆر، مکیاژ، رووناکی،کارتێکەر دەنگییەکان…) بتوانێت کارەکە ئەنجام بدات، بەڵام لێرەدا ئەوەی مەبەستمانە دەقی شانۆیییە، کە دەمانەوێت ھەڵوێستەی لەسەر بکەین.
دەقی شانۆیی ھاوکێشەیەکی ئاڵۆزە، چونکە چەندین توخمی تر تێکەڵ بەیەک دەبن لە پێناو بەرھەمێکی شانۆیی، کە لەوانەیە لە بواری نووسینێکی تردا نەبێت.. نووسەری شانۆیی پەیوەست دەبێت بە پرۆسەی نمایشای شانۆیی، ھەر بۆیە دەبێت خاوەنی چەندین سیفەتی تایبەت بێت وەکو: توانای نووسینی دەقی شانۆی ھەبێت، خاوەن ئەزمونێکی باش بێت لەھەموو بوارەکانی رامیاری و ئابووری وکۆمەڵایەتی و فیکری و مرۆڤایەتی… توانای گەیاندنی چەمکی دەقەکەی لەرێگەی فۆرم و ناوەرۆکەشدا ھەبێت، ئەمەش بەھۆی خوێندنەوەی دەقە کلاسییەکان، بوونی زانیاری لەسەر شێوازەکان و قوتابخانە شانۆییەکان دەبێت.
دەق بۆ دەرھێنەر فۆرمێکی گشتییە و وتارێکی زمانەوانییە بۆ وەرگر یان بۆ بینەر دەرھێنەر ئەم فۆررمە دەگۆڕێت بۆ فۆرمی تایبەت (بینین، زمان، بیستن) سحری وتاری شانۆیی وا لە بینەر دەکات لەگەڵ رووداوەکان بژیت، ئەویش بەھۆی جوڵەو گوزرشتەکان و ھێمای و ئاماژەکانی ئەکتەر..
٩
شانۆ ھەموو ھونەرەکانی تر لەخۆدەگرێت، وەکو: نووسەر، دەرھێنەر، دانەری دیکۆر، جلوبەرگ، رووناکی، ماکیاژ و موزیک لەخۆدەگرێت.
زۆربەی دەقە شانۆییەکان دەقی خوێندنەوەن، تا ئەو کاتەی دەچێتە سەر تەختەی شانۆ دەبێتە کرداری درامی لەوێ خوێندنەوەی تر بۆ وشەکان دەکرێت، لێرەدا جیاوازی زمانی دەق و زمانی نمایش دەردەکەوێت.. کردار توخمێکی سەرەکی نمایشەکەیە لەسەر جۆر و شێوازی کردارەکە جوڵە یان کۆمەڵێ جوڵەی ئەکتەرەکان لەسەرھەموو ساتە وەختەکان بونیاددەنرێت، کە دەبێتە وێنەی کۆتایی نمایش بۆ گەیاندنی واتا بۆ جەماوەر، لەبەر ئەوە بەھیچ جۆرێک درامای شانۆیی لە توانایدا نییە ئەم توخمە فەرامۆش بکات وەکو توخمەکانی تری بۆ نموونە دیالۆژ.. کەواتە کردار بیرۆکەی سەرەکی دەقە، کە دەرھێنەر چەند جوڵەیەکی لۆژیکی بنیاددەنێت. سیفەتی درامی بە ھەر وتارێکی ھونەری یان ئەدەبی دەگوترێت کە ھەندێ مەرجی درامی سەرەکی لە خۆ بگرێت وەکو (کردار، ململانێ، کەسایەتییەکان، دیالۆژ، لوتکە، ئەنجام) ئەگەر یەکێک لەمانە لەوتاری شانۆیی ئامادەبوونی نەبوو ئەوا سیفەتی درامی ھەر لەخۆدەگرێت بۆ نموونە دیالۆژ زۆر لە نمایشی نواندنی بێدەنگ (پانتۆمیم) بێ دیالۆژن یان بەبێ کەسایەتی مرۆیی وەکو شانۆی بوکەڵە فیلمی کارتۆن بەڵام ئەگەر رەگەزی( کردار، ململانێ) لە وتاری شانۆیی بوونی نەبوو، ئەوا ناتوانین سیفەتی درامی پێببەخشین، چونکە ئەم دوو رەگەزە ناوەرۆک و ترۆپکی وتاری شانۆیین.
شیکردنەوەی دەق و راڤەکردنی رەگ و ریشەی دەق زۆرگرنگە بۆ ئەوەی لە چەشنی زانستی پیرۆزی دەق و لە ھەردوو
جیھانی دەرەوە و ناوەوەی تێبگەین، راڤەکردنی دەق واتا گەڕانەوە بۆ ناوەوەی ناخ یان بەمانایەکی تر گەڕانەوە بۆ
بەراییەکانی گشت بوونەوەرەکان …. خوێندنەوەی دەق کارێکی ئاسان نییە، لەم روانگەوە نووسەر (ئۆجست سترندبرج)ی سوێدی دەڵێت: خوێندنەوەی دەقی شانۆیی وەکو خوێندنەوەی نۆتەی مۆسیقا وایە، ئەمەش پێویستی بە توانستی باش دەبێت.
لەکاتی خوێندنەوەی تێکستی شانۆیی شارەزایی لە زانستی ھێما و ئاماژەکان دۆزینەوەی زۆر گرنگە بۆ بەرھەمی نمایشی شانۆیی، زانستی ھێماکان زانستێکی کۆنە بەپێی سەردەمەکان گۆڕانکاری بەرسەرداھاتووە مێژووەکەشی بۆ فەیلەسووفی یۆنانی ئەرستۆ ٣٨٤ پ.ز-٣٢٢ پ.ز) دەگەڕێتەوە کاتێ لە پێناسەکەیدا گوتی: ھێماکان فاکتەرێکی شێوەییە بۆ زانیین. چەندین جۆریش ھەیە.
١٠
لە ھەڵسوکەوت کردنی رۆژانە زمانی ئاماژەی جەستەی مرۆڤ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە ، بەوەی کە باشترین شێوازە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و بیر و بۆچوونەکان لە نێوان مرۆڤەکاندا بەبێ بەکارھێنانی زمانی دیالۆژی قسەکردن.
لەدوای زمانی قسەکردن زمانی ئاماژە ھۆکارێک بووە لە ھەموو شارستانییەکانبۆ لەیەک حاڵیبوونی مرۆڤەکان، لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن دەتوانرێت نزیکەی حەفت سەد ھەزار ھێما و ئاماژە لە رێگەی دەست و شانەکان دروست بکرێت. لە شانۆشدا ئەکتەرانی درامای ھیندی توانیویانە نزیکەی ھەشتسەد ھێما و ئاماژە لەرێگەی دەست و گوزارشتەکان دابھێنن.
زانایانی دەروون دەڵێن٦٠% ی حاڵەتەکانی قسەکردن و لەیەک گەیشتن لە نێوان جەماوەردا لە رێگەی ھێما و ئاماژە و گوزارشتەکان دەبێت نەوەکو لە رێگەی قسەکردن، لە ھەمان کاتیشدا پێنج ئەوەندە بەھێزتر و کاریگەرترە لە شێوازی قسەکردن لەو کاتەی کۆنترین فاکتەری مرۆڤ بووە کەلەم رێگەیەوە گوزارشتی لە ھەست و نەست و سۆزەکانی خۆی کردووە.
لە ھونەری درامی ئەکتەر سوودێکی زۆری لە ھێما و ئاماژە بینیوە بەتایبەتی لە ھونەری پانتۆمیم، چونکە ئەم ھونەرە پشت بەگوزارشتەکانی ھێما و ئاماژە دەبەستێت ، ئەمجۆرە نواندنانە دەتوانرێت بۆ ھەموو نەتەوەیەک و لە ھەموو وڵاتێک پێشکەش بکرێت، بە بێ ئەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە یان ئەو وڵاتە بزانیت لەبەر ئەوەی زمانی ئاماژە و ھێما زمانێکی گشتگیریە، بۆنموونە فیلمەکانی چارلی چاپلن لەلایزۆربەی گەلانی جیھان نمایشکراون و لێشی حاڵی بوون، چونکە پشتی بە ھێما و ئاماژە بەستووە نە وەکو زمانی قسەکردن، بە ھەمان شێوەش ئەکتەری بەزمەسات مستەر بین و چەندین ئەکتەری تر.
کەواتە ھونەری شانۆ و فیلم و دراما بەگشتی ئاماژە و ھێما وەکو زمانێکی جیھانی بەکارھێناوە، بەجۆرێک لە زۆربەی ڤیستڤاڵەکان زیاتر ھونەری پانتۆمیم ھەڵدەبژێرن، چونکە فاکتەرێکە بۆ ئەوەی ئامادەبووان و لە چەمکی شانۆگەرییەکە بگەن، بێگومان مۆزیک، دیکۆر، ئارایشت و جلوبەرگ رۆڵێکی سەرەکی دەبینن لە گەیاندنی پەیامی شانۆییەکە.
لەدوای ئەوەی دەرھێنەری شانۆ دەقەشانۆییەکەچەندین جار زۆر بەجوانی دەخوێنتەوە لەگەڵ ئەکتەرەکە بەدوای ئەو مانایە شاراوە دەگڕێن، کە لەژێر رستەکانەوەن ئنجا کار بۆ ئەوە دەکەن چۆن دەریبخەن لەرێگەی دەمودوو و جوڵەو دیالۆگ و ھێما و ئاماژەکانی ئەکتەرەکان نموونەیەکی ئاسایی لە ژیانی رۆژانەدا..
١١
وادابنێ کە ھاوڕێکەت باس لە دوێنی ئێوارە دەکات لەگەڵ ھاوڕێکانیدا، کە کاتێکی خۆشی بەسەربردووە، کاتێ لێی دەپرسیت ئەو ھاوڕێیانە کێبوون لەو ئێوارەیە ئامادەبوون کاتێ ناوی ھاورێکان دەڵێت بەبێ ئەوەی ھیچ زیادو کەمی بخاتە سەر ناوھێنانیان، بەڵام دەتوانیت پەیوەندی ئەو ھاوڕێیە لەگەڵ ئامادەبووان بزانێت چۆنە؟ ئەویش لەرێگەی شێوازی ناوھێنانی ھەر یەکێکیان بە واتایەکی تری دەمودووی ناوەکان جۆری پەیوەندییەکە دیاردەکات، بەم شێوەش پەیوەندی ناوەوەی ئەو ھاورێِیە لەگەڵ کەسەکان دیار دەکات.
سەرچاوەکان:
?- سحر المسرح: نووسینی عبدالفتاح راوس قلعە.
٢- فی الادب و الفن: نووسینی د. شاکر حاج مخلف.
٣- فی دنیا الکتابە: نووسینی ڕلفرید فرج.
٤- سیمیولوجیا المسرح بین النێ و العرچ. نووسینی ھانی ڕبو الحسن سلام.
موزیک و پانتایی جەستەی ئەکتەر
موزیک ،لە روحی کەش و ھەوای جوڵەیی و ئاھەنگی سەرەتاییەکانی شانۆ لەدایک بوو ھەرلەوێش ھونەرە مللیەکان لەدایک بوو کە بۆ ھەر گەلێک گیان و کەساییەتی جیاوازی پێبەخشیووە،ئەم،ھونەرەش پیوەست بووە بە بەرجەستەکردنی ھۆشیاری ستاتیکا .
لەگەڵ دەوڵەمەند بوون و پێشڤەچوونی زمان و زیاد بوونی ھونەرە گوزارشتەکان و فۆرمی ستاتیکا.. دەقی دیالۆژ و موزیک قەوارەی وشە ھاتەکاییەوە. لەم حاڵەتەدا کارێکی سروشتیە کە نمایشە شانۆییەکان کاریگەریان لەسەر بێت وە سودوچێژ لە ئاوێزە بوونی موزیک و گۆرانی و سەمای گوزر وەربگرن نمونەش زۆرن ھەروەکو لە نمایشی شانۆی (دایکە ئازا) یەکەی برێخت کاتێ گروپی شانۆی ئەڵمانی لەیەکەمین فیستفاڵی نێو دەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆی نمایشان کرد
١٢
وەکو لەلای ھەموان زانراوە دەرھێنەر خاوەن بیرۆکەی نمایشە ، نمایش دەقەکانی بە جەستەی مرۆڤ دەنوسرێت بەمانایەکی تر بریتییە لە نووسین و ژەنین و گۆرانی و گوزارشتی جەستە، لەگەڵ گرنگی دان بە توخەمەکانی تری تەوارکەری نمایش وەکو رووناکی و موزیک و جلوبەرگ…. ھەروەکو گەرانەوە بێت بۆ سەرەتاییەکانی شانۆ بەشێوازێکی ھاوچەرخ… ئەم سەرەتاییە زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەی بچینە ناو چەمکی بابەتەکەمانەوە.
لەنێوان موزیک و ھونەرەمللییەکاندا
ژیان بەرەنگاورەنگی و نھێنیەکان و گونجاندن و جۆراوجۆری ھونەرە مللییەکان وە بەیەکێک لە یەکەکانی ستاتیکا کە لەدەوربەرماندا ئاڵاوە لەسەر ژیانێکی ھەڵکشاو لەگەڵ ئاوێزە بوون بەتێکەڵ بوونی کۆن و نوێ بەردەوامە … ئەم ھونەرە مللییانە لە گۆرانی و سەماو چیرۆک وموزیک و نیگار… ھێلەسەرەکییەکانی روخساری کەسایەتی ھەر گەلێک پێک دێنێت بەجۆرێک دەبێتە ناسنامەی رۆشنبیری ، جۆرە ریتمێک دەدات بە ژیان کە جیاوازە لەگەڵ ھەر گەلێکی تر.
ئەم ھونەرە چێژێکی دەروونی راستەقینە دەبەخشی کە لەگەڵ خودی رۆحمان ھاموو شۆ دەکات بەشێوەیەک کە توانستێکی بەھێزو تەواومان لەکارکردن پێدەبەخشێ .
پەیوەندی ئەم ھونەرانە،پەیوەندیەکی گورجوگۆڵە چونکە لە ھۆشیاری ستاتیکی جەماوەرە ھەڵقوڵاوە بەجۆرێک رەگ و ریشەی بۆ سەردەمانی کۆن دەگەرێتەوە،وەپەیوەندی لە نێوان موزیک و ئەم ھونەرە مللییانە وەکو پەیوەندی رۆح و جەستە وایە، چیرۆکە مللیەکانیش ریتمێکی موزیکی لە دانان و دەموودوو و نواندندا رۆڵی خۆی ھەیە..
ھەروەھا ھونەری شێوەکاریش وەکو نیگارو پەیکارتاشین و جوانکاری ریتمێکی موزیکی لەسەر بنەمای ھەست و چێژی ستاتیکا دەبێت.
ریتم و جەستەی ئەکتەر
زۆر ئەستەمە جیاکردنەوە لە گەشەکردنی لە نێوان شوێنی سێ لە گوزارشتەکانی ستاتیکای مرۆڤ بکەین: موزیک و گۆرانی و سەما بەتایبەتی ئەگەر زمانی دیالۆژ زمان وەک پێوەیست نەبوو بۆ دەربریبی ھەست و سۆز.
ھەر لە یەکەم خورپەی دڵ ریتم لەلای مرۆڤ لەدایک بوو دوای لەگەڵ دەوربەر و سروشت وەکو دەنگی با ، دەنگی بولبول بەھەموو جۆرەکانی ، ھاژەی روبارو ، نەمەی باران … ریتمەکان ئاڵگۆریان بەرسەردادێت بۆیە کارێکی سروشتیە کەمرۆڤ جەستەیەکی ھەبێت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵ و گونجاندن لەگەڵ جوڵەکاندا رێکبخات بۆ ئەم مەبەستە مرۆڤ توانی بەھۆی
١٣
ئیستاتیکای جوڵە گوزارشت لەھەست و سۆزی خۆی بکات بەم شێوەیە دوابەدوای شارستانیەکان و زانستی ئیستاتیکای جوڵەیی لەدایک بوو بەجۆرێک کە لەگەڵ زانستی ئیستاتیکای دەنگ ھاوتەریب بوو لەسەر ئەم بنەماییە و بەپێ جۆری دەنگ و جوڵەکە سەما لەدایک بوو.
ئەگەر چی سەمای ھونەری بەرامبەر بە بینەران تاوەکو ھەزارەی ھەشتەمی( پ. ز) بوونی نەبوو لەگەڵ پێشڤەچوونی موزیک سەماش زۆر بەشێوازێکی سەردەمیانە پێشکەوت تاگەیشتە گوزارشتی ئاستی بالێ و چەندین پەیمانگاو ئەکادیمیای تایبەت لەم بوارە دامەزران لەدوایشدا شانۆی ئەزمونگەری پەیدابوو کە بەشێوەی سەرەکی پشت بە زمانی جەستە(ھێماو ئاماژەو گوزارشتەکان) و موزیک دەبستێت لەبری زمانی دیالۆژ.
فیلەسوفەکانی کۆن درکیان بە گرنگی رۆڵی سەماو موزیک کردوە بە شێوازێکی سۆفیگەریانە بۆ پەروەردەی دەروون سوودیان لێوەرگرتوون ، چونکە سەما دەتوانێ ھەموو چالاکیەکی گیانی و وزەکانی خۆی دەرببرێت ھەندێک لە دەقەکانی ئایینیش پێش ئیسلامیش سەمای دینی لە پەرستگاکان بوونی ھەبوو، ئێستاش لە زۆربەی ئایینەکان لە رێورەسمەکان چەندین جوڵەو سەمای تایبەتی دەکرێت بۆ نموونە دەروێشەکان …
ئەگەر لە ژیانی رۆژانەش بە ووردی دیقەت بدەین ھەموو تاکێک بەردەوام چەندین جوڵە دەکەین لەناو ھەموو جوڵەکانیش چەندین ئاماژەو ھێما ھەیە کە مرۆڤەکان تەنانەت لە ژیانی رۆژانە بەکار بھێنن بەجۆرێک،زۆر جار لە ھەڵسوکەوت کردنی رۆژانە زمانی ئاماژەی جەستەی مرۆڤ گرنگییەکی تایبەتی ھەبووە ، بەوەی کە باشترین شێوازە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانیارەکان و بیر و بۆچوونەکان لە نێوان مرۆڤەکاندا بەبێ بەکار ھێنانی زمانی دیالۆژی قسەکردن.
شایانی باسە لەدوای زمانی قسەکردن زمانی ئاماژە ھۆکارێک بووە لە ھەموو شارستانییەکان بۆ لەیەک حاڵیبوونی
مرۆڤەکان، لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن دەتوانرێت نزیکەی حەفتسەد ھەزار ھێما و ئاماژە لە رێگەی دەست و شانەکان دروست بکرێت، لە شانۆشدا ئەکتەرانی درامای ھیندی نزیکەی ھەشەسەد ھێما و ئاماژە لەرێگەی دەست و گوزارشتەکان دابھێنن.
ئێستا لە زۆربەی قوتابخانە شانۆییەکان چ نمایشەکانی بەدیالۆژ یان بێ دیالۆژ پانتای جەستەی ئەکتەر زۆر بە گرنگی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ھەر لە جووڵەی دەستەکان،ھەستەکان، دەموچاوێکی گوزارشتی لەدوایشدا نەرمی جستەیی و توانانستی لە گوزارشت کردن ، لەرێگەی ئەم بنمایانەوە وە زۆرجار نواندنی بێدەنگ مانای روونترو باشتر و زیاتری لە مانای دیالۆژی وشەی گەیاندووە .
١٤
لە ھونەری درامی ئەکتەر سوودێکی زۆری لە ھێما و ئاماژە بینیوە بەتایبەتی لە ھونەری پانتۆمیم، چونکە ئەم ھونەرە پشت بەگوزارشتەکانی ھێما و ئاماژە دەبەستێت ، ئەمجۆرە نواندنانە دەتوانرێت بۆ ھەموو نەتەوەیەک و لە ھەموو وڵاتێک پێشکەش بکرێت، بە بێ ئەوەی زمانی ئەو نەتەوەیە یان ئەو وڵاتە بزانیت لەبەر ئەوەی زمانی ئاماژە و ھێما زمانێکی گشتگیریە.
جەستەی ئەکتەر لەنمایشی شانۆیی
دوای ئەوەی وشە لە دەقە ئەدەبییەکان وەکو بنەمایەکی سەرەکی لە نمایشە شانۆییەکان کاری لەگەڵ دەکرا بەجۆرێک نەدەبوو بە ھیچ شێوەیەک کەم و زیاد لە وشەکاندا یان چرکردنەوە لەدەقەکەکان بکرێت، واتە زیاتر پشت بە وشە دەبسترا رۆڵی جەستە و جوڵە بوونی وەک پێویست نەبوو … لەدواییدا کاتی ئەوە ھات کە گرنگی بە جوڵەو جستەی ئەکتەر بدرێت و چەندین شێوازو قوتابخانەی تایبەتی بەم بوار دابمەزرێت وەکو پانتۆمایم و بالێ… کەزیاتر پشت بەجەستە دەبەستێت وەکو زمانی گوزارشتکردن .
ئەکتەر توانی لەرێگەی جوڵەوە وتاری بینین بخوڵقێنێت تاجەستەی ئەکتەر وای لێھات لەسەر یەک ھێلی دیارکراو نەروات بەڵکو بەردەوام گەران بە دوای دۆزینەوەی جوگرافیای جەستەی ئەکتەر بەشێوازێکی نوێ ھەرچەندە ھەندێ لەیەک چوون لە نێوان ئەکتەرەکان ھەبوو لە رووی ئاکارو کارو کاردانەوەو ھەڵچونەکان.
ئەکتەری سەرکەتوو ھەموو توانستەکانی خۆی بەکار دەھێنێت بۆ ئەوەی لە ئەکتەرەکانی تر جیاواز بێت، ئەمەش زیاتر لە رێگەی جەستەوە دەبێت چەمکی جەستەی ئەکتەر لەسەر شانۆ لە ھەموو جۆرەکانی شانۆگەری جێگیر نییە بەڵکو لە
پێشڤەچوون و گۆرنکاری دایە لەگەڵ پێشڤەچوونی یاساکانی کۆمەڵایەتی ژیانە وە بەپێی ئەو روداوانەی لە شانۆگەرییەکەدا روودەدەن .
ئەکتەر بریتیە لە جەستەیەکی زیندووی ئامادە لەسەر تەختەی شانۆ ،ئەو شوێنەیە کەدەتوانێ ژیانی ھونەری خۆی بەرجەستە بکات لەو کاتەی کەسایەتیە درامیەکان بەرجەستە دەکات بەپێی مێژووی شانۆ ھەر لەسەردەمی گریگەکان تاوەکو سەردەمی ھاوچەرخ داھێنەرەکان نەیانتوانیوە لەبری ئەکتەر شتێک بدۆزنەوە بۆ نمایشی شانۆیی راستە ئێمە نازانین ئەکتەران لەسەردەمی گریگەکان چۆن کەسایەتیەکانیان بەرجستە دەکرد بەڵام چیرۆکە ئەفسوناویەکانیان لەرێگەی جوڵە لەلایەن یەک ئەکتەر دەگێردرانەوە، پاشان ئەم ئەکتەرە لەگەڵ سەرۆکی جۆقە بەگۆرانی و سەماو ئاماژەو ھێماکان بەرجەستە دەکرد بینەرانیش لەگەڵیان ئاوێتە دەبوون بەجۆرێک چێژیان لێ وەردەگرد.
١٥
ئەکتەری شانۆ کاتێ کردارەکان لە چوارچێوەی کەسایەتیەکە دیار دەکات و داھێنان دەکات بەپێی کردارە جستەیی و دەرونی بەم شێوەیە کەسایەتیە درامییەکان لەسەر تەختەی شانۆ بە جوڵەو دەنگ دەردەکەون.
جوڵەی رۆژانە لەنێو ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگا وەردەگرت کە زۆربەیان جوڵەیەکی جێگیر بوون شانۆ لەئەنجامی کردارێکی کۆمەڵی و داھێنانێکی کۆمەڵی ھاوبەش بەدیدێت، کە خۆی لە بیرۆکەیەک دەبینێتەوەبەومەرجەی ھەر وشەیەک و ھەر جوڵەیەک لە جوڵەکانی ئەکتەر پڕوتێر بێت لە ھەست و سۆزو بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەم وشەوجوڵەیە بگاتە بینەر.
شانۆ ئەکتەر ناچار دەکات کە سەرچاوەی داھێنەرکەی لەگەڵ داھێنەرەکانی تر ھەر لە ئاستەکانی تەکنیکی و توخەمەکانی سینوگرافیا ناتوانێ لە دوو شت جیا بێتەوە لەکاتی رۆڵ بینیدا کەبریتین لە (دەنگ و جەستە) لەگەڵ کاراونی داھێنانی بەردەوم دەبێت… راستیەکیش ھەیە کە جەستە تایبەتمەندی خۆی ھەیە بە دووبارە بوونەوەی فۆرمەکان بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵگا و شوێن و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و رۆشنبیری کاریگەریان زۆریان ھەیە لەسەر ئاکاری ھەڵسوکەوتی ئەکتەر لەگەڵ جەستەکەی ، لەم رونگەوە ئەکتەر یاسایەک بۆ خۆی دادەرێژێت وەکو بنەمایەکی داھێنان بۆبەرجستەکردنی کەسایەتیەکانی شانۆگەرییەکان واتە بەرجستەکردنەکەی دەبێتە پرۆسیەکی داھێنان لە فۆرم ئەگەر چی لەوانەیە پێچەوانەش بێت بەپێی رۆشنبیری جیاوازی جۆراوجۆری جەستەی رۆشنبیری بۆ ھەر کۆمەڵگایەک جیاوازبێت.
بەم چەمکە رۆشنبیرەییە جەستە وامان لێ دەکات گرنگی بە پێکھاتە و رۆشنبیری جەستە، بدەین بەو رادەی کە زمانێکی زیندوە دەتوانین بیرۆکەکەمان بگەیینین لەوکاتەی زمانی جەستە بۆتە زمانێکی تایبەت کە ھەموو رۆشنبیرەکان و
شانۆکارەکان وەکو زمان کاری پێدەکەن وەکو(کرۆتۆفسکی و شایناو کانتور،باربا…
چەمکی ستاتیکای جەستە رۆڵیکی سەرەکی بینیوە لە رۆشنبیری ئەورپی ھەر لە سەرەتای گریکەکان وەکو پێداویستیەکی گرنگی بۆ گەشکردنی شانۆ بەپێ سەردەمەکان.. بۆیە جەستەی ئەکتەر لە سەر تەختەی شانۆ دەجوڵێنێت بەجۆرێک تەنھا فۆرمی خۆی جوڵە پێناکات بۆ گوزرشتکردن ،بەڵکو دەبێت ھاوسەنگی لە نێوان فۆرمی دەرەوە(فیزیای جەستە) لەرێگەی جوڵەکان ھەست و سۆزی ناوەوەی کەسایەتیە درامیکە لە رێگەی کردارو ئاکارەکان دورست بکات. ئەگەر ئەکتەر بە پلە یەک تەنھا پشت بە فۆرمی دەرەوە ببستێت بەبێ ئەوەی پشت بە لایەنی دەرونی و نەچێتە ناو قوڵای کەسایەتیکەوە بێگومان نواندنەکە دەبێتە نواندنێکی میکانیکی ھەروەکو (مایرھۆڵد) جەخت لەو شێوازەدەکاتەوە دوای تێکەڵ کردنی تەکنەلۆژیا لە نمایشی شانۆیی بەجۆرێک تەنھا گرنگی بە فۆرمی دەرەوەی ئەکتەر دەدات بەم جۆرەش
١٦
دەبێتە بوکەڵەیەکی رێک و میکانیکی لەئەنجامدا ئەکتەر کار لەگەڵ جەستەی خۆی دەکات بە پلە یەک گرنگی بە فۆرمی دەرەوەی ھەندێک جاریش ھەوڵ دەدات ھەندێک حاڵەتی ھەڵچوانی دەرونی ئەنجام بدات.. زۆرجاریش ئەکتەر دەتوانی تەنھا کار لەگەڵ جەستەی خۆی بکات بەبێ حاڵەتی دەرونی بگرە بەبێ دیالۆژیش دەتوانێ ستاتیکاو چێژ ببەخشێت.
لە جیھانی شانۆدا ئەکتەر شێوەی رێژەیی یان گشتگیری یان شێوازی تایبەتمەندی جەستەیی رەتدەکاتەوە، ئێستا ئەکتەر زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە بەھۆێ زانستی ئەنپرۆپۆلۆجی کە زانستێکی مرۆڤایەتی ئاکاریە وەکو بوونەرەوێکی سروشتی و کۆمەڵایەتی و شارستانیەتی سوودی لێوەرگرتتوە لەم رونگەوە ئەنپرۆپۆلۆجی شانۆ زۆر گونجاوە بۆ کاری شانۆیی چونکە ئەمرۆ ئەکتەر لە ئەنجامی ئەزموونەکانی پێشوتر رێگە خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی ھەموو شێوازەکانی تر بزانێت ئەکتەریش وەکو زانراوە ئەو کەسەیە کە کەسایەتی لە سەر شانۆ دەخوڵقێنێت،بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سروشتی جوڵەکەی خۆی دەبێتە فاکتەری داھێنانەکەی بێ ئەوەی پشت بە گوزارشتی دیالۆژی وشە ببستێت و دەتوانێ جیاوازی جوڵەی خۆی لەگەڵ جوڵەی ئەکتەرانی تر پیشان بدات وەکو توانستی ململانێ و بەرجەستەکردنی کەسایەتیەکان کە سیفەتێکی تایبەتی درامایە ململانێ لەگەڵ کەسایەتیەکانی تر لەگەڵ خودی خۆی لەگەڵ شوێن … گۆرنکارییەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و رامیاری و جەستە بەپێی ئەم ھەموو گۆرنکارییانە کە لە جەستەی کەسانی تر دەردەکەون لە ھەموو کۆمەڵگایەیەکی ئەم جیھاندا ھیچ تایبەتمەندیەکی تایبەت بە کۆمەڵگایەک لەروی جەستەو جوڵەدا نیە زۆربەیان لەیەک دەچن لە رووی ژیان و ئاکارو کردار. ئەگەر حاڵەتەکانی جەستە لەسەر تەختەی شانۆ جەستەیەکی کۆمەڵایەتی بێت بەمانای ئەوەنایەت تەنھا جەستەی ئەکتەرە بەڵکو وەکو دیاردەیەک
ھەردووکیان ئەکتەرو بینەر بەیەکەوە دەگرێتەوە بەو مانایەی کارێکی مرۆڤایەتیە ئامانجیان چونە ناو جیھانی خەیاڵ و خۆشی وشادیە.
جەستەی ئەکتەر جەستەی کەسێکی ترە کە لە واقع و ژیانی سروشتی نزیکە لە شانۆ ئەکتەر پەیوەنەیەکی گیانی لەگەڵ رۆڵەکەی دەکات بە واتایەکی تر ھەموو گیان و روخساری لەھەموو روێکەوە دەچێتە سەر ئەو کەسایەتیەی کە رۆڵی دەبینێت. توخمەکانی یاری درامی لەسەر تەختەی شانۆ زۆر ئاڵۆزن ئەکتەریش جوڵێنەرو یاریکەری سەرەکی ئەم توخمانەیە لە رێگەی زمان ئامانجەکانی جێبەجێ دەکات، وەکو ھەموو یاریەکیش چەندین رێساو یاسی خۆی ھەیە بینەریش ئامادەبوونێکی کاریگەریەکی تەوای لە سەر ئەکتەر ھەیە وە ھەردووکیان (بینەرو ئەکتەر) کاریگەریان لەسەر
١٧
یەکتر دەبێت، ئەمەش وامان لێدەکات بەدوای ئاستەکانی گوزارشتی جەستەیی ھونەری لەلایەک و لەلایەکی تریش کاریگەری ئەم جەستە بۆ بینەر بگەرێین ، زۆریش گرنگە پەیوەندی لە نێوان ئەم دوو جەستەیە جەستەی ئەکتەرو جەستەی بینەر دورست بێت بۆ ئەوەی ھەموو ئامانجە راڤەکان و لێکدانەوەکانی لایەنە درامییەکان بێتەدی.
فۆرم و شێوە جۆراوجۆرە جەستیەکان شێوەو جۆری جەستەی ئەکتەر و جەستەی بینەر دەست نیشان دەکات جیاوازیەکی روون و ئاشکرا لە نێوانیان ھەیە، ئەکتەر لەسەر تەختەی شانۆ کارێکی درامی ئەنجام دەدات کە خۆی لە ژێر دەمکەکانی کەسایەتەکان شاردۆتەوە کە بەرجەستەیان دەکات و چەندین نھێنی شاراوە ئاشکرا دەکات ،بینەریش ئەکتەریش دەبینێت بەم شێوە ئەوەی ئەم ئەکتەرە دەیکات کاریگەری دەبێت لەسەر بینەر،دراماش پەیوەستە بەچەند یاسایەکەکی تاییبەت کە بینەرو ئەکتەر بەیەک دەبەستێتەوە .
شێوازی گوزارشتکردن کەلەرێگەی جەستەی ئەکتەر دەبێت وەکو فاکتەرێکی سەرەکی ھەموو وزەیەکی خۆی تیادا بەکار دەھێنێت کە لە وزەی مرۆڤی ئاسایی زیاترە personne quotidienne
ئەم وزەیە دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی گوزارشت لە ژیانی کەسایەتیە مردوەکانی ناو دەق بکات .. نواندن چەندین جۆرو شێوازی ھەیە ھەریەکەو تایبەتمەندی جۆراوجۆری خۆی ھەیە کە ئەکتەر کاری لەگەڵ دەکات لەرێگەی دەنگ و جەستەکەی ئەمەش ھەریەک لە (ستانسلاڤسکی و مایرھۆڵد) جەختیان لەسەر جوڵەی گوزارشت کردۆتەوە کەلەئەنجامدا وتاری بینین دێتەکاییەوە، مایرھۆڵد جەخت لەسەر فۆرم دەکاتەوە کە بریتیە جەستە(دەرەوە) پاشان رەنگدانەوە بەجوڵەی ناوەوە واتە لەم رێگەیەوە مانای ناوەوەی شاردراوە دەدۆزینەوە، وەک یاسایەک دەتوانێ بگاتە وێنەیەک کە ھەست و سۆزی ناوەوە لەرێگەی کاریگەری فۆرمێکی گوزارشت بەڵام لەلای ستانسلاڤسکی ئەم جوڵەیە لە
ناوەوە بۆ دەرەوە کە زیاتر گرنگی بە لاسایی کردنەوەو رانگدانەوەی لە سەر ئەکتەرە کەچی مایرھۆڵد لەسەر جوڵە دەڵێت: جێبەجێ کردنی کرداری فیزیولۆجی جێبەجێکردنێکی راستە وە ھاوکارە بۆ حاڵەتێکی دورست کاتێ کرداری فیزیولۆجی دەگۆرێت بۆ کرداری سایکۆلۆژی ئەمەش بە ھۆی کاریگەری یاسای یەکەی ژیانی سایکۆ- فیزولۆژی.
جەستەی ئەکتەر لەرێگەری ئەزموونی گوزارشت دەتوانێ وەکو ئامێرێک بەکاربێت بۆ ئەوەی ھەموو بیرۆکەکان بگاتە بینەر نواندیش گەرانە بەدوای ناسنامە کەسایەتیە درامیەکان لەناو دەقە شانۆییەکان ھیچ قەوارەیەک و چوارچێویەکیان نیە تا ئەو کاتەی ئەکتەر لەسەر تەختەی شانۆ بەرجستەی دەکات وەکو ئەوەی کەسێک بێت لە ژیانی ئێمەمان نزیک بێت و کەسێکی نامۆ نییە.
١٨
جوڵەکانی جەستەی ئەکتەر پێکھاتەیەکی سەرەکی نمایشی شانۆیین نەوەکو دیالۆژی قسەکردن ئەمەش دەگرێتەوە بۆ توانستی ئەکتەر تاچەند دەتوانی وتاری ناوەوەی پانتایی بەرجەستە دەکات لەم روەوە (ئارتۆ) سەرەتا گرنگی زۆری بەپیرۆزی دەق دەدا بەڵام لە دوایی بەدوای زمانێکی تر گەرا بۆ ئەوەی ئەم سحرە جوانییەی شانۆ بگاتە ناوەوەی وەرگر بۆ ئەم بەمەبەستە گرنگی بە پانتایی بینیندا کەلەرێگەی جوڵەکانی جەستەی ئەکتەر و توندوتیژی لەبری دیالۆژی قسەکردن. ھۆراسی شاعیریش لە سەردەمەکەی خۆی لەرێگەی کتابەکەی(ھونەری شعر) ئەم راستیە دووپات دەکاتەوە دەڵێت” چاو کاریگەری زیاترە لە گوێ”. ھەربۆیە ئارتۆش زیاتر گرنگی بە جەستەی ئەکتەرداوە پێش ئەوەی (کرۆتۆفسکی) گرنگی بە جەستەی ئەکتەر بدات .
جەستەی ئەکتەر لەسەر دوو شێواز کار دەکات کە بریتین لە: شێوازی گوزارشتکردن وشێوازی شێوەکاری ئەکتەر لەم دووشێوازەدا زۆر باشترو جوانتر مانای دەق و بۆچوونی دەرھێنەر رووندەکاتەوە وە شیوازی شێوەکاری کاتێ ئەکتەر لەگەڵ توخمەکانی سینۆگرفیا ھەڵسوکەوت دەکات دەتوانێ ئەو پانتاییە بگۆرێت بۆقەوەرێکی ستاتیکا کەئێستا لە ھەموو شانۆییەکانی جیھان پشت بە جوڵەی ئەکتەر دەبەستێت چونکە زمانێکە ھەموو جیھان لە ھەموو شوێن لێی حاڵی دەبێن تاوای لێھات ببێتە خاوەن یاساو رێسای تایبەت بەخۆی. ئێستا جەستەی ئەکتەر پانتایەکی زۆری لە داھێنانی شانۆیی داگیرکردوە بۆیە جوڵەکانی ئەکتەر لەسەر تەختەی شانۆ دەبێ ھاوسەنگ و گونجاو نەرمونیان بێت ئامادەیی ھەبێت بۆ ھەموو جوڵەیەکی پێویست تاوەکو ستاتیکای نمایشی شانۆ دەردکەوێت… دەبێ ئەکتەر ئەوەبزانێت ھەرجوڵەیەک یان ھەر دەموودوویەک ھێماو ئاماژەی خۆی ھەیە چونکە ھێماو ئاماژە سیفەتێکە کەھەموو جوڵەکان و دەموو دووەکان تێدابەشدارن ، لەھەمان کاتدا بە تەنھا بەھرە بۆ ئەکتەر بەسنیە دەبێ ئەم بەھرەیە پەرەی پێبدرێت بەھۆی ئەزموون و رۆشنبیری ھەر بۆیە لێکۆڵینەوە ھاوچەرخەکان زۆری گرنگی بە تەکنیکی ئەکتەر بەگشتی وە بەتایبەتی بە جەستە و
رۆڵی لە پرۆسەی بەرجستەکردنی لەسەرشانۆ دەدن چونکە لای ھەمووان زانراوە کە یەکێک لە ئامێرەکان و کەرەستەکانی لە کاتی نواندن جەستەی ئەکتەرە وەکو دیاردەیەکی بەرچاو لە پانتایی شانۆ لەرێگەی رووناکی و جلوبەرگی دەردەکەوێت.. شانۆ لەم دواییانەدا زیاتر گرنگی بەلایەنی بینین دەدات ئەکتەرو توخمەکانی سینۆگرفیاش پێکھاتەی سەرەکین ئەکتەریش تەنھا زمانی نیە وەکو شعرو پەخشان، بەڵکو ئەکتەر بریتییە لە سەروچاوەکان و شانەکان قاچەکان لەبەر ئەمە دەبێ بزانێت چۆن بەکاریان دەھێنێت .
سەرچاوە:دینامیکیە جسد الممپل فی العرچ المسرحی/جواد حساب
١٩
سحر المسرح / عبدالفتاح رواس قلعەجی
مۆلێر و سەردەمەکەی
لویسی چوارەمی شای فەرەنسا لە شاعیری فەرنسی “بوالۆ”ی پرسی ئەو نووسەرانە کێن کە لە بەزمەسات دا بەردەرکەوتن؟ “بوالۆ” ھەر زوو وەڵامی دایەوە وتی” گەورەم کەس ناناسم تەنیا یەکەس نەبێت ،ئەویش (مۆلێرە)-ە” . ئەم وشانە تاوەکو ئێستا وەکو راستییەک گوزراشت لە ھەموو نەوە یەک لە دوا یەکەکانی تر دەکات.. ھەر لە رەخنەگران و نووسەران و جەماوەری شانۆ شانۆی جیھانی بەگشتی و شانۆی فەرەنسا بە تایبەتی ،لەگەڵ چەندین لە گەورە نووسەرانی وەکو ( ماریفۆ ، بۆمارشیە ، دۆماس ئالان) و چەندانی تر..
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مۆلێر بە مەزنترین شانۆ نووسی بەزمەسات (کۆمیدیا) لە جیھان و فەرەنسا دادە نرێت، ئەگەر لە ھەر رۆشنبیرێکی ئەمرۆی فەرەنسا بپرسی خۆشەویسترین نووسەری کلاکسیک کێییە؟ ڕاستەو خۆ دەڵێت: مۆلێر ، چونکە زەمەن ، شوێن و پایەی ھەرگیز نەگۆڕیوە، بەڵکو حەقیقەتی مۆلێری دەرخستووە دوور لە ئیرەیی و رەق و کینە بەپێی سەردەمەکەی سەرقافلەی کۆمیدیا بووە لەو کاتەی زردەخەنە یەکێک بووە لە سیفەتەکانی مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێ ھەڵەکانی مرۆڤ بەشێوازێکی بەزمەسات دیاری بکات و راستییەکان پیشان بدات ، ئەوا مۆلێر بووە ، ھەر بۆیە بۆتە ماییەی سەرسوڕمانی گشت لایەک.
نووسەر و رەخنەگری فەرەنسی (سانت بیڤ) دەڵێت ” مۆلێر لە نووسینەکانیدا نموونەیەکی زیندووە لە چەمکی تێگەیشتن ، خاوەن دڵ و دەروونێکی پاک بووە ،ھەر ئەم ھۆیانەش وای کردووە مۆلێر لە چەند کۆنگریەکی مەزن ببێتە نوێنەری فەڕەنسا”.
ھەروەھا سانت بیڤ دەڵێت” گەلانی دیکەی جیھان زۆر شاعیریان ھەیە کە لە ئاستی شاعیرانی ئێمەدا دابن وەکو راسین و گۆرنی.. بەڵام ھیچ گەلێک لەسەر ئەم خاکەدا نەوەیەکی نەخوڵقاندوە ،بگاتە ئاستی مۆلێری مەزن ئەم قسانەشم رەوانبێژی و پیاھەڵدان نیە، بەڵکوحەقیقەتە”.
ئەگەر ئەمە تێراوانین و بۆچوونی رەخنەگران و بینەران و رۆشنبیران بێت لەسەر پاڵەوانی کۆمیدیا ، ئەوا پێویستە ھەموو شتێک لە باری ژیانی ئەو بلیمەتە بزانین ، وەکو سەرەتای لە دایک بوون و ھەموو ئەو خۆشی و ناخۆشیانەی
٢٠
کەلەگەڵیا ژیاوە و بوونەتە ھەوێنی سەرکەوتنی، ھاوکات باسی ئەو کەسانە بکەین کەلەگەڵی ژیاون و ئاماژە
بەھەندێ لە تێکستەکانی بکەین کەلە رێگەی ئەم تێکستانەوە ئێمەی شاگەشکە کردووە.
(جان باتس بۆکلان) ، ” مۆلێر” ئەو ناوەیە کە ناوبانگی پێ دەرکرد وەکو نووسەر و ئەکتەر
مۆلێر لەناودڵی شاری پاریس لە ١٥ی ینایری ١٦٢١ لە دایک بووە ، لێکۆلەروەران دەڵێن لە بازاری (ئەلھلال) لەدایەک بووە ،لە نیوەی سەدەی نۆزدە ماڵەکەی لە شەقامی لاتۆ ئیلیری بووە کەدەکاتە ئەو شوێنەی ئێستا پەیکەری مۆلێری لێ دانراوە و مێژووی لە دایک بوونی لەسەر نووسراوە ، بەڵام ھەندێ لە لێکۆلەرەوەکان دەڵێن مۆلێر لە شەقامی سانت ئۆلۆوزی لە دایک بووە و ئەو ماڵەی لە بازاری (ئەلھلال) باوکی لە ساڵی ١٦٢٣ کڕیوەیەتی ، واتا پاش لە دایک بوونی مۆلێر بە دوانزە ساڵ چەند لایەنێکی ژیانی خۆی لەم ماڵە بەسەر بردووە .
ھەرچۆنێک بێت (جان باتس بۆکلان) کەنازناوی ” مۆلێر”-ە لە نزیک بازاری ئەلھلال لە دایک بووە ئەو ناوچەیە شوێنێکی زۆر قەرباڵغ بووە لەوێوە مۆلێر چاودێری ھەموو کاری گەورە و بچوک بووە لە ھەموو کارێکی ناماقوڵ و ماقوڵی دەڕوانی ئەو شوێنە شانۆیەکی سروشتی بوو ھەر لە ئاھەنگی گۆرانی و نمایشی ئاژەڵەکان تا کاری جادووگەرەکان …ھتد باوکی بازرگانی مافوور بووە ، ئەم کارەی ھەر لەباب و بپیراکانییەوە بۆماوەتەوە ، ھەروەھا دایکی (ماری کریە) کچی بازرگانێکی مافوور فرۆش بووە ، بەڵام دایکی مۆلێر زوو کۆچی دوای کرد ، واتە مۆلێر لە تەمەنی ١٢ ساڵان بوو کە دایکی کۆچی دوایکرد جگە لە مۆلێر دوو برا، بە ناوی “جان و نیکۆلا” لەگەڵ خوشکێکی بەناوی “ماری مادلین” ھەبوو، بەڵام پاش مردنی بەساڵێک باوکی ژنی دووەم دەھێنێت دوو خوشکی تر بۆ مۆلێر زیاد دەبێت لەگەڵ زڕدایکی ژیاوە وەکو ژیانێکی بۆرژوازی وابووە بۆیە ئەو ھەموو ناخۆشییە لە بەرھەمە کۆمیدیاکانی مۆلێر رەنگداوەتەوە ، زۆر جار لەگەڵ باوکی دەچووە دووکانەکەی خۆیان لە ھەڵسوکەوتەکانیدا چاودێری خەڵکی دەکرد،لە کاتی بینینی شانۆیەکانی مەرگەسات و بەزمەسات زۆر جار لاسایی چەند کەساتییەکی بە دەنگ و جوڵە دەکردەوە.
مۆلێر زۆر حەزی لە کەیف و سەفا و گاڵتەو گەپ بووە کاتێ بە دەوری شانۆی (ئەتیل ری برجون) دەسوڕایەوە لەو کاتەدا ھەریەک لە ھونەرمەندان (تورلوبان) و (جرۆ جۆریۆم) و(دەچوویتە جارجوی) ھەرسێکیان توانستی خۆیان، لەرێگەی شانۆگەریەکانی پێکنین و گاڵتەو گەپ پێشکەش دەکرد ، بۆ ئەوەی لە ھەندێ شانۆگەرییەکانی مەرگە سات دوور بکەونەوە ، ھەروەھا لەم سەردەمەدا ئەوەی زۆر ناسرا و بەناوبانگ بوون لەلایەن جەماوەر بریتی بوون لە جۆلۆجۆرجی (بازرگانەکەی پیر)
٢١
و(دکتۆر پۆنیفاس) چەندانی تر..پاش ماوەیەکی کەم دکتۆر فایرس و جۆجلۆ تیپێکی شانۆی لە ئەکتەران پێک ھێن بەناوی (سوارچاک – الفارس) کەلەلایەن بازرگانەکانەوە پێشوازیەکی زۆری لێکرا چەندین کاری کۆمیدییان نمایش کرد لەگەڵ بوونی چەندین تیپ و گروپی تر کە بەردەوام بەرھەمی ھەزەلی و بەزمەساتیان پێشکەش دەکرد.
ھەندێک لەسەرچاوەکان دەڵێن زەحمەتە مۆلێر سەرجەم نمایشەکانی بینی بێت بەڵام بەشێکی زۆری بینیوە ھیچ گومانی تێدانییە ئەو بەرھەمانەی کەمۆلێر بینیویەتی بوونەتە ھەوێنی بەرھەمەکانی ..
دوای ئەو گۆرانکارییەی بەسەرخێزانی مۆلێر داھات ، بەتایبەتی کاتێ لە ساڵی ١٥٣١ توانی وەکو فەرمانبەرێک لە کۆشکی شار دا بەپیشەی دروست کردنی مافووری تایبەت ، بە کۆشکەکانی مەلیک دابمەزرێت ،ئەم کارە رێگا خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی مۆلێر لەگەڵ باوکی ھامووشۆی کۆشک بکات ، بەو نیازەی لە دوا رۆژدا شوێنێک بۆ مۆلێر لە کۆشک دابین بکات لەو ماوەیەدا مۆلێر توانی خۆی لەگەڵ پاشاو گەورە پیاوان تێکەڵ بکات ،ئەو تێکەڵاویە وایکرد کە واز لە قوتابخانە مللییەکان بھێنێت ، لە کۆتایی ساڵی ١٦٣٦ لە کۆلێژی (کلیر مۆنت) بخوێنێت کە دەکەوێتە شەقامی (سان جا کە) کەئێستا پێدەوترێت (لویسی مەزن)،کە لەلایەن باوکەکان ( میسر کییون) سەرپەرشتی دەکرا ئەم کۆلیژە بە بەھاترین و مەزنترین کۆلیژ بوو، کە نەوەکانی مەلیک و گەورە پیاوان و دەوڵمەندەکان لێیان دەخوێند نووسەر لەم ناوەندە دوارۆژی خۆی لەخوێندن تەواو کرد ، کاتێ لە ساڵی ١٦٤٠ لەم کۆلێژە دەرچوو (مۆلێر زانیارییەکی تەواوی لەسەر نووسەرە لاتیینییەکان ھەبوو بەتایبەت ( بولگ و تیرانس) ئەو دوو نووسەری ھەرگیز لە بیر نەکردوە چەندین بیرۆکەی و کەسایەتی لێ وەرگرتوون.
خوێندن لە فەلسەفە و یاسا
مۆلێر لەم سەردەمەدا فەلسفەی لەبیرنەکردوە ھەموو کاتێ لەگەڵ ھاورێکانی بیروڕای جیاوازی ھەبووە لەسەر فەیلەسوفەکان ، بەتایبەت لەسەر قوتابخانەی “جاسند”ی خاوەنی فەیلەسوفی بەناوبانگ “دیکارت” ،کە خاوەنی تیۆری گومان بوو،چەندین مانگ لەگەڵ ئەو کێشەیە ژیاوە،ھەروەھا زۆر کاریگەری شاعیری لاتینی” لۆکریس ” لەسەر بووە تا ئەورادەیەی ھەموو شیعرەکانی وەرگێردرایە سەر زمانی فەرەنسی ھەر ئەو کاریگەریەش بووە ھۆی ئەوەی یەکێک لە شیعرەکانی لە دیمەنی چوارەم لە وەرزی دووەم لە شانۆگەری “دوژمنی گەل” دابنێت ، مۆلێر پەیوەندی لەگەڵ قوتابیەکانی جاسندی بەھێز و بەردەوام بوو بەتایبەت لەگەڵ ستابل و برنییە و سیراتر.. بێگومان ھەموو کارەکانی
٢٢
مۆلێر کاریگەریەگی قووڵی لە لێکۆڵنیەوەی فەلسەفی بەدیار دەکەوێ ، باشترین بەڵگەش کە زۆر بەزەقی دیارە لە شانۆگەری ( خانمە خۆ بەزل زانەکان) دەبینرێت .
مۆلێر پاش ئەوەی خوێندنی مرۆڤایەتی و فەلسەفی لە کۆلێژ تەواو دەکات بۆ ئەوەی بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بێنێت، باوکی ھەوڵیدا لە ئۆرلیان خوێندنی یاسا بخوێنێت توانی ئەو قۆناغەش بەسەر کەوتووی تەوا بکات بڕوانامەی لیسناس بەدەست بھێنێت ،بەم شێوەیەش جان باتس بۆکلان (مۆلێر) ناوی چووە ریز پارێزەران، بەڵام تەنیا بۆ جارێکیش ئەم پیشەی نەکرد ، چونکە خودی خۆی لەم کارە نەدەبینیەوە ئەم پیشەی لەلای ئەو بریتی بوو لە (راستی و دادەوری).
باوکی مۆلێر زۆر شانازی بە کوڕەکەی دەکرد، کەوا کوڕەکەی گەیشتۆتە ئەوئاستە، بەڵی مۆلێر گەیشتە ئەو رادەیەی کەوا لەگەڵ (لویسی سێیەم) لەساڵ ١٦٤٢ گەشتێک بۆ (ناربۆن) بکات کە لە گەشتە دا چەندین کێشەو گرفت روویدا، بەڵام مۆلێر حەزی دەکرد دووربێت لەو کێشە سیاسیانە، ئەو زیاتر لایەنی شانۆگەرییەکانی بەلاوە گرنگ بوو ، ھەر بۆیە ھەوڵی دەدا کە سەردانی شانۆگەرییەکان بکات تا ئەو رادەی بەرامبەر باوکی وەستاوە وتی” من حەزم لە شانۆگەرییە دەمەوێ ببم بەئەکتەر ” ئەم جاردانەی وای کرد واز لە پیشەی خۆی لە کۆشک و پارێزەی بێنێت بەکردەوە لەگەڵ ھاورێکانی (نیکۆلا بوننفانت ) و (جیرمان کلیران ) لەگەڵ چوار براکەی تر کە بریتی بوون لە( جوزین ولویس و مادلین و جنییف بیجا) بەیەکەوە رێک کەوتن کە ئارەزووەکانیان لە نواندنی شانۆ جێبەجێ بکەن ، بۆیە لە ٣٠ ی یۆنیۆو لەگەڵ کۆمپانیایەکی شانۆیی چەندین گرێبەست مۆربکەن کۆمپانیایەکە بەناوی (ئەفراولەی نواندن) بوو ھەر لەرێگەی ئەم کۆپانیایە جان باتست بۆکلان بە ناوی مۆلێر ناسرا کەماوەیەکی زێرین بوو بەم شێوە لە یەنایری ساڵی ١٦٤٤ یەکەم تیپی شانۆیی بەناوی (شانۆی نەمر) بۆخۆی دامەزراند ، ئیتر لێرەوە ململانێی مۆلێر لەگەڵ جەماوە و لەگەڵ مێژوو دەستی پێکرد.. بەڵی مۆلێر روبەرووی زەحمەتی زۆر بووەوە ململانێی لەگەڵ جەماوەر و کەسانی دەوربەری لەگەڵ کەنیسە و جیھان دەستیپێکرد ھەر بۆیە باوکیشی بێ ھیوا بوو وازی لە کوڕەکەی ھێنا ،تائەو رادەیەی حاشای لە
کوڕەکەی کرد دوای ئەوەی مۆلێر لەسەر ھەڵوێستەکانی خۆی بەردەوام بوو تائەو کاتەی مۆلێر بوو بە نووسەرێکی مەزن
ناوی لە ھەموو جیھان بڵاوکرایەوە بەجۆرێک ناوەکەی بە شەو رۆژ لەسەر زاری خەڵکی بوو بەتایبەتی لەکاتی نووسینی دوو شانۆگەری بەناوەکانی (سەرەڕۆ- الگائش) و (فیڵی دوو زیندان – کید المحبسین) مۆلێر بەھەوڵ و کۆششی خۆی گەیشتە ئەو ئاستە ناوبانگی لە ھەموو جیھان دەنگی دایەوە ھەر ئەو ناوبانگەش وای کرد ئەو کوڕە باوکە ئاشت
٢٣
ببنەوە سەرەتا جەماوەریش گاڵتەیان بە کارکتەرەکانیان دەکرد ھەر لەبەر ئەوەش لویسی یانزەھەم لە ١٦ی ئەربریلیری ١٦٤١ بڕیارێکی دەرکرد کەلەبەرژەوەندی مۆلێر و ئەکتەران بوو ، بریاڕەکە بریتی بوو لەوەی ئەکتەری پیشەیەکی پیرۆزە دەبێ رێزی لێبگیریت لەلایەکی تر کەنیسە بریاریدا کە ھەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوکەسانە ببڕێت کە ھاوکاری مۆلێر دەکەن ھەرچەندە پاشاو خەڵکێکی زۆر ھاوکاری مۆلێریان دەکرد بۆیە کەنیسە زۆر دژایەتی مۆلێری دەکرد ھەرچەندە زۆر ھەوڵی دا لەسەر پیشەکەی قەناعەت بە کەنیسە بکات بەڵام نەیتوانی بەجۆرێک تا ئەو کاتەی مۆلێر کۆچی دوای کرد کەنیسە ھەردژایەتی دەکرد.
مۆلێر ھەر لەسەرەتاوە دەیزانی تووشی نەھامەتی و زەحمەتی و مەرگەساتی زۆر دەبێتەوە وکۆسپ و تەگەرەی زۆری دێتە پێش ، بەڵام ئەو کۆڵی نەداخۆی بە بیرمەند دادەنا دەشیزانی لە کۆتاییدا ھەر سەردەکەوێت بۆیە بە بڕوا بوون بە تواناکانی خۆی سەرکەوت .
سەرەتای ژیانی شانۆی مۆلێر بە شانۆیی (نەمر) دەستی پێکرد ،کە سەرەتاییەکی ناخۆش بوو چونکە ئەکتەرەکانی نەیان دەتوانی بەرامبەر ئەکتەرەکانی تیپی ( ئوتیل دی بورجوانی) بووەستنەوە ئەم تیپە رکابەرێکی بەھێزی تیپەکەی بوون بەھەمان شێوەش لەگەڵ تیپی شانۆی (مادییە) چونکە ئەو تیپانە خاوەن جەماوەرێکی زۆر بوون جێگای سەرنجی بینەران بوون ، ئەو کات زەمەن لەگەڵ مۆلێر نەبوو، بۆیە دوای یەک ساڵ بارەگای تیپی شانۆی (نەمر) کرا بە زاناکۆ و کۆلێژی (مازاران) دەستی بەسەر شوێنی تیپەکەی داگرت ،مۆلێر ناچار بوو بەدوای شوێنکی تردا بگەرێت تا بەناچاری بارەگای تیپەکەی گواستەوە دەروازەی شاری (سانت پول) لەوێ لە شانۆی (خاچی رەش) بارەگای تیپیان کردوە بەڵام باردۆخەکە لەبەرژەوەنی مۆلێر و تیپەکەی نەبوو بەتایبەتی لە ساڵی ١٦٤٠ کاتی مۆلێر قەرزاری کۆمەڵ کەس بوو پاریەکی زۆری وەرگرتبوو ھەر لەبەر ئەو ھۆیەوە ماوەیەک کەوتە بەندیخانە پاشان بەھۆی یەکێک لە پیاوانی کۆشک کەناوی ( لیونار ئویردی) بوو ئازادکرا..پاش ئەم ھەموو ناسۆرییە ئەکتەرەکان بڕیاریان دا بەختی خۆیان لە لادێییەکان تاقی بکەنەوە تیپێکی نواندنی گەرۆکیان بەناوی (ستاول دی فرن) دروست کرد کەلەلایەن (روتی دبرنون) حاکمی ھەرێمی (جوبیک) بەرێوە دەچووە ھەر لەبەر ئەوە لەسەر مۆلێر پێویست بوو ماوەی ١٢ ساڵ ژیان لەلادێ بەسەر
ببات ، ئینجا دووبارە بگەڕێتەوە پاریس و لەوێ جێگیر بێت.
٢٤
گەیشتنی مۆلێر بۆ لادێیەکان
بەتەواوەتی نازانرێ بۆ ئەو ماوەی کە مۆلێر خۆی و تیپەیکەی لە چۆنییەتی ژیانی خۆی بەسەربردوە ، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن سەرتاپای گوندە کانی فەرەنسا و چواردەوی ئەو وڵاتەگەڕاوە ، لەم گەڕانەی دا شارەزاییەکی زۆرو باشی لەسەر داب و نەریت و کەسایەتییەکان پەیداکردوە ، بەجۆرێک لە شانۆگەرییە جۆراجۆرەکانی رەنگی داوەتەوە ، ھەروەھا زانراوە چەند نواندنێکی کردووە ھەر لەم گوندانەدا شانۆگەر ( دی رییە) و تریستان) لەگەڵ دوو لە شانۆگەرییەکانی گۆرنی لەرێگەی تیپەکەی پێشکەش کردووە سەرچاوەکان دووپاتی دەکەنەوە کە مۆلێر خۆی و تیپەکەی لە ساڵ ١٦٤٧ سەردانی ھەریەک لە ( تۆلزو ئەلبی و تارسکوت) کردووە لەساڵی ١٦٤٥ لەشاری نانن بەدەرکەوتووە ، پاشان لە ساڵ ١٦٤٩ لەشارەکانی تۆلوزو نارگوت جێگیر بووە ، ھەروەھا لە ساڵی ١٦٥٠ سەردانی شاری ئەجانی کردوە سەرچاوەکان دەڵێن لە کاتی بەستنی کۆنگرەی ھەرێمەکانی (لانجدۆک) لە شاری (بینرینیا) چەند نواندێکی خۆی پێشکەش کردووە ، ھەر ئەو سەرچاوانە دەڵێن مۆلێر لەسەرەتای ساڵی ١٦٥١ تاوەکو کۆتایی ساڵی ١٦٥٧ بۆتە بەرێوەبەری تیپەکەی ھەر لەبەر ئەو ھۆیەشەوە ، شاری لیۆنی کردووە بە بنکەی سەرەکی بۆ ئەوەی بە ئاسانی گەشتە ھونەرەکانی بۆ ھەموو ھەرێمەکانی فەرەنسا ئەنجام بدات ، مۆلێر توانی چەند نواندنێکی خۆی لە چەند شوێنێک نمایش بکات ، وەکو لە بەرلین لە ساڵی ١٦٥٣ لە منینوی لە ساڵی ١٦٥٥ وەلەساڵی ١٥٥٦ لە ناربۆن و بیزییە و چەند شوێنێک تر نمایشەکانی پێشکەش کردوە پاشان گەڕاوەتەوە بیزیتیا ئینجا بۆ دواجار لە ساڵی ١٦٥٨ گەیشتە شاری (روان) بەم شێوەیەش گەیشتە قۆناغی درێژە چیرۆکی (پێکەنین) ی کۆمیدی کە (ساکارون) نووسیویەتی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە بریتییە لە گێرانەوەی ھەڵس وکەوتی ھەموو ئەکتەرەکان لەم گەشتە ھونەرییەدا ئەم چیرۆکە یارمەتیمان دەدات لەسەر چۆنیەتی گەشتەکەی مۆلێر لەگەڵ تیپەکەی بۆ گوندەکانی فەرەنسا ئەم چیرۆکە کۆمیدییە باس لەجوڵانەوەی گەنجێک دەکات کە تووشی چەندین خۆشی و ناخۆشیو بووە لەگەڵ تیپەکەی لەم گەشتەدا ژیانی تیپی گەرۆک ژیانێک قورس و گرانە ئەم تیپە کاریگەری ھەبوو لەسەر دەروونی گوندنیشینەکان ، لەگەڵ ئەوەی ئەم تیپە لەم گەشتەدا سەربەخۆ نەبوون لە کاتی نمایشەکان دەرماڵیەکی کەمیان دەست دەکەوت ، ھەروەھا نەیان دەتوانی لە ھەموورۆژێک نمایش بکەن وەکو رۆژەکانی بە رۆژی بوون و رۆژی (کاریم) کە ٤٠ رۆژ بوو یان رۆژی جەژنی لەدایک بوون لەگەڵ چەندین ھۆکاری تر..وەکو نەخۆش بوونی حاکمی ھەرێمەکە، یان کەمی گەنمی ئەم ھۆکارە ناماقوڵانە و چەندین ھۆکاری تر دەبوونە رێگر لەبەردەم کارەکانیان ، چونکە بەرێوەبەری شارەوانی دەرفەتی نەدەدا یاخود داوای دوا
خستنی نمایشەکانی دەکرد بێگومان کێشەو گرفتی ئەم تیپەزۆر بوون ھەر لەشوێن و گرفتەکانی ھاتووچۆ سەلامەتی
٢٥
رێگا …ناکرێت لێرەدا باس لە ھەموو گرفتەکان بکەین ، بەڵام ئەگەر چیرۆکی (پێکەنین) بخوێنیتەوە کەلەلایەن (سکارون) نووسراوە لە ماوەیەدا کە ١٢ ساڵی خایاند دەزانی مۆلێر و تیپەکەی تووشی چەندین گرفت و کێشەو مەترسیدار بوونەتەوە، بەڵام مۆلێر ھەرگیز کۆڵی نەدا لە ھەوڵ و کۆشش بەردەوام بوو سوودی لە ھەموو نەھامەتییەکان وەرگرت سوودی لە کەسایەتییەکان و لە داب و نەریتەکان وەردەگرت بەشێوەی شانۆگەری پێشکەشی دەکرد مۆلێر گەشتەکەی بۆ گوندەکان تەواو کرد کە ھەموو مێشک و گیانی خۆی پڕکردبوو لە بیرۆکەو وێنە لەگەڵ ھەموو ناسۆرییەکانی ژیانی .
گەرانەوەی بۆ پاریس
لەوانەیە یەکێک بپرسێ مۆلێر لەو گەشتە درێژەیدا ھیچ کارێکی ھونەری نەکردووە تەنیا تۆمارکردنی چەند تێبینیەک نەبێ لەسەر ژیانی خەڵک؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێن مۆلێر لە ساڵ ١٦٤٨ گەڕایەوە بۆ پاریس تەمەنی سی وشەش ساڵ بوو، جگە لەو شانۆگەرەیانەی لەگەڵ تیپەکەی پێشکەشی کردووە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیکرد چەندین شانۆگەریشی پێشکەش کردووە ،کە لە نووسینی خۆیەتی بەڵام زانیاریەکەمان لەسەر نییە تەنیا ناوی شانۆگەرییەکان نەبێت وەک ( دکتۆری عاشق) ((الاگباء الپلاپە المتشافون) (گبیب المتنی) و( جرجیوس فی الحقیە) لە گەڵ چوار شانۆگەری تر کەبریتی بوون لە ( غیرە العیر و الگبیب الگائر ، الگائش ، کید المعبین) ئەم دوو شانۆگەرییەی بە شێوەی شیعر نووسیبوو سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا بەتایبەتی لە ھەردوو شاری لیمون و بیزییە بەڵام ئایا مۆلێر بەم شێوەیە چووە پاریس بۆئەوەی بەختی خۆی تاقی بکاتەوە؟ یان گەیشتە ئەوەی کە ئیتر تەواو رێگای بۆ پایتەختی فەرەنسا مەیسەر بووە؟!
راستییەکەی ئەوەیە کەمۆلێر زۆر بە قاناعەتەوەبریاریدا بگەرێتەوە پاریس دوای ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی ھێنا لە گوندەکان دەیەوێت لەپاریسیش بەھەمان شێوە سەرکەوتن بەدەست بھێنێت ھەروەھا سەرچاوەکان دەڵێن ئەو ھاوڕێیەی کەلەگەڵ مۆلێر دەیخوێند ناوی(ئبرنس دی کۆنتی) بوو، یەکێک بوو لەوانەی کە زۆر سەرسام بوو بە مۆلێر بۆیە دەیباتە لای (ئەمیر کۆندە) ئەویش بە کارەکانی سەرسام دەبێت ھەموو شتێکی بۆ دابین دەکات ، ھەر بۆیە لە ٢٤ ی ئۆکتۆبەری ساڵ ١٦٥٨ بەدوای مۆلێر دەنێریت بۆ ئەوەی لە کۆشکی مەلیک نمایشەکان پێشکەش بکات،لەو کاتەدا
٢٦
تیپەکەی شانۆگەری ( سنیکۆمید) لە نووسین گۆرنی لە کۆشک نمایشیان کرد، بەڵام ئەوەی جێگەی داخ بوو ئەو شانۆگەرییە وەک پێویست سەرکەوتنی بە دەست نەھێنا بۆیە لە دوای نمایش مۆلێرچووەسەر تەختەی شانۆ وتی داوای لێبووردن لە مەلیک دەکەم کەشانۆگەرییەکە وەک پێویست سەرکەوتوو نەبوو ، زۆر سوپاسی مەلیک دەکەم کە لە شانۆگەرییەکە ئامادەبوو ، پاشان داوای کرد رێی پێ بدان شانۆگەرییەکی تر پێشکەش بکەن کەلە ھیچ شێونێک نمایش نەکراوە ، شانۆگەری (دکتۆری عاشق)ی نمایش کرد بەئامادەبوونی مەلیک و جەماوەرێکی زۆر پاش ئەو سەرکەوتنەی بەدەستی ھێنا بڕیاردا ناوی تیپەکەی بگۆرێت بکاتە(تیپی سید) واتە تیپی ئەمیری کۆندەی گەورە ھەر لەم ساتەوە مەلیک لویسی مەزن بڕیاریدا کەوا ھۆلێکی شانۆیی تایبەت بە تیپی شانۆیی مۆلێر دابین بکرێت ،ھەرچەندە جەماوەر زۆر بە لاوازی لەتیپی شانۆیی مۆلێریان دەروانی دەیانگووت بەرامبەر تیپە شانۆیەکانی ھەریەک لە ( ئوتیل دی بورجونی و تیپی شانۆیی مادیە) زۆر لاوەزە بە تایەبەتی لە نواندنی مەرگەساتە گەورەکان ، بەڵام ھەر جەماوەریش بوو وتیان باشترین تیپی شانۆی کۆمیدی تیپی مۆلێرە بە تایبەت کاتێ ھەردوو شانۆگەری ( الگائش وەکید المعین) یان نمایش کرد توانیان سەرنجی بینەرێکی زۆر بۆلای خۆیان رابکێشن ئەو دوو شانۆگەرییەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا زۆر نزیکبوو لە شێوازی نووسینەکانی نووسەر سکارون ، لە ھەمان کاتدا ھۆی سەرکەوتنی نمایشەکان دەگەرێتەوە بۆ چەمکی شانۆگەرییەکان ..
مۆلێر تەمەنی گەیشتە ٣٥ ساڵ ھیچ ھێشتا ھیچ کاریگەری نووسەرێکی لەسەر نەبوو بۆئەوەی شیعرێک ، گۆرانییەک ،شانۆگەرییەک بنوسێ مۆلێر ھەموو شانۆگەرییەکانی (سکارون ، برادبیر) بە ھەموو ماناکانی بەچاکی ئەزبەر کردبوو بۆیە کەوتە ژێرکاریگەری ئەو دوو نووسەر ئەمەش کارێکی زەحمەت بوو بۆ مۆلێر تا لەژێر کاریگەری ئەو دوو نووسەر دەرباز بێت و شێوازێکی تایبەت بەخۆی ھەبێت لێرەدا ئاماژە بە شانۆگەرییەکانیان دەکەین:
١-المتمژلقان ١٦٥٩
٢- سجا ناریل ١٦٦٠
٣- مدرسە الازواج ١٦٦٢
٤- الشقلا ١٦٦١
٢٧
٥- مدرسە الزوجات ئەم شانۆگەرییە تەواوکەری (مدرسە الازواج)
٦ – الزواج القسری ١٦٦٤
٧- ترتوف ١٦٦٤
٨- دون جوان
٩-کدو المجتمع ١٦٦٦
١٠- البنمید ١٦٦٩
١١- محدپ الندمە ١٦٧٠
١٢- مقالب سکابات ١٦٧١
١٣- الکوتنینە دسکاد بایناس ١٦٧١
١٤- النسا العالمان ١٦٧١
١٥-مریچ الوھم ١٦٧٣
ئاھەنگێکی خەمبار
مۆلێر بۆ جاری چوارەم لە شانۆگەری ( مریچ بلوھم بەخیاڵی بیمار) رۆڵی بینی ھەرچەندە تووشی نەخۆشی سینگ ببوو ، چونکە زۆر لەوانەی دژی بوون ھەموو کاتێ رەخنەو گلەیی و کاری خەراپیان بەرامبەر دەکرد ،ھەرچەندە زۆر لە دۆست و خۆشەویستەکانی ئامۆژگاری ئەوەیان دەکرد ، کەوا تەندروستی باش نییە پێویست بە پشوو ھەیە، بەڵام مۆلێر ھەر بەقسەی خۆی دەکرد بۆیە بۆ جاری چوارەم لە ئێوارەی ١٧ی فبریاری ساڵی ١٦٧٣ لە کاتی تەواو بوونی نمایشەکەدا تا دەھات نەخۆشییەکەی مۆلێر بەھێزتر دەبوو لەو کاتەی دیالۆگی شانۆگەرییەکەی لەسەرتەختەی شانۆ بەرامبەر بەبینەران دەوت باری تەندروستی بەرەو خراپی دەرۆیشت بەڵام توانی بۆ دوا سات زردەخەنە بخاتەسەر لێوێ خۆشەویستانی ..بەم شێوە لە ژێر چاودێری دانرا لەلایەن ھاورێکانی پەردەی شانۆ دابەزی مۆلێر ھەستی کرد مردن لێی نزیک بۆتەوەو ھێرشی بۆسەردڵەکەی ھێناوە .. بۆیە ھاورێکانی ھەڵیدەگرن دەیبنەنەوە ماڵەکەی لە شەقامی (ریشیلیۆ)
٢٨
(دیماریە) کە نووسەرێکەو سەربردەی ژیانی مۆلێری نووسسیوە دەڵێت: کاتێ مۆلێر گەیشتەوە ماڵەوە ھاورێیەکی کە
ناوی (باروت) بوو ھەندێ لەو شەرابەی بۆھێنا کەخێزانەکەی (ئارمەند) بۆی ھەڵگرتبوو زۆر تایبەت بوو مۆلێرزۆر حەزی لێی بوو دەبێ ئەوەش بڵێین مۆلێر و خێزانەکەی چەند مانگێک بوو ئاشت ببوونەوە بۆیە خێزانەکەی زۆر گرنگی پێ دەدات پاشان خێزانەکەی چەند دەرمانی لەگەڵ چەند مادەیەکی بێ ھۆشکەری تێکەڵ یەکتری کرد بۆ ئەوەی تۆزێک بحەسێتەوە و پشوو بدات.. ھەر لەم کاتەدا مۆلێر تووشی کۆکەیەکی بەھێز بوو،کە لەدواییدا لەگەڵ کۆکەکەخوێنی لەگەڵ بوو کاتێ خێزانەکەی و ھاورێکانی ھەستیان کرد کە بارودۆخی مۆلێر بەرەو خەراپی دەچێت لەم کاتەدا دوو(راھیبە )لەلای مۆلێر بوون یارمەتی گیانی زۆر یان دا ھەموو سۆزو خۆشەویستی مەسیحییان پێ بەخشی ..لەم کاتەدا مۆلێر لەباوەشی یەکێک لە راھیبەکان خوێن لە لووتی دەھات ، بەڵێ ئەشکنجەی روحی ھەر بەردەوام بوو لەو کاتەی کەنیسە بڕیاری دابوو دوای مردنیشی ھێرش لەسەری ھەر بەردەوام بێت بەرادەیەک سەرۆکی قشەکان رەتی کردوە کەوا نوێژی مردوو لەسەر مۆلێر بکرێت بۆیە ئارمەندی خێزانی چووە لای مەلیک ئەویش پاش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی قشەکان بڕیاریدا کەوا لە خاکی پیرۆزدا بنێژرێت بەمەرجێ ئاھەنگی گەورەی بۆ ساز نەکرێت تەنیا دووقەشە سەرپەرشتیاری ناشتنی بکەن بەرۆژ و بەئاشکرا نوێژی لەسەر بکرێت ..لە یادگارییەکانی یەکێک لە قەشەکانی کەنیسەی (سانت ئوستاش) لەسەر ناشتنی مۆلێردا ھاتووە: لەرۆژی سێ شەممەی ٢١ی فێبرای ساڵی ١٦٧٣ کاتژمێر ٩ی ئێوارە تەرمی جان بتست بۆکلان (مۆلێر) لەگەڵ چەند پیاوێکی مەلیک و سێ لە پیاوانی ئایینی کە چوار لە قشەکانی تەرمەکەیان ھەڵگرتبوو کەلە ناوسندوقێکی دار دانرابوو لەگەڵ شەش منداڵ کە شەش مۆمیان ھەڵگرتبوو تەرمەکەیان لەشەقامی (ریشیلد بۆرجبان سان جۆزین) بەرێکرد لەوێ جەماوەرێکی زۆر ئامادەبوو زیاتر لە ھەزار و دووسەد (جنوھی) بەسەر ھەژارەکان دابەش کرا کە لەدەوری گۆرەکەی کۆبوونەوە ، بەڵی مۆلێر لە ئێوارەی ١٧یی فبرایەری ساڵی ١٦٧٣ کۆچی دوایی کرد لەسەر گۆرەکەی (لاڤۆنتین) ئەم دێرە شیعرەی نووسیووە:
لە ژێر ئەم گۆڕە بولوتو تیرانس خەوتوون
لەگەڵ ئەمەشدا مۆلێر بەتەنیا خەوتووە
بەڵێ دوای ئەوەی مۆلێر شانۆگەری (بەخەیاڵ بیمار)ی پێشکەش کرد تووشی نەخۆشی دڵ بوو دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لە دەست دا بەم شێوەیە کۆمیدیایەکانی جێھێشت بەڵام لە دواساتەکانی ئەم پەندەی دەگووتەوە( ئەی ئەوانەی پێدەکەنن نەھامەتی و ھەژاری بۆ ئێوەیە چونکە لە راستیدا دەگریێن).
٢٩
دامەزراندنی کۆمیدیای فرانسیز
لە دوای مردنی مۆلێر تیپەکەی بەبێ بەرێوەبەر مایەوە ئەندامەکانیشیان پەرت و بڵاوبوونەوە ھەرەیەکەو بۆلایەک رۆیشتن ، شانۆکەشی بەبڕیاری مەلیک پێشکەش بە مۆسیقاژەن (لوللی) کرا.
ئەکتەرەکان لە٩ی یۆلیۆی ساڵی ١٩٧٣ لەژێر ناوی (تیپی مەلیک) دەستیان بەنمایشکردن کردەوە لەو کاتەدا تەنیا تیپی ئوتیددی بورجونی ھەبوو کەنمایشەکانیان پێشکەش دەکرد ، بۆیە بەبریاری مەلیک ھەردوو تیپەکە یەکیان گرت تیپێکی شانۆیی نوێ بەناوی (تیپی کۆمیدیای فرانسیز دامەزرا). مۆلێر بەم ھەموو نەھامەتییەو دژیەتی کردنە لەھەموو لایەکەوە ، بەڵام ئەو ھەر کۆڵی نەدا بۆیە چەندین دەقی کۆمێدی نووسیوە ، کەتائێستا ھیچ نووسەرێک نەیتوانیوە دەقێک لە ئاستی ئەو دەقانە بنووسێت ھەرچەندە چەندین دەق و دەست نووسی تری ھەبوو ، کە بەداخەوە زۆربەیان ونبوون بێ ئەوەی چاپ بکرێن.
لە کۆتاییدا ھەزران سڵاو لە گیانی بلیمەت و نووسەرو شاعیر و ئەکتەر مۆلێر بێت .
ژێدەر- احسن اعلام المسرح العالمی
زمانی ئاماژە و جەستە لە نمایشی (دیمەنێکی خامۆش) دا
شانۆگەری (دیمەنێکی خامۆش) لە نووسینی نوسەری گەورەی فەرنسی (سامۆئیل بیکیت) وەرگێرانی (مەحمود زامدار) دەرھێنانی شانۆکار (یوسف عبدالرحمان) چیرۆکی ئەم شانۆگەرییە باس لە جنجاڵیەکانی ژیان وحەزو ئارەزوەکانی مرۆڤ دەکات ھەرلەسەرەتای لەدایک بوونی تا ئەو کاتەی دەمرێت… بێگومان لە ژیان ھەمووشتێک رەھا نیە ھەندێک لە پیرۆزییەکانی ژیان بڤەن بەوەی ھەموو شتیک سنووری خۆی ھەیە لەھەمان کتیشدا لە شانۆگەرییەکەدا باس لە کۆنترۆڵ کردنی ژیان لەلایەن ھەندێک کەس دەکات کە بەئارەزووی خۆیان چۆنیان مەبەست بێت ئەوا مەیەیسەری دەکەن… بەڵام لەگەڵ ئەو ھەموو کێشەمەکێشەی ژیان نابێ مرۆڤ بێ ھیوا بێت دەبێت لەھەوڵ و کۆشش بەردەوام بێت، بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسا ودەستوری ژیان ، ئەگەر رێگرولەمپەریش ھەبێت،دەبێ لەو ململانێیە لەگەڵ دەوروبەر بکەیت تائەو کاتەی دادوەری یەکسانی دێتە کاییەوە.
٣٠
ئەمە زۆر بەکورتی چەمکی ناوەرۆکی ئەم شانۆگەریەکەیە کەدەرھێنەر لە بری زمانی دیالۆژ لەرێگەی زمانی جستەو ئاماژە پێشکەش بە بینەرانی کرد.
شانۆ ھەرھەمووی تاریکە لەگەڵ موزیک کەسێک لە ناوەراستی شانۆ لە ناو تاپوتێک بەشێوەیەکی ناسروشتی دێتە دەروەرە وەکو ھێمایەک بۆ لەدایک بوونی منداڵ ، ھەرلەو کاتەدا کەسێک لەلای چەپ شانۆی بەجلی رەش وە کەسێکی تر لەلای راستی شانۆ بەجلی سپی چاوەرێی دەکەن بۆ ئەوەی ھەریکەو بۆلای خۆیان رابکێشێت بەڵام ھیچ کامیان سەرکەتوو نابن ئەمەش گوزراشتە کە مرۆڤ ویست و مەرەمەکانی لەدەست خۆیدایە.
دوایی کەسەکە لەرێگەی دەست و پەنجەکانی چەند جوڵەو ئاماژەیەک دەکات ئینجا دەمامکی سەردەموو چاوی فرێدەدات وەکو ھێمایە بۆ تێکڵ بوونی ئەو مرۆڤە بە نێو کۆمەڵگاو کەسانی دەوروپشتی گاگۆلەکە کردنیشی گوزارشتە کە بۆ یەکەم جار پێدەنێتە سەر زەوی و تێکەڵ بەخیانەت و شەڕ دەبێت.. لەگەڵ دەرکەوتی چەند پەرە کاغەزێک لەلای رست و چەپی شانۆ ئەم کەسە ھەوڵ دەدات بڕوات بۆلایان کاغەزەکان بگرێت وەکو ئاماژەیەک بۆ فێربوون و راھاتن لە سەر رۆیشتن بەڵام بێسوودە ھیچکامیان لە کاغەزە پەڕەکانی بۆ ناگیرێت ھەر ھەموو پەڕکان دەچنەوە سەرەوی ئاسمان ئەویش بێ ھیوا دەبێت دەکەوێتە سەرزەوی.
ئەنجا چەند دەنگێک لەھەردوولای راست و چەپی شانۆ دەبیسێت ھەوڵ دەدات لەم دەنگانە نزیک بێت بەڵام لە وێش رەت دەکرێتەوە دوای دەچێتە ژێر ئەو دارەی کە لەلای راستی شانۆیەکەدایە بۆ ئەوەی پشووێک بدات، لەو کاتەدا لەھەر سێ لای دیواری شانۆییەکە لە رێگەی چەند دەستێکەوە دەنگی چەند مقستێک دێت کە گوزارشتە بۆ ئەوەی ئەگەر زوو لەھەوڵ کۆشش بەردەوام نەبێت ئەوا زەمەن لە کاتی ئەو دەروات بۆیە ناچاردەبێت کە تەنھا یەک مەقست وەربگرێت ھەندێ جوڵەی پێدەکات کەچی نازانێت چۆن بەکاری بھێنێت… لەناکاو مقستەکەی لەدەست دەروات ھەرچەندە بەدوای دەکەوێت بەڵام مقستەکە زوو ون دەبێت.. لەو کاتە دەگرێتەوە ناوەراستی شانۆییەکە ھەوڵ دەدات دەستی بگاتە ئەو گۆزە ئاوە کە لەناوەرستی شانۆیەکە ھەڵواسراوە بەڵام نایگاتێ دوای کەسێک لەلای راستی شانۆییەکە دێت کە سەرتاپای جلی رەشە ئەمەش گوزرشتە لەلایەن شەر ھەوڵی ئەوەدەدات کە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بگاتە گۆزەکە بەڵام مەبەستی خەراپە کەچی یارمەتیدانیەکەی بێسودە..ئەنجا کەسێکی تر دێت کەھەموو جلوبەرگی سپییە ئەوەش گوزرشتە بۆلایانی خێر ئەمیش بەمەبەستی یارمەتیدانە کە چی دەبێتە رێگر بۆ ئەوەی بگاتە گۆزەکە چونکە ھەندێک شت ھەیە لەپیرۆزییەکانی مرۆڤە نابێت بەھیچ شێوەیەک دەستکاری بکرێت.
٣١
ئەنجا تۆپێک دەکەوێتە لای راستی شانۆ دەکەوێتە سەرشانۆ تۆپ بەمانافراوانەکەی واتا یاری دێت بەڵام دەرھێەر زۆر بەجوانی بەکاری ھێنابوو ئەم زۆر بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکە کرد بەتایبەتی شێوازە سلۆیەکەی (slow) بەجۆرێک بینەرانی تووشی سەرسوڕمان کرد.
دوای ھەست بەئازارێکی زۆر دەکات بەتایبەتی لەو کاتەی تیشکی خۆری بەردەکەوێت..لەلای چەپی شانۆ پارچە قوماشیک دەکەوێتە سەر شانۆ ھەوڵ دەدات ھەڵیبگرێت زۆر دەڵخۆش دەبێت قوماشەکە بەسەر جەستەی خۆی دادەدا .. بەڵام لەناکاو بەشێکی جەستەی لەکار دەوستێت دوای ئەوەی قوماشەکە فرێ دەدات جەستەکەی دەگەرێتەوە دۆخی جاران دووبارە جارێکی تر ھەمان کار دووبارە دەکاتەوە بۆ دەردەکەوێت کە قوماشەکە ھی خۆی نیە بۆ ئەو نابێت بۆیە ناچار دەبێت فرێی بدات لە کۆتایدا دەگەرێتەوە لای گۆزەکە ھەوڵ دەدات بیگرێت لەکاتی دەست لێدانی گۆزەکە وەکو ئاگر دەیسوتێنێت چونکە ھەروەکو لەسەرەتا ئاماژەمان پێدات ھەندێک شت ھەن زۆر پیرۆزن نابێ بەھیچ شێوەیەک دەستیان لێبدەین.. سەرئەنجام بریاردەدات ئەم جیھانە نالەبەرە بەجێ بھێڵێت بگەرێتەوە ئەو شوێنەی کە لێوەی ھاتووە واتە بگرێتەوە ناو رحمی دایکی بێگومان ئەویش وەری ناگرێتەوەو رەتی دەکاتەوە بۆیە بەناچاری لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایە دەژی کە ھەمووی درۆ و خیانەت و گەندەڵییە.
یەکێک لە سیفەتەکانی ئەم شانۆگەرییە ئەوە بوو کە لەجیاتی زمانی دیالۆژ زمانی نمایش بریتی بوو لە زمانی ئاماژەو ھێما واتە لەرێگەی گوزارشتی جەستەیی چەمکە شانۆییەکە پێشکەش بە بینەران کرا خاڵیکی تر دەقەکە دەقێکی جیھانی بوو واتە زۆربەی شانۆکاران لەدەرەوەو ناوەی ھەرێم زانیاریەکی تەواویان لەسەر دەقەکە ھەیە چونکە وەرگێردراوە سەر چەندین زمان … بۆیە تارادەیەک چەمکی شانۆگەریەکە ئاسان بوو بۆ وەرگر.. راستە زۆربەی نواندنەکە یەک ئەکتەر تاوەکو سێ ئەکتەر لەبەر چاوی بینەر دەردەکەوتن بەڵام ستافێکی زۆر لە دواوەی شانۆ کاریان لەم نمایشە کردبوو .
نواندنەکە زۆر سەرکەتوو بەتایبەتی ئەکتەری سەرەکی (یوسف) زۆر گرنگی بە ھێماو ئاماژەو سەرجەم گوزرشتەکانی زۆر بە ووردی کاری لەگەڵ کردبوو ریتمی نواندنەکەو کەش وھەوای شانۆ گەرییەکە وای لە بینەر کردبوو کە ھۆڵەکە کشی ومات بێت بەجۆرێک زۆر ھەستیارانە چاوەرێ روداوەکانی شانۆگەرییەکەیان دەکرد … روناکی رۆڵێکی سەرەکی دەبینی بەتایبەتی لەکاتی بەکار ھێنانی تۆپەکە وەکو تەکنیک زۆر سەرکەوتووانە ئامانجی خۆی پێکا تائەو رادەیەی بینەر لە کار پێکردنی تۆپەکە بەتایبەتی لە جوڵاندی بەشێوەی سلۆ تووشی حەپەسان ببوون ئەمەش بۆ زیرەکی و
٣٢
خەیاڵی دەرھێنەر دەگەرێتەوە کە زۆر بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکە کردبوو ھەروەھا موزیک ریتمی سەرەکی شانۆگەریەکە بوو جگەی لەو بێدەنگیانەی کە دەرھێنەر زۆر جوان کاری بۆکردبوو ھەربێدەنگەیەک ماناو مغزای خۆی ھەبوو .
ئەوەی جێگای تێرامانە دەکرێت ئەم نمایشە لەفستیفاڵیکی جیھانی بەشدار بێت چونکە زۆربەی سیفەتەکانی جیھانی لە خۆی کردبوو ئەمە مانای ئەوانەیە کەئەم نمایشە لە ھەموو روێکەوە تەواو بوو ھیچ کەمووکوڕی نییە بەڵکو ھەندێ دیمەنی شانۆگەرییەکە پێویستی بەوە ھەبوو زیاتر کاری لەسەر بکرێت… لەکۆتایی ھیوای بەردەوامی بۆ ستاڤی ئەم شانۆگەرییە دەخوازم..
شانۆگەری(دیمنێکی خامۆش) بەرھەمی بەشی شانۆی کۆلیژی ھونەرەجوانەکانی ھەولێر.
نواندنی: یوسف، نەرمین، مستەفا،سۆران، ئاوارە،چنار،راز،فاتیمە،نارین،دانا، ھەوراز،دیلان،ئومێد،سەیوان، عەلی،ھیمداد،ئەحمەد.
رووناکی:ئەحمەدئەبوبکر،دیلان خەلیل،ئیبراھیم حوسێن، زاھیر برایم.
موزیک: ئاراز سیامەند ، بیار لویس
دیکۆر : سیوان محەمەد،ئەحمەدئەبوبکر،چیا بێستوان،کوردع ھادی،مەولان حمدەمین، دیلان خەلیل،ئارام ئەحمەد.
جلوبەرگ: محمەد تاھیر
لەسەر ھۆڵی بەشی شانۆی کۆلیژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر نمایش کرا.
ڤانیا لەنێوان چیخەف و کامەران ڕەئووف دا
یەکێک لەسیفەتەکانی دەقەکانی نووسەری گەورەی ئەنتۆن چیخەف ئەوەیە کە زۆربەی دەقەکانی گشتگیرن، واتە بۆ چین و توێژ، یان گەلەلێک و نەتەوەیەکی دیاریکراوی نەنووسیوە، بەڵکو گوزارشتە لە بەھا مرۆڤاتییەکان ، ھەربۆیە دەتوانرێت دەقەکانی لەسەر تەختەی زۆربەی شانۆییەکانی جیھان نمایش بکرێت.
نمایشی شانۆیی ڤانیا لە ھەردوو دەقی شانۆیی ئەنتۆن چیخەف (خاڵ ڤانیا و باخی گێلاس) لە ئامادەکردن و دەرھێنانی ھونەرمەند کامەران ڕەئووف بوو، ھەرچەندە تاڕادایەک ھەردوو چەمکی شانۆگەرییەکە لەیەک نزیکن،
٣٣
بۆنموونە لە ھەردوو دەقە شانۆییەکە بەشێوەیەک لە شێوەکان کێشەی فرۆشتنی باخ و زەوی ھەیە، ھەروەھا پەشیمانی و نائومێدی لە ھەردوو دەقەکەدا بوونیان ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاوێتەکردنی ئەو دوودەقە شانۆییە کارێکی قورسە ،تەنیا بۆ کەسێک ئاسان دەبێت کە مورید و ھۆگر و عەوداڵی سەرجەم بەرھەمەکان و ژیانی چیخەف بێت لە ھەموو روویەکەوە، بەجۆرێک زۆر بەووردی ئاگاداری ھەموولایەنەکانی چیخەف و ھەموو دەقە شانۆییەکان و چیرۆکەکانی چیخەف بێت، بەپێی ئەو زانیاراییانەی من ھەمە ھونەرمەند کامەران ڕەئووف یەکێکە لەوانەی شێتانە عاشقی چیخەف بووە ، بۆیە زۆر بوێرانە و زیرەکانە توانیویەتی کەسیایەتییەکان و رووداوەکان و ململانێکانی ھەردوو شانۆگەرییەکە بەشێوەیەک دابڕژێت کە بینەر ھەست ناکات شانۆگەری ڤانیا لە دوو دەقی شانۆییەوە ئامادەکراوە ، ھەرچەندە ئەگەر سەیری ھەندێک لە کەسایەتییەکانی ھەردوو شانۆگەرییەکە بکەین، دەبینین کامەران ڕەئووف گۆرنکاری تێدا کردووە، بۆنموونە کەسایەتی فیرس لە شانۆیی باخی گێلاس ژنە ، بەڵام لە دەقی شانۆیی ڤانیا بووەتەپیاو، لێرەدا دەرھێنەر زۆر زیرەکانە و زۆر بە وردی بنیادی درامی ھەرەمی بۆ کەسایەتییەکان و ململانێکان دروست کردوە، بە جۆرێک ئەگەر بینەر ھەردوو دەقە شانۆییەکەی نەخوێندبێتەوە درک بەوە ناکات ئەم نمایشە شانۆییە لەدوو دەقی شانۆیی وەرگیراوە،ھەرچەندە زۆربەی نووسەران ڕازی نین بەوەی چەند دەقێکی شانۆیی ، یاد دوو دەقی شانۆیی ئاوێتەی یەکتری بکرێن و دەقێکی شانۆیی نوێی لێ ئامادە بکرێت ، ئەوەش مافێکی سروشتی خۆیانە، چونکە جگە لە ماندوو بوون و شەونخوونییەکی زۆری نووسەر ھەر دەقە، ئامانج و چەمک و بیر و فەلسەفەی خۆی ھەیە.
بیرۆکەی شانۆگەری ڤانیا بریتییە لە ماڵێک کە پڕاوپڕە لەشەڕ و وێرانکاری و بێ ھوودەیی و نەھامەتی وقەیرانی ئابووری و قەرزاری ، ئینجا پەشیمانی ، بەڵام پەشیمانییەکی پڕ ئازار و ڕازی لە ھەمان کاتدا ئاسوودە بەخشە ، ھەر لەسەرەتای شانۆگەرییەکەوە بە دەنگی لێدانی تەور دەست پێ دەکات ، تاکۆتایی شانۆگەرییەکە بەردەوام دەبێت وەک گوزارشتێک لە شەڕ و کاولکاری کە تارادەیەک لەگەڵ باردۆخی ئێستای کوردستان نزیکە،ھەر لەترس و کۆچ و نەھامەتییەکانی ژیان و دڵەڕاوکی و بەجێ ھێشتنی خاک و وار و مەملەکەت ، تادەگاتە سەرجەم قەیرانەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان دەرھێنەر لەسەر شێوازی واقعی خەیاڵی کاری کردبوو لەھەمان کاتدا گرنگی زۆر بە دیکۆری واقعی دابوو، نواندنی ئەکتەرەکان تارادەیەک سەرکەوتوو بوو، بەتایبەتی ھەندێک لە ئەکتەرەکان من یەکەم جار بوو لەسەر تەختەی شانۆیان ببینم، بەڵام تێگەیشتن لە ناوەرۆکی شانۆییەکە وکارکتەری کاسەیەتییەکان و ھەوڵەکانی دەرھێنەر لەشیکردنەوەی کەسایەتییەکان بۆ ئەکتەرەکان فاکتەرێکی سەرەکی بوون لە سەرکەوتنی بەرجەستەکردنی رۆڵەکانیان ، ئەوەش بەو مانایە نایەت کەئەکتەرەکان کەم ئەزموون بوون و ھەموو وزە و توانایی نواندنیان لەسەر دەرھێنەر بووە
٣٤
،بەپێچەوانەوە ھەندێ لە ئەکتەرەکان بەتایبەتی لەرووی فۆرم و جووڵە و گەیاندنی حاڵەتی دەروونی بۆ بینەر سەرکەوتوو بوون، بە جۆرێک زۆر وردەکاری لەنواندن ھەبوو کەبینەر ئەگەر لێی ورد بووبێتەوە زۆر مانا و مەدلوول دەبەخشێت ، وەک وەستان ، بێ دەنگی ، جووڵەیەکی سادە ،ئەمانە زۆر بەوردی کاریان لەسەر کرابوو.
لە ھەموو نمایشێکی شانۆییدا ریتم خاڵێکی گرنگە بۆ ئەوەی بینەر تووشی وەڕز بوون نەبێت ، بە تایبەتی ئەگەر نمایشەکە ماوەی درێژ بێت و لە نمایشدا ڕووداوەکانی شانۆگەرییەکە وا لە بینەر بکات سەرجەم ھەستەکانی بۆ نمایشەکە بێت ، بە تایبەتی ھونەرمەندان (یوونس حەمە کاکە لە رۆڵی ڤانیا و پێشرەو حسێن لە رۆڵی دکتۆر ئەسرۆف و سەرگوڵ حسێن لەرۆڵی سۆنیا ، بەھاددین ھەڵەبجەیی لە رۆڵی فیرس).
چارەسەری درامی لە کۆتایی ھەر نمایشێکدا ، دەرھێنەر بەھەرشێوەیەک بێت ئەنجامی ھەمووکێشەو ململانێکانی شانۆگەرییەکە دەداتە بینەر ، ئینجا لە رێگەی دیالۆگێک بێت ، یان لەرێگەی ھێماو ئاماژێک، یان لە رێگەی جووڵەیەکی دیارکراو بێت ،زۆر جاریش ھەندێک لە دەرھێنەرەکان چارەسەر و ئەنجام بۆ بینەران بەجێ دەھێڵن ، لەم نمایشەدا دوای ئەوەی ھەموویان دەگەنە ئەو قەناعەتە کە وڵات جێ بھێڵن تەختەی شانۆ چۆڵ دەبێت ھەموویان دەڕۆن کۆچ دەکەن ئەگەر ئەمە بەکوردستان بەراورد بکەین ڕاستەخەڵکی زۆر بەرەو ھەندەران رێگایەکی ھات و نەھات کۆچ دەکەن ، بەڵام خەڵکانێکیش ھەن بەرگەی ھەموو ئەو قەیران و نەھامەتییانە دەگرن و خۆڕاگرن ، دەرھێنەر زۆر زیرکانە ئەم حاڵەتەی بەشێوەیەکی ھونەری ، واتە ئەو خەڵکەی دەمێنێتەوە پێشانی ئێمەی بینەردا ، کاتێک سەرتەختەی شانۆ چۆڵ دەبێت تەنیا ژنیارەکە لەرێگەی ژەنینی چەلۆکەی بەردەوامە و کوردستان چۆڵ نابێت.
دەست خۆشی لەسەرجەم ستاڤی نمایشی شانۆیی ڤانیا و تیپی شانۆیی شار دەکەم.
گۆڤاری رامان وەک سەرچاوەیەکی شانۆیی
ئەگەر ئاوەرێک لە مێژووی گۆڤارەکانی کوردستان بدەینەوە گەلی گۆڤار توانیویانە خزمەتێکی بەرچاو بە بواری فەرھەنگی و رۆشنبیری کوردستانی بکەن وەکو گۆڤاری گەلاوێژ ،ھیوا، رۆژی نوێ ، لەگەڵ گۆڤاری سروە… لەم نوسسینە کورتەدا ئەگەر ئاورێکیش لە ژمارەکانی گۆڤاری رامان بدینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە چەند خزمەتێکی گەورەی بە فەرھەنگ و کلتوو و رۆشنبیری کوردی کردوە وە لە ھەمان کاتداچەندین نوسەر لەم گۆڤارەدا دەستیان بە نوسین کردوە ئێستا بوونەتە نوسەری ناودار کە دەستپێکیان لەم گۆڤارە بووە.
٣٥
گۆڤاری رامان خاوەنی گەلێ سیفەتە کە لەوانەیە لە ھەندێک گۆڤار ئەم سیفەتانە نەبێت وەکو: گۆڤارێکە کە بابەتی نوسەران لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بڵاودەکاتەوە،بەبێ رەچاو کردنی ئایدیۆلۆژیای نوسەران، ھەروەھا ئەم گۆڤارە توانیوەیەتی بە زمانی نوسینی وا بابەتەکان بڵاو بکاتەوە کە دوور بێت لە زمانی بێگانە زۆر کوردیانە و پاراو بێت.. سیفەتێکی تر ھاندانی گەنجانی نوسەر بووە ئەم لایەنەی زۆر بەھەند وەرگرتووە … لە ھەمانکاتیشدا بوار بە نوسەرکانی کالدان ئاشورو تورکمان.. دەدرێت بەنوسینەکانیان باس لە کلتوورو فەرھەنگی خۆیان بکەن بەبێ جیاوازی خاڵێکی تری ئەم گۆڤارە بریتیە لە بەردەوامی گۆڤارەکە وەلە کات و ساتی خۆی دەردەچێت.. بەجۆرێک ھەموو پێنجی مانگێک نوسەران و خوێنەران ژوانیان لەگەڵ رامان ھەیە ..
لەھەموووی گرنگتر ژمارەی لاپەرەکانی گۆڤاری شانۆ کە لە ھەندێ ژمارەی گۆڤارەکە دەگەیشتە نزیکەی (٣٠٠-٤٠٠) بەتایبەتی ژمارەکانی تایبەت بە رۆژی جیھانی شانۆ.. ھەر لەم گۆڤارەدا چەندین نوسەر دەرکەوتن نەبادا ناوی ھەندێکیان لەبیربکەم بۆیە ناوی ھیچ نوسەرێک ناھێنم.
ئێستا دێمە سەر چەمکی مانێشتی بابەتەکەم ، بەدڵنیاییەوە دەڵێم رامان بۆتە سەرچاوەیەکی شانۆیی بۆشانۆکاران ئەمەش دەگرێتەوە بۆ بڵاو بوونەوەی چەندین وتارو لێکۆڵینەوەو سمینارو دیمانەی شانۆکاران لەگەڵ بابەتی شانۆیی کە شانۆکاران دەتوانن وەکو سەرچاوە سوود و زانیاری لێ وەربگرن .. دەقی شانۆیی لەگۆڤاری رامان شوێنی تایبەتی خۆی ھەیە جا دەقی وەرگێردراو بێت یان دەقی کوردی بێت..
کاتێ دەڵێم گۆڤاری رامان سەرچاوەی شانۆییە من ئاگادارم کە تاچەند قوتابیانی بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرجوانەکان لە کوردستان وەکو سەرچاوەی زانیاری و دەقی شانۆ بەکار دەھێنن بەتاییبەتی ساڵانی نەوەتەکان ، وەکو ئاشکرایە کوردستان ئەو کات چ ئابلۆقەیەکی ناوخۆی و دەرکی لەسەر بوو تەکنەلۆژیاش بەو پێشکەوتنە نەبوو وەکو ئێستا لەھەمووی گرنگتر قوتابیان بەشی زۆری زمانی عەرەبی و بێگانە نازانن ھەر بۆیە بۆ وەرگرتنی زانیاری شانۆیی پەنەیان بۆ ئەم ئەم گۆڤارە دەبرد.. نابێ ئەو ژمارە تایبەتیانە لەبیر بکەین کە تایبەت لە یادی ٢٧/٣ رۆژی جیھانی شانۆ بە چەندین بابەتی شانۆیی دەردەچوون ..
بۆمنیش ھەموو ژمارەکانی رامان گرنگ و پیرۆز و بەسوودن بەڵام ژمارە(٢٢) لە ساڵی ١٩٩٨ زۆرم لەلا پیرۆزو خۆشەویستە چونکە یەکەم کاری نووسینم بۆ یەکەم جار لە ژیانم کاتێ دەست بە نوسینم کرد لەم ژمارە بڵاوکراییەوە لە ژێرناوی(رەخنەگری شانۆ و قۆناغە پرکتیکەکانی رەخنەی شانۆیی) بە جۆرێک بووە ھاندانێکی زۆرم بۆ ئەوەی لە
٣٦
نووسین بەردەوام بم ھەر لەرێگەی ئەم نوسینەوە ئێستا خاوەنی چوار کتێبی شانۆییم بۆیە منتبارایانم.
گۆڤاری رامان ئێستا وەکو جار پاڵپشتی ناکرێت ھەر بۆیە ژمارەی لاپەرەکانی وەکو جاران نیە کەمە ھیودارم ھاوکاری باش .. لە کۆتاییدا دەڵێم ھیچ کارێک بێ کەموو کوری نابێت … دەست خۆشی لە ستاڤ و خەمخۆرانی ئەم گۆڤارە دەکەم بە تایبەتی برای سەرنوسەر.
سارە برنارت” ئەو ئەکتەرەی لە پێناو شانۆ ژیا
زۆرن ئەو ئەکتەرانەی لە پێناو شانۆ و بۆ شانۆ ژیان وەکو زانراوە رۆژی ٢٧ ی ئاداری ھەموو ساڵێک رۆژی جیھانی شانۆیە دەست نیشانی کردنی ئەم رۆژە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە لە ٢٧ ئاداری ساڵی ١٩٦١ لە پاریس فیستیڤاڵێکی شانۆی بەناوی “سارە برنارت” (١٨٤٤ – ١٩٢٣) ئەنجامدرا وەکو رێزلێنانێکیش بۆئەو کچە ئەکتەرە فەرنسییە کۆچکرکردووە “سارەبرنارت” ئەم رۆژە بە رۆژی جیھانی شانۆ ناوزەند کرا.
ئەکتەری بەناوبانگی فرنسی “سارە برنارت ” لە ٢٢ی ئەکتۆبەر ١٨٤٤ لەدایک بووە ،لەسەرەتایی حەفتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم یەکێک بوو لە ئەکتەر بەتوانای ئەوروپاو ئەمریکا بە بەردەوامی گرنگی بە توانستی خۆی دەدا، وەکو ئەکتەرێکی درامی ھەر ناوبانگی دەکرد ھەر بۆیە نازناوی “سارەی پیرۆز”ی پێبەخشرا.
سارە ژیانی ھونەری لە ساڵی ١٨٦٢ دەستی پێکرد وەکو قوتابی لە قوتابخانەی بەناوبانگی کۆمیدیای فرانسیز دەیخوێند ھەر لەسەرەتایی حەفتاییەکان لەرێگەی کارە ھونەرییەکانی ناوبانگی زۆری پەیداکرد، بەجۆرێک بووە ئەکتەرێکی بەناو بانگ لەسەردەمی خۆیدا.
ئەم ھونەرمەندە جگە لە ھونەری شانۆ گرنگی بە ھونەری نیگارو ھەڵکوڵین و ئۆپرا و نووسین دەدا.. لە ھەمان کاتداوەکو ئەکتەر بەشداری فلیمەکانی بێدەنگ دەکرد.. لە ساڵی ١٩٠٠ رۆڵی “ھاملێت”ی بینی (ئەم فلیمە لەروو ھونەری دەقاودەق فلیمێکی بێدەنگ نەبوو بەمانایەکی تر بەشێوەی بەکرە روداوەکانی فلیمەکەی نمایش دەکرد بۆئەوەی لە خزمەتی دیالۆژ دابێت) لەگەڵ ئەم فلیمە سارە بەشداری ٨ فلیمی کردوە دوو لەو فلیمانە باس لە ژیانی خۆی دەکرد دوا فلیمیش وەک ئەکتەر بەشدار بوو بەناوی (حسناْ جزیرە) بوو لەساڵی ١٩١٢ وە لە ساڵی ١٩١٤ خەڵاتی (جۆقەی شرەف)ی پێبەخشرا.
دوای ١٠ ساڵ لە کارکردن لەساڵی ١٩١٥ تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەبێت و ھەردوو قاچی دەشکێن بە ناچاری
٣٧
کورسی جوڵاوی بەکار ھێنا لەگەڵ ئەوەشدا بۆئەوەی دووبارە لەسەر پێیەکانی بوەستێت قاچی دەستکردی لە داری بەکار ھێنا بۆ کارە شانۆییەکان بەردەوام بێت .
شایانی باسە دوای گشتێکی سەرکەوتوو بۆ ئەمریکا لە ساڵی ١٩٢٢ گەراییەوە فەرنسا تا مردن لە نواندن بەردەوام بوو بەھۆی خەراپی باری ژیانی نەیتوانی جوڵە بکات لەگەڵ پیر بوونیشدا بەڵام دەنگی ھەروەکو جاران بوو تاوەکو لە ٢٦ ئۆکتۆبەری ١٩٣٢ بە رووداو کۆچی دوایی کرد.
سارا برنارت خاوەنی چەندین کتێبی شانۆیی بووە لەگەڵ رۆڵ بینین لە زیاتر ٥٠ شانۆگەری و چەندین فلیمی سینمائی .
ئەم ئەکتەرە مەزنە لەزۆربەی شاکاری نووسەرە ناودارەکانی جیھان بەشداری کارای ھەبوو وەکو ئەکتەری سەرەکی رۆڵی بینیوە لە نووسەرانەی وەکو (شکسپیر، مۆلێر، راسین ،ئبسن..)
ژیان لە نمایشی ” ماڵێک لە بێدەنگی”
بیرۆکەی شانۆگەرییەکە:
بیرۆکەی شانۆگەرییەکە باس لە شەڕ و ئاکامی شەر دەکات لە نێو خێزان لە کۆمەڵگاش بەگشتی، روداوی شانۆگەرییەکە بە ژیانی پیاوێک دەست پێدەکات کاتێ وەکو وێنەگری فۆتۆگرافی جەنگ ھەموو چرکەساتەکانی جەنگی لە رێگەی کامیراکەی وێنەگرتووە ھەر لەوێنەگرتنی سەرکەوتن و ونوشستی تا وێنەگرتنی زۆربەی ھاورێیەکانی کە لەکاتی شەڕ دەبنە قوربانی ، ئینجا شانازیش بە کارەکانی خۆی دەکات لە ھەمان کاتدا خۆی بە پاڵەوان و سەرکەوتوو دەناسێت کەچی لەناو ماڵەکەی خۆیدا کەسێکی دۆراو و ھەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ژیانی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە دەستداوە ئافرەتێک کەخێزانی ئەو پیاوەیە وەکو رەتکردنەوەو دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر بە شەڕ بڕیار دەدات بەھیچ شێوەیەک قسەو گفتوگۆ لەگەڵ ھاوسەرەکەی نەکات تا ئەو کاتەی بتوانێ ھاوسەرکەی بگۆرێت،ھەر واش بوو بە بێدەنگی خۆی توانێ ببێتە فاکتەری خێر و گرەوی کلیلی سەرکەوتن بە بەرۆکی خۆی و ھاوسەرەکەیدا بدات ئەمە چەمکی شانۆگەری ماڵێک لە بێدەنگی بوو،کە پێمان دەڵیت : ھەردەم لایەنی خێر و پاک و راستگۆیی و خۆشەویستی گراوەکان دەکەنە ترۆپکی ئاشتی و بەختەوەری.
٣٨
دەق:
بەندە چەندین جار لە نووسینەکانمداجەختم لەوە کردۆتەوە کە ئامادەکرنی دەقێکی شانۆیی لە دوو دەق و لە دوو نوسەری جیاواز،یاخود زیاتر کارێکی سەخت و ئاسان نیە، ئەگەریش ھەیە کە ھیچ نووسەرێک ئەوەی لاپەسند نەبێت چەند دێرێک یان بیرۆکەکەی لەگەڵ بیرۆکەی نووسەرێکی تر تێکەڵکێش بکرێت بۆ ئەوەی دەقێکی نوێی نمایشی لەسەر بونیاد بنرێت، راستە لەم نمایشەدا ھەردوو نوسەرەکە عێراقین (یوسف سائغ و فەلاح شاکر) وەگیراوە لەیەک کۆمەڵگاو لەیەک بارودۆخ ژیاون ، بەڵام مەرج نیە وەکو یەک بەیەک شێوە و بەیەک فۆرم بیر بکەنەوە واتە یەک بیرکردنەوەیان بۆ بابەتێک ھەبێت ، کەچی دەرھێنەر (کرمانج مستەفا) تارادەیەک توانیبووی دەقێکی نمایشمان پێشکەش بکات بە تایبەتی لە رووی سەرەتا ، ململا نێ ، روداو ، ترۆپک ، چارەسەر لەگەڵ کۆتایی.. بەجۆرێک بێت بینەر ھەست بەوە ناکات شانۆگەرییەکە لەدوو دەق وەرگیراوە، ئەوەشیان خاڵێکی گرنگی سەرکەوتنی شانۆگەرییەکە بوون.
نواندن/
نواندن لەم شانۆگەرییەدا تارادەیەک دەتوانین بە نواندنی تاکە کەسی (مۆنۆدراما) لە قەڵەم بدەین بەتاییبەتی لە رووی دیالۆژ (زمانی گفتۆگۆ)، ئافرەتەکە بە درێژی ماوەی شانۆگەرییەکە لەسەرەتا تاوەکو کۆتایی شانۆگەرییەکە بوونی ھەبوو بەڵام تەنیا یەک دیالۆگی لە کۆتایی نمایشەکەدا ھەبوو کە بریتی بوو لە وشەی (بەڵێ) ئەمە لەرووی دیالۆگەوە ئەگەر بەشێوە ھونەر و ئەکادیماییەکە سەیری رۆڵی ئافرەتەکە بکەین بێگومان نواندنەکەی زۆر زەحمەتە تۆ بتوانی دیالۆژەکان بەبێ دیالۆژی قسەکردن تەنیا لە رێگەی ئاماژە و ھێما بگەینیتە بینەرانی ئامادە بوو نابێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە نواندن بە زمانی ئاماژە و ھێمای و جەستەی مرۆڤ کارێکی ئاسان نیە دەبێ ئەو کەسە زانیاری تەوای لەسەر زانستی ھێما کان و ئاماژەکان ھەبێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئاڵوگۆر و بیروبۆچوونەکان و چەمەکەکان بەرجەستە بکات و لەگەڵ کەسی بەرامبەرو بگەێنێتە بینەران .
ئەو ئەکتەرەی رۆڵی ئافرەتەکەی دەگێرا خاتوون(لیلا مەجیدی) تارادەیەک توانی بووی لەرێگەی ئاماژە و جوڵەکانی دیالۆژەکانی بگینتێتە بینەران بەتایبەتی گەیاندنی ھەردوو چەمکی ناوەوە و دەرەوەی کەسایەتیەکەو سەرجەم حاڵاتەکان بەتایبەتی حاڵەتی دەرونی لەگەڵ،کاروکاردنەوەکانی پیاوەکە و لەرێگەی بەکارھێنانی کەلوپەلی (ئیکسسوارات) شانۆی بە تایبەتی مەکینەی دوورمان ، قوماش : مەقست .. روناکی و موزیکی شانۆیی یاردەرێکی باشی
٣٩
بوون زۆرجاریش لەیەک ساتی زۆر کورتدا بەجوڵەیەکی بچووک لەرێگەی چاو یان پەنجەکان یاخود لەرێگەی ئاوڕدانێک
ماناو گوزارشتی زۆری دەبەخشی ھەندێ دیالۆژ کە ئەگەر راستەوخۆ بە دیالۆژی زمانی قسەکردنی کردبا لەوانەیە بەقەد زمانی جوڵە و ئاماژە بەھێزو کاریگەر نەبونایە بەڵام نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێت ئەکتەری بەرامبەر(پیاوەکە) کە دەرھێنەر خۆی رۆڵەکەی بەرجەستە کردبوو ھاوکار و یارمەتی زۆر بوو بۆ سەرخستن و گەیشتنی پەیامەکەی (لیلا مەجیدی) بەجۆرێک بینەر درکی بەوە دەکرد ئافرەتەکە وەکو پیاوەکە دیالۆژەکانی بەزمانی قسەکردن دەڵێت نەک بە ئاماژە و ھێما ئەمەش بۆ توانستی ئەکتەرەکە دەگەرێتەوە بۆیە ماییەی رێزە دەست خۆشییە لەگەڵ ئەوەشدا (لیلا مجیدی) لەھەندێ حاڵەتدا وەک پێویست نەبوو بۆنموونە لەکاتی دیالۆژی کەتەنیا وشەی (بەڵی) زیاتر لە چەندجارێک دووبارەی کردەوە دەکرا ھەر جارە و بەشێوەیەکی جیاواز لەرووی دەموودووەکەی بکردایە ، یاخود تەنیا یەکجار ئەم دیالۆژەی گووتبا بەجۆرێک ماناو مدللولی خۆی کەدەرھێنەر مەبەستی بوو بگات بە ئامادەبووان .
ھونەرمەند کرمانج مستەفا رۆلی پیاوەکەی دەگێرا ئەوەندی من کارەکەکانی ئەم ھونەرمەندە م بینیوە ھەردەم لەبواری دەرھێنان سەرکەوتووتر بوو لە نواندن بەڵام لەم نمایشەدا دەتوانم بڵێم ھاوسەنگی تەواوی لە نێوان نواندن و دەرھێنان دورست کردبوو ئەگەر چی بۆچونێک ھەیە دەڵێت: ئەو کەسەی نواندن دەکات وەک ئەوەی بینەران نواندنەکەیان دەبینن خۆیان نوندنەکەی خۆیان وەکو بینەر نابینن لەھەموو روێکەوە بۆیە لەوانەیە کەموو کوڕی لە نواندنەکە ھەبێت بەڵام خودی خۆی درکی پێنەکات.
ھەرچەندە زۆرجار ئەکتەر لەبەردەم ئاوێنە نواندنەکەی خۆی دەکات یان لەرێگەی کامیرا پرۆڤەکانی تۆماردەکات ،پاشان سەیری دەکاتەوە بەمەبەستی دیارکردنی لایەنی پۆزەتیف و نیگەتیڤی نواندنەکەی خۆی بەڵام بۆچوونی خۆم ئەوەیە کە کاتێ دەرھێنەر کاری دەرھێنان دەکات خۆی نواندن نەکات بۆ ئەوەی ھەموو ھزر و توانستی خۆی بۆ پرۆسەی دەرھێنان تەرخان بکات و نمایشەکە لەھەموو روێکەوە سەرکەوتوو بێت کاتێ لە کرمانج مستەفا پرسی بۆچی خۆت رۆڵی (پیاوەکەت ) بەرجەستە ، لە وڵامدا گوتی:” رێزم ھەیە بۆھەموو ئەکتەرەکان بەڵام بۆ رۆڵ بینینی ئەم کەسایەتییە ئەکتەری وام لەبەر دەست نەبوو بتوانێ ئەوەی من دەمەوێت ئەو ئەکتەرە بەرجەستە بکات لەلایەکی تریشەوە من ھەستم کرد خۆم زۆر لەم رۆڵە نزیکم “.
کرمانج مستەفا بەھۆی ئەوەی زۆربەی دیالۆژی گفتۆگۆکردن بەتەنیا بوو راستە ئەکتەری دووەم لەسەر تەختەی شانۆ بوو
٤٠
بەڵام کەسێکی (لاڵ) بوو ئەمەش ماندووبوون توانستێکی زۆری پرۆڤەی پێویستە لەھەمانکاتدا بۆ سەرکەوتنی
رۆڵەکەی تارادەیەکی زۆر سوودی لە کەسایەتی (ھاملێت) و ( ئۆتۆئێلۆ)ی شکسپیر بینیوە بەتایبەتی لە دیمەنەکانی شێت بوون ، گوڵ فرێدان ، فرێدانی جلوبەرگەکە لەگەڵ زرۆبەی ھەڵچوونەکانی.. ئەمەش کارێکی ئاساییە بۆھەر ئەکتەرێک بۆ دۆزینەوەی حاڵەتە رۆحیەکانی ئەو کەساییەتیەی بەرجەستەی دەکات .
خاڵێکیتری سەرکەوتنی کرمانج مستەفا ئامادە باشی بۆ(فلاش باک) بوو کە پێویستیە ھەموو ئەکتەرێک ئەو ئامادەباشییەی ھەبێت بۆئەوەی ئەگەر ھاتوو ئەکتەرێک دیالۆژی لەبیر چووە یان روداوێک روویدا چۆن چاسەری دەکەیت بێئەوەی بینەران ھەستی پێبکەن واتە دەبێ ئەکتەری سەرکەوتوو ئامادەباشی ھەبێت بۆ رۆڵ بینینی کەسییەت لەناو کەسییەت ، روداو لەناو روداو ، کات لە ناوکاتدا.. لەنمایشی ئەم شانۆگەرییەدا روداوی ئاگر کەوتنەوە رویدا کاتێ پارچە ئاگرێک لە بنمیچی شانۆ کەوتە سەر تەختەی شانۆ لەم حاڵەتدا دەبێ ئەکتەر چۆن ھەڵسوکەوت بکات ؟چۆن ئاگرە بکوژێنێتەوە لەھەمان کاتدا کار لە رێرەوی نمایشەکە نەکات بەجۆرێک ھەڵسوکەوت بکات ھیچ کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر نمایشەکە نەبێت کاتێ زیاتر لە (٣٠ -٤٠) جار پرۆڤەکراوە بەڵام ئەم حاڵەتە روینەداوە بەڵام لەرۆژ نمایش رویدا، کرمانج بەشێوەیەکی زۆر ھونەری ئاگرەکەی دامرکانەوە وە گیانی ئەکتەرەکان و بینەرانیشی پاراست بەجۆرێک روداوەکەی کردە خزمەتی نماشیەکەی و نواندنەکەی ، ئەگەر ئەکتەرێکی تر لە شوێنی ئەو بوایە لەوانەیە تووشی شڵەژان با و نمایشەکەش سەرکەتوو نەدەبوو گیانی ھەموولایەکیش دەکەوتە مەترسی دەست خۆشی لە کرمانج دەکەم کە توانی حاڵەتی ئاگرەکەی بە شێوەیەکی نۆرماڵ تێپەراند بەرادەیەک ھەندێ لە بینەران ھەستیان بە ئاگرەکە نەکرد ھەروەکو بەشێک لە نمایشی شانۆگەرییەکەیان بینی بۆیە دەبێ ئەکتەرئامادەیی ھەبێت بۆ ھەر حاڵەتێک .
کرمانج مستەفا راستە لە رۆڵەکەیەی وادەخواست کەسێکی شەرانگێز بە ھاتوو ھاوار و توڕە بێت ، بەڵام بەردەوامی لەسەر ئەم ریتمەی لە ھەندێ دیمەن دیالۆژ و نواندنەکەی وندەبوو، نا بێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە زۆرجار بێدەنگی مەبەستدار بەھێز ترین پرماناترین دیالۆژە.
دەرھێنان /
دەرھێنەر بەسوود وەرگرتن لە چەند قوتابخانەیەکی دەرھێنان وابەست نەبوون بە رێبازێکی دیارکراوی شانۆیی
٤١
نمایشەکە سەرکەوتوو بوو لەھەمان کاتدا جۆرە دەرباز بوونێک بوو لە رەخنەگرتن . دەرھێنەر لە پانتایەکدا شەڕ و ئاشتی پیشانداین بە دابەش کردنی تەختەی شانۆ و ھاوسەنگی لە نواندن و کەرستەو دیکۆر روناکی.. لەھەمووی گرنگتر سینۆگرافیا ھاوکاری باشی پرۆسەی دەرھێنان بوو بەتایبەتی (فیگەری وێنەکان) ئەگەرچی زۆرێک لەئامادەبووان (فیگەرەکانیان) بەتێکەڵکردنی سینەما بە شانۆ دانابوو بەڵام ئەمە کارێکی سینەمایی نەبوو چەند (فیگەری) کامیرای فۆتۆی وێنەیی جێگیر بوون لەلایەکی تر دەرھێنەر زۆر زیرەکانە لە گۆرانی دیمەنەکان و لکاندی بەیەکەوە سەرکەوتوو بوو بە جۆرێک بینەران زۆر لەگەڵ دیمەنەکان ئاوێتەی روداوی شانۆگەرییەکە ببوون بەواتایەکی تر کەشێکی شانۆیی لەرێگەی دەرھێنان بۆ ئامادەبوان فەراھەم کردبوو.ھەڵبژردنی ھۆڵی نمایش زۆر گرنگە دەھێنەر ئەو ھۆڵەی ھەڵبژاد کە بینەر زۆر لە تەختەی شانۆ نزیک بوون بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ھەموو ھێماو ئاماژە و چرپەی ئەکتەر ببینێت .
ئیکسسواراتی شانۆی لەبەرجەستەکردن وشێوازی دیدگای دەرھێنەر لەخزمەتی پرۆسەی دەرھێنان بە ماناو مەدللولی زۆروە بەکارھاتبوو وەکو (مقست) وە سوود وەرگرتن لە دەستەواژەییەکی کوردی (زمانت بە مەقست دەبڕم) بەکارھێنانی مەقست بەشێوازێکی ھونەری لەگەڵ دورستکردنی نیشانەی (ئێکس) لە رێگەی پەتی ھەڵخستنی جلوبەرگ و فرێدانی پۆستاڵ وەکو ھێمایەک بۆ دەرباز بوون لە رۆحی شەر ، نیشاندانی تارمایی کۆمەڵی کەس لەدواوەی شانۆ لەکاتی ناشتنی قوربانیەکی شەڕ . دیمەنەکانی گرتەی ژیانی رۆژانەی (ئافرەتەکە) لەرێگەی فیگەرەکان لەچەند ساتێکی کورت سەرکەوتوو بوو، لە کۆتایی شانۆگەرییەکە ئەو کامیراییەی پیاوەکە بۆ شەری بەکار دەھێنا توانی بیگۆرێت بۆ وێنەی (سیڵڤی) خۆشەویستی خۆی و ھاوسەرەکەی.
دەرھێنەر کەشێکی شانۆیی بۆ ئامادەبووان دورستکرد بوو بە جۆرێک ھۆڵی شانۆی کپ کردبوو بە مانایەکی تر بینەر خۆی لەنێو نمایشەکە دەدۆزییەوە بەرادەی ئەبڵقبوون، شانۆگەرییەکە کۆتایی ھاتبوو بینەر ھەربێ دەنگ بوو.
شانۆگەری ماڵێک لە بێدەنگی لە دەقی (عەبا)ی ھەردوو نووسەری عێراقی یوسف سائغ و فەلاح شاکر وەگیراوە لە وەرگێڕانی رێبین رەسوڵ ، سینۆگرافیای (ئەیار سلێمان) دراماتورگ و دەرھێنانی ھونەرمەند (کرمانج مستەفا)بوو،بەرھەمی تیپی رۆژ – پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی ھەولێرە بوو لە میانی چوارەمین فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی شانۆی ھەولێر نمایش کرا.
فۆکسەکانی نمایشی (ئافرەت لە دۆزەخ دا) چیمان پێدەڵێن
٤٢
ئەگەر لە مانشێتی شانۆگەرییەکە دەست پێبکەین (ئافرەت لە دۆزەخ دا) سەرەتا راستەوخۆ فۆکسمان بۆ ئەو دۆزەخە و بەھشتە دەچێت ، کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی لێوەدەکات ، بەڵام لە دوای بینینی نمایشەکە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە دەرھێنەر مەبەستی لەو دۆزەخەیە کە خودی مرۆڤ لەم جیھانەدا بەگشتی بەرامبەر بە مرۆڤ وەبە تایبەتیش بەرامبەر ئافرەت ئەنجام دەدات .
روداوەکانی شانۆگەرییەکە لە رێگەی گێرانەوەی روداوی راستەقینەی پێنج ئافرەتە کە لەژێر دڕندایەتی مرۆڤدا گەیشتوون بە دۆزەخ دەست پێدەکات کاتێ پیاو بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە دژی رەگەزی مێینە ھەڵس وکەوت دەکات باس لە پێنج دیاردەی قێزە وونی ناو کۆمەڵگا کەلەژێرپەردەی ئاین و کلتوور وحەز و ئارەزووەکان، ئەنجامی دەدات.
دەرھێنەر بەشێوەیەکی فیدباک روداوەکان دەگێرَتەوە ، کاتێ پێنج ئافرەتەکە لە تابوتەکان دێنەدەرەوە ھەرەیەکەو باس لە چۆنیەتی کوشتنی خۆیان دەکەن ، دەرھێنەر بە نیشاندان و فۆکس کردنی لەسەر رووداوێکی وەکو کوشتنی (دوعا) بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە بەھۆی ئەوەی ئەوینداری لەگەڵ کورە موسڵمانێک ھەیە پاشان روداوی کچە کریستانەکەی بەغدا و لەگەڵ ئەو کچەئینگلیزەی تەمەن (١٧) ساڵان (ساراکان) کەلەلایەن باوکی دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەری بۆیە (ساراکان) خۆی دەکوژێت بەھەمان شێوەش لەرێگەی کارکتەری (ڤیان) باس لە ئافرەتانی ئێزێدییەکان و کریستانیەکانی ژێر دەستی داعش دەکات کە چۆن بەناوی ئاین جینۆساید دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان لەگەڵ دەکرێت ،لەگەڵ بوونی چەندین فۆکسی تر وەکو کوشتنی ئافرەتێک بەھۆی بوختان ھەڵبستن وکوشتنی ئافرەت لەسەر ئابروو بەڵام ھەندێک لە تاوانەکان خودی ئافرەت ھۆکار بوو بۆ کوشتنی ئافرەت بە تایبەتی لەدیمەنی بووختان ھەڵبستن لەسەر ناپاکی و خیانەتکردن.
دەرھێنەر ئەو ھەموو رووداوە تاوانکارییە نەبەستۆتەوە بە شوێنێک یان کۆمەڵگایەک بۆ ئەوەی پێمان بڵێت ھەندێک مرۆڤ دڕندەیە جا لەھەر شوێنێک بێت یان لەسەر ھەر ئایین و مەزھەبێک بێت بەڵام زیاتر فۆکسەکان بۆسەر نێو کۆمەڵگای خۆمان بوون.
دەرھێنەر بۆ ئەوەی ھەر لەسەرەتای نمایش بینەر بخاتە نێو کەشوھەوای شانۆگەرییەکەو بەشداربووی رووداوەکان ببن لەرێگەی تونێلێکی تاریک دەچنە ناو ھۆڵی نمایش کە گوزراشت لەودۆزەخە دەکات کە مرۆڤی دڕندە بەدەستی خۆی بەرامبەر بە ئافرەت ئەنجامی دەدات.
راستە پێنج ئەکتەری کچ رۆڵەکانیان بەرجەستە دەکرد بەڵام لە ھەمان کاتدا جگە لە رۆڵی سەرەکی خۆیان چەندین
٤٣
رۆڵی تریان بەرجەستە دەکرد ئەمەش کارێکی ئاسان نیە کە لەیەک کاتدا بتوانی دوو تا سێ کارکتەر بەرجەستە بکەین بەتایبەتی لەرووی دەنگ و ئاماژەکان بەڵام پێنج ئەکتەرە کچەکە تارادەیەک سەرکەوتوو بوون ئەگەرچی ھەندێک جار لەرووی دەموو دوو جۆرە تێکەڵ بوونێک ھەبوو بەڵام کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر نواندنەکە نەبوو چونکە وەکو زانراوە جۆری دەنگی ئافرەت لەگەڵ دەنگی پیاو جیاوازە بەڵام ئەوان زۆر جار لەرێگەی گۆرینی بەشێک لە جل وبەرگیان کەسایەتی پیاویان بەرجەستە دەکرد گرنگ ئەوە بوو بەگشتی کاریگەری نەرێنی لەسەر نمایشەکە نەبوو ئەوەی دەرھێنەر مەبەستی بوو لەگەیاندنی پەیامەکە گەیشتە بینەران ،قوماشە سپییەکە(کفن) ھاوکارێکی باش بوو ھەم وەکو ئیکسسوارات ھەم وەکو جل و بەرگ بە چەندین شێوە بەکاری بھێنن ئەمە جگە لە لەوەی قوماشی سپی ماناومدللولی زۆر ھەڵدەگرێت وەکو پاکی و راستگۆیی…
ئەگەر باس لە سینۆگرافیای نمایشکە بکەین دیکۆر و رووناکی و میوزک لەگەڵ ئیکسسوارت ھاوکارێکی باشی ئەکتەرەکان بوو بەکارھێنانی تابوتەکان گۆرینی بۆ چەندین فۆرم لای من ماییە تێرامان بوو لە ھەمان کاتدا ھاوکارێکی زۆری کەش گشتی نمایشەکە بوو تا ئەو رادەییەی بینەرانی بە تەواوی نقومی نمایشەکە کردبوو .
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە ستاڤی شانۆگەری (ئافرەت لە دۆزەخ دا) دەکەم بەھیوای کاری زیاتر .
شانۆگەری (ئافرەت لە دۆزەخ دا) لە نووسینی و دەرھێنانی ھونەرمەند “ھیوا سوعاد یونس” نواندنی ھەریەک لە(کەژاڵ حەسەنی،شەیما فریاد ،سۆنیا ھیوا، عەسەل ئەحمەد حەسەنی، ئەژین بێلاف سارمەمی) بوو لە٢٢-٢٤/١/٢٠١٩ بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ھەولێری پایتەخت نمایش کرا لە ٥/٢/٢٠١٩لە شاری دەربەندیخان نمایش کرا ، لە ٧/٢/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی پایتخەتی رۆشنبیری نمایش کرا (ئافرەت لە دۆزەخ دا) بەرھەمی بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆیی ھەولێر بوو .
ئەرسەلان دەروێش مێژوی کورد دەباتە پاریس
زۆر جار لەھەر تابلۆیەکی ھونەرمەندانی شێوەکاردا( سەرەتا ، کۆتایی ، جوڵە ، رووناکی ، سینۆگرافیا ، ململانێ ،رەنگ ، کەسایەتی ، دیالۆگ ..) بەدیدەکرێت بە تایبەتی لە تابلۆکانی واقعیدا ھەر بۆیە لە کاتی سەردان کردنم بۆ زۆربەی پیشانگای ھاورێیە شێوەکارانم دا ئەم حاڵەتە بە روونی دەبینم بۆیە لەو دەفتەرەی کە بۆ را و تێبینیەکان لە ھەموو پیشانگایەک دانراوە من یەکێک لە راو سەرنجەکانم دوای سەیرکردنی تابلۆکان بۆ ھونەرمەندەکە دەنووسم کە لە ھەر تابلۆیەک شانۆگەرییەکم بینی، کەپڕە لە ململانێ ، سینۆگرافیا ،رەنگ ، روناکی.. چونکە وەکو دەقێکی
٤٤
شانۆیی سەیری تابلۆکان دەکەم ، ھەر تابلۆیەک چەندین بابەتی سەرەکی و لاوەکی لە خۆ دەگرێت .
لە شانۆگەری ” تاریکتر لە شەوە زەنگ” لە نووسینی (دکتۆر دڵشاد مستەفا) و دەرھێنانی ھونەرمەند (ئەرسەلان دەروێش) من زۆربەی دەقەکانی نووسەر دکتۆر دڵشاد مستەفام خوێندۆتەوە یەکێک لە سیفەتەکانی دەقەکەکانی ئەم نووسەرە ئەوەیە تا رادەیەکی زۆر بناماکانی بونیادی دەقەکانی لەئاست دەقی جیھانین بەتایبەتی لە رووی ھەرەمی دەق (سەرەتا ، ململانێ ، لوتکە ، چارەسەر ، کۆتایی)
لە دەقی ” تاریکتر لەشەوە زەنگ” نووسەر لە رێگەی ھونەرمەندێکی شێوەکار کەخەریکی نیگاری تابلۆیەکە بۆ ئەوەی بەو تابلۆیە بەشداری پیشانگایەک بێت لە پاریسی پایتەختی فرنسا لە نێو ئەو تابلۆیە چەندین بابەت ،روداو ، کەسایەتی.. بەشێوەیەکی زیندوو دەردەکەون دەبنە ھێلی سەرەکی گقتۆگۆ لەگەڵ نیگار کێشە ھونەرمەندەکە،نووسەر زۆر بە وردی باس لە مێژوی و پرسی کورد (خەبات ، شۆرش ، نەھامەتی ، مەرگەسات ، جینۆساید ، ئەنفال ، ھەڵبجە و کیما ، خیانەت ، ئابرووی ھتکراو ، نیشتمانی پارچە پارچەکراو..) دەکات بێگومان لایەنی کۆمەڵایەتیش وەکو توندتیژی دژی ئافرەتان و باوک سالاری پشکی خۆی ھەبوو، خاڵێکی تری نووسەر ھەردەم ترۆپکی بابەتەکان یان چیرۆکەکان پەیوەست بووە بە دۆزی گەلەکەی بەواتایەکی تر خوێنەر یا خود بینەر بابەتەکانی نووسەری لەلا نامۆ نیین و خۆی تیا دەبینێتەوە و زۆر نزیکە لە ناسۆرییەکانی بەتایبەتی کێشەی نەتەوایەتی ئەمەش خاڵێکی گرنگی سەرکەوتنی دەقەکانی نووسەرە نابێ زمانی نووسینیش لە بیر بکەین کەھەم سادەیە ھەمیش زمانێکی پاراوە.
دەرھێنەر زۆر زیتەڵەنە و زۆر بەوریایی لە رێگەی تابلۆیەکی شێوەکاری زیندوو کاری لە سەر دەقەکە کردبوو کە گوزارشتی لە چەندین لایەنی دۆزی مێژووی نەتەوەکەمانی دەکرد بە تایبەتی ئەو نەھامەتییانەی کە لە رابردوو بەسەر کورد ھاتوون ئەوەی زۆر گرنگیش بوو ئەرسلان دەروێش ئەو ھەموو رووداو مەرگەساتانەی کورد بەدیقەتەوە بەزەمەنی ئێستا بەستۆتەوە بەتایبەتی لەگەڵ نەوەی ئێستای سەرکێش و یاخی…
دەتوانین بڵێین دەرھێنەر ، دوو ھاوکێشەی ھاوتەریب و ھاوسەنگ (فکری و جوانناسی ) بەرجەستەکردبوو بەتایبەتی کێشەی کورد لەسەر ھەردوو ئاست وەکو نەتەوە و وەکو تاک بۆنموونە یاخی بوونی گەنج و کۆچکردنی تاکی کورد لەو دەقەدا بوونی ھەبوو بە جۆرێک مەبەستی سەرەکی بریتی بوو لە بەئاگاھاتنی تاکی کورد تا سیاسیەکانیش بە تایبەتی لەو گۆرانکاریانەی کە ئێستا لە دەوری بەری کوردستان و ناوچەکە ھەن .
دەرھێنەر سەرکەوتوونانە کاری لەسەر پرۆسەی دەرھێنان کردبوو ،ئەوەی زۆ رسەنجی منیش راکێشا ئەو رەھەندە
٤٥
شانۆییە بوو کە لەسەر شانۆ لەرێگای بەکارھێنانی موزیکی وێنەیی و رووناکییەکی گونجاو تا ئەو رادەیەی بینەر ھەستی بە چەندین رەھای فەلسەفی و ئیستاتیکی دەکردزۆر جار جوڵەی تابلۆیەکە وەکو گوزارشتێک لە دیالۆکەکان چێژی بە بینەران دەبەخشی چونکە ریتمی نمایشەکە دوور بوو لە ھات ھاوار.
بابەتێکی زۆر گرنگ و گەرم بەڵام ھێمن ئارام دەگەیشتە بینەران بە بۆچوونی خۆم ئەمەش ھۆکار بوو بۆ ئەوەی بینەر کپ وبێدەنگ بێت بەسەلیقەوە لەگەڵ کەش وھەوای شانۆگەرییەکە بێت بەبێ ئەوەی تووشی وەرز بوون بێت، ئەوەش بۆ خوێندنەوەی معریفی دەرھێنەر دەگەرێتەوە کە توانی بووی بەجوانی ئەوەی لە ھزروفکری خۆی ھەیبوو بە خوێندەیەکی دەقی نمایش بۆمان بەرجەستە بکات .
ھیچ گومانی تێدانیە ئەکتەری باش ئەرکی دەرھێنەر ئاسانتر دەکات بەواتایەکی تر ئەگەر ئەکتەری باش لە ژێردەستی ھەر دەرھێنەرێک بێت چەمک و خواستی دەرھێنەر باشتر دەکات بۆیە ئەرسلان دەروێش بۆ گەیاندی پەیامەکەی سوودێکی باشی لە توانستی ھەرسێ ھونەرمەند(بەھەمەن حاجی ، پشکۆشێخ عەلی ، رۆزە فرھاد ) ھاوکارێکی باش بوون بۆ ئەوەی ھەرسێ ئەکتەر لە رێگەی توانستی دەرھێنەر لەم نمایشەدا زۆر جیاواز بن بەتایبەتی لە رووی دەنگ و جوڵە و ئاماژەکان وە بەتایبەتیش رۆزە خان (پەری) کە لەگەڵ زۆ بەی نواندنەکانی رابردووی جیاواز بوو بێگومان مەبەست لێرەدا ئەوەنیە نواندنەکانی رابردووی وەک پێویست نەبووە لەوانەیە رۆڵەکەی لەم شانۆگەرییەدا وای خواستبێت کە کارکتەرێکی ھێمن و ئارام بێت من بۆخۆم یەکەمین جارە ئەم جۆرە نواندنەی بەرێزیان ببینم.
ناکرێت باس لە رۆڵی ھەردوو ئەکتەری بەتوانا (بەھمەن حاجی و پشکۆ علی) خاوەن توانستێکی زۆرن بەتایبەتی لە رووی نواندن و دەموودوو چونکە دەنگێکی شانۆیین توانیان ئەوەی دەرھێنەر مەبەستی بوو بگەینیە بینەران بەلڵام من پێم باش ئەو رۆڵەی درا بوو بە پشکۆ(خانی لەپ زێڕین ) بەھمن حاجی بەرجەستەکرا بە پێچەوانەش رۆڵی گەنجەکەی یاخی (بەھمەن حاجی) پشکۆ علی بەرجەستەکردبا ئەوە بۆچوونی خۆمە چونکە ھەردوو ئەکتەرەکە لە نزیکەوە بە دەنگ و ئاماژە و جوڵە و نواندنیان زۆر باش ئاشنام.. نابێ رۆڵی ئەکتەرەکانی ناو تابلۆیەکە لە بیر بکەین راستە دیالۆگیان نەبوو بەڵام جوڵە و ھێماکانیان زۆر جوان بەشێوەیکی ئیستاتیکی بەرجەستە دەکرد بەتایبەتی ھەندێ جوڵەی جێگیر چونکە ھەندێ لە جوڵەکان پێوستی بە وزەیەکی زۆر ھەبوو ئەوانیش سەرکەوتوو بوون لە ھەموو نمایشێکدا (دیکۆر ،جلوبەرگ ، روونکی ، میوزیک ، مەکیاژ) ھاوکاری ئەکتەر بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان و سەرکەوتنی نمایشەکە، لەم نماشەدا مەکیاژ بەووردی کرا بۆ کرابوو دەست خۆشی لە ستاڤی ئەم شانۆگەرییە دەکەم بەھیوای بەردەوامی
٤٦
شانۆگەری” تاریکتر لە شەوە زەنگ” بەرەھەمی بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر و تیپی شانۆی سالار بوو لە
رۆژانی ٢٧/٢٨/٢٩/١٢/٢٠١٨ لە ھەولێر نمایش کرا .
) رەھەندی ئیستێتیکا لە نمایشی (کەسێک.. ھەردێت
لە چوارچێوەی پێنجەمین فیستڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ، تیپی ھونەریی رۆژ شانۆگەری (کەسێک.. ھەردێت) لە نووسینی (یۆن فۆستە) دەرھێنانی (مەھدی حەسن) ،نمایش کرا.
ھەڵبژاردنی دەق بۆ ھەر دەرھێنەرێک کارێکی ئاسان نییە بگرە یەکێکە دەبێت لە فاکتەرەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی نمایشەکە پاشان ھەڵبژردنی ئەکتەران بۆ رۆڵ بینین دێت.. ھونەرمەند (مەھدی حەسن) دەقێکی شانۆیی ھەڵبژاردبوو بەناوی (کەسێک ھەردێت) لە نووسینی نووسەری نەرویجی(یۆن فۆستە) ئەم نووسەر زۆربەی دەقەکانی لە پێناو مرۆڤایەتیین بۆنموونە لەم دەقە شانۆییەدا بیرۆکەکەی تایبەت نەبوو بە شوێنکی دیارکراو یان نەتەوەیەک یاخود بە زەمەن و کاتێکی دیارکراو دەقی (کەسێک.. ھەردێت) گوزراشت لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی ،سیاسی ، ئابووری.. ئێستای کوردستان دەکات.. گومان ، ترس ، دڵەراوکێ چەمکی سەرەکی ئەم شانۆگەرییەن لەنێوان ژن و مێردێک (ئەوی نێر و ئەوی مێ). ھەرلەسەرەتای نمایشەکە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ھەردووکیان بە گومانن بۆیە بەدوای شوێنێک یان ماڵێک دەگەرێن دووربێت لە ھەموو شتێک بەتایبەتی لە مرۆڤەکان دوور بن گومانەکە سەرەتا لای ئافرەتەکە دوایی بەھاتنی کەسی سێیەم (پیاوەکە) ئەو کەسەی خانووەکەی پێفرۆشتوون گومانەکەلەلای پیاوەکە زیاتر دەبێت تاکۆتایی شانۆگەرییەکەش گومان لەلای ھەردووکیان بەردەوامە لەوکاتەی ئەوان بەدوایی ماڵێک دەگەرێن بۆ ئەوەی بە ھێمنی و ئارامی تیابژین ھەر بۆیە ماڵێکی کۆن دەدۆزنەوە سەرەتا زۆر دڵخۆش دەبن بەڵام بەھاتنی کەسی سێیەم ژیانیان زۆر ناجێگیر و گوماناویتر دەبێت.
لێرەدا دەرھێنەر مەھدی حەسن لە ھەڵبژاردنی دەق زۆر سەرکەوتوو بوو بەجۆرێک توانی خوێندنەوەی تایبەتی خۆی بۆدەقی نووسەر بکات و دەقێکی نمایش ئامادە بکات کە دەست و پەنجەی خۆی و دیدگای وەکو دەرھێنەرێک لەسەر دەقەکە زۆر بەروونی بونیاد بنێت چونکە ئەگەر دەرھێنەر نەتوانێ مانا و ئاماژە شاراوەکانی دەقەکە بدۆزێتەوە تەنیا ھەمان وشەو دەقەکە وەکو خۆی ئەکتەرەکان بەرجەستە بکەن لەو کاتەدا ھیچ گومانی تێدانیە کە دەرھێنەر لە چەمکی دەقەکە نەگیشتووە،مەھدی حەسن دەقێکی نمایشی وای بۆ ئێمەمان ئامادەکردبوو کە بینەر بە چێژ وە تێرامانی بۆ
٤٧
روداو دیالۆگەکانی ئەکتەرەکان دەکرد،چونکە دەرھێنەر زۆر زیرکانە بەچاوی دەرھێنان نەک بە چاوی خوێندنەوەی ئاسایی کاری لەسەر دەقەکە کردبوو لەھەمووی گرنگتر بینەران چەندین خوێندنەوەیان بۆنمایشەکە کرد ئەوەش یەکێک بووە لە ئامانجەکانی دەرھێنەر ، بۆ ئەوەی بینەر و پسپۆرانی شانۆ لێکدانەوەی جیا جیای خۆیان ھەبێت لەسەر نمایشەکە ، ھەموو ئەو بۆچوون خوێندنەوانەش لەسەر نمایشەکە لەلای دەرھێنەر ماییەی قبوڵکردن بوو.
ئەگەر سەیری ئەو نمایشەو نمایشەکانی تری دەھێنەر مەھدی حەسن وەکو شانۆیی (ئەوەی رویدا ھەرچی بێت گرنگە) و (بەتوڕەیی ئاوەر لەرابردووە بدەوە) بکەین ھەست دەکەین نیمچە ستایل و شێوازی کارکردن تایبەت بە خۆی دیار دەکات بەتایبەتی لەرووی کار کردن لەسەر گۆرینی “شوێن” چونکە ئەو ھەردەم ھەوڵی ئەوەی داوە لە دەقی نووسەرەکان شوێنەکان تێکبشکێنێ،تا رادەیەکیش بە زەمەنی دەقی نووسەریش پابەند نەبووە بۆ ئەوەی لە کرداری دەرھێنان لە چوارچێوەیەکی داخراو نەبێت بەڵکو رەھاو ئازاد بێت لەم کارە و لە دوو کاری رابردووشی مەھدی حەسن شوێن دەکات بە دارستان یان بیابان وەکو گوزرشتێک کەمرۆڤ ھەردەم لە بیابان یان لە دارستان خۆی وون دەکات بۆنموونە لەم شانۆگەرییەدا لە دەقی نووسەر شوێن ماڵێکە بەڵام دەرھێنەر کردوویەتی بە دارستان و تەنیا دارێکی وشکی بێ گەڵا لە ناوەڕستی شانۆییە کەدەبێتە خەونی ئەو ژن ومێردە بۆ ئەوەی ماڵێک دروست بکەن کەدەکرێت دارەکە ببڕنەوە بکەنە ماڵێک بۆ خۆیان چونکە سەرەتای دروستکرنی خانوو لە دار بووە لەگەڵ بوونی کۆمەڵی گەڵای وەرین کە پانتای تەختەی داپۆشییەوە ئەگەرچی ھەرلەسەرەتاوە ھیچ ھیواییەک نییە بەڵام ئەوان (ژن ومێردە) بە ئۆمێدەوە بۆ گەڵا وەرینەکان دەچن لەھەمان کاتدا لەسەرەتای نمایشەکەپایسکلێک ھەیە لەژێر کۆنترڵی (ژن و مێردە)کەیە چەند جارێک ھەردووکیان بەیەکەوە بە پایسکلەکە دەخوولێنەوە کەھێمای بەردەوام بوونی ژیان و ھێمای زەمەن و رۆیشتنش دێت لە کۆتایی نمایشەکەشدا پایسکلەکە لەلایەن کەسی سێیەم لێدەخوڕێت کە کەسێکی گوماناوی و نەرێنیە ئامانجی ئەوەیە کە ژیانی ئەو دوو کەسە پڕ بکات لە گومان و دڵەوراوکێ بۆ گەیشتن بە مەرامەکانی خۆی ھەر بۆیە لەگەڵ کۆتایی نماشیدا جڵەوی پایسکەلەکە وەردەگرێت کەھێمای ھێز و دەسەڵات و پارەیە، وە گومانەکانیش لەگەڵ ژیانی ئەوان ھەر بەردەوام دەبێت .
دەرھێنەر بنیادی درامی نمایشەکەی لەسەر شوێن و لەسەر گومان بنیاد ناوە کە بریتنین لە گۆرینی ماڵ بۆ دارستان یاخود بیابان لەھەمان کاتیشدا ھەر ماڵە واتە سرووتێکی شانۆیی ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵی بۆ بینەر فەراھەم کردبوو بەجۆرێک ھاوسەنگی لە نێوان ھەردوو سرووتەکە دا دروست کردبووە کە ئێمەمانان ھەستمان دەکرد ئەو شوێنەی نمایشی تیا دەکرێت ماڵێکە لە ھەمان کاتدا دراستانیشە گومانیش لەلای ھەردووکیان بوونی ھەیە بەڵام لەگەڵ ھاتنی کەسی
٤٨
سێیەم گومان زیاتر دەچێتەلای مێردەکە ھەربۆیە کاتێ گومان دەکەوێتەلای پیاو بێگومان وەکو زانراوە لە ھەڵسوکەوتدا توند تیژەکەی نێر ھەردەم بەھێزتر دەبێت وەک ئەوەی لەلای ئافرەت ئەم گومانەش زیاتر لە کۆمەڵگای رۆژھەڵاتی بوونی ھەیە .
گومان لەنێو ھەموو تاکێک ولە نێو ھەموو کۆمەڵگایەک دا بوونی ھەیە و کارێکی قێزە ونە بێ لەم کارە شانۆییەدا دەرھێنەر بەشێوەیەکی ھونەری کە رەھەندی ئیستێتیکای لەرووی دیالۆگ و جوڵە و رووناکی وەرگرتبوو زۆر فەنتازیانە خستییە بەردەم بینەران واتە بەفۆرێکی ھونەری کاری لەسەر گومانەکە کردبوو کەبینەر چێژی لەو گوومانە وەرگرت ، ئەوەش کاری پرۆسەی دەرھێنانی دروستە، خاڵێکی تری ئەم نمایشە ریتمە کەلە لە ھەموو شانۆگەرییەک گرنگە بەواتایەکی تر ریتم رۆحی نمایشە بۆ ئەوەی بینەر توشی وەرس بوون نەبێت دەرھێنەر بەشێوەیەکی ھاوسەنگ کاری لەسەر ھەرسێ جۆر لە ریتم کردبوو(ریتمی بینین،ریتمی بیستن ،ریتمی جوڵە) کە ھەر خاوەن ریتمەکە تەواوکەری یەکتر بوون .
جوانی ئەم نمایشە بوونی چەند دیمەنێکی رۆمانسی شانۆیی بوو ھەرچەندە بوێری لە نواندنی (خۆشەویستی،ئەڤین ،عشق ،ماچ ،لە باوەش گرتن) داھێنان نیە بەڵام لە نێو کۆمەڵگای رۆژھەڵاتی بەتایبەتیش لە نێوکۆمەڵگای کوردی دەتوانم بڵێم بوێری داھێنانە کارێکی ئاسان نیە کچێک لەسەر تەختەی شانۆ کوڕێک لە باوەش بگرێت و ماچی بکات دەرھێنەر دیمەنی لەباوەش کردن و ماچکردنەکەی ئەوەندە بە جوانی کاری لەسەر کرابوو کە ئامانج لەو دیمەنانە ورووژێنەر وسێکسی نەبوو بۆ بینەران ئەوەندەی دیمەنێکی ئەفسوناوی لە نێو شانۆی رۆمانسی بوو رەھەندێکی جوانناسی سەرنج راکێش بوو لەلای بینەرانیش ھەر بەو رەھەندە خوێندنەوەی بۆکرا، کاردانەوەی نەرێنی نەبوو.
ئەودارە ی کە لەناوەراستی شانۆ بوونی لەرووی جۆر و بگرە شێوەکەشی لە لە دارەکەی شانۆگەری (بەدەم چاوەڕوانی گۆدۆ)ی بیکێت نزیک بوو یان دەکرێن خوێندنەوەی دار سێوەکەی (ئادەم و حەوا)شی بۆ بکرێت لێرە دەرھێنەر لە نێو دارەکەی سیمای ئافرەتێکی دروستکردبوو لەھەمان کاتدا ئەو سیمایە لەشێوەی ھێلانەش بوو دەشێ ئەو شوێنە یان ئەو ماڵە ھێمن وئارامە بێت کەئەو(ژن و مێردە) بەدوایی دەگەرێن زۆرجاریش ئەو سیمایە ئەوەی دەبخشی کە گوومان بەردەوام لەناوەی ھەموو تاکێک بوونی.
کاتێ نواندن و دەرھێنان ھاوتای یەک دەبن لەبەرجەستە کردندا نمایشێکی سەرکەتوو لە دایک دەبێت بەڵام ئەگەر یەکێک لە دوو توخمەدا ئاست نزم بێت کاریگەری نەرێنی تەواوی لەسەر پرۆسەی نمایشەکە دەبێت لەم نمایشەدا (یوسف عوسمان ، چاوان خەلیل ، دلشاد) ئەکتەری ئەو نمایشە بوون بەداخەوە تائێستاش لەلای ھەندێک لە بینەران.
٤٩
وا باوە ئەگەر ئەکتەرێک زۆر لەسەر شانۆ دەرکەوت یان دیالۆگی زۆر بوو ئەوە ئەکتەرێکی باش و سەرکەوتووە کە بۆچوونێکی ھەڵەیە زۆر جار ئەکتەری وا ھەبووە بەیەک جوڵە یان چەند دیالۆگێکی کەم توانیویەتی بە جوانترین شێوە نواندنەکەی بکات و پەیامەکەی خۆی بە بینەران بگیینێت ئەوەی مەبەستە ئاماژەی پێبدەم نواندنەکەی (م.یوسف عوسمان) لە رۆڵی “پیاوەکە” لەم نمایشەدا راستە کەم دەرکەوت و دیالۆگەکانی کەم بوو بەڵام بەھۆی بوونی ئەزموونێکی زۆری نواندن توانی لەرێگەی جوڵە، ئاماژە ، ھێما و گوزراشتەکانی جوانترین کارەکتەری (دەسەڵاتدار ، نیاز ناپاکی، فێڵباز )پیشان بدات ئەکتەری خاوەن توانست (چاوان خەلیل) کەرۆڵی “ئەوی مێ”ی بەرجەستەکردبوو بە جۆرێک لەچەمکی کەسایەتییەکە گەیشتبوو خوێندنەوەی بۆ ھەموو ووردەکارییەکانی جوڵە و گوزارشتەکان کردبوو زۆریش بە بوێری ئەنجامی دا کەسایتییەکەی زۆر ئاڵۆزبوو زۆرجار لەلوتەکەی توڕەیی ،دڵەراوکێی نواندن بۆلوتەکەی نواندنی رۆمانسی جگە لە ماندووبوون و ھەڵ و کۆششی خۆی شیکردنەوەی وردەکاری رەھەندی کەسایتیەکە لەلایەن دەرھێنەر ھۆکاری سەرکەتووی چاوان بوون لە بەرجەستەکردنی رۆڵەکەی.
زۆر جار بوونی دەرفەت بۆ ئەکتەر دەتواندرێت بوونی خۆی و توانستەکانی دەربخات (دڵشاد شھاب) رۆڵی کەسایەتی “ئەوی نێر”ی بەرجەستە کردبوو بەھۆی ئەوەی تێگەیشتنێکی باشی لە چەمکی شانۆگەرییەکەو رۆڵەکەی خۆی ھەبوو ھاوتای نواندنی (چاوان) کە ھەردووکیان ھاوکاری یەکتر بوون توانی سەرنجی زۆرێک لە بینەران بۆخۆی رابکێشێت بەتایبەتی نواندنە رۆمانسییەکان .
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە ستاڤی ئەو شانۆگەرییە دەکەم بەھیوای کاری باشتر و بەردەوامی.
*شانۆکاران و پێنجەمین فیستڤاڵی ھەولێر بۆ شانۆ
سازدانی فیستیڤاڵ لە ھەر بوارێکی ھونەری ، ئەدەبی ، کلتوری.. روداوێکی سادەو ئاسان نیە تەنیا بۆنەیەکی ئاھەنگی بێ بەھا نیە یان بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی نیە بەڵکو کاریگەری مێژووی خۆی ھەیە، پرۆسەیەکی نیشتمانییە لە ھەمان کاتدا رووی پێشکەوتنی بۆ ئەو وڵاتەنیشان دەدرێت کە فیستیڤاڵەکە سازدەکات .
فیستیڤاڵ یەکێکە لەو چەکە جیھانیانەی کە دەتواندرێت رۆشنبیرو کلتوری وڵاتەکە لە جیھاندا بڵاوبکاتەوە لە لایەکی تریش کۆکردنەوەی رۆشنبیران وھونەرمەندان لەھەموو لایەک دەبێتە ھۆی یەکتر ناسین و ئاڵگۆرکردنی ئەزموونی یەکتری لە ھەموو بوارەکان
٥٠
بۆ سەرکەوتنی ھەر فیستڤاڵێک لە ھەر بوارێکدا پێویستی بە کەسانی شاراز و پسپۆر ھەیە بە جۆرێک ئەو کەسانە
لەسەر بنەمای زانستی ، پرۆتۆکۆڵی ، بە چەند ھەنگاوێک ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن یەکەم ھەنگاویش (ئامانجە) واتە دەبێ چەند ئامانجێکت ھەبێ لەسازدانی فیستیڤاڵ ئەنجا دیارکردنی بودجەیەکی پێویستە بۆ بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵەکەیە دیارکردنی شوێن و کاتی فیستیڤاڵ بەجۆرێک بێت کە بە وردی خوێندوەی بۆ بکرێت ھەر لە دەستنیشان کردنی کاتی سازدانی فیشتڤاڵەکە وەکو شەو رۆژ وەرز .. ئەمانە خاڵی گرنگی سەرکەوتنی فیستڤاڵی دەبێ ئاگادراری پشووەکانیش بین چونکە کاریگەری پۆزەتیفی لەسەر فیستیڤاڵەکە دەبێت دوایی و ئەو گروپ و تیپانەی کە بانگێشت دەکرێت لەسەر چ بنمایەک دەستنیشان دەکرێت لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەی کە وەکو میوان بانگێشت دەکرێن دەبێ پێوەرێک ھەبێت .
لە رۆژنی ١٠-١٤/١٢/٢٠١٨ پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ بەرێوەچوو بۆچوونی چەندین شانۆکارمان وەرگرتووە لێرەدا دەیانخەینە روو.
سەرەتا ھونەرمەندی مەغریبی “عەبدولکەریم بەرشید” دامەزرێنەری شانۆی “ئاھەنگ سازی” سەبارەت بە فیسیتڤاڵەکە راگەیاند: بەھۆی ئەوەی ئەم فیستڤاڵە فیستڤاڵێکی جیھانیەو دیاردەکی کراوەیە بۆ ئاڵگۆر کردنی ئەزموونەکان بەو پێیەی شانۆ زمانێکی جیھانییە سازدانی ئەو جۆرە فیستیڤاڵە لەو باردۆخە لەو شارە ولەو ھەرێمەدا مانای زۆر دەبەخشێت بەوەی شاری ھەولێر کرانەوەیەکی گەورەی بەرووی جیھاندا کردەوە ، زۆر بە عشقەوە حەزم لێبوو سەردانی کوردستان بکەم چونکە ھاورێی ھونەرمەندی زۆرم ھەیە کە زۆرێک لە شانۆگەرییەکانی منیان پێشکەش کردوە بەھۆی ئەو پێشوازییە گەرم و بەرێزەی لە من کراوە ھەست دەکەم بەو ماوەیە کەمەیە کەلێرەم وا دەزانم (٥٠) ساڵە لێرەم .
کورد گەلێکە خەباتی زۆریان کردوە لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی خۆیان خاوەن رۆشنبیرییەکی مەزنن ھەرلە میانی سەردانەکەمدا چەندین دیداری شانۆیی لەگەڵ داموودەزگاکانی راگەیاندنم ئەنجامداوە..
سەبارەت بە فیستڤاڵەکە بێگومان نمایشی جوان و بە پێز نمایش کران کارەکان جیاواازی ھەبوو بەڵام باشەکان زۆرتر بوو لە نمایشەکانی ئاست نزم لەبارەی پانێلەکان کارێکی باشە گفتۆگۆ لەسەر ئاریشەکانی شانۆ بکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی وە بە خۆش حاڵییەوە من کۆرێکی گرنگ لەسەر شانۆی ئاھەنگ سازی پێشکەش کرد لە ژێر ناوی ( ئاھەنگسازی زایەڵەی دەنگەپەراوێز خراوەکانە) دیالۆگێکی باشی نێو شانۆکارانی بەدوای خۆی داھێنا.
٥١
لە کۆتاییدا دەڵێم : پێشکەشکردنی خەڵاتی ئەڵتونی زێز لەلایەن ئامادەکارانی فیسیڤاڵ یەکێکە لەو خەڵاتانەی کە شانازی پێەوەدەکەم، سازدانی ئەم جۆرە فیستڤاڵانە دەسکەوتێکی گەورەیە ھیوادارم بەردەوام بێت .
ھونەرمەند نەژاد نەجم لە کرکوک گووتی: سەبارەت بە فیستیڤاڵ و دیدارە شانۆییەکان دەتوانم بڵێم سازدانی فیستیڤاڵ ھۆکارێکە یان فاکترەێکە بۆ ئاڵوگۆرکردنی کلتورەکان.. فیستڤاڵی ئەم ساڵ زۆر جیاوازە چونکە ھەندێ نمایشم بینی جێگای تێرامان بوو بۆ من یەکێک لەو نمایشانە شانۆیی ( بەدەم چاوەڕوانی گۆدۆ) کە بەرھەمی وڵاتی ئەڵمانیا بوو ، ھەروەھا دوو نمایشی ترم بینی کە لە کلتور نمایشی ئێمە زۆر جیاواز بوون بۆیە دەکرێت ئێمەی شانۆکاران سوودێکی گەورە لەم جۆرە نمایشانە وەرگرین بۆ ئەوەی شانۆی کوردیش ئەگەر لەئاستی ئەوانیش نەبێت بگاتە ئاستێک کە تەکانێک بەرەوتی شانۆی کوردی بدات بۆئەوەی بگەینە ئاستی ئەوان ،زۆر جار دەگوترێت سازدانی فیستڤاڵ ھیچ شتێک ناگۆرێت بەڵام من دەڵێم ئەم فیستڤاڵانە ھۆکارێکە بۆ پەیوەندیکردن بە جیھانی دەرەوەو ناسینی شانۆکارانی جیھانی.
سەبارەت بە دیدار وپانێلەکان دەتوانم بڵێم ئەم پانێلەنەی ئەم فیستڤاڵە زۆر جیاوازە چونکە لە دیداراەکانی رابردوو شانۆکاران ئەوەندە ناتەبا بوون تا ئەو رادەی گرنگیان بە ئەتەکێکتی بەرێوەبردنی کۆرەکان نەدەدا بەڵام لەم دیدارەدا ئەتەکێتێکی باش و جوان بوو بۆ گفتوگۆکردن و دیالۆگ کردن بۆ لەیەکەتێگەیشتن ھەبوو ئەمانە شتی باشن بۆئەوەی لەداھاتوو شتی باشتر بکرێت بۆ ئەوەی شانۆی کوردی بەرە و زانستی بڕوات بۆیە من پاڵیشتی ئەو جۆرە فیستڤاڵەو دیدارانە دەکەم ھیودارم بەردەوامن چونکە کاری جوان نمایش کراوە بۆنموونە نمایشەکەی ئەڵمانیا ھەست دەکەم لەرێگەی ئەم نمایشەوە دەیان نمایشم بینیوە ، بە ھەمان شێوەش بۆ ھەندێ نمایشی عەرەبی ئەمەش والە ئێمەی شانۆکار دەدات پەرە بە توانا و کارە شانۆییەکانی خۆمان بدەین.
ھونەرمەند ئیسماعیلی پاشایی لە رۆژھەڵاتی کوردستان سەبارەت بە فیستیڤاڵەکە دەڵێت: زۆر بەختەوەرەم لەو فیستڤاڵە بەشدارم ھەست دەکەم ھەوڵ و کۆششی زۆر ھەیە بۆئەوەی فیستیڤاڵە کە بەباشی بەرێوە بچێت لە شارە جوانەکەی ھەولێر ئەو تیپانەی بانگێشت کراون وەکو (ئەلمانیا،ئوردن، تونس، کوێت، میسڕ ) بەرھەمی باشیان پێشکەش کردوە بەڵانم نازانم بۆچی لە شارەکانی تری کوردستان وەکو سلێمانی و دھۆک وە رۆژھەڵات کوردستان و رۆژ ئاوای کوردستان و باکوری کوردستان بانگێشت نەکراون سەبارەت بە شانۆگەرییەکان دەتوانمم بڵێم ھەندێ نمایش ھەبوو لە ئاستی فیستڤاڵ نەبوون بەڵام من دەست خۆشی لەو کەسانە دەکەم کە ئەم کارەیان کردوە ھیودارم لە داھاتوو تیپی زۆرتر بەشدار بن سازکردنی ئەم جۆرە فیستڤاڵانە لە سوودی شانۆی کوردییە ھیودارم لە ساڵانی داھاتوو تیپە
٥٢
شانۆییەکانی کیشوەرەکانی تریش وە کو ئەوروپا بەشداربن بۆئەوەی ئاڵوگۆری بیرورا گۆرینەوەی ئەندێشەکان بکەین ھیوادارم شانۆی کوردی بگینە ئاستی شانۆی ئەوان ئەوەی من لەم فیستڤاڵەم بەدی کرد کێشەی نەبوونی ھۆڵی شانۆیە تارادەیەگ گرفتی بۆ تیپەکان دروست کردبوو بەجۆرێک ھەندێ لە ھۆڵەکان ھۆڵی شانۆیی گونجاو نین بۆ نمایش ھیودارین لە داھاتوو ئەو گرفتانە نەمێت .
ھونەرمەند ئاوارە عەبدولرەحیم تەھا مامۆستای پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی رواندز: سەرەتا زۆر سوپاس بۆ ئامادەکارانی فیستیڤاڵ دەتوانم بڵێم پێنجەمین فیستیڤاڵی ھەولێر بۆ شانۆ بۆ ئەمەساڵ زۆر جیاواز بوو لە فیستڤاڵە کانی رابردوو چونکە لە دەرەوە کۆمەڵێ گرووپی بە توانا بەشداری فیستڤاڵەکەیان کردبوو چەند کارێکی باش و ناوەزیان پێشکەش کرد سەبارەت بە پانێلەکان ناونیشانی زۆر گرنگ بوون ھەموو ئەوانەی لێکۆڵنەوەکانیان پێشکەش کرد کەسی بەتوانا و پسپۆر بوون بۆیە زۆر پێویستە راسپاردەکان بەرز بکرێنەوە بگاتە شوێنی مەبەست و کاری لەسەر بکرێت چونکە لەرابردوو زۆر کۆڕو سیمناریی شانۆییمان کردوە بەڵام بێسوود بوون ئەنجامیان نەبوو ھیودارم ئەم دیدرە بە زۆر بە جدی کاری لەسەری لەسەر بکرێت .
ھونەرمەند ئەنوەر عزیر: سازدانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ کارێکی باشە بۆ ئەوەی تەکانێک بەرەوتی شانۆ بدرێت لەشاری ھەولێر وە لەکوردستان بەگشتی کارەشانۆییەکانی وڵاتانی (عێراق ،تونس،مەغریب، کوێت ، میسڕ ، ئەڵمانیا) کارێکی جوانیان پێشکەش کرد بە تایبەتی شانۆیی (بەدەم چاوەراوەنی گۆدۆ) ی وڵاتی ئەڵمانیا جگەلە دووکاری خۆماڵی کەلەلایەن (کارۆخ ئیبراھیم ، مەھدی حەسن) نمایش کرا پێویستە ئەم فیستڤاڵە زیاتر پشتگیری بکرێت بەتایەتی لەرووی دارییەوە لە کۆتاییدا ھیوای سەرکەوتن بۆ شانۆکاران ھەولێر و کوردستان دەخوازم وە دەست خۆشی لە بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر دەکەم.
چاوان خەلیل ئەکتەرو بەشداری فیستڤاڵ: سەرەتا من ھەستم دەکرد ماوەیەکە لە ھەولێر چالاکی شانۆی سستی پێوەدیارە ھیودارم ئەم فیستیڤاڵە ھاندەرێک بێت بۆ ئەوەی چالاکی شانۆیی بەردەوام بێت .
سەبارەت بە رۆڵی من لە شانۆیی (کەسێک ھەردێت) لە نووسینی (یۆن فوسە) دەرھێنانی ھونەرمەند (مەھدی حەسن) بوو رۆڵەکەی من ئافرەتێک لەگەڵ مێردەکەی ھەردەم ھەست بە گومان دەکەن بۆیە بەدوایی شوێنک دەگەرێن بۆ ئەوەی بە ئارامی تیابژین دوور لە کۆمەڵگا بەڵام بەھۆی کەسی سێیەم بەداخەوە ناتوانن ئەو ئارامییە مەیسەر بکەن بۆیە تاکۆتایی شانۆییەکە ئەو رارایی و گومانە بەردەوام دەبێت بەو ھیوایەی لە بەرجەستەکردنی رۆڵەکەم سەرکەوتوو بووبم.
٥٣
ھونەرمەندی عێراقی رائد موحسن: سازدانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ دیاردەیەکی شارستانییە لە ھەمان کاتدا کارێکی گرنگە بۆ ئەوەی ھونەرمەندان ئەزموونی یەکتری ئاڵوگۆر بکەن و یەکتری بناسین سەبارەت بە نمایشەکان دەتوانین بڵێین کاری زۆر باش نمایش کران بێگومان کاری ئاست نزمیش ھەبوو ھیودارین لە داھاتوو تیپی شانۆیی زۆر تر بەشداربن وە زیاتر گرنگی بەم جۆرە فیستڤاڵانە بدرێت.
ھونەرمەندی تونسی مەنال ئەلقەوی ئەکتەری شانۆگەری بنت بوھا (ئەلمخفوفە) گووتی: نمایشەکەمان مۆنۆدراما بوو واتە یەک ئەکتەر نواندن دەکات بەڵام دوو ژەنیارم لەگەڵن کە ھاوکارمن بۆ گیرانەوەی چیرۆکەکەم شانۆگەرییەکە باس لە ئافرەتی تونسی وە عەرەبی بەگشتی دەکات باس لە تێرامانی کۆمەڵگا بۆ ئافرەت دەکات بەتایبەتی بۆ ئافرەتی ھونەرمەند لە ھەمان کاتەدا باس لە پاڵەپستۆی کۆمەڵگا دەکات بەوەی دەبێ ئافرەت لە تەمەنێکی دیارکراو شوو بکات گرنگ نیە چۆن و بەکێ شوو بکات گرنگ ئەوەیە شوو بکات بۆیە ئەو ئافرەتە دژی ئەو داب و نەریتە نەرێیانەی کۆمەڵگا دەوستێت ھەموو ھەوڵ وکۆششی بۆ ئەوەیە بەو ئامانجەی بگات کەئەویش بریتی لەوەی لە باشوو کۆچ بکات بچێتە پایتەخەت بۆ ئەوەی وانەی شانۆ بخوێنێت ئەگەرچی کۆسپ و تەگەرەی زۆرە بەڵام پێداگیری لەسەر ئامانجەکەی خۆی دەکات و دوایی ئەوەی بەسەر ھەموو کۆسپ و تەگەرەگان زاڵ دەبێت لە ئەنجامدا ، سەرکەتوو دەبێت لە کۆتاییدا دەبێتە ئەکتەرێکی بەناوبانگ تەنیا کەسێک کەپاڵپشتی کردوە باوکییەتی کەچی بەھۆی کۆچی دوایی باوکی ئەو پاڵپشتیەشی نامێنێت بەڵام ئەو بەردەوام دەبێت تادەگاتە ئامانجی خۆیی.
ھونەرمەند ئەنوەر شێخانی: دەستخۆشی لە ئەنجامدەرانی پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ دەکەم بێگومان کارێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەزموونی شانۆکارانی جیھان بیت ، پێویست بوو وڵاتانی زیاتر بەشداری ئەم فیستڤاڵەیان کردبا بەڵام دیارە توانای داریی ھەرئەوەندە بووە، یەکێک لەو نمایشانەی من بینەری بووم و زۆر سەرنجی راکێشاوم شانۆگەری (ئەلمخفوفە) کچی باوکییەتی وڵاتی تونس بوو کە ئەکتەرێکی بە توانا رۆڵەکەی بەرجستە کردبوو بەناوی (مەنال ئەلقەوی) نواندنی مۆنۆدرامایەک کە دوو سعات لەسەر شانۆ کارێکی ئاسان نییە پێویستی بە توانست و وزیەکی زۆر دەبێت بیرۆکەیەکی سەرکەوتوو بۆیە ئەو نمایشەم لە خەیاڵ دەرناچێت کارەکانی تریش تارادەیەک سەرکەوتوو بوون و ھەر دەرھێنەرێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە بۆ نموونە کارەکەی کارۆخ ئیبراھیم کارەکەی باش بوو زیاتر گرنگی بە سینۆگرافیا دابوو ئەوەی راستی بێت ئێمەمان کێشەی دەقمان ھەیە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی فیستڤاڵ ھونەرمەند ھیوا سەعاد لەبارەی فیستیڤاڵ راگەیاند: فیستڤاڵەکە بە ھەموو پێوەرو یاسای نێودەوڵەتی بەرێوەچوو بێگومان لەوانەشە کەمووکوڕیشمان ھەبێت ھۆکاریش زۆرن بەڵام بەردەوامی فیستڤاڵ
٥٤
وامان لێدەکات چارەسەری کەمووکوڕییەکان بکەین لەم فیستیڤاڵەدا توانیومانە پەیوەندیەکی باش لەگەڵ سەرجەم تیپەشانۆییەکانی جیھان فەراھەم بکەین بەشداری ئەو تیپە شانۆیانەو ئامادەبوونی ئەو ھەموو شانۆکارنە لە ھەولێر جێگای شانازی ئێمەیە ھیوادارین لە فیستڤاڵەکانی داھاتوو تیپی شانۆیی زیاتر بانگێشت بکەین.
ھونەرمەندان و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما
سازدانی فیستیڤاڵ لە ھەر بوارێکی ھونەری ، ئەدەبی ، کلتوری.. روداوێکی سادەو ئاسان نیە تەنیا بۆنەیەکی ئاھەنگی بێ بەھا نیە یان بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی نیە بەڵکو کاریگەری مێژووی خۆی ھەیە، پرۆسەیەکی نیشتمانییە لە ھەمان کاتدا رووی پێشکەوتنی بۆ ئەو وڵاتەنیشان دەدرێت کە فیستیڤاڵەکە سازدەکات.
سازانی فیستیڤاڵ یەکێکە لەو چەکە جیھانیانەی کە دەتواندرێت رۆشنبیرو کلتوری وڵاتەکە لە جیھاندا بڵاوبکاتەوە لە لایەکی تریش کۆکردنەوەی رۆشنبیران وھونەرمەندان لەھەموو لایەک دەبێتە ھۆی یەکتر ناسین و ئاڵگۆرکردنی ئەزموونی یەکتری لە ھەموو بوارەکان .
دیارە بۆ سەرکەوتنی ھەر فیستڤاڵێک لە ھەر بوارێکدا پێویستی بە کەسانی شاراز و پسپۆر ھەیە بە جۆرێک ئەو کەسانە لەسەر بنەمای زانستی ، پرۆتۆکۆڵی ، بە چەند ھەنگاوێک ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن یەکەم ھەنگاویش (ئامانجە) واتە دەبێ چەند ئامانجێکت ھەبێ لەسازدانی فیستیڤاڵ ئەنجا دیارکردنی بودجەیەکی پێویستە بۆ بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵەکەیە دیارکردنی شوێن و کاتی فیستیڤاڵ بەجۆرێک بێت کە بە وردی خوێندوەی بۆ بکرێت ھەر لە دەستنیشان کردنی کاتی سازدانی فیشتڤاڵەکە وەکو شەو رۆژ وەرز .. ئەمانە خاڵی گرنگی سەرکەوتنی فیستڤاڵی دەبێ ئاگادراری پشووەکانیش بین چونکە کاریگەری پۆزەتیفی لەسەر فیستیڤاڵەکە دەبێت دوایی و ئەو گروپ و تیپانەی کە بانگێشت دەکرێت لەسەر چ بنمایەک دەستنیشان دەکرێت لە ھەمان کاتدا ئەو کەسانەی کە وەکو میوان بانگێشت دەکرێن دەبێ پێوەرێک ھەبێت .
لە ٢١-٢٥/٤/٢٠١٩ لە شاری ھەولێری پایتەخت وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر ،بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر بەھاوکاری لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدرامای سازکرد ، کە چەندین تیپی شانۆیی لە کوردستان و عێراق دەروەی عێراق بەشدار بوون وەکو: (میسر ، لوبنان ، مەغریب ، ورمێ ، بەغداد ، بابل ، مەھاباد ، سلێمانی ، دھۆک ،
٥٥
بەدابەش کردنی خەڵات کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە ھات کە بەم شێوەی خوارە بوو:
-خەڵاتی رەخنە گران درا بە نمایشی (لە چەشنی ئاو دەڕژێم) لە دەرھێنانی ھونەرمەند مەھدی حەسن بەرھەمی بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی ھەولێر بوو..
-خەڵاتی دادوەرانی فیستڤاڵ بەم شێوەی خوارەوە بوو:
١_ خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ بۆ ھونەرمەند (ڕسول بانگین) لەشانۆیی بەیەک دەگەینەوە بەرھەمی گروپی شانۆی تەختەڕەش لە شاری ورمێ .
٢_ خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بۆ (خاتوو سەما ئیبراھیم) لەشانۆیی ئاناکارمن بەرھەمی وڵاتی میسر بوو .
٣_ خەڵاتی باشترین دەقی شانۆ بە ھاوبەشی بۆ ھەردوو شانۆیی (سوڕەییا) لەنووسینی ھەڵکەفت ئیدریس عابدلە لەدھۆک و(لە چەشنی ئاو دەڕژێم) لە دەرھێنانی مەھدی حەسن ھەولێر.
٤_ خەڵاتی باشترین دەرھێنەر بۆ شانۆیی (مردنی تا ھەتایی) دەرھێنەر “جیزیل خوری” لە وڵاتی لوبنان .
٥_ خەڵاتی باشترین نمایش بۆ شانۆیی (مردنی تا ھەتایی) لەوڵاتی لوبنان .
شایانی باسە لیژنەی دادەوەی فیستیڤاڵ پێک ھاتبوون لەھەریەک” د.کەریم عەبود، یونس عوسمان ، پێشڕەو حەسن ، د.ئیکرام ئەشقەر ، مۆفق رشدی”.
لیژنەی ڕەخنەو لێکۆڵینەوەی فیستیڤاڵ پێک ھاتبوون لە: “حەمەسوار عەزیز ، د.عبەد ئەلمھنا ، د. جەبار خەتات، د. سافرە ناجی، د.حسێن عەلی عارف، شکۆ عومەر، کامەران حاجی ئەلیاس ، یوسف عوسمان “.
لەسەر فیستیڤاڵەکە راوسەرنجی چەند ھونەرمەندێکان وەرگرتووە لێرە دا دەیخینە روو:
د. عەبدولرەحمان ئەلتەمیمی مامۆستای پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدا:چوارەمین فیستڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆشانۆی مۆنۆدراما کەرانەڤاڵێکی ھونەری گەورەی مەعریفی بوو، لە نێو جوانی ھەولێر من لەو بڕوایەم کە ئەم ڤیستڤاڵە ئامانجی خۆی پێکا، چونکە کۆمەڵی کاری نایاب و جوانمان بینی سڵاو رێز بۆ رێکخرانی فیستڤاڵ بۆ بەرێز ھیوا سوعاد سەرۆکی فیستیڤاڵ و سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان لقی ھەورلێر
٥٦
ھونەرمەند رەسول بانگین لە رۆژھەڵاتی کوردستان: زۆر خۆشحاڵم کەئامادەی ئەو فیستیڤاڵەم من بە شانۆیی (بەیەک دەگەینەوە) بەشداربووم زۆر خۆشحاڵترم کە خەڵاتی باشترین ئەکتەرم وەرگرت سەبارەت بە فیستیڤاڵە کە، گومانی تێدانیە ئەنجامدانی ئەم جۆرە فیستیڤاڵانە سوودی زۆرە ،چونکە شانۆ ھۆکارێکە بۆ بەرجەستەکردنی بیری مرۆڤایەتی.
ھونەرمەند “خەرمان ھیرانی” لەسەر فیستیڤاڵەکە گووتی: ھەوڵدانێکی زۆر باشە ئەم جۆرە فیستڤاڵانە پێویست بکرێت، ھەستیش دەکەم فیستڤاڵەکە ئەگەر لە ئاستی وڵاتانی ئەورپاش نەبێت ، بێگومان لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی دایە،بەرنامە رێژیەکی باشی بۆ کرابوو نمایشی جوانمان بینی لە ھەمووی گرنگتر بوونی ئەو کۆڕە شانۆیانە بوو کەلە دوای ھەرنمایشێک ئەنجام دەدرا، کۆمەڵی جوڵەی جوان و ئەکتەری بەتوانامان بینی بۆیە فیستڤاڵێکی دڵخۆشکەر بوو ، دادوەرەکان لە ھەڵسەنگاندنەکەیان تارادەیەکی باش دادوەرانە بوون ،لەم حاڵاتانەش لە ھەموو فیستیڤاڵێک دا لە دوایی راگەیاندنی ئەنجامەکان قسەو گلەیی ھەردەبێت.
ھاشم ئەلدفاعی سەرۆکی بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی بەغدا : چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆشانۆی مۆنۆدراما وێستگەیەکی جوانی ھونەری بوو چونکە چەندین نمایشی جوانمان بینی ، وە ئاڵگۆری کردنی ئەزموونەکان وێستگەیەکی تری ئەم فیستیڤاڵە بوو.
ھونەرمەندی رۆژ ھەڵاتی کوردستان “سامان پەیرەوی ئیسلام” : فیستیڤاڵێکی بەھێز بوو ئەگەرچی ئێمە دوو تیپ لە رۆژ ھەڵاتی کوردستان ، بەشداربووین بەڵام پێمان باش بوو تیپە شانۆیەکانی تری وە کو شارەکانی سەقز،بۆکان،سنە ، ئیلان… بەشداربن لەم فیستیڤاڵە پسپۆری شانۆی بە ھێز بەشدار بوون ، کە خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بوون ،لە دوای ھەر نمایشێک گفتۆگۆ لەسەر نمایشەکان دەکرا ، ئاستی نمایشەکان زۆر باش بوو مەرجیش نیە ھەموویان لەیەک ئاست بن ئەوەش سروشتی ھەر فیستیڤاڵێکە،سەبارەت بە خەڵات ھەموو ھونەرمەندێک چاوی لە خەڵاتە سەبارەت بە کارەکەی من کە بەشانۆگەری (نارین) بەشداربووم ئەو پێشوازییەی بینەران لە دوای نمایش لەلای من گەورەترین خەڵات بوو بۆمن لە کۆتاییدا ھیودارم ،ئەو فیستیڤاڵانە ھەر بەردەوام بێت.
ھونەرمەند عەلی ئەحمەد: فیستیڤاڵەکە زۆر بەرێک وپێکی بەرێوە چوو چ لە رووی تەکنیکی چ لە رووی نمایشەوە جیاوازی ئەم فیستیڤاڵە لەگەڵ فیستیڤاڵەکانی رابردووە ئەوەیە کە ئەم ساڵ نمایشی جوانترمان بینی جگە لەمەش بەشداری وڵاتانی عەرەبی فیستڤاڵەکەی سەرکەوتوو تر کرد، بەتایبەتی وڵاتێکی وەکو میسر کە بەدایکی جیھان ناسراوە بۆیە دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکەم کە بوونەتە ھۆی سازدانی ئەو فیستیڤاڵە.
٥٧
ھونەرمەند کامەران رەئوف: ئەم فیستیڤاڵە گرنگییەکی زۆر زۆری ھەیە پێشوازێکی زۆری لێکرا، چونکە چەندین میوان لە دەرەوە بانگێش دەکات ،ئەمەوادەکات ئەدب و فەرھەنگ و کلتوور بەیەک ئاشنا بن ،ئەوانیش ئاشنا دەبن ، بەوەی ھەرێمی کوردستانیش دەتوانێ لەو بورادەدا ئەسپی خۆی تاو بدات.
ھەروەھا کامەران رەئوف گووتی:خاڵێکی تر ئێمەمانان لەرێگەی ئەو فیستیڤاڵانە وتاری شانۆیی ئەوان دەزانین لە ھەمان کاتدا ئاشنا دەبین بە ئاستی شانۆیی ئەو وڵاتانە،ھەستیش دەکەم فیستیڤاڵی ئەم ساڵ بەرێوەپێش چوونی بەخۆوەبینیوە،بەڵام پێوستە بوودجەیەکی باشی بۆ تەرخان بکرێت ، بۆئەوەی بتوانن ھونەرمەندی جیھانی و تیپی زۆرتر بەشداربێت.
ھونەرمەند تووران ئیزناک لەرۆژھەڵاتی کوردستان: سازکردنی فیستیڤاڵ کارێکی گرنگ و پێویستە من ئەم فیستیڤاڵەم زۆر بەھێز بینی، ئەزموونێکی زۆر باش بوو بۆ ئێمەمانان ، فەرھەنگ و کلتوری وڵاتانی بەشداربووانی فیستیڤاڵم بینم، ئاڵوگۆرکردنی بیروراکان بوو ، ئاشنایەتی باشی ھونەریم لە رێگەی نمایشەکاندا پەیداکرد ، خاڵێکی تریش فیستیڤاڵەکە زۆر بەرێکی رێکخرا بوو ، بۆیە دەستخۆشی لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دەکەم ھیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم، سوپاس گوزاریان دەکەم.
سەربارەت بە ئامادەبوونی بینەران لە نمایشەکان خاتوون تووران ئیزناک گووتی: ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لەلای من ئامادەبوونی ئەو بینەرە زۆرە بوو لە نمایشەکان ، وەکو زانراوە شانۆی مۆنۆدراما بۆ بینەر کارێکی ئاسان نیە چونکە ئەک ئەکتەر نواندن دەکات بەڵام، بینەران زۆر بە پەرۆشەوە ئامادەی نمایشەکان دەبوون ، ئەگەرچی ھەندێ نمایش ھەبوو ماوەکەی زۆر درێژ بوو بەڵام بینەران ھەرگیز ،وەڕز نەدەبوون ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت بینەری شانۆ بینەرێکی ھۆشیارە حەزی لە شانۆیە، ئەوەش بۆمن ماییەی خۆشحاڵی بوو.
ھونەرمەند بەکر مەعروف: سەرەتا من دەستخۆشی لە وەزارەتی رۆشنبیری و بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ دەکەم کە ساڵانە چەندین فیستیڤاڵی شانۆیی ئەنجام دەدەن ، چونکە ھونەرمەندان لەژێر چەتری ئەم فیستیڤاڵە کۆدەبنەوە بۆیە من بەجەژنێکی ھونەرمەندان دەزانم نابێ ئەوەش لە یاد بکەین سازدانی فیستیڤاڵ کارێکی ئاسان نیە ، بۆیە دەستخۆشیان لێدەکەم من پێشنارێکم ھەیە بۆ وەزارەتی رۆشنبیری کەبریتییە لەوەی گرنگی زیاتر بە تیپە شانۆییەکان بدرێت بودجەیان بۆ بگرێتەوە کە ماوەی چەند ساڵە بوودجەکە بڕاوە، دەرگایان داخرون ناتوانن کاری شانۆیی بکەن، ھیوردارم لە کابینەی نوێ زیاتر گرنگی بە تیپە ھونەرییەکان بدرێت بایەخ بە ھەموو بوارەکانی تر بدرێت.
٥٨
ھونەرمەند ھێرۆ جەواد: من دەست خۆشی تەواو لەم فیستیڤاڵە و لە ھەموو فیستیڤاڵاکانی تر کە، لە ھەر شار و شارۆچکەیەک سازدەکرێت دەکەم ، بێگومان بوونی پێشبرکێ لە نێوان ئەکتەرەکان کارێکی سروشتیە ھیوای بەردەوامی بۆ فیستیڤاڵەکە دەخوازم.
ھونەرمەند قاسم نوری: سەرەرایی ئەو قەیرانەی کە لە ماوەی چوار ساڵ رووی لە ھەرێمی کوردستان کردوە بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ توانیویەتی بەردەوامی بەو فیستیڤاڵە بدات ئەمەش دیاردەیەکی گەورەی شارستانییە ، کەچەندین تیپی شانۆیی جیھانی بەشداری ئەو فیستیڤاڵەن لە ماوەی پێنج رۆژدا چەندین کاری جوان و ستایلی جوانمان بینی ،ئەوەی جێگای سەرنجە لە دوای ھەر نمایشێک کۆرشانۆیی بۆ نمایشکە دەکرێت کە زۆر بەسوودە تاردەیەک چەمکی شانۆی مۆنۆدراما لەلامان روونتر بوو.
شانۆکار (ئاھون مەحمودی ئازر) لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە باس لە فیستیڤاڵەکە دەکات: ئەوەی زۆر سەرنجی راکێشام بوونی ئەو کۆرە رەخنەیانە بوو کە لە دوای نمایشەکان دەکرا، بە جۆرێک بۆھەر نمایشێک کەسێکی پسپۆر قسەی لەسەر شانۆیەکە دەکرد ،بۆیە زۆر بەسوود بوون،ھەم بۆ بینەران و ھەم بۆ خودی دەرھێنەر و ئەکتەرەکان، لە ھەمووی گرنگتر لەم کۆرانەدا ھەموو کەسێک ئازادانە راو سەرنجی خۆیان دەخستە روو ، دەستخۆشی لە رێکخەرانی ئەم فیستڤاڵە دەکەم .
چارەسەر لە نمایشی “شەرەف”دا
شانۆگەری “شەرەف” لە نووسینی نووسەر نیھاد جامی و دەرھێنانی ھونەرمەند محەمەد جەمیل لە میانی پێنجەمین فیستڤاڵی ھەولێر بۆ شانۆ نمایش کرا .
سەرەتا دیدگای نووسین و بگرە دیدگای نمایشش لەلای نیھاد جامی ھەمیشە جیاواز بووە لە وانی تر، بەجۆرێک ھەردەم خاوەن دیدگاو وتارێکی رەخنەیی بووە، جیاواز بووە ھەر لە مانشێتی شانۆگەرییەکان تا ناوەرۆکی شانۆگەرییەکان ھەردەم دەقەکانی نووسەر دەرفەت بە دەرھێنەر دەدات خۆێندنەوەی تایبەت و دیدیگای خۆی لەسەر دەقەکە بنیاد بنێت .
ئەگەر ئاورێک لە دەقە کانی نیھادجامی بدەینەوە وەکو (گۆچانی رامبۆ، ئۆڤیلیا و وەھمی ھاملێت، تۆبەکاران،شەڕەف، ئاھەنگی شەوێکی قەرجی،،دەبمە ئەکتەر لە چاوەڕوانی گۆدۆـدا، پاکیزەترین سۆزانی، گیتار،کفن،کەونارە،مەسیح مەریم لە خاچ دەدات، زولیخا لە خەونی یوسف دا، کوشتنی دێدزدەموونە، باڵندەکانی شالیر..) ئەم بۆچونەمان لەلا ڕوونتر دەبێت، کە دەقەکانی بوونەتە ماییەی گەنگەشەو دیالۆگی ھونەری بەردەوامی بەدوایی خۆیدا ھێناوە، ھەردەم بە
٥٩
دوای خەون و خەیاڵ و یوتابیا بووە بۆیە بە شێوەیەک لەشێوەکان سەرجەم شانۆگەرییەکانی نیھاد جامی ماییەی سەرنج و تێرامانن، ھەردەم جەستەش فاکتەرێکی سەرەکی کارەکانی نیھاد جامین بۆ دورستکردنی فۆرمێکی جیاواز بە پشت بەستن بە رووناکی و دیکۆر موزیک…
لە شانۆگەری (شەرەف) مانشێتی شانۆگەرییەکە(شەرەف) ماییەی تێرامانە ماناو مەدلوولی زۆر ھەڵدەگرێت بە جۆرێک لە کۆمەڵگای ئێمە شەرەفی خێزان بەندە بە ئافرەت وەکو دایک، ئافرەت وەکو ژن،ئافرەت وەکو کچ ..ھەر ئافرەتیش دەبێتە قوربانی.
روداوەکانی شانۆگەرییەکە:
– لەگەڵ دەسپێکردنی نمایش لە دیمەنی پێشەکی (مەشھد استھلالی) سێ ئافرەت دەبیندرێت بەجلوبەرگێکی ئایینی سروەتێکی ئاینی دەبخشێن لەرێگەی دەف و موزیک .. بە کارھێنان دەف وەکو دەفرە ھەست دەکەیت شتێک وەکو ساوار بژار دەکەن دوای خوشک، ھاوسەرکە دەیخەنە ناو دەفرەی دایکی شەرەف ئەویش دەیخاتە ناو ئەو کانیە ئاوەکە کە لەناوەندی تەختەی شانۆ بوونی ھەیە ئەنجا ھاوسەرەکە دەیکات بە نان.
– لەگەڵ رووناکی بۆ سەر شانۆ تارمای (شەرەف) لەسەرەوەی ناوەراستی شانۆ بوونی ھەیە تاکۆتایی شانۆ تێکەڵکردنی رەنگەکان (سێ رەنگ) کەگوزارشت لە ژیانە سور +شین+سەوز کە مدلوولی لای ھەمووان زانراوە .
ھەرسێ ئافرەتەکە خۆیان دەناسن (دایکی شەرەف +خوشکی شرەف+ھاوسەری شەرەف) بە خێرھاتی میوانان دەکەن،کە بۆسەرخۆش کردن ھاتوون بە بۆنەی مردنی شەرەف خۆیان واپیشان دەدەن کە خەمبارن بەڵام لە ناخیان زۆر بەختەوەر چونکە شەرەفی کور، برا، ھاوسەر لە کۆڵیان بۆتەوە…
-دیمەنی خۆشی دەست پێدەکات ھەریەک بە شێوەیک گوزارشت لە خۆشی ئازادی خۆی دەکات ھەر لە ماکیاژ کردن و خۆرازاندنەوە لەبەر ئاوێنە..
-دیمەنی درکاندن و ئاشکرا کردنی نھێنییەکان شەرەف لە گەڵ ھەریەک لە : خوشکەکەی بەسەرخۆشی دێتەوە کاتێ دەڵێت” ملەکانم بشێلە” ھەوڵی دەستدرێژکرنە سەر خوشکی خۆی دەدات . لەگەڵ دایکی کاتێ لەگەڵ خاوەنی تەکسی دراوسێیەکەی دێتەوە دەستدرێژ دەکاتە سەردایکی.. ژنەکەی تەنیا شەو کەلێی ناداوە ئەویش بەرازی کردنی ژنی دراوسێکەی خۆی ئەو نییە. نیان ھەموویان تووشی شۆک دەبن .
٦٠
-دیمەنی رق لێبوونە لە مرۆڤی سەردەم لە تەکەنەلۆژیا گەرانەوە بۆ سەرەتاکانی مرۆڤ لە ئەشکەوتەکان.. دەسڵات،ئۆپۆزسیۆن،شاعیر، میدکان…
لە کۆتایی ھەرسێکیان سەردەخەنە ناو ئاوەکە وەکو ئەوەی پاک بوونەتەوە (شەرەف) بوو بە رابردوو، لەریگەی نووسینی چەند دەستە واژێیەک باس لە ناسۆرییەکانی خۆیان دەکەن، داھاتووی خۆیان دیاردەکەن.
شوێنی نمایش ماڵێکی سادە چەند ھێلێکی سور، سپی(دروومانێک) لە سەر دیوارماڵەکە (سایک) ھەیە گوزارشت لە پەردەی کچێنی دەکات، بە واتایەکی تر گوزارشت لە شەڕەف و ناموس دەکات.
سەرەتا پێم باشە دەست خۆشی لەسێ ئەکتەرەکە بکەم بۆ نواندنەکەیان ئەنجمادانی ھەندێ جوڵەی بوێر بۆ ئێمە مانان جێ تێرامانە ئەگەر چی بوێری لە ناچێتە بواری داھێنان بەڵام لە نێو کۆمەڵگەی ئێمە بگرە رۆژھەڵاتیش من بە داھێنان دایدەنێم، لەم روانگەوە دەست خۆشیان لێدەکەم.
لە ھەموو نمایشێک دووھاوکێشە ھەیە کە تارادەیەک دەبنە سەرکەوتنی نمایش (دەرھێنان و نواندن) مەبەستم لە سەرکەوتنی نمایشە بەگشتی ئەگەر نا زۆر نمایش ھەیە تەنیا لە نواندن یان لە دەرھێنان، باشە پلەیەکی زۆ باش بەدەست دەھێنێت لەم نمایشەدا بە بۆچوونی خۆم دەرھێنان بەسەر نواندن دا زاڵ بوو، واتا ھاوتەریب نەبوون زۆر جاریش ئەکتەری نواندنی ئاست نزم بەرامبەر نواندنی ئاست بەرز نواندنی ئاست بەرزکە دێنتە ئاستی نزم لەم نمایشەدا ئەم حاڵەتە بەدی دەکرا بەتایبەتی لەو کاتەی ئەم شانۆگەرییە بەشی زۆر پشتی بە فۆرم،جوڵەی جەستە بەستبوو ھەستم کرد لە ھەندێ شوێن تەنھا خوێندنەوەی دیالۆگ بوو کەدەرفەت ھەبوو بە جوڵەیەک یان بە ھێمایەک یان بە ئاماژەیەک نواندندکەی جوانتر دەبوو، بەتایبەتی لە وتاری خوشکی شەرەف.
ئەوەی سەرنجی راکێشام لەم نمایشەدا ئەنجام و چارەسەرە کەپێویستە لە ھەموو شانۆگەرییەکدا بوونی ھەبێت،ئەگەر چی ھەندێ لە دەرھێنەران لە کۆتایی نمایشەکانیان دا ئەنجام وچارەسەر ئاشکرا ناکەن، یاخود دەتوانین بڵێن چارەسەر و ئەنجام بۆ بینەران جێدێڵن،ئەگەر چی تارادەیەک بۆچونێکی باشە بۆ ئاندن یان لە دەرھێنان، باشە پلەیەکی زۆ باش بەدەست دەھێنێت لەم نمایشەدا بە بۆچوونی خۆم دەرھێنان بەسەر نواندن دا زاڵ بوو، واتا ھاوتەریب نەبوون زۆر جاریش ئەکتەری نواندنی ئاست نزم بەرامبەر نواندنی ئاست بەرز نواندنی ئاست بەرزکە دێنتە ئاستی نزم لەم نمایشەدا ئەم حاڵەتە بەدی دەکرا بەتایبەتی لەو کاتەی ئەم شانۆگەرییە بەشی زۆر پشتی بە فۆرم،جوڵەی جەستە بەستبوو ھەستم کرد لە ھەندێ شوێن تەنھا خوێندنەوەی دیالۆگ بوو کەدەرفەت ھەبوو بە جوڵەیەک یان بە
٦١
ھێمایەک یان بە ئاماژەیەک نواندندکەی جوانتر دەبوو، بەتایبەتی لە وتاری خوشکی شەرەف.
ئەوەی سەرنجی راکێشام لەم نمایشەدا ئەنجام و چارەسەرە کەپێویستە لە ھەموو شانۆگەرییەکدا بوونی ھەبێت،ئەگەر چی ھەندێ لە دەرھێنەران لە کۆتایی نمایشەکانیان دا ئەنجام وچارەسەر ئاشکرا ناکەن، یاخود دەتوانین بڵێن چارەسەر و ئەنجام بۆ بینەران جێدێڵن،ئەگەر چی تارادەیەک بۆچونێکی باشە بۆ ئەوەی بینەران بتوانن شیکردنەوەی خۆیان بۆ نمایشەکە ھەبێت،بەڵام من لەگەڵ ئەوەم دەرھێنەر پەیامێکی روون ئاشکرا ھەبێت بە تایبەتی ئامانج و ئەنجام.
لەم شانۆگەرییەدا دەرھێنەر (محەمەد جەمیل) لە کۆتایی شانۆگەرییەدا توانی دوای ئەم ھەموو کێشەو گرفت و ناسۆرییەکان توانی چارەسەرێکی درامی گونجاو بدات بە بینەران کاتی لە کۆتایی شانۆگەرییەکەدا ھەریەک لە خوشکی شەرەف و ھاوسەری شەرە ف باس لە کۆمەڵێ لە یاسا و دابونەریتی نەرێنی ناوکۆمەڵگا دەکەن لە کۆتاییدا دایکی شەرف دەڵێت” ئیتر تەواو شەرف بوو بەرابردوو” لەو کاتەدا لە نێو نمایشەکە تارمایی شەرەف نامێنێت ژیانێکی نوێ دەستپێدەکەن بە تایبەتی کاتێ ھەرسێ ئافرەتەکە دەڵێن “لێرەدا پێیاوێک بوونی نیە” بەسەمایەکی جوان و خولقاندی سروەتێکی جوان گوزارشت لە ھیواو ئومێدی نوێ دەکەن بۆ داھاتوو، دەست خۆشی لە دەرھێنەرو ھەرسێ ئەکتەرەکە( رۆژان عزیز، وەیلان سەدیق،رۆزانا فەرھاد) سەرجەم ستاڤەکە دەکەم .
شایانی باسە لە ١٠/١٢/٢٠١٩وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ھونەری شانۆ بە بەشداری گرووپە شانۆییەکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک، چەمچەماڵ، ئەڵمانیا، یابان، پۆڵەندا، دانیمارک، مەغریب، ئوردن و میسر، شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ شانۆ ئەنجامدا،ھەر لەو فیستیڤاڵەدا چەندین کۆری ڕەخنەیی بۆ نمایشەکان ئەنجام درا لە فێستیڤاڵەکەدا، ١٢ شانۆگەریی کوردی و بیانی نمایش کران، خەڵات بەسەر باشترینەکانی فێستیڤاڵ دابەشکرا،پێش دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیستڤاڵ رێز لە دوو ھونەرمەندی بە ئەزموونی شاری ھەولێر نرا کەبریتی بوو لە ھەریەک لە ھونەرمەندان (غازی غەفور و سەلام کۆیی)
پاشان خەڵات بەسەر باشترینەکان دابەش کرا، کە بەم شێوەی خوارەوە بوو:
باشترین چارەسەری درامی بۆ شانۆگەریی (شەرەف) لە دەرھێنانی محەمەد جەمیل (ھەولێر).
باشترین دەرھێنان بۆ شانۆگەریی (گرفتەکانی پیاوێکی مردوو) لە دەرھێنانی ئیدریس شەوکەت (چەمچەماڵ
٦٢
باشترین نمایش بۆ شانۆگەریی (رۆژی رەش) لە دەرھێنانی سنان عەزاوی (بەغدا).).
باشترین ئەکتەری کوڕ، نەھرۆ محەمەد (سلێمانی)..
باشترین ئەکتەری کچ، ڕەشیدە ( وڵاتی مەغریب).
دڵەراوکێی ئەکتەری شانۆ لە کاتی نواندن دا
یەکێک لەو ئاستەنگانەی کە زۆرێک لە ھونەرمەندان (ئەکتەر، گۆرانی بێژ ، پێشکەش کار..) تووشی دەبنەوە بریتیە لە رووبەرووبوونەوە لەگەڵ بینەران ھەرچەند خاوەن ئەزموو نێکی زۆریش بێت یان مێژوویەکی ھونەریشی ھەبێت.. بەڵام ئەم جۆرە ترس و دڵەراوکێیە کارێکی سروشتییە، چونکە دەرکەوتن بەرامبەر بەجەماوەر کارێکی ئاسان نیە بە تایبەتی لەسەر شانۆ کاتێ ئەکتەر بەشێوەیەکی زیندوو راستەوخۆ دیالۆگ یان جوڵە لەگەڵ بینەران دەکات ، ھۆکارەکەشی بۆ ھەیبەت و مەزنی شانۆ دەگەرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە توانستی ئەکتەر رۆڵ دەبینێت بۆ دەرباز بوون لەو دڵەراوکییە لە کاتی نواندندا ئەگەرچی زۆر ێک لە پسپۆرانی شانۆ ترس و دڵەراوکێ لەلای ئەکتەران لەسەرەتای دەست پێکردنی نواندن بە پێوێستی دەزانن بۆ ئەوەی نواندنەکەی سەرکەوتوو بێت.. ئەکتەرە مەزنەکان کەھەموو ژیانیان لەسەر شانۆ بووە ھەردەم دووپاتی ئەوە دەکەنەوە (٥-١٠) خوولەکی سەرەتای نمایش توشی جۆرێک لە ترس و دڵەراوکێ دەبن ، بە کارێکی نۆرماڵ دەزانن.
دڵەراوکێی شانۆ چیە؟
دڵەراوکێی شانۆ لەو کاتەی ئەکتەر دیالۆگێک یان جوڵەیەکی راستەوخۆ بەرامبەر بە بینەران دەکات ئەو حاڵەتە پێیدەگوترێت (دڵەراوکێ سات) لەو کاتەی ئەکتەرلە ھەموو نمایشیکدا کە سەرەتا پێدەنێتە سەرشانۆ جۆر ترسی و دڵەراوکێ و تەنگ نەفسی لەلادروست دەبێت لەراستییدا دڵەراوکێ بە پلەیەکی مامناوەند پێویستە بۆ ئەو ئەکتەرانەی لەسەر شانۆ دەوستن کە پسپۆران بە دڵەراوکێیەکی تەندروست ناودەبن، ھەر بۆیە ھەموو دڵەراوکێیەکی شانۆیی نابێتە ھۆی نالەباری کەسایەتییەکە و کاریگەری نەرێنی لەسەر نواندنەکەی نابێت بە تایبەتی کاتێ دڵەراوکێیەکە بۆ چەند چرکەیەکی دیار کراو بێت ئەوەی ئێمە مەبەستمانە لە دڵەراوکێی شانۆ ئەوەیە کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەکتەرە نەتوانێت دیالۆگ و جوڵەو نواندنەکەی وەک پێویست ئەنجام بدات بە جۆرێک ھەموو شتێکی لە بیر بچێتەوە،کاریگەری نەرێنی لەسەر رۆڵەکەی ھەبێت بگرە لەسەر کۆی نمایشەکە دەبێت.
٦٣
نەک ھەر کەسی ئاسایی زۆر ێک لە ئەکتەران خاوەن بەھرەو توانستی زۆر باشن بەڵام ئەو گرەکێورەیان ھەیە(دڵەراوکێی شانۆ) ناتوانن ئەو پەیامەی ھەیانە بگیینە بینەران ئەمەش زیاتر بۆترس و شەرم دەگەرێتەوە.
نیشانەکانی دڵەراوکێی شانۆ لەلای ئەکتەران:
ھەندێک ئەکتەر لە ڕۆژانی پرۆڤە باشترین نواندن ئەنجام دەدەن بەتایبەتی لەجەنراڵ پرۆڤەدا ھەرلەرووی دیالۆگ و جوڵە و دەنگ کەچی لە رۆژی نمایش لەو ئاستەدا نین بێگومان فاکتەر زۆرن یەکێک لەوفەکتەرانە بۆ دڵەراوکێی شانۆ دەگەرێتەوە بەھۆی بیرکردنەوە لە بینەران بەجۆرێک ھەر بۆیە ەو ئەکتەرانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن لەکاتی نواندنەکەیان بینەر لە ھیچ لە وشەکانی ئەکتەر حاڵی نابێت ،لە ھەمان کاتدا گرژی دەمووچاو و ئارقەی شەرەم و ترس بەروونی بە دەمووچاوی ئەکتەر بەدیار دەکەوێت نەک ئارقەی ماندووبوونی نواندن.
ئەکتەر چۆن بەسەر دڵەراوکێی شانۆدا زاڵ دەبیت؟
زۆر جار لە کاتی نواندن ئەکتەر تووشی ترس و دڵەراوکێ شانۆ دەبێت بۆ دەربازبوون و زاڵ بەسەر ئەم حاڵەتە چەند رێگایەکی زۆر ئاسان ھەیە ئەویش بەھۆی راھێنان کردن لەسەر جەستە و مێشک دەبێت بە چەند ھەنگاوێک ئەکتەر دەتوانێ لەو دڵەراوکێیە رزگاری بێت لێرەدا باس لە ھەنگاوانە دەکەین:
١-خاوکردنەوەی جەستە: پێش دەرچوونت بۆ سەر شانۆ ھەوڵبدە ھێمنی ئارامی خۆت بپارێزیت لەگەڵ کەمکردنەوەی گرژییەکانت ، چونکە ئەمانە ھاوکارت دەبن بۆ خاوبوونەوەی مێشکت وە لەھەمان کاتدا دەنگت جێگیر بێت ،ئینجا راھێنانێک لەسەر ئەو دەقە یان ئەو دیلۆگانە بکە کەلەسەر شانۆ دەیڵێت، چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەوەی جەستەت خاو بێتەوە پێش ئەوەی لەسەر تەختەی شانۆ دەربکەویت:
کەمێک پرۆڤەی دەنگت بکە.
مۆزێک پێش نواندنەکەت بخۆ بۆ ئەوەی گەدەت خاڵی نەبێت،لەھەمان کاتدا ھەست ناکەیت کە گەدەت پڕە.
وەرزشی ناو دەمت بکە بۆ ئەوەی دەرچوونی وشەوپیتەکان تەندروست بێت بەتایبەتی شەویلگەی خوارەوە، ئەمەش لە رێگەی بنێشت جووین یان راھێنانی زمان دەبێت بەڵام ئاگاداربە نابێن گەدەت خاڵی بێت.
وەرزشێکی شانۆیی بۆ ماسولکەکانت ئەنجام بدە بۆ ئەوەی لە ترس و دڵە راوکێ رزگارێت بێت وە تووشی گرژی ماسوولکە نەبیت، بەتایبەتی بۆ ھەردوو دەستەکانت و قاچەکانت و پشت و شانەکانت.
٦٤
٢- خەیاڵ و بیر کردنەوە: ماوەی ١٥-٢٠ خوولەک لە کاتی خۆت بۆ بیرکردنەوە لە نواندنەکەت بەتایبەتی بۆ دیالۆگەکانت وەبەگشتی بۆ نمایشەکە تەرخان بکە، بۆ ئەم مەبەستە شوێنێکی ھێمن و ئارام دابنیشیت و ھەردوو چاوەکانت دابخە دەست بە ھەناسە وەرگرتن و ھەناسە دانەوە بکەیت بەشێوەیەک ھەموو جەستەت خاو بێتەوە، دوایی ئەنجامدانی ھەموو ئەوانەی باسمان کرد ئەم دوو خاڵانەی خوارە بکە:
لەسەر زەوی راکشێ ھەردوو دەستەکانت لەسەر رانەکانت دابنێیت.
ھەوڵدە بگیتە قۆناغێک بیر لە ھیچ شتێک نەکەیتەوە بەتایبەتی بیر لە رۆڵەکەشت نەکەیتەوە تەنیا بیر لە خاوبوونەوەی جەستەت بکە.
٣-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چاو و قاوە: ھەر چەند ھۆگر و ئاڵوودە بیت لە رۆژی نمایش بەھەموو شێوەیەک لە خواردنەوەی چا و قاوە دووربکەوە لەوانەیە خواردنەوەی ببێتە ھۆی زیتەڵ و خیرایی بەڵام لە راستیدا گرژی و دەمارگیریش زیاد دەکات.
٤-کاتێک بۆ کۆتایی ھێنان بە حاڵەتی دڵەراوکێی خۆت دیار بکە: لەرۆژی نمایش پەیمانێک لەگەڵ خۆت بکە لە کاتژمێرێکی دیار کراو کۆتایی بە دڵەراوکێی خۆت دەھێنیت بۆنموونە کاتژمێر ٣ دوایی ئەو کاتژمێرە حاڵەتی دڵەراوکێ لەلای خۆت کۆتایی دێت کۆنترۆڵی خۆت دەکەیت ئەم پەیمانە لەگەڵ خودی خۆت دەبێتە ھۆی ئەوەی کارەکە ئاسان بێت.
٥- راھێنان: رۆژی نمایش بەلایەنی کەم بۆماوەی (٣٠) خوولەک راھێنان بکە سی خوولەک بەپێ ھامووشۆ بکە، ھەموو گرژییەک و دڵەراوکێییەکەت دەڕوێتەوە جەستەیەکی گونجاوت ئامادە دەبێت بۆ نواندن .
٦- پێبکەنە: سەیری فلیمێکی بەزمەسات بکە یان گرتە ڤیدیۆییەکی کۆمیدی لە یوتیوب سەیر بکە لە گەڵ ھاورێکانت پێبکەنە ،چونکە پێکەنین ھاوکارە بۆئەوەی جەستەیەکی خاو ئامادەبێت لە ھەموو دەمار گیری و دەڵەراوکێیەکەت دووردەخاتەوە.
٧- زوو ئامادەبوون لە شوێنی نمایش: ھەوڵدە پێش ھەمووان لە شوێنی نمایش ئامادە بە لەو کاتەدا ھەست بە کۆنترۆڵ لەسەر ھەموو حاڵەتەکان دەبیت بەپێچەوانەش لەوکاتەی تۆ دەگەیتە شوێنەکە ھۆڵەکە پڕبووە لە بینەران و ھەموویان چاوەڕی تۆ دەکەن لەو حاڵەتەدا جۆرە گرژییەک و دڵەراوکێیەکت لەلا دروست دەبێت کاریگەری نەرێنی لەسەر
٦٥
نواندنەکەت دەبێت بۆیە ئەگەر زوو گەیشتییە ھۆڵەکە کەشێکی ھێمن و ئارام دەبێت.
٨- لەگەڵ بینەران گفتۆگۆ بکە: ھەوڵبدەپێش دەرکەوتنت لەسەر شانۆ لەگەڵ بینەران تێکەڵ بیت ، بێگومان ئەمەش فاکتەرێکە بۆ ئەوەی جۆرە بەردەوامیەکت پێببەخشێت لە ھەمان کاتدا دەشتوانی لەناو بینەران دابنیشیت بێ ئەوەی پێیان رابگەینت کە تۆ ئەکتەری و رۆڵت ھەیە لە نمایشەکەدا ئەوەش لەو کاتانەدا دەبێت کە جلوبەرگی کەسایەتییەکەت لە بەرنەکردبێت یاخود ماکیاژت نەکردبێت.
٩- بیر لە کەسی باشی ناو بینەران بکە: لەبری ئەوەی بیر لە جلوبەرگی بینەران بکەیتەوە
بیر لە کەسێک بکەوە لەناو بینەران کە تۆی خۆش دەوێت ھەردەم زۆر بەگەرمی ھانت دەدات و لە کۆتایی نمایش چەپڵەت بۆ لێدەدات.
١٠- خورادەنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ: بەنیوکاتژمێر پێش نمایش ھەوڵدە ھەندێ ئاوی ترشییات بخۆیتەوە ، چونکە ھاوکارتە بۆ ئەوەی پاڵپەستۆی خوێن و دڵەراوکێت کەم بکاتەوە.
١١- ئەو گۆرانیە بڵێ کەپێت خۆشە:ھەردەم ئەو گۆرانییە بڵێ کە ریتمەکەی ھێمنی و ئارامیت پێدەبەخشێت.
بەم ھەنگاوانە ئەکتەر دەتوانێ خۆی بەسەر ترس و دەڵەراوکێی شانۆیی رزگار بکات بێگومان لەسەرووی ھەمووی ئەوانەی باسمان کرد باوەڕ بەخۆبوون بەوەی لە ھەر حاڵەتیکێدا تۆی ئەکتەر دەتوانی باشترین شێوە نواندن بکەیت، ئامادەیت بۆ ئەوەی لە روودانی ھەرحاڵتێکی چاوەرنەکراو کەتۆی ئەکتەر دەتوانی بەشێوەیەکی راگوزەر چارەسەر بکەیت.
بۆ ئەم بابەت سوودم لەم سەرچاوە وەرگرتووە :
-القلق المسرحی فی اداو الممپل المسرحی / محمد فچیل شناوەی
رەخنەگری درامای تەلەفزیۆنی
٦٦
ھەر جووڵەیەکی ھونەری لەو کاتەوە گەشە دەکات و ئۆکسجینی داھێنان دەبەخشێ، کاتێ دەکەوێتە ژێر پرۆسەی رەخنەیی بۆ دەسنیشانکردنی ھەردوو لایەنی بەھێز و لاوازییەوە. لە ھەمان کاتدا باوەڕ بەبینەر دەھێنێت، کە بەبیر و ھەستی لە گەڵ کارەھونەرییەکاندا بژیت .
ئەرستۆ دەڵێت: ” کاری رەخنەیی وەکو پیشەی دادگا وایە، کاتێ قازی فرمانی دادگا بەسەر کەسێکدا دەردەکات، دەبێ رەخنە گریش وابێ ” .
نەبوونی رەخنەگری تەلەفزیۆنی قەیرانێکی گەورەیە، بەتایبەتی لە بواری درامای تەلەفزیۆنیدا بۆتە گرفت لە ھەمبەر رێرەوی پێشڤەچوونی بەرھەمھێنانی ھونەریدا، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئاسمانی و ناوخۆیی ساڵانە چەندین کاری درامی بەرھەم دەھێنن .
ھۆی سستی و لاوازیی بەرھەمەکان ھەر لەرووی دەق، دەرھێنان، نواندن، وێنەگرتن و سیناریۆوە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی رەخنەگری پسپۆر، دادپەروەرانە و راستگۆ بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرھەمەکان کە لەسەر بنمای رەخنەی ھونەری بێت.
ئەوانەی لەگۆڤار و رۆژنامەکاندا نووسراون ناچنە قاڵبی رەخنەوە، چونکە لە کاتی نوسینەکانیاندا لەسەر پەیوەندی برادەرایەتی بە شان و باڵی یەکتردا ھەڵدەڵێن و بەچاکە باس لەکارەکانیان دەکەن یان بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ھەڵەکانیان بکەن یان بەپێچەوانەوە. ھۆکارەکانی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تا ئێستا لە کۆمەڵگای ئێمەدا بەگشتی و لە ناو ھونەرمەندا بەتایبەتی رەخنە قبوڵ ناکەن. ھەندێکیان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕێسا و یاساکانی “ھونەری ڕەخنەگرتن” دەڵێن: “بەبۆچوونی خۆم” کە ئەمەش لە چوارچێوەی ھونەری ڕەخنەگریدا جێگای نابێتەوە .
رەخنەگری تەلەفزیۆنی واتە خوێندنەوەی دووەم بۆ کارەھونەرییەکانە. کاتێ رەخنەگر رەخنە دەگرێت، مەبەستی دەرخستنی لایەنی چاکە و خەراپەی کارەکەیە بۆ بینەر و دەرھێنەرەکە و لە ھەمان کاتیشدا دەوڵەمەندکردنی بەرھەمەکەیە .
رەخنەگری سەرکەوتوو، دەبێ خاوەنی تایبەتمەندی راستگۆیی، پێشینەیەکی زانستی و مەعریفی ھەبێت، توانای نووسینی لە دەربرین و دیارکردنی کەموکوڕییەکاندا ھەبێت لە ھەمووی گرنگتریش بوێر بێت .
٦٧
بینەری شانۆ و بینەری تیڤییەکان
گەشەکردنی شانۆ پەیوەست بووە بە ژینگەیەکی جێگیرو بۆتە داواکارێکی بنچینەیی بۆ شاکارە مرۆڤایەتییەکان کە لەلایەن گریگەکان بەرھەمھێنراون. چونکە ئەم بارودۆخە واتە ژینگەی نەگۆر وادەخوازێ شانۆ لایەنی فکری دەوڵەمەند بکات وەکو پێداویستییەکی مرۆڤایەتی. چونکە لە شانۆدا راستگۆیی گرنگتر بەدیار دەکەوێت. بەشێوەیەکی زیندوو دەتوانێ گوزارشت لە داخوازییەکان و ئێش و ئازەرەکانی جەماوەر بکات .
مرۆڤ توانستێکی رادەبەدەرە لە داھێنان، ھەموو ئەو گۆرانکاریانەی لەسەر ئاستی جیھان روودەدەن ناتوانن بوونی شانۆ رەتبکەنەوە، ھەندێک بۆچوون ھەیە دەڵێن شانۆ بۆتە بەشێک لە رابردوو، کەناڵەکان ئێستا جێگای شانۆیان گرتۆتەوە لەرێگەی شاشەکان دەتوانن جەماوەر بۆ خۆیان رابکێشن .
بەڵام جەماوەری شانۆ جیاوازە لەگەڵ بینەری شاشەکان، پەیوەندی شانۆو جەماوەر زۆر لەیەکتری نزیکەو تێکەڵبوونێکی رۆحی لەنێوانیان دروستبووە بەجۆرێک زۆرجار لە رێگەی شانۆ جەماوەر لەدوای نمایش رژاونەتە سەر شەقامەکان خۆپیشاندانیان کردووە، یان مانیان گرتووە بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانیان. کەواتە، ئەو کاریگەرییەی شانۆ ھەیەتی لەسەر جەماوەر زۆر زیاترو بەھێزترە لە کەناڵە تەلەفزیۆنەکان ئەگەرچی تەلەفزیۆنەکان راستەوخۆ دەچنە ماڵەکان بەڵام ناتوانێت جەماوەر وەکو شانۆ کۆبکاتەوەو بەشێوەیەکی زیندوو و بەکۆمەڵ لەگەڵیان بدوێت .
ھەرچەندە جەماوەر بە ئارەزوی خۆی دەتوانێ سەیری کەناڵەکان بکات ئەوەی مەبەستییەتی ببینێت لەھەر لایەنێکەوە بێت وەکو: ئایینی، سیاسی، حزبی، پەروەردەیی، گۆرانی، فیلم، دەنگوباس، جلوبەرگ و.. چەندین پێشنیارکران کە نمایشە شانۆییەکان بگۆڕدرێت بۆ نمایشی تەلەفزیۆنی بۆ ئەوەی بینەران لە ماڵی خۆیان نمایشەکان ببین لەجیاتی بچن بۆ ھۆڵەکانی شانۆ، بەڵام ئەم پێشنیارانە رەتکرانەوە شانۆ ھەر بە زیندویەتی مایەوەو دەمێنیتەوە لەبەر چەند ھۆیەک :
– شانۆ کۆنترین ھونەرەو ھونەرەکەی لەھەموو شارستانییەکان پێشکەشکراون (عیراق، میسر، گریگ، رۆمانی و ھتد..)
٦٨
– ھونەری شانۆ پشت بە لاساییکردنەوە دەبەستێت واتە لاساییکردنەوەو نواندن و دەورگێڕان.
– زیندوویی و راستەوخۆیی یەکێکە لەو سیفەتەنەی کە شانۆ ھەیەتی، تاکە ھونەرە بەبێ ھیچ بەربەست و فاکتەرێک ئەکتەر روبەڕووی جەماوەر دەبێتەوە .
– ھونەری شانۆ دیاردەیەکی رۆشنبیرییە گوزارشت لە پێشکەوتنی شارستانیەتی فکری دەکات لەھەموو رویەکەوە، جگەلەوەی ئاوێنەی ھیواو ئامانجەکانی جەماوەرە .
– نمایشی شانۆیی کۆکردنەوەی ھەموو ھونەرەکانە، ھەربۆیە ناوزەدکراوە بە (باوکی ھونەر)، چونکە ھونەری شێوەکاری و موزیک و سەماو گۆرانی و.. لەخۆدەگرێت
ئەو ئۆپەرێتەی باڵەخانەی “چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر”ی دروست کرد
ئۆپەرێتی (تارا) لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند “واحید مەرجان”
ئۆپەرێت ،جۆرێکە لە جۆرەکانی شانۆگەری گۆرانی کە زیاتر دیالۆکی گۆرانی و موزیک لە خۆدەگرێت لەگەڵ چەند دیالۆکی سادە ،نەک دیالۆگی جدی ھەروەکو لە دەقەشانۆییەکان و لە ئۆپرا دا بوونیان ھەیە ،ئۆپەرێت بۆ یەکەمین جار لە وڵاتی فرنسا لە سەدەی نۆزدە سەری ھەڵداوە ، جیاوازی ھەیە لە نێوان ئۆپرا و ئۆپەرێت ، بەواتایەکی تر ئۆپەرێت بریتییە لە ھونەری شانۆگەرییەکی گۆرانی ئامێز لە گرێییەکی سۆزداری بە خۆشی کۆتایی دێت، ئامانجی لێی ئامۆژگاری و خۆشی و شادیە.
خوێنەرانی ئازیز ئەوەی مەبەستمانە ھەڵوێستەی لەسەر بکەین ئۆپەرەتی “تارا”یە کە یەکێکە لەو ئۆپەرێتانەی ھونەرمەند (واحید مەرجان) نووسیویەتی ھەر خۆشی کاری دەرھێنانی بۆ کردوە،لە ساڵی ١٩٧٤ فیستڤاڵێکی تایبەت بە ئۆپەرێت لەسەر ئاستی ھەموو پارێزگاکانی عێراق لە شاری بەغدا سازدەکرێت بەناوی “فیستیڤاڵی چالاکی قوتابخانەکانی عێراق” ،ھەولێریش یەکێک دەبێت لەو پارێزگایانە کە بە ئۆپەرێتی (تارا) لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند “واحید مەرجان” بەشدار دەبێت ، ھەرخۆشی ئاوازی بۆ گۆرانییەکان دادەنێت و دیزاینی دیکۆرەکەشی لەلایەن خودی خۆی ئامادەکات لە ھەمان کاتیشدا وەکو ئەکتەریش رۆڵ لە ئۆپەرێتە کە دەبینێت
٦٩
لە کۆتایی فیستیڤاڵدا ئۆپەرێتی “تارا” کە بەرھەمی چالاکی قوتابخانەکانی شاری ھەولێر بوو، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بەھێنێت ببێتە ماییەی رەزامەندی ئەندامانی لیژنەی ھەڵسەنگاندەن و سەرپەرشتیاران و ئامادەبووانی فیستیڤاڵ ، وەزیری پەروەدەی عێراقی ئەو کات یەکێک دەبێت لەوانەی کە بەئۆپەرێتەکە لەرووی (بابەت ، دیکۆر ، نواندن ، دەرھێنان ، موزیک) زۆر سەرسام دەبێت ،ھەربۆیە لەدوای تەواو بوونی فیستیڤاڵەکە لەگەڵ سەرجەم ستاڤی ئۆپەرێتەکە کۆدەبێتەوە دوای دەست خۆشی لێکردن و پیرۆزبایی لێکردنی ستاڤی ئۆپەرێتی “تارا” ، بە بەرێوەبەری چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر (م. جەمال ھیدایەت ) دەڵێت : ئۆپەرێتەکەی ئێوە زۆر دڵخۆشی کردم ، کارێکی واتان کردوە زۆر لەئاستی پارێزگاکانی تر عێراق وەکو بەسرا و موسڵ بگرە لە بەغداش باشتر بێت بۆیە کارەکانتان لەو ئاستە دایە کە چیتان پێویستە بۆتانی جێبەجێ بکەم، وەزیر دەڵێت: فەرموون چیتان پێویستە مامۆستا جەمالیش لە وەڵامدا بە وەزیر دەڵێت: بەداخەوە ئێمە لە شاری ھەولێر تا ئێستا باڵەخانەیەکی تایبەت بە خۆمان نییە وەکو چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر ، بۆ ئەوەی کارەکانی خۆمان وەکو راھێنان وپرۆڤەکانمان لە نێویدا مەیسەر بکەین.. لە وەڵامدا وەزیرش راستەوخۆ فرمان دەدات بەزووترین باڵەخانەیەکی تایبەت بە چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر دروست بکرێت بەڵێ ئێستا ئەو باڵەخانەی چالاکی قوتابخانەکان ھەولێر کەلە گەرەکی رووناکییە لە ھەولێر، بەرھەم و دەستکەوتی ئۆپەرێتی “تارا”یە وەبەتایبەتیش بۆ ھونەرمەندی گەورە واحید مەرجان دەگرێتەوە .
بەرێزان ھێشتا بەرھەم و دەستکەوتی ئۆپەرێتی “تارا” کۆتایی نەھاتووە ئەو کات لە عێراق تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ھەبوو ھەرە بۆیە بەرێوەبەری تەلەفزیۆنەکە بڕیار دەدات ئەو ئۆپەرێتە (تارا) بۆ تەلەفزیۆنی خۆیان تۆماربکەن لەوێش ستاڤی ئۆپەرێتەکە داوای تریان دەبێت ، کەتا ئەو داوەیان جێبەجێ نەکرێت ئۆپەرێتەکە تۆمار ناکەن ، داوەکەش بریتییە لە مۆڵەت دان بۆ تۆمار کردنی درامای تەلەفزیۆنی (چڵپاو) کەبەرھەمی تیپی ھونەری ھەولێر بوو ھەر بۆیە دوای چەند کاتژمێرێک رەزامەندی وەردەگرن ئەنجا ئۆپەرێتەکەیان تۆمار دەکەن ئەمەش دەستکەوتێکی تری ھونەرمەند واحید مەرجانە.
وێستگەکانی ژیانی ھونەرمەند “واحید مەرجان” وەکو ئەکتەر و شێوەکار و موزیکژەن ودەرھێنان و دیزاینەر ..
ناوی تەواوی (عەبدولواحید خدر مەرجان) ە” ساڵی ١٩٤٢ لەگەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە” خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئەربیل ئولا) و (ئیبن مستەوفی) تەواوکردووە” ساڵی ١٩٦٢ خانەی مامۆستایانی
٧٠
تەواوکردووە” ساڵی ١٩٦٣ بۆتە مامۆستای ھونەر لەناوەندی سەڵاحەدین” ساڵی ١٩٥٨ بەشداری پێشانگایەکی ھاوبەشی کردووە لە یاریگای ھەولێر خەڵاتی دووەمی وەرگرتووە” چەندین پێشانگای ھونەری تایبەتی لە ناوەو دەرەوەی کوردستان کردۆتەوە” دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای دەرسیم بووە لەساڵی ١٩٥٨” دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای مامۆستایان بووە لەھەولێر” ھەروەھا دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای کرێکاران بووە لەھەولێر” وەک پسپۆر لەبواری نەخشەسازی و دیکۆر لەگەڵ تیپی ھونەرە میللیەکان کاری کردووە” سەرۆکی تیپی مۆسیقای چالاکی قوتابخانەکان بووە” خەڵاتی یەکەم وەردەگرێت لەسەر ئاستی عێراق بەرامبەر بە پێشکەش کردنی ئۆپەرێتی (کاروانی خەبات)” لێپرسراوی تیپی مۆزیکی ھونەرو وێژەی کوردی ھەولێربووە” بۆ یەکەمجار ئامێری ئۆکۆردیۆن لە شێوەی ڕۆژئاوایی دەگۆڕێت بۆ ڕۆژھەڵاتی” بەشداری لەیەکەم ڤیستیڤاڵی ھونەری کوردی لەبەغدا کردووە” ساڵی ١٩٧٤ بە ئۆپەرێتی (باران) لەنووسین و ئاوازو دەرھێنانی خۆی” بەشدار بووە” ساڵی ١٩٧٩ بۆ ئاشنا بوون لەبواری ھونەر سەردانی وڵاتی بولغاریا و چیکسلۆفاکیا و یەکێتی سۆڤیەت و نەمسا) ی کردووە لەگەڵ تیپی ھونەرە میللیەکانی ھەولێر وەک سۆلیست لەسەر ئامێری عود” وەک ئەکتەر و دەرھێنەر لەچەندین شانۆو درامای تەلەفزیۆنی کاری کردووە لەوانە (چڵپاو/ مارەیی/ مەم و زین/ تاپۆ حەقی چیە/ شێتخانە ئەفەندی/ لاس و خەزاڵ/ میوانی ناوەخت/ گوڵی نھێنی/ زاوای گەلحۆ/ گەمەی خەونە زیندووەکان)” ساڵی ١٩٩٨ و ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤ پێشانگای تایبەتی کردۆتەوە” “ساڵی ٢٠٠٦ خانەنشین بووە” لە ٢٠١٦/٢/٩ کۆچی دوایی کردووە.
شایانی باسە لەدوایی راپەرینی ١٩٩١گەلی کوردستان لەبەر گرنگ و بەھای ئۆپەرێتەکە دووبارە لەشاری ھەولێر لە ١٢/٣/٢٠٠٠ لە ھۆڵی گەل بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری ئەوکات خودا لێی خۆشبێت مامۆستا (فللک دین کاکەیی ) دووباری نمایش کراوە ، بووە رەزامەندی ئامادە بووان.
بۆ نووسینی ئەو باسە سوودم لە دیداری ھونەرمەندان (م. جەمال ھیدایەت ، عەلی ئەحەمەد ، خالید سەرکار، خالد عومەر ،ھۆشیار مەرجان ) وەرگرتووە .
توانستی ئەکتەر لە نواندنی مۆنۆدرامادا.. ھەوار فارس بەنموونە
مۆنۆدراما،واتە شانۆگەری تاکە کەسی تائێستا زۆرێک لە شانۆکاران،لە سەرپێناسەی ئەم جۆرە درامایە بۆ چوونیان جیاوازە، بەڵام بۆچوونی زۆرێک لە شانۆکاران وایە،کە مۆنۆدراما بریتییە لە یەک دەنگ و لەیەک ئەکتەر.. زۆربەی
٧١
نووسەرانی شانۆگەری ،بیرۆکەی سەرەکیان لەسەر چەندین کەسایەتی بونیاد دەنێن کە لەنێوان خۆیان دا دیالۆگ دەکەن بەڵام لە دەقی مۆنۆدراما دا پشت بە یەک کەسییەت دەبەستێت لەرێگەی چەندین دیالۆگی ناوەوەی و دەرکی رۆلەکە بەرجەستە دەکرێت .. لێرەدا زەحمەتی و ئاستەنگ بۆ نووسەر دوورست دەبێت ، بەتایبەتی کاتێ دەکەونە گێرانەوە بۆئەوەی بیرۆکەکە بگات بە وەرگر .
دەقی مۆنۆدراما پێویستی بە دەرھێنەرێکی بە توانا ولێھاتوو ھەیە،بۆ ئەوەی لە دەقی مۆنۆدرامای گێرانەوە دەرباز بێت ،چونکە بینەر تووشی وەرز بوون دەبێت. بۆیە دەبێ دەرھێنەر لە رووی دەرھێنانەوە خاوەن تێڕامانی تایبەت بە خۆی بێت کاتێ ھەڵس و کەوت لەگەڵ یەک ئەکتەر دەکات لەرێگەی جەستەی ئەکتەر بەھاوکاری ئیکسسوارت و دیکۆر و رووناکی لەگەڵ دروستکردنی سینۆگرافیایەکی گونجاو بۆ کارەکە.
ئەکتەر لەنواندنی مۆنۆدرامادا لە کرداری شانۆییدا بەھۆی نەبوونی ئەکتەرەرێکی ترپێویستی بە سەرجەم کەرستەکانی خۆی دەبێت وەکو دەنگ و جوڵەو سۆز و گرژی .. بۆ ئەوەی بوونی خۆی لەسەر تەختەی شانۆی بسەلمێنێت وچێژ و باوەڕ بە بینەر ببخەشێت، بۆ گەیشتن بە لوتکەی داھێنان،لە ھەمان کاتدا،نابێ ئەزموونی ئەکتەریش لەبیر بکرێت ،چونکە فاکتەرەرێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی نواندنەکەی .
ھەمەچەشن و جۆراجۆری نواندن لەنمایشی مۆنۆدرامادا خاڵێکی گرنگی نواندنە نمایشی مۆنۆدرامادا لە شانۆگەری (وەک قەقنەس دەسووتێم ) کەلە نووسینی نووسەر و ھونەرمەند خاتوو (گەزیزە عومەر) و دەرھێنانی (نەژاد نەجم ) و نواندنی خاتوو(ھەوار فارس) -ە بەرھەمی گروپی شانۆی ھەواری شاری کرکووک بوو ئەم شانۆگەرییە، تائێستا لە تونس،میسر،مەغریب ، لوبنان، بەغدا،ھەولێر ،سلێمانی،کەرکووک نمایش کراوە خاتوو ھەوار توانی لە رێگەی ئەو وزە نواندنەی لە نمایشەکەی بەکار ھێنا،لە ماوەی زیاتر لە ٤٠ خوولەک لەرێگەی جەستەو جووڵەو ریتم وھێماکانی.. تارا رادەیەکی باش سەرنجی بینەران بۆ خۆی رابکێشێت من بۆخۆم لەم نمایشەدا توانستی راستەقینەی ھەوارم لە نواندنەکەی بینی ،ھەرچەندە لە ھەندێک شوێنی نمایش،ھەستمان بە،ماندووبوونی دەکرد چونکە ، دەرھێنەر لە رێگەی دیالۆگی بێ دەنگ کە زۆر جار لە ھەندێک نمایش دا بینیومانە، بێ دەنگی شانۆیی زۆر بەھێزتر بووە لە دیالۆگی ئەکتەر بۆیە ئەگەر دەرھێنەر زیاتر کاری لەسەر کردبا دەکرا ھاوکارێکی باشت بێت بۆ ئەکتەر لە ھەمان کاتدا زیاتر سەرەنجی بینەرانی بۆ خۆی رابکێشێت وزیاتر خزمەت بە نمایشەکەی دەکرد بەڵام بە ھۆی ئەوەی سەرتاپای نواندنەکە ریتمێکی خێرای لە خۆی گرتبوو،ئەم حاڵەتەمان زۆر بەکەمی بەدی دەکرد، زیاتر پشتی بە ریتمی خێرا بەست بوو..ھەرچۆنێک بێت خاتوو
٧٢
ھەوار بە ھۆی نواندنەکەی،وای لە بینەر دەکرد بەردەوام چاوەڕێ دیالۆگ و جووڵەی نوێی لێ بکەن، بۆ ئەوەی بزانێت لە رووداوەکان چی روو دەدات ، بە واتایەکی تر بینەر لە نمایشەکەدا تووشی وەڕز بوون نەدەبوون ئەمەش خاڵێکی سەرەکی سەرکەوتنی نمایشەکە بوو لە ھەمان کاتدا نابی رۆڵی ھەرەیەک لە دەرھێنەر نژاد نەجم ، موزیک سیروان عومەر ،دیکۆر بەرھەم یاسین ، ئێکسسوارات،جل وبەرگ، رووناکی ھونەر شەوقی عەلی نەوزاد،سینۆگرافیا بەگشتی بەشێوەیەک لە شێوەکان ھاوکارێکی باشی نواندنەکەی ھەوار خان بوو.
شایانی باسە شانۆگەری ( وەک قەقنەس دەسووتێم ) تائێستا بەشداری چەندین فیستڤاڵی شانۆیی نێوەدەوڵەتی کردوە،چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە وەکو: فستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆنۆدرامای قەرتاج لە وڵاتی تونس ، فێستیڤاڵی ڕۆژانی قاھیرەی نێودەوڵەتی بۆ مۆنۆدراما لە میسر، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای ( یوسف ئەلعانی ) لە بەغداد کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەخشرابە شانۆکاری کورد ( ھەوار فارس ) وە خەڵاتی باشترین نمایشی بەدەست ھێنا .
لە کۆتاییدا دەست خۆشی لە ستاڤی گروپی شانۆی ھەوار دەکەم ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم .
مێژووی شانۆی سریانی
ن- سەباح ھورمز وە- کامەران حاجی ئەلیاس
ئەگەر یەکەم نمایشی کوردی لە کوردستانی عێراق بەدیارکراوی لە شاری ھەولێر لە ساڵی ١٩٢١ نمایش کرابێت ، ئەوا یەکەمین نمایش بەزمانی سریانی لە ساڵی ١٩١٢ لە شارۆچکەی ئەلقۆشی سەر بە پارێزگای موسڵ لەژێر ناوی (الملکە استر) نمایش کراوە کە لەلایەن (مەتران ئستیڤان کجۆ ) کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کردبوو ، واتە ئەم شانۆگەرییە ،بە ٩ ساڵ پێش شانۆی کوردی نمایش کراوە .
ئەگەر ئەو شانۆگەریانەی کە بەزمانی عەرەبی لەلایەن پیاوانی ئایینی، لە موسڵ کە لە کنائیسەکان نمایش کراون بە نمایشی سریانی لە قەڵەم بدەین ئەوا یەکەم نمایشی سریانی مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٨٨٠ دەگەرێتەوە کە شانۆگەرەیەک بووە بە ناوی (ئادەم و حەوا) لەنووسینی (شماس حنا حبش) بووە، ھەرچەندە من(سەباح ھورمز) ئەو شانۆگەریانەی کەبەزمانی عەرەبی پێشکەش کراون بە شانۆیی سریانی ھەژمار ناکەم.
لەبەرئەوەی شانۆی سریانی لەعەنکاوە بەشێکە لە شانۆی کوردی لە شاری ھەولێر ،بەھۆی ئەوەی شارۆچکەی عەنکاوە لەشاری ھەولێر زۆر نزیکە و وەکو ناحییەک سەر بە شاری ھەولێرە ، لەگەڵ ئەوەش دا بەراوردکردنی ئاست ودروست بوونی شانۆ لە عەنکاوە لەگەڵ شانۆ لە ھەولێر کارێکی زەحمەتە بەجۆرێک ، بەراوردکرنیشی لە گەڵ شارۆچکەکانی تری سریانی وەکو بخدیدا و ئەلقۆش زەحەمەتە.
٧٣
بەردەوام نەبوونی شانۆی سریانی لەگەڵ شانۆی عێراقی و شانۆی کوردی بەتایبەتی لە عنکاوە بەھۆی ئەو ستمکارەی کە بەدرێژایی مێژوو لە لایەن حکومەتە یەک لەدوایی یەکەکان، رووبەرووی گەلەکەمان بۆتەوە ،بەتایبەتی رووداوەکانی سمێل کە بووە ھۆی ترس لە قەوارەکەی بکرێت بەجۆرێک سریانەکان واراھاتن کەخۆی لەگەڵ ئەو باروو دۆخە بگونجێنێت کەبەسەریان سپێنراوبوو، چ لەرێگەی دامرکانەوەی ھەستی نەتەوایەتی یان ناچار کردنی کە پشتگیری لە رۆشنبیری عەرەبی بکەن.
ئەوەی نامۆیە شارۆچکەی عەنکاوە، بە دەیان پەروەدکار و ئەندازیار و پزیشک و خاوەن بڕوانامەی بەرز بەرزی بەرھەم ھێناوە کەجێ پەنجەیان لە نێو شارەکانی عێراق بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دیارە، بەڵام لەم بوارە ھونەرەیە شارستانیەدا دەستەوەستان بووە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە شانۆکارانی بەبەراورد، بە بوارەکانی تر بەرھەم ھێنراون ، ھۆکارەکە سەرەکییەکەی بۆ بۆچوونی خۆم، بۆ پەروەردەی دایک و باوکان دەگەرێتەوە کە ھانی نەوەکانیان دەدات لەخوێندن سەرکەتووبن و بڕوانامەی بەرز بەدەست بێنن،بۆ ئەوەی لە زانکۆییەکان وەربگیرێن بەجۆرێک بۆچوونیان لەسەر ھونەر بەگشتی و شانۆ بەتایبەتی بۆچوونێکی کراوەیی نەبوو.
لەگەڵ بووژانەوە شانۆ لە شاری ھەولێر کۆمەڵی لە ئارەزوومەندانی شانۆ لە شارۆچکەی عەنکاوە دەرکەوتن بەتایبەتی لە سەرەتایەکانی حەفتایەکانی سەدەی رابردوو ، بەڵام بەداخەوە بەھۆی نەبوونی تیپێکی ھونەری فەرمی مۆڵەت پێدراو ،بۆ ئەوەی ئەو ئارەزوومەندانە کۆبکاتەوە ، بۆ نمایشەکانیان، زیاتر پشتیان بە رێکخراوەکانی کۆمەڵایەتی دەبەست بۆیە لە کاروانەکە بەردەوام نەبوون لە دیارترینیان: زوھێر عبدولمەسیح ، سەعدی ئەلمالح ، جۆرج مەنسوڕ ، ئەکرەم نوری ، بترۆس ھرمز ، رەفیق نوری ، لە گەڵ نووسەری ئەم وتارە (سەباح ھرمز).
ھەرچەندە کۆمەڵی ئاستەنگ وکێشە رووبەروی ئەم کۆمەڵە گەنجە بوویەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا لە حەفتاییەکان توانیان کۆمەڵێ لە شانۆگەری پێشکەش بکەن وەکو شانۆگەری (شمعدانات الاسقف) کەلە رۆمانی (البوساْ ) ئامادەکرابوو لەگەڵ شانۆگەری (راتب شھر) لە نووسینی سوبحی خزعەلی بوو یەکەمیان بەزمانی عەرەبی پێشکەش کرا ئەوی تریان بە زمانی سریانی بوو ،ھەردوو شانۆگەرییەکە لە دەرھێنانی (زوھێر عبدولمسیح) بوو، بەڵام نووسەری ئەم وتارە (سەباح ھرمز) کاری دەرھێنانی بۆ سێ شانۆگەری کردوە کە بریتیتن لە شانۆگەری (الانتێار ) لەنووسینی سەعدی ئەلمالح، شانۆگەری (تومر بیک) لەنووسینی یوسف ئەلعانی ، شانۆگەری (من الاتی) لەنووسینی داود زیا، ھەرسێ شانۆگەرییەکە بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرا، ھەر لە ھەشتایەکان ھونەرمەند رەفیق نوری حەنا شانۆگەری لەرووداوە گرنگەکان لە ژیانی مەسیحا پێشکەش دەکات.
ئەگەرچی نمایشەکان لەرووی زمانەوە زمانێکی خۆرسک بوون ، بەڵام کەشێکی باشی بۆ کۆمەڵێ لاوی عنکاوەی خوڵقاند بۆ ئەوەی عەشقی ھونەری شانۆ بن تا ئەو رادەیەی ھەندێکان بچنە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان چەندین شانۆگەری نماش بکەن وەکو: رەفیق نوری ، خەلیل لۆقا ، سامی سڵیوە ، مھەند بترۆس ، سیروان بترۆس ،فوئاد سڵێوە.
٧٤
وەکو بەڵگەنامەیەک بۆ مێژوو دەبێ ئەوە بزانین یەکەم ھونەرمەند کە لە عەنکاوە دەرچووی کۆلێژی ھونەر- بەغدا بێت خودا لێی خۆشبێت (دنحا بۆیا) بوو،لەگەڵ ھەمان ئەو خوولەی ھونەرمەند ئەحمەد سالاربوو وە ھونەرمەندی دووەم زوھێر عەبدولمەسیح بوو.
بەپێوەری سەردەم وکاتەکان مێژووی سەرھەڵدانی شانۆیی سریانی بەبەراورد بە شانۆی نەتەوەکانی تر لە عێراق وەکو شانۆی عەرەبی شانۆی کوردی و شانۆی تورکمانی شانۆی سریانی درێژترین و کۆنترین شانۆیە لە ناوچەکە ، بەھۆی ئەوەی مێژووی لە دایک بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٠ ، چەندلێکۆڵینەوەیەک دەریدەخەن کە شانۆی سریانی پێش ئەم مێژووە ھەبووە لەو کاتەی شانۆی عێراقی لە سەدەی رابردوو بە دیارکراوی لە ساڵی ١٩٢٢ سەریھەڵداوە وە شانۆی کوردی لە ساڵی ١٩٢١ لە دایک بووە واتە شانۆی سریانی بە(٤٢) ساڵ پێش شانۆی عێراقی بووە وە بە(٤١) ساڵ پێش شانۆی کوردی بووە.
لە خۆبایی بوون نییە ئەگەر مێژوو دووبارە بێتەوە و شارستانییەتی شکۆی ئاشوورییەکان دووبارە بێتەوە ، یەکەمین تروسکەی لە کۆنترین شار کەلەمێژوودا ناسانرابێت ئەوە شاری نەینەوایە کە کاریگەری لەسەر ھەموو شانۆکارانی عێراقی و کوردی دا ھەبووە ، چەندین دەقی شانۆییان لەنووسەرکانیان ورگرتووە باشترین بەڵگەش بۆ ئەمە دەقی( الامیر الاسیر) لە نووسینی (نەعوم فەتحوڵڵا سحار) کە لەشاری ھەولێر پێشکەش کراوە ، ئەگەر بەوردی و بابەتییانە بچینەنێو تەمەنی راستەقینەی شانۆی سریانی ، بەرەچاو کردنی ژمارەی ئەو شانۆگەریانەی کە لەماوەی سەدەونیوێک،پێشکەش کراون لەرووی ئاستی ھونەرەیان بەبەراورد بە ئاستی ئەو شانۆگەریانەی کەلەلایەن شانۆکارانی عێراقی و کورد پێشکەش کراوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بەراوردەکە بەتەواوەتی پێچەوانە دەبێتەوە واتە تەمەنی شانۆی سریانی زۆر کورترە لە تەمەنی شانۆی ھەردوو نەتەوەکە (کورد و عەرەب) چونکە دەبێ لە رووی ئاستەوە بەراورد بکرێت.
ھۆکارێکی تری کە شانۆ لە عەنکاوە لە نێو کاروانی شانۆی سریانی لاوازە بوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەسەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو دەرفەتی بە شانۆکارنی نەدەدات نمایشەکانیان پێشکەش بکەن بەھۆی ئەوەی ئەوانەی لەو بوارە کار دەکەن ، سەر بەلایەنی سیاسین . بۆنموونە لە ناوەڕاستی حەفتاییەکان دەسڵات لەرێگەی رێکخراوی بەعس لەعەنکاوە، رێگەی نەدا شانۆگەری (الحزیز ) لەنووسینی مەکسیم گۆرکێ پێشکەش بکرێت بەھۆی ئەوەی ستاڤی شانۆگەرییەکە لایەنگری حزبی شیوعیین ئەمەشمان لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ بۆ دەرکەوت ، ئەوەی جێگای پێکەنییە ئەوەی دەقەکەی خوێندۆتەوە بۆ مۆڵەت دان دوور و نزیک پەیوەندی بە شانۆ نەبووە لە ژیانیدا یەک دەقی شانۆیی نەخوێنۆتەوە و یەک شانۆگەریشی نەبینیوە ، بگرە زۆریش لە بواری شانۆ دوور بووە.
بۆ مێژوو دەڵێم شانۆکارانمان، لەدوای راپەرینی ساڵی ١٩٩١ی گەلی کوردستان نەیان توانییوە دەرفەتەکان بقۆزنەوە ، دامەزراندنی ھەردوو تیپی (عەشتار) و تیپی( شمشا) بەداخەوە نەیان توانی بەباشی بە گیانی قوربانی دان و
٧٥
راستگۆیانە ھەڵس و کەوت لەگەڵ ھەردوو تیپەکە بکەن بۆ ئەوەی ئەم ھونەرە شانۆییە بەرەو ئاسۆیەکی گەش وباش ببن و جگە لەوەش ھەندێک بەربەست و رێگری تر ھەبوون بۆیە تیپەکان نیان توانی پەرە بەکارەکانیان بدەن تا ئەو رادەی ئێستا ھەردوو تیپەکە نەماوەن.
ھونەرمەند عەلی کەریم ٥٠ ساڵ لە بەخششی و بەردەوامی
کاتێ بانگێشت نامەی فەرمی (فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک )م پێگەشت شادمان بووم بۆ دیدەنی نمایشەکان ،بەڵام ئەوەی زیاتر دڵخۆشی کردم فیستیڤاڵەکە لە ژێر ناوی خوولی ھونەرمەند (عەلی کەریم) بوو.
ھونەرمەند (عەلی کەریم ) توانستێکی زۆر باشی لەنواندن دا ھەیە لە ھەردوو بواری شانۆ و درامادا بۆیە شایانی زۆر لە وە زیاترە ..ئەوھونەرمەندە کەرکووکییە،بەھەڵوێستە لەشێستەکانی سەدەی رابردوو لەگەڵ ھونەرمەندان (جیھاد دڵپاد ، د.فازڵ جاف ، جەلیل زەنگەنە) دەستی بەکاری ھونەری کردوە خاوەنی چەندین بەرھەمی دانسقەیە بەجۆرێک مێژوویەکی گەورەی ھونەری بۆخۆی تۆمار کردوە،(ژاڵەو مەرزە..) چەندین بەرھەمی تر.. گەواھی ئەم راستییەن،راستە ئەو بەپێی ساڵانی مێژووی ھونەری خۆی بەرھەمی کەمە بەڵام ئەوەی من درکم پێکردبێت ئەو لەگەڵ زۆری بۆریدا نییە،ئەگەر کارێک لە کارەکەی پێشووتری باشتر نەبێت ئەوا کار ناکات ، ئەو لەھەرکارێکی ھونەری رۆڵ ببینێت ، خوێندنەوەی وورد بۆ کارکتەرەکە دەکات، بە جۆرێک دەچێتە ناو قالبی کەسایتتیەکە بەھیچ شێوەک وەکو عەلی کەریم دەرناکەوێت ،بەڵکو ئەو کارکتەرەی بەرجەستەی دەکات رێک ئەوت نیشان دەدات.
دوای ئەوەی لە گەڵ ھەردوو ھونەرمەند(جیھاد دڵپاد و جەلیل زەنگەنە) لە شارەکەی خۆی دوور دەکرێنەوە ، لەشاری سلێمانی دەگیرسێنەوە ، دوورکەوتنەوەی ئەو ھونەرمەندانە کاریگەری نەرێنی لەسەر رەوتی شانۆ لە شاری کەرکووک دەبێت ، بەڵام لە سلێمانیش بەشێوەیەکی چالاکتر کەوتنە بەشداری چەندین بەرھەمی شانۆیی و تەلەفزیۆنی دەکات،لەوێش بوونی خۆی دەسەلمێنێت.
لەم کورتە باسەدا سڵاو لەھونەرمەند (عەلی کەریم)ی خاوەن سێ برای شەھید، کە گیانی خۆیان لە پێناوی کورد و کوردساتان بەخشی دەست خۆشی لە سەرجەم ستاڤی فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک و دەزگای فیستڤاڵی شانۆی کەرکووک دەکەم، بۆ ئەو رێزگرتنە لەم ھونەرمەندە ھونەرمەند بە ئەزموونە.
خەڵاتەکانی دووەم فیستڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی ھونەرمەن (عەلی کەریم) دابەش کران
٧٦
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ، بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری کەرکووک بە ھاوکاری دەزگای فیستڤاڵی شانۆی کەرکووک ،لە شاری کەرکووک دووەمین فیستڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی ھونەرمەند (عەلی کەریم) بۆ ماوە شەش رۆژلە ٢٥تا ٣٠-١٢-٢٠٢١ ساز کرد، لە کۆتایی فیستڤاڵ بەسەر سەرکەوتووان دابەش کرا.
فیستڤاڵەکە بەبەشداری ١٤ گروپی شانۆیی لە ھەر پارچەی کوردستان لە شاری کەرکووک بەرێوە چووە ، ئەمەش دووپاتکردنەوەی کوردستانی بوونی شاری کەرکووکی سەلماندەوە زیاتر ٣٠٠ ھونەرمەندی شانۆکار لە ھەر پارچە کانی کوردستان وەکو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵەکە کرابوون .
لەفیستڤاڵەکەدا ١٤ شانۆگەری نمایش کرا دوانزە نمایش چوونە نێوپێشبڕکێ فیستڤاڵەکە، دووایی لەلایەن لیژنەی دادوەری کەپێک ھاتبوون لە ھونەرمەندان (قوتبەدین سادقی ، حەیدەر مونەعسەر ، گەزیزە عومەر ،عەبدولڕەزاق محەمەد)
دووەم ڤیستڤاڵی شانۆ کەرکوک خولی علی کریم بەکۆتاھات لەئاھەنگێکی قەشەنگ وڕازاوەدا خەڵاتەکان دابەشکرا لەکۆی پێنج خەڵات چواریان بۆ شانۆکارانی کوردستانی باکور برایەوە . ئەویش بۆ نمایشی ( تەرتوف و تەنێ ئەز ) بوو کە ئاستێکی باش وسەرنجی لیژنەی داوەریانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا.
بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ سێ ھونەرمەند کاندید کرا بوون، کە بریتی بوون لە (عەلی نامیق ، یاوز ئاکۆز، محەمەد موسا) لە ئەنجامدا ھونەرمەند (یاوز ئاکۆز ) لە شانۆگەری تەرتوف خەڵاتەکەی بە دەست ھێنا .
بۆخەڵاتی باشترین ئەکتەر کچ سێ ئەکتەری کاندید کرابوون بریتی بوون لە (چاوان خەلیل، فرمێسک زینەل، شاھپەری ئەلفان) ھونەرمەند چاوان خەلیل خەڵاتەکەب بەدەست ھێنا.
خەڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ ھونەرمەند کاندید کرابوون کەبریتی بوون لە ( بارزان مدحەت ، شیراز عزیز ،روگەش کرک) خەڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا بە ھونەرمەند روگەش کرک.
خەڵاتی باشترین بەرھەم سێ دەرھێنەر کاندید کرابوون کەبریتی بوون لەھەریەک لە شانۆگەری ( “روگەش کرک، عومەر شاھین ، جیھاد ئیکنجی” ،مەھدی حەسن،روکنەدین گون) لە کۆتایی دا دەرھێنەر (ڕوکنەتین گۆن ) خەڵاتەکەی بەدەست ھێنا.
٧٧
شانۆی رەش
شانۆی رەش یاخود( شانۆی رووناکی رەش) ڕەگ و ڕیشەی ئەم جۆرە شانۆییە ، بۆ ئەفسانەیەکی وڵاتی چین دەگەڕێتەوە، کاتێ یەکێک لە ئیمپراتۆرییەکانی چین کوڕەکەی دەمرێت ،زۆر خەفەت بار دە بێت، بەجۆرێک ناتوانێ کۆستی کوڕەکەی لەبیر بکات ، بۆیە یەکێک لە جادووکەرەکان کە نزیک بوو لە ئیمپراتۆر پێشنیاز دەکات چەند نمایشێکی خەندە ئامێر ئامادە بکرێت وپێشکەش بە ئیمپرتۆر بکرێت، بۆ ئەوەی کۆستی کوڕەکەی لەبیر بچێتەوە ،نمایشەکان بە بەکارھێنانی سێبەری جوڵاو لە دواوەی پەردەیەکی سپی لە رێگەی بەکارھێنانی مۆم بووە واتە( نمایشی خەیاڵی سێبەر) بەم شێوەیە بەپێی تێپەر بوونی کات نمایشی سێبەر گەیشتە وڵاتانی ئەوروپا وەکو چیکۆسلۆفاکیا، بەڵام ئەو نمایشەی ئەمرۆ بەناوی شانۆی رەش پێکەش دەکرێت، زۆر جیاوازە خاوەن شێواز و فۆرمی خۆیەتی لە شانۆی سێبەر ئەو کات ناچێت ، بەڵام ھەموو بۆ چوونەکان ئەوە دەردەخەن کە شانۆی رەش پشت بە شانۆی سێبەر دەبەستێت .
شانۆی رەش نوێ لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو لەسەردەستی داھێنەری فەرنسی (جۆرج لانیی) خاوەن رووناکی سەرووی بنەوشەیی سەری ھەڵداوە ، ئەم رووناکییە سیفەتێکی تایبەتی ھەیە ،جگە لەرەنگی سپی و رەنگەکانی فسفۆری،ھیچ رەنگێکی تر دەرناکەوێت .
شانۆی رەش،شانۆی داھێنانە بەھۆی ئەوەی شانۆیەکە سەرتاپای بەرەش دادەپۆشێت،بەجۆرێک ھەموو شتێک رەشە ھەر لەجل وبەرگی ئەکتەرەکان ھەموو پەردەکان ھەروەھا ھۆڵی نمایشیش رەش دەبێت ،بەجۆرێک ھیچ شتێک دەرناکەوێت ،جگە لە روخساری ئەکتەراەکان یاخود جەستەکانیان دەردەکەوێت، بۆئەم مەبەستە پشت بە سینۆگرافیایەکی بەرچاو وگونجاو دەبەستێت ،ھچ شتێک لەسەر تەختەی شانۆ و بینمیچی شانۆ دەرناکەوێت ، تەنیا ئەو شوێنەی کە ئەکتەر مەبەستییەیەتی دەردەکەوێت، رێگا بە ھیچ سەرچاوەیەکی رووناکی نادرێت بەکار بێت، جگە لە تیشکی سەروی بنەوشەیی نەبێت .
شانۆی رەش یاخود رووناکی رەش بریتییە لەو نمایشە شانۆییەی ،کە ھەموو شانۆییەکە بە پەردەی رەش داپۆشراو بێت ، ھەروھا سەرجەم ئەکتەرەکان جل وبەرگی رەش لەبەر دەکەن و ھەموو دەورپشتیان رەش دەبێت ، ھیچ رووناکییەکیش بەکار ناھێندرێت ، بۆ ئەوەی نمایشەکە تێک نەچێت ،تەنیا پشت بە رووناکی سەروی بنەوشەیی دەبەستێت ،کە لەرێگەی لولویی رووناکییەوە دەبێت ،وە بۆ تەواو کردنی دیمەنی شانۆیی رەنگدانەوەی رەنگی فسفۆری بۆ سەر جل وبەرگی ئەکتەرەکان یان بۆ سەر دیکۆر دەبێت ، لەگەڵ بوونی موزیک،کە گوزراشت لە چەمکی شانۆگەرییەکە دەکات .
٧٨
شانۆی رەش پشت دەبەستێت بەدەرخستنی کەساییەتییەکان ، شێوەکان ، نیگارەکان ، دیالۆگەکان لەرێگەی رووناکی بنەوشەیی ،شانۆی رەش ھەر لەبنەڕەتدا لەرێگەی زمانی ھێما و ئاماژەکان و دیالۆگە بەھێزەکان.. وتووێژ لە گەڵ چاوی بینەر دەکات ،لەگەڵ پشت بەستن بە دەقی وورد و موزیک و کاریگەریە دەنگەییەکان بە جۆرێک ھەموو شتێک لەسەر پانتایی شانۆ زۆر بەئازادانە دەجوڵێن و لێک جیا دەبنەوەو یەک دەگەرنەوە،دەردەکەون و وندەبەن دووبارە دەردەکەونەوە .
ئەکتەرەکان جل وبەرگی فسفۆری لەبەردەکەن ، یاخود بەشێکیان دادەپۆشن، بۆ ئەوەی بەشێکی تری جەستەیان دەربکەوێت وەکو پێیەکان و دەستەکان بەجۆرێک ئەکتەر لێرەدا دەتوانێنێت بەشێکی لە جەستەی خۆی دەربخات، وای نیشانی بینەر بدات کەلەجەستەی خۆی جیاییە بەھۆی داپۆشینی جەستەی لەرێگەی قوماش یاخود لەرێگەی پەمۆ یاخود لەرێگەی ئیسفەنج کە لەسەر جەستەی مرۆڤ جێگر دەکرێت نمایشی شانۆی رەش ،لەچەندین شێوەی وەکو سەر ، شانەکان ، دەستەکان ، پێییەکان پێک دەھێنێت رەنگەکەشی سپی یاخود فسفۆری دەبێت .فۆرمی ئەندازایی ئاژەڵان وەکو باڵندە یاخود گۆی زەوی یاخود نیگارەکان ..ئەوانیش بەرەنگی سپی یان فسفۆری دەبێت بەڵام دەبێت رەچاوی گونجادنی قەبارەکان لەگەڵ یەکترییدا بکرێت .
جیاوازی شانۆی رەش لەگەڵ شانۆی ئاسایی ،ئەوەیە کە چێژ بە چاوی بینەر دەبەخشێت ، خەیاڵی بینەر دەجوڵێنێت ،چونکە ئەوەی بینەر دەبینێت لە نێو قوڵایی تاریکیدا،جا چ جێگیر بێت یاخود جوڵەیی بێت تەنیا بە رەنگی فسفۆری دەبینرێت،ئەویش لەرێگەی سەرچاوەی تیشکی سەرەوەی بنەوشەیی دەبێت .
ئەم جۆرە شانۆییە دەبێ دەرھێنەر تێرامان و خوێندنەوەی تایبەتی بۆ فۆرمەکان ھەبێت ،بەجۆرێک لەھیچ لە جۆرەکانی تری شانۆدا بوونی نیە.جیاوازی شانۆی رەش لەگەڵ شانۆیی ئاسایی ئەوەیە کە رەھایەکی گوزارشتێکی ئیستاتیکی زۆر جیاواز دەبەخشێت .یەکێک لە سیفەتەکانی ئەم شانۆیەش بریتتیە لە خێرایی جوڵەی ھەمەچەشن لە نمایشەکەدا .بۆیە دەبێت دەرھێنەر توانستێکی باشی ھەبێت لە داھێنان لە ھەمان کاتدا ھەموو جۆرە پێداویستیە ھونەرییەکانی بۆ دابین بکرێت چونکە شانۆی رەش شانۆیەکی داھێنانەیە .
ئەکتەر لە شانۆی رەش دا بەھۆی ئەوەی ھەموو جەستەی نغرۆی رەش بووە و جل وبەرەگی رەشی لەبەر کردوە دەرناکەوێت ، بەڵام ھەموو جوڵەکانی ئەکتەر لەگەڵ ریتمی موزیک و کاریگەرییە دەنگییەکان و ئەکتەرەکانی تر ھاوتەریب دەبێت بۆ گەیاندنی چەمکی شانۆییەکە.دەبێ شانۆ بەگشتی بەپەردەی رەش دابپۆشرێت، لە ھەموو لایەک وەکو سندوقێکی رەش دەردەکەوێت،دەبێ ھەموو دەروازەکان و دەرگا و پەنجەرەکان،بە رەنگی رەش داپۆشراوبێت .
٧٩
لەسەر تەختەی شانۆدا، لە لێوارەکانی پەردەکان و لەتەنیشتەکان چەند فسفۆرێک دادەنرێت، بۆ ئەوەی رێگا بۆ ئەکتەرەکان لە کاتی ھامووشۆ کردنیان رۆشن و ڕوون بێت .
بۆ ئەم باسە سوود لەم سەرچاوانە وەرگرتووە :
-المسرح الاسود / محسن النێار
-المرسرح الاسود /جمال الشاتی
راوبۆچوونی ھونەرمەندانی کوردستانی باکوور و رۆژھەڵات و باشوور لەسەر دووەمین خوولی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی ، بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری کەرکووک بە ھاوکاری دەزگای فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک ،لە شاری کەرکووک دووەمین فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی ھونەرمەند (عەلی کەریم) بۆ ماوە شەش رۆژلە ٢٥تا ٣٠-١٢-٢٠٢١ ساز کرد، لە کۆتایی فیستیڤاڵ خەڵات بەسەر سەرکەوتووان دابەش کرا.
فیستیڤاڵەکە بەبەشداری ١٤ گروپی شانۆیی لە ھەر پارچەی کوردستان لە شاری کەرکووک بەرێوە چووە ، ئەمەش دووپاتکردنەوەی کوردستانی بوونی شاری کەرکووکی سەلماندەوە زیاتر ٣٠٠ ھونەرمەندی شانۆکار لە ھەرچوار پارچەکانی کوردستان وەکو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵەکە کرابوون .
لەفیستیڤاڵەکەدا ١٤ شانۆگەری نمایش کرا دوانزە نمایش چوونە نێوپێشبڕکێ فیستیڤاڵەکە، لە کۆتاییدا، لەلایەن لیژنەی دادوەری کەپێک ھاتبوون لە ھونەرمەندان (قوتبەدین سادقی ، حەیدەر مونەعسەر ، گەزیزە عومەر ،عەبدولڕەزاق محەمەد) خەڵات بەسەر باشترینەکان دابەش کرا کەبەم شێوەی خوارەوە بوو :
خەڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ سێ ھونەرمەند کاندید کرا بوون، کە بریتی بوون لە (عەلی نامیق ، یاوز ئاکۆز، محەمەد موسا) لە ئەنجامدا ھونەرمەند (یاوز ئاکۆز ) لە شانۆگەری تەرتوف خەڵاتەکەی بە دەست ھێنا .
٨٠
بۆخەڵاتی باشترین ئەکتەر کچ سێ ئەکتەری کاندید کرابوون بریتی بوون لە (چاوان خەلیل، فرمێسک زینەل، شاھپەری ئەلفان) ھونەرمەند چاوان خەلیل خەڵاتەکەی بەدەست ھێنا.
خەڵاتی باشترین سینۆگرافیا سێ ھونەرمەند کاندید کرابوون کەبریتی بوون لە ( بارزان مدحەت ، شیراز عزیز ،روگەش کرک) خەڵاتی باشترین سینۆگرافیا درا بە ھونەرمەند روگەش کرک.
خەڵاتی باشترین بەرھەم سێ دەرھێنەر کاندید کرابوون کەبریتی بوون لەھەریەک لە شانۆگەری ( “روگەش کرک، عومەر شاھین ، جیھاد ئیکنجی” ،مەھدی حەسن،روکنەدین گون) لە کۆتایی دا دەرھێنەر (ڕوکنەتین گۆن ) خەڵاتەکەی بەدەست ھێنا.
لێرەدا بەباشمان زانی راوبۆچوونی چەند ھونەرمەندێک لەسەر فیستیڤاڵەکە وەربگرین لێرەدا دەیانخەینە روو:
سەرەتا سەرۆکی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی دووەم شکۆ عومەر لەسەر کۆی فیستیڤاڵ ووتی” ئێمە دوای تەوابوونی خوولی یەکەمی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک لە ساڵی ٢٠١٩ خۆشبەختانە سازکرا لەگەڵ لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ دانیشتین کە ئەو فیستیڤاڵە بەردەوامی پێبدەین یەکێک لە راسپەردەکانی لیژنەی ھەڵسەنگاندین خوولی یەکەمی فیستیڤاڵ ئەوە بوو کە شانۆکارانی کەرکووک لەئێستادا ئەنجامدانی فیستڤاڵێکی نێو دەوڵەتی کارێکی قورسە، بەڵام دەتوانن فیستیڤاڵێکی نەتەوەیی کوردی سازبدەن خۆش بەختانە توانیمان ئەو بڕیارە بدەین فیستیڤاڵەکەمان بکەینە فیستڤاڵێکی نەتەوەیی لە ھەر چوارپارچەی کوردستان،دوای ئەوە ٢٥ نمایشمان بۆ لیژنەی بینین نێردرا لیژنەکە بڕیاری دا ١٤ نمایش وەربگرین ١٢ نمایش بۆ پێشبرکێ و ٢ نمایش لە پەراوێزی فیستیڤاڵەکە نمایش کران ،فیستیڤاڵ شەش رۆژ ی خایاند بەئامادە بوونی زیاتر لە ٣٠٠ شانۆکاری دەروەی شاری کەرکووک لەگەڵ بینەرو شانۆکارانی کەرکووک ھەروەھا ئێمە توانیمانە لەپاڵ نمایشەکان کۆڕ و سیمنار بۆ شانۆگەرییەکان ئەنجام بدەین لەھەمان کاتدا رۆژنامەیەکی رۆژنەی فیستیڤاڵمان ھەبوو رۆژانە بەشێوازی کورمانجی و سۆرانی لەپاڵ زمانی عەربی دەردەچوو کاروچالاکیانی فیستیڤاڵ و وتار بۆچوونی ھونەرمەندانی بڵاو دەکردەوە ھەروەھا ئێمە سێ ۆرک شۆپمان بۆ فێرخوازانی شانۆ ھەبوو کە لە شارەکانی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک راھێنەرەکانمان بانگێشت کردبوون بە شێوەیەکی گشتی ئێمە ھەوڵمان داوە ھونەرمەندان بخینە نێو کەشێکی ھونەری بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەو شەش رۆژەیە زیاتر ئەزموونی یەکتری ببینین خۆشبختانە ئەو فیدباکەی رۆژنی فیستیڤاڵمان بۆ گەڕاوەتەوە کە فیستیڤاڵکە سوودێکی باشی ھەبووە، چەندین بیروڕا لەنێون ھونەرمەندان ئاڵوگۆر کراون “.
٨١
ھونەرمەند بەرفین ئاماکتار لە کوردستانی باشوور ئەندامی تیپی شانۆی ئامەد،بەم شێوەیە باس لەنمایشەکان و فیستیڤاڵی کەرکووک دەکات ” فیستیڤاڵەکە بەشێوەیەکی گشتی زۆر باش دەبینم، بەڵام بەھۆی ئەوەی لە زمانی کوردی بەباشی حاڵی نەدەبووم بۆیە لە چەمەکی شانۆگەرییەکان حاڵی نەدەبووم، بەڵام ئەوەی زۆر دڵخۆشی کردم لەم فیستیڤاڵەدا ناسینی کۆمەڵێ لە شانۆکار و مامۆستای شانۆی کورد بوو. من سی ساڵە لە بواری شانۆکار دەکەم بەڵام ماخابن لەتورکیا قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغەیە بۆیە ناچار بووین زۆبەی شانۆگارییەکان بەزمانی تورکی پێشکەش بکەین ھەندێک جاریش بەنھێنی شانۆگەرییەکانمان بەزمانی کوردی نمایش کردوە دووبارە مخابن من لە دیالکتی زمانی باشوو و رۆژھەڵات تێنەگەیشتم..سەبارەت بە رۆڵەکەی من لە شانۆگەری “تەرتوف” رۆڵی خێزانی پاشام دەبینی کە کارەکتەرێکی پۆزتیڤ بوو ھیودارم رۆڵەکەم بەسەرکەتووی ئەنجام دابێت”.
ھونەرمەند فەریدونی حامیدی لەرۆژھەڵاتی کوردستان لەشاری سنە بەرێوەبەری حەڤدەھەمینی خوولی شانۆی سەقز بەم شێوەیە باس لەفیستڤاڵەکە دەکات ” وەک خەونێک ،وەک خوولیایەک ھەمیشە ئێمەی شانۆکاری کورد ئاواتمان ئەوە بووە کە بتوانین ھونەرمەندانی ھەرچوار پارچەی کوردستان ، لە شوێنک کۆ ببینەوە،بۆئەوەی کارەکانی یەکتر ببینین، سوپاس کە شانۆکارانی کەرکووک ئەم ھەوڵیان داوە ،کەئەمە دوومین خوولی شانۆی کەرکووکە ،بەڵام بەداخەوە ئەوشتەی من چاوەڕوانیم دەکرد نەم بینی ، لەوانەیە ھۆکاری زۆر ھەبێت بەھۆی ئەوەی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی شانۆکاران لە نێوان ھونەرمەندانی ھەرچوار پارچە نەبێت پێویستە ئێمەمانان تۆڕێکی پەیوەندیمان ھەبێت بۆ ئەوەی ئاگامان لەیەکتری بێت ،من لەو بابەتەوە رەخنەم لە فیستیڤاڵ ھەیە ، ئەگەر دووکار لە رۆژھەڵات یان لە باشوور یان لە ھەر شوێنێکی تر بۆ فیستیڤاڵ بانگێشت کراون لەوانەیە ئیشی باشتریش ھەبێت بۆیە دەبێ فیستیڤاڵ دوور بێت لە ھاورێیەتی و پەیوەندی تاکە کەسی لەسەر ئاستی کوالێتی دەزگاکان بێت واتە دەزگایەکەنمایشەکان دەست نیشان بکات بۆ ئەوەی کارەی باش دەست نیشان بکات بۆفیستیڤاڵ چونکە بەداخەوە لەیەک دوو رۆژی فیستیڤاڵ لە ئاستی خوارەوە بوو ،بۆیە ئەگەر بێت فیستڤاڵ بۆ ساڵانی داھاتوو بەردەوام بێت ، دەبێت کارەکان بەپسپۆری بکرێت کە ئاواتی گشتمانە ،بەڵام دەبێ ئێمە دانیشین لێکۆڵینەوە بکەین بۆ ئەوەی بزانین گروپە باشەکان بۆ نەھاتوون ئایا گرفت لە ئێمەیە یان ئەوان کێشەیان ھەیە لەگەڵ فیستیڤاڵ یان لەگەڵ تاکەکەس، چونکە من ھەست دەکەم ئاستی شانۆی کوردی لەونمایشانەی تائێستا بینیومانن بەرزترە من کاری باشترم بینیوە ئەوان کاری ئێمەیان بینوە بۆیە دەبێ کۆببینەوەو گفتۆ گۆ بکەین بۆ ئەوەی بەبینی شانۆییەکان ماندوییمان بەحەسێتەوەوچێژ وەربگرین ، نەوەک ئاخ ھەڵبکێشین بڵێین بریا وا نەبوایە بریا باشتر بوایە چونکە ئەمە ناخۆشە ئێمە کە ھاتوون سەردانی کەرکووکی دڵی کوردستان بکەین بۆ
٨٢
ئەوەی لەگەڵ ھونەرمەندانی تری پارچەکانی کوردستان ئاشنا ببین ئەمش ھەنگاوێکی بەرزە لە ھەمان کاتدا دەسکەوتە چونکە ئێمە کاتێ کۆدەبینەوە جیا لە شانۆ باسی زۆر شتی تریش دەکەین ھیودارین بۆساڵانی داھاتوو کاری جوانترو باشتر
ھەڵبژێرین”.
ھونەرمەند خاتووجوان سەعید بەم شێوەیە بۆچوونەکانی خۆی لەمەڕ فیستیڤاڵەک خستە روو” فیستیڤاڵەکە لەسەر ئاستی ھەرچوار پارچەی کوردستانە ، تاڕادەیەک سەرکەوتووە،بێگۆمان کەمووکوڕی لە ھەموو فیستیڤاڵەکە دا دەبێت لەم فیستیڤاڵەدا نمایشی جوانمان بینی ، ھەبوو ئاستی زۆر باشی ھەبوو لە ھەمان کات دا ھەبوو ئاستی مام ناوەند بوو ،لەگەڵ ئەوەشدا شانۆگەری ھەبوو ھی ئەوە نەبوو بێتە ناو فیستیڤاڵ .. من وەک بەشدار بووەیەکی فیستیڤاڵەکە کێشەی ھۆڵ و کێشەی کارەبا مان ھەبوو بۆ نموونە ئێمە ھیچ کاتمان نەبوو بۆ ئەوەی پرۆڤە لەسەر رووناکی و موزیک بکەین، چونکە ئەمانە بەشێکی گرنگن بۆ کارئەکتەرەکە ھیودارم بۆ ساڵی ئایندە ئەگەر فیستیڤاڵەکە لە وەرزی زستان ئەنجام درا ژەمی نان خواردن ببێتە دوو ژەمی نان خواردن چونکە خواردن کاتێکی زۆری لەئێمە دەبرد ،ئەو کاتەی بۆ نان خواردن تەرخان دەکرێت بدرێت بە سیمنارەکان زۆر باشترە ئەمەپێشنیاری منە دووبارە دەست خۆشی لەرێخکەرانی فیستیڤاڵ دەکەم”.
ھونەرمەند د.ھاوڕێ زەنگەنەکەلەدەروەوی وڵات بانگێشتی فیستیڤاڵەکە کرابوو ووتی” سەرەتا زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو دەرفەتە بەڕاستی ئەو فیستیڤاڵە رۆڵێکی زۆ رگرنگی ھەیە سازادانی ئەو فیستیڤاڵە لە شاری کەرکووک تایبەت مەندییەکی گەورەو مەزنی ھەیە ئەم تایبەتمەندییە لەسەرووی ھەموو توانەکانی ترن ، مەبەستم لە ھەموو ئەو توانایانەی لە مێژووی ئەوشارەدا ھەیە ئەم فیستیڤاڵە گەورترە بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەمڕۆکە،مەیدانی سەکۆی شانۆ،ناو ھۆڵی فیستیڤاڵ ناو شاری کەرکووک بووتە بەنمایش بۆ بووەتەنمایش؟ لەبەر ئەوەی کاتێ ئێمە ئەو شانۆکارانە لە ھۆڵی شانۆیەکەوە دەگوازرێنەوە بۆ ھۆڵێکی تر سەرنجی ھەموو خەڵک رائەکێشێت ئەم سەرنج راکێشانە دەبێتەھۆی پرسیار کردن لەلایەن خەڵکەوە دەپرسن ئەوە چییە؟ دەڵێن ئەوە فیستیڤاڵی شانۆییە کەواتە لە مێشکی مرۆڤەکان شتێک دێتە کایەوە کە شانۆییە باشە دەڵین فیستڤاڵی شانۆیی کوێ؟ دەوترێت فیستیڤاڵی شانۆی ھەرچوار پارچەی کوردستان کەواتە ئەمە خاڵێک دەچێتە سەر ھەموو ئەو زاکیرەی لەمێشکی منایە وەک خەڵکێکی کەرکووکی کەلە باو باپیرانمەوە ھەموو ئاواتمان ئەوە بووە کە کەرکووک بەشێکە لە چوارپارچەی کوردستان ،وەچوارپارچەی کوردستانیش
٨٣
بەشێکە لەکەرکووک ،واتە تەواوکەری ئەو پەیوەندییە ھزرییە ،کەئێستا شانۆ دەیکات کە ھیچ دەسەڵاتێک نەیتوانیوە بیکات ،وە ئەمڕۆکە ئەو ھیوایە ئەو خەونەی باوباپیرانمان کەھەموو کارەسات و رۆژگارانیان پێوە چێشتووە ،ئەمڕۆ شانۆ توانی ئەو سەکۆیە بکات بە سەکۆیەکی تری واتە سەکۆیەک نییە تەنیا ئەکتەرێک کار بکات نەخێر ، بەڵکو سەکۆیەک کار دەکار دەکات ،ھۆڵەکە کاردەکات ، دەرەوە کار دەکات ،نمایشەکان کار دەکەن ھەموو مرۆڤەکان کار دەکەن بەیەک ھیوا و بەیەک ئامانج ئەم یەک ھیواو ئامانجە دەچێتە ھزری ھەموو بەشداربووانی خەڵک بەشداربووانی شانۆکاران بەشدار بووانی نمایش کاران بەشدار بووانی ھزرمەندان لەرێگەی نمایشەکان وسیمنارەکان کەواتە خوڵقاندێک دروست دەبێت وەکو یەکەمین رۆژی کردنەوەی فیستیڤاڵەکە وایە چونکە رۆژێک پێش کردنەوەی فیستیڤاڵەکە ھەورەتریشقە و بارانێک بوو ،تاریکارییەک بوو ڕاستە لەولا خاکی ئاودان کرد بەڵام لەگەڵ یەکەم رۆژی فیستیڤاڵ خۆر دەرکەوت ،من ئەو خۆرە بە رەسانەیەتی ئەو شارە دەزانم کە پێش ٢٥٠٠ ساڵ خۆر دەرچووە مرۆڤ پیرۆزبایی لێکردەوە سڵاوی داوە پێی ، من ئەو خۆرەی ئەورۆژەم وا بینی تا ئەم ساتە کە ئێستا خۆر ئەبینین ،ئەو خۆرە بەخێرھاتنی میوانەکان دەکات لە ھەولێر وزاخۆ تا خانەقین لە سنەو سەقز و بانە و قامیشلی دیار بەکر و کۆبانێ تا ئەو شوێنەی چاوپڕبکات ،ڕۆشنایی پڕبکات ئەم فیستیڤاڵە ئەم ماناییەی خۆیەتی “.
باشە د. ھاوڕێ سەبارەت بە نمایشەکان چی دەڵێت؟
“نمایشەکان جۆراجۆر و تێکەڵاون،چونکەئەمە فیستیڤاڵە تێکەڵاوە رەنگە کارە ھەیە لەگەڵ واقعدا نە گونجێت ،کەواتە ئێمەی کورد پێویستمان بەئەمڕۆی واقعێکە کە ھزرمان بجوڵێنێت بمانخاتە ئەندێشەوە ، واقعێکم دەوێت بمخاتە بیرکردنەوە واقعێک من خۆم بگۆڕم چۆن ئەمریکا لە دوای ١١ی سمپێتەر ھەموو دەرھێنەران و نووسەران و شانۆکاران وسینەماکاران وتیان دەبێ عەقڵی خۆمان بگۆرین لەسفرەوە دەست پێبکەین،بۆئەوەی بە گۆڕانێکی نوێ دەست پێ بکەین.. ئێمەش لە دوای کارەساتی کەرکووک، بەڕاستی پێویستمان بەو ھەیەجانە ھەیە،کەمێشک و بیرکردنەمان بگۆڕین، بەبیرکردنەوەکی تر بیرکردنەوەی یەک ریزی لە ئاستی خاک دا کاتێ بیرکردنەوەمان گەیشتە ئەوەی لەئاستی خاک دا یەک ریز بین شانۆ دەسەڵاتی دەچێتە گەورە وە دەسەڵاتی دەچێتە خزمەتی خاک ھەرکەسێکیش بیەوێ خزمەتی خاک بکات دەبێ خزمەتی شانۆ بکات من بەو شێوەیە فیستیڤاڵەکە دەبینیم”.
لەشاری ھەڵبجە ھونەرمەند سەربەست میرزا محەمەد لەسەر فیستیڤاڵەکە ووتی” ئێمە بە نوێنەرایەتی شاری ھەڵبجە بە شانۆگەری “ناوی بنێن چی” بەشداری دووەم فیستڤاڵی شانۆی کەرکووکمان کرد سوپاس بۆ ئێوە سوپاس بۆ رێکخەرانی فیستیڤاڵ ئەم خوولەی فیستیڤاڵە جیاوازە لەگەڵ فیستڤاڵی ساڵی رابردوو نمایشەکان باشتر بوون
٨٤
لەوانەیە لەخواستی ئێمەدا نەبێت بەڵام تارادەیەک گۆرانکاری بەسەر داھاتووە ئەمەش ماییەی دڵخۆشییە بۆیە دەست خۆشی لە ستاڤی فیستیڤاڵ بکەین ،شانۆگەری (ناوی بنێن چی) لە نووسین و دەرھێنانی خۆم بوو ، سوودم لە دەقێکی شکسپیر(رۆمیۆ جولێت) وەرگرتبوو کە گوزراشتی لەبوونی مرۆڤی دەکرد باس لەو ئاریشانانەی دەکرد کە تووشی مرۆڤ دەبێت ،بەجۆرێک ھەندێ ئاریشە لە مرۆڤدا ھەیە بەڵام بیری لێناکەینەوە، بۆنموونە ئەگەر تۆ بیر لەوە بکەیتەوە بۆ بوویت ؟ ئەو پرسیارە لەخۆت بکە لە کوێ ؟ئەم کێش و گرفتانەم لەرێگەی کارێکتەرەوە دەم خستە بەر چاوی بینەر توانیبووم تەکنیکی میاو کە یەکێکە لە سیفەتەکانی پشیلە ،کە لەبیر چوونەوە منیش ئەوەم خستبووە بەر چاوی بینەر کە تۆ شتت لەبیر دەچێتەوە بۆنموونە مەرگەساتێک روودەدات لە کۆبوونەیەک دا دەڵێن خوولەکێک بۆگیانی پاکی ئەو شەھیدانە دوای کاتژمێرێک خەڵکەکە ھەمووی لەبیر دەچێتەوە ،ئەوە پەیامی من بۆ بینەر کە تۆی داوای مافی خۆت ناکەیت، تۆی ناگەریت ، تۆی بیرناکەیتەوە”.
ھونەرمەند دکتۆر مەنسوڕ نوعمان مامۆستای کۆلیژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر لەسەر فیستیڤاڵەکە دەڵێت” سوپاس بۆ خودای گەروە دوای ئەو ھەموو وەستان و کۆستەی توشی رۆشنبیری بوویەوە وە تووشی ژیان بوویەوە ھەوڵێکی زۆمان دا بۆئەوەی لە وەستان و کۆستەدا دەرباز بین ، کە بەھۆی نەخۆشی نەگریسی کۆڤید ١٩ ھەموو جیھانی گرتبووە ، لە ئێستادا لەرێگەی بەشێک لە نمایاشەکان سەرلە نوێ دەژینەوە بەھۆی ئەو بەھا جوانی کەلەنمایشەکان دا بینیمان ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە ئێمە کات وساتێکی نوێمان وەرگرت ،لە راستییدا ھەندێک شانۆگەری زۆر جوان و ئاست بەرزلە م فیستیڤاڵەدا نمایش کران بەتایبەتی نماشی کوردستانی تورکیا ، بەجۆرێک نمایشەکە زۆر بەووردی کاری لەسەر دۆزینەوەی ئیساتیکای نمایش کرابوو ،زۆر بە ووردی کار لەسەر سینۆگرافیا کرابوو بەجۆرێک زۆر سادە بوو بە ڵام گەورە بوو لەگەڵ ئەو ووردەکارییەی لە میزانسێنی جووڵە دا کرابوو ئەمەش بە ھۆی راھێنان و عەشق بوون لە جیھانی شانۆدا. ھیوام وایە فیستیڤاڵەکانی داھاتوو لەو ئاستەدا بن بەڵکو باشتریش بێت”.
ھونەرمەند ئەرسەلان دەروێش بەم شێوەیە بۆچوونەکانی خۆی لەسەر فیستیڤاڵەکە دەخاتەڕوو” دووەم خوولی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک ،خوولێکی زۆر سەرکەوتووە ،لەرووی رێکخستنەوە لەرووی ئامادە بوونی میوانەکان لەرووی نمایشەکان وێرای شارەکانی باشوور لەپارچەکانی تری کوردستانی گەورەش بەشداری گرنگ و بەشداری دیاری تیایە ئەم نمایشانە،خودی فیستیڤاڵەکە ئومێد بەخشە بزاوتێکی گەرم و گوڕی شانۆی و ھونەری لەشاری کەرکووکەوە پێشکەش بە تەواوی کوردستان بکرێت ماییەی ئومێدە کە ئەم فیستیڤاڵە جارێکی تری رۆناکی و رۆشنایی خستەوە سەر شاری کەرکووک وە جارێکی تر ئەو راستییەی دووپات کردەوە ،کە ئەم شارە لە ھەناوی کوردستان دایە وە ئەم شارە
٨٥
گرنگ و پڕبایەخی کوردستانە دەتوانم بڵیم وە قیبلەگایەک لەھەموو شوێنێکی کوردستان رووی تێدەکرێت و تەماشا دەکرێت، ئەمەش ماییەی خۆشحاڵییە کە کۆمەڵێک نمایشی جوانمان بینی ، بەتایبەتی نمایشی (تەڕتوف) لە باکووری کورستانەوە ھاتبوون نمایشێکی تۆکمە جوان بوو لە زۆر رووەوە ،ھەروەھا فیستیڤاڵەکە کۆمەڵی چالاکی لەخۆگرتووە ، وەکو دەرکرنی رۆژنامەیەکی رۆژانە تایبەت بە فیستڤاڵ بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی دەردەچێت لەگەڵ کۆڕە ڕەخنەییەکان ، گفتوگۆی گەرمی شانۆکاران بەتایبەتی شانۆکارانی باشووە لەگەڵ شانۆکارانی پارچەکانی تر و بەھەمان شێوەش لەگەڵ شانۆکارە عەرەبەکان کە لە ناوەڕاست و لە شارە جیاجیاکانی عێراق ئامادەبوون بۆیە من دەست خۆشیان لێدەکەم ئومێدی سەرکەوتن بۆ ئەو فیستیڤاڵە دەخوازم ھیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم لە ھەمان کاتدا زۆر زۆر گرنگە حوکومەتی ھەرێمی کوردستان پشتیوان بێت لە ھەموو شارەکان بەتایبەتی لە شاری کەرکووک “.
ماوەیەتی
ھونەرمەند عادل حەسەن لەشاری دھۆک لەسەر فیستیڤاڵەکە بەم شێوەیە راو بۆچوونی خۆی خستە روو” من ئەوە جاری دووەمەبەشداری ئەم فیستیڤاڵە دەکەم ئەم خوولە باشترە لە خوولی یەکەم ،چونکە کاری شانۆیی ھونەری زیاترن نمایشەکان لە چوار شوێنی گرنگ ھاتوون لە کوردستانی تورکیا ، ھەرێمی کوردستان عێراق ، کوردستانی ئێران ،کوردستانی سوریا ..ھەموو نمایشەکان کوردین ،لە ھەمان کاتدا ژمارەییەکی زۆر لە شانۆکارانی کورد وەکو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵەکە کراون نمایشەکان باشن وە کۆڕەشانۆییەکان باشن ،لە ھەموو جوانتر رێکخستن و میوان دۆستییەی شاری کرکووک بەشێوەیەکە مرۆڤ شەرمەزار دەکەن بۆیە من دەست خۆشی لە رێکخەرانی فیستیڤاڵ دەکەم ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”.
ھونەرمەند موەفەق عارف لەھۆنی بەم شێوەیە باس لە فیستیڤاڵ دەکات ” دەست خۆشی لەرێکخەران و لەسەر جەم بەشداربووان و میوانان دەکەم بەدڵنیایی ئێمە پیشتگیرو ھاندەرین بۆ سازدانی ئەو فیستیڤاڵە بەتایبەتی فیسیڤاڵی کەرکووک کەلای من شوناسنامەی نەتەوەیی کوردە ئەوەتا ھەر پارچەی کورد بەشانۆ بە ھونەرھاتوونە ناو کاییەکی مەعرفی ھونەرییەوە بۆیە ئەمەلای من کارێکی زۆر پیرۆزە ،بەڵام نابێ ئەوەشمان لەیاد بچێت ،کەھەندی کەمووکوڕی لەسازدانی فیستیڤاڵەکە ھەیە لەرووی کواڵێتی بەرھەمەکانەوە بەرھەمی تیاییە لە ئاستێکی باڵاو بەرزە لە ھەمان کاتدا بەرھەمی وای تیایە لەو ئاستەدا نییە بێتە ناوفیستیڤاڵ ،ئەکتەری باڵاو بەتوانامان بینی وە ئەکتەری بێ تواناوبێ دەسەڵات لە نواندنمان بینی بەھەمان شێوەش بۆ کایەکانی دی بۆیە پێمان باشە ئەم فیستیڤاڵەکە
٨٦
چوارچێوەیەک دیاری بکات کە چ جۆرە نمایشێک بێتە ناو فیستیڤاڵ واتە دەبێ پرنسیسێک ھەبێت ئەم کاتە شانۆکار دەزانێ کە چ دەقێک چ نمایشێک بۆ فیستیڤاڵ ئامادە دەکات .لەلایەکی تریش من پێم باشە گرنگی زیاتر بەلایەنی تیۆری و لایەنی رەخنەیی بدرێت و زیاتر ھەڵسەنگاندن بەنمایشەکان بدرێت بۆ ئەوەی دەرھێنەرەکان زیاتری سوود وەربگرین “.
لە رۆژھەڵاتی کوردستان ئەکتەر و دەرھێنەر خاتوو سامانە میرزایی لەسەر فیستیڤاڵەکە ووتی ” دەرفێتێک بۆمن ھاتا پێش بۆ ئەوەی بەشداری لەدووەم خوولی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بکەم ئێمە بە شانۆگەری (دوورترین شاری جیھان ) وەکو گروپی شانۆیی تەختە ڕەش بەشداربوون ھیودارم نمایشەکەمان بە دڵی بیینەران بووبێت نمایشەکەمان باس لە چوار پارچەی کوردستانی (رۆژھەڵات ،رۆژئاوا ، باکوور، باشوور)ی دەکرد باس لە داستانی ژنێک دەکات کە چەندساڵە بەدوای شاری خۆی دەگرێت لە دوایی دەڵێت: ناتوانم بگەرێم ، ماندوو بووم لەھەکان کاتدا دەنگەێن دێت دەڵَێت نابێ تۆ بوەستیت ، دەبێ بەردەوام بیت و بگەرێیت ئەم دەنگە دەنگی وڵاتە دەڵێت نابێ مرۆڤ بێ ھیوا بێت بۆیە ژنەکە بەردەوام دەبێت ئەم شانۆگەرییە پێمان دەڵێت کورد زۆر نەھامەتی و شەڕی بینیوە بەڵام کورد بێ ھیوا نەبووە ھەر بەردەوام دەبێت لە ھەوڵ و کۆشش تا دەگاتە بە ئامانجی خۆی ئەمە ناوەرۆکی شانۆگەرییەکە بوو .سەربارەت بە فیستیڤاڵەکە ھەرلەکردنەوەی فیستیڤاڵ تا کۆتایی فیستیڤاڵە سەرکەو تووبوو ھیودارم لەخوولی سێیەمی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک بەشداربم ئەوەی ماییەی شانازییە لە فیستیڤاڵە دا ھەرچوار پارچەی کوردستان بەشدارن ھیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم “.
ھونەرمەند یاسین سەعید دەرھێنەر وشانۆکار بۆ فیستیڤاڵەکە دەلێت “من دەست خۆشی لەرێکخەرانی خوولی دووەمی فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی ھونەرمەند عەلی کەریم دەکەم ، کەتوانیان ھونەرمەندان و شانۆکارانی ئازیز لە ھەرچوار پارچەی کوردستان کۆ بکەنەوە بەگشتی نمایشەکان تارادەیەک باش بوون ھەندی نمایشی جاد مان بینی ئێمەی ھونەرمەندانی ھەرێمی کوردستان پێویستیمان بە شانۆی جادە ھەندێ کاریشمان بینی لە ئاستێکی ئەو تۆیانە نەبوو تا ئێمە بتوانین قسەی لەسەر بکەین.. لەکۆڕە رەخنەییەکان ھونەرمەندان بەئازادانە راوبۆچوونی خۆیان لەسەر نمایشەکان دەردەبڕی دەرھێنەرەکانیش بەشێوازێکی باش پێشوازیان لەرەخنەکان دەکرد ئەوەی زۆر گرنگ بوو ئێمە کۆمەڵێ ھونەرمەندی ترمان لەشارەکانی تر ناسی ھیوادارم ئەمە کۆتا فیستیڤاڵ نەبێت بەردەوامی ھەبێت لە ھەمان کاتدا لە ساڵانی داھاتوو لیژنەیەکی باشتر ھەبێت بۆ بینینی نمایشەکان دووبارە دەست خۆشی لە ھەموولایەک دەکەم”.
٨٧
ھونەرمەند محەمەد ھیجران لە گەرمیانەوە بەم شێوە باس لە فیستیڤاڵ دەکات” ئێمە بە شانۆگەری (دونیا) بەشدار بوون ئەم فیستیڤاڵە تارادەیەک باش بوو ماییەی دڵخۆشی بوو کە شانۆکارانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە فیستیڤاڵەدا کۆبوونەوە ئەم بۆخۆی ئاڵنگەرێکی گەورەیە بەھۆی ئەوکێشە و ململانێیانەی بەرامبەر بە کورد لەناو کەرکووک دا ھەیە ” .
لەشاری کۆیە ھونەرمەند دکتۆر کەیفی کە وەکو میوان بانگێشتی فیستیڤاڵ کرابووە سەبارەت بە فیستیڤاڵ ووتی” فیستیڤاڵی شانۆی کەرکووک خوولی دووەم خوولی ھونەرمەند عەلی کەریم ئەم خوولەلەچاو خوولی یەکەم ھەنگاوی باشی ناوە لەرووی کواڵێتی و لە رووی رێکخستن وبەشداری تیپەکان و زۆری میوانان ئەم ھەنگاوانە ھەمووی پێشکەوتنە جگە لەمەش زۆر سودیان لەھەڵەکانی فیستیڤاڵی یەکەم وەرگرتووە ،شانۆگەرییەکان تارادەیەک باشن،ناتوانین بڵێین ھەموو کارە کان باش ھەموو فیستیڤاڵێکی وایە دەبێ ئاستەکان جیاواز بن واتە ھەندێ کاری شایستە دەبینین ،ھەندێ کاری ئاست نزم دەبینین خوولی یەکەمی فیستیڤاڵ لەسەر ئاستی ناوخۆ یان لەسەر ئاستی ھەرێم بوو بەڵام ئەم خوولەلەسەر ئاستی ھەر پارچەی کوردستان بوو ،ئەگەر بەوشێوە بەردەوام بێت ئەوا خوولەکانی داھاتوو بتوانن ھەنگاوی گەورەتری بۆبھاوێژن بگاتە ئاستی فیستیڤاڵی نێو دەوڵەتی چونکە ھەرکارێک ئەگەر بەھەنگاو دەست پێبکات ئەوا داھاتووەیەکی باشی دەبێت من دەست خۆشیان لێدەکەم ھیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازم”.
ھونەرمەند زیاد کەریم کەمیوانی فیستیڤاڵەکەبوو دەڵێت” ئەوەی ئەمڕۆ سیاسیەکان نەیان توانی بیکەن ئەمرۆفیستیڤاڵی دووەمی کەرکووک خوولی ھونەرمەند عەلی کەریم کردی ، کاتێ توانی لەرێگەی کۆکردنەوەی ھەموو تواناکانی ھونەری ھەرچوار پارچەی کوردستان لە باکور و لەباشوور لەرۆژھەڵات لە رۆژئاوا بەنمایشکردنی چەند شانۆگەری تینویەتی بینەری کەرکووک و ئەو میوانانەی فیستیڤاڵەکە ھاتبوون شکاند، ئەو کۆکردنەوەو گردبوونەوەی شانۆکاران بەسیاسیەکان و ھەموو لایەنەکانیان ووت ئەگەرڕێگەمان پێبدەن ئێمەی ھونەرمەند ئێمەی شانۆکار وتار بۆچوونی ئێوە لەرێگەی شانۆوە دەگەیییەنین ، ھەرواشیان کرد لەچەند نماشێک دا ھەرھەمووی پرسیاربوو ئاراستەی ئەم رەوشەی سیاسیەی ئەمڕۆیان کرد..لەفیستیڤاڵ چەند نمایشێکی جوان و بەپێز پێشکەش کران لە ھەمان کات دا ئەو بینەرەی لە فیستیڤاڵی کەرکووک بینرا لە ھیچ فیستیڤاڵێک دا نەبینراوە ،لە ھەمان کات دا فیستیڤاڵەکە لەرووی رێکخستن وپێشوازی لە میوانانان زۆر رێک و باش بوو ھەروەھا لە رووی رۆماڵی رۆژنەمەوانی و میدیایی زۆر باش و گرنگ بوو بۆیە دەست خۆشی لەرێکخەرانی فیستیڤاڵ دەکەم”.
٨٨
ھونەرمەند د.عبود حەسن مەھەنە لەکۆلێژی ھونەرەجوانەکانی زانکۆی بابل لەسەر فیستیڤاڵ دەڵێت” سازدانی خوولی دووەمی فیستیڤاڵی کەرکووک وکۆکردنەوەی ئەوھەموو ھونەرمەندانە و بینەرانە کارێکی باشە دیاردەیەکی شارستانییە
نمایشەکان جۆراو جۆر بوون وەکو کلاسیک ، ئەزموونگەری تارادەیەک نمایشەکان لەئاستێکی باش دابوون ئەوەی زۆر سەرنجی منی لەو فیستیڤاڵە راکێشا تێکڵ بوونی بینەران بووجگە لە بینەری پسپۆر بەنمایشەکان بەڵام ئەوەی من دەمەوێت ئاماژەی پێبدەم نمایشەکان بە زمانی کوردی بوون ، کۆڕرەکان بە زمانی کوردی بوو ھونەرمەندانی عەرەبیش زۆر بۆ فیستیڤاڵەکە بانگێشت کرابوون خۆزەگەمان ئەوە بوو کە وەرگێر ھەبووایە بۆ ئەوەی زیاترچێژ لە نمایشەکانمان وەرگرتبا ھەرچۆنێک بێت فیستیڤاڵەکە بەشێوەیەکی جوان رێکخرابوو بۆیەسوپاسی رێکخرانی ئەم کەرنڤاڵە شانۆییە دەکەین بەھیوای ئەوەین لەساڵی داھاتوو بەشێوەیەکی جوانتر وباشتر سازبکرێت”.
لە رۆژھەڵاتی کوردستان ھونەرمەند رەحمان عەزیزی محەمەد لەروانگەی خۆیەوە باس لە فیستیڤاڵ دەکات” سەرەتا زۆر خۆم بەخۆشحاڵ دەزانم کە لەم فیستیڤاڵەدا بەشدارم زۆر تامەزرۆی ئەم فیستیڤاڵە بووم چونکە کەرکووک لای ئێمە ھەست سۆزێکی تایبەتی خۆی ھەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کلتوورەی کەھەیەتی لە ناو دڵی ھەموومان شوێنی تایبەتی ھەیە من ئەوە دووەمین جارە بەشداری ئەو فیستیڤاڵە دەکەم ،سازادنی ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە بۆ ئێمە زۆ رگرنگە بۆ ئەوەی بزانین ئاستی شانۆی کوردی لەکوێ دایە ئەو گۆرانکارییە چین کە لە شانۆی کوردی رویداوە واتە زانینی ئاستی نمایشەکان لەگەڵ پاردا چۆنە ئایا بەرەو پێشەوە چووە یان نا لە م فیستیڤاڵەدا ھەست دەکەین لاوەکان لە کوڕان و کچان ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە لەچاو فیستیڤاڵەکانی رابردوو زۆر باشترن سوودێکی تری فیستیڤاڵ دیداری شانۆرکارانە لە ھەرچوار پارچەی کوردستان و بینینی ئەزموونی یەکترە .وەک دەزانن ھونەری شانۆ لە ھەموو ھونەرەکانی تر بەھێز ترە بگرە زۆر بەھێزترەلە کۆبوونەوەکانی سیاسییەکانیش شانۆ تەمەنێکە پرۆسەیەکە بۆ دیموکراسی پرۆسیەکە بۆ دیالۆگ کردن پرۆسەیەکە بۆ ئاشتی بۆ پێکەوە ژیان نموونەش ئەم گربوونەوەی ھونەرمەندانە تائێستا ھیچ ھێزێکی سیاسی نەیتوانیوە بەوشێوەی ھورنەرمەندان کۆ ببنەوە لێرە ھەرکێشەیەکی ھونەری ھەبێت لەنێوخۆمان چارسەری دەکەین” .
ھونەرمەند شەھرام نامیق بۆچوونی تایبەتی خۆی ھەیە لەسەر فیستیڤاڵ ھەیە” سەرەتا دەست خۆشی لە بەرێوەبەرانی فیستیڤاڵ دەکەم دیارە ئەوە خوولی دووەمی فیستیڤاڵە،من لە دەرەوەی وڵات بەشداری چەندین فیستیڤاڵم کردەوە لە توونس ، ھیندستان ، ئێران ، لوبنان .. دەسپێکی فیستیڤاڵ لەرووی ئەتەکێک تارادەیەک زۆر باش
٨٩
بوو ،چونکە لە فیستیڤاڵی جیھانی ئەی ،بی ، سی ھەیە بەڵام من پێم وایە تا پەنجا ساڵی تر ئێمە ناگەینە فیستیڤاڵی ئەی ،بی ، سی چونکە ئەمانە پەیوەندارن بەخوودی مێوانەکان و بەرھەمەکان زۆر شتی تر ھەیە تائێستا کاری باش و کاری کرچووکاڵمان بینیوە ئەمە پەیوەندی بە دەستەی فیستیڤاڵەوە نییە چونکە ئێمەی کورد ھەرئەوەندەی لێ ھەڵدەتەکێ پەندێکی کوردی ھەیە دەڵێت (ساواری بخۆیت ھەر ئەوەندە وزەت ھەیە ) ،لەم فیستیڤاڵە کە ھەرچوار پارچەی کوردستان رۆژھەڵات ، رۆژئاوا ، باکوور ، باشوور ھەریەکەمان کاریگەری نەتەوەیکی لەسەر بۆنموونە رۆژ ئاوا کاریگەری زمان ومعریفی عەرەبیان لەسەرە ، رۆژھەڵات کاریگەری فارسییان لەسەرە ، باکوور کاریگەری تورکییان لەسەرە ،نەوەی ئێمە لە باشوور زمانی عەرەبی نازانین.. لە کۆڕەکانیش بەشێک بە عەرەبی قسەیان دەکرد بەشێک بە فارسی بەشێک بە تورکی..ئەمە لەھیچ شوێنێکی دونیادا بوونی نییە لەبەر ئەوەی ئێمە دەوڵەت نین خاوەن مێژووی خۆمان نین لەو کاتەی تۆ دەبیتە دەوڵەت مێژوو دەست پێدەکات ھەرچۆنێک بێت من دەست خۆشیان لێدەکەین بۆ ئەنجام دانی ئەو فیستیڤاڵە”.
شانۆکار خاتووچنار عەزەدین لەشاری کەرکووک بەم جۆرە باس لە گرنگی سازدانی فیستیڤاڵ دەکات” سەرەتا دەست خۆشییەکی گەرەم لەسەرجەم لیژنەکانی فیستیڤاڵی کەرکووک دەکەم ،کە ئەمە دووەم فیستڤاڵە بەرێوەی دەبن ،سەربارەت بەنمایشەکان بەشێکی زۆری نمایشەکان لەئاستێکی بەرز دان بێگومان نمایشی ئاست مام ناوەند لەنێو فیستیڤاڵەکە ھەبوو ،بەڵام من ئەوەی زۆری سەرنجی راکێشام شانۆگەری (تەرتوف) کە بەرھەمی باکوور بوو ئەکتەرەکان لەرووی جەستە و دەنگ زۆر سەرکەوتووبن بۆیە من وەکو بینەرێک چێژم لەنمایشەکە وەرگرت.. ھیودارم ئەم فیستیڤاڵە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ئێمەی ھونەرمەندان زیاتر ئاشنای یەکتری بین لە کۆتاییەدا دووبارە دەست خۆشی لەرێکخەرانی فیستیڤاڵ دەکەم”.
لە ھەولێر (ھاملێت)ی کوردیم بینی
ھەمیشە دەق، یەکێک بووە لە توخمە سەرەکییەکان بۆ سەرکەوتنی ھەرنمایشێک ،لە پاڵ ئەمیشدا ھەردوو توخمی(دەرھێنان و نواندن) بەتایبەتی ئەگەر ھەرسێ ھاوکێشەکە ھاوتەریب و ململانێی یەکتری بکەن بۆ ئەوەی باشترین ئاست پێشکەش بکەن .
منیش ھەمیشە ووتومە کاتی نووسەر دەقێک دەنووسێت ئەو دەقە خاوەن فەلسەفە وبیرۆکەی تایبیەتە ،کە نووسەر دایڕشتووە،بۆیە تێکەڵکێش کردنی دەقێک یان دوو دەق ، دروستکردنی دەقێکی تر یاخود دەستکاری کردنی دەق بە زیاد.
١٠٠
کردن و کەمەکردنەوەی دەق جگە لەوەی غەدر لە نووسەرەکە دەکرێت، بەرادەیەک ئەگەر یەک دەقیش بێت ولەلایەن
دوونووسەرەوە نووسرابێت لە ھەمان کاتدا زۆرێک لە نووسەرەکان قبوڵی ئەوەیان نییە تەنیا بەپیتێکیش دەستکاری دەقەکەیان بکرێت بێگومان ئەوەش مافێکی سروشتی خۆیانە چونکە نووسینی تێکستی شانۆیی پێویستی بە شەونخوونی و ماندووبوونێکی زۆر ھەیە بۆیە زۆرێک لە نووسەرانیش ھیچ دەستەواژەی وەکو ئامادەکردن دەق ، تێرامانی دەق ، خوێننەوەی دەق..قبوڵ ناکەن بەرامبەر دەقەکانیان بەکاربێت.
ئەوەی من لە نمایشی شانۆیی (ھاملێت)ی (ئەرسەلان دەروێش)م بینی ھیچ ھەستم نەکرد کە ئەوتێکەستەی نمایش لە ئاوێزان کردنی دوو دەق بێت یاخود تێکستەی کورت و پوخت کردبێت، بەتایبەتی بۆ کەسێک دەقی شانۆگەری (ھاملێت)ی شکسپیری خوێندبێتەوە ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێبدەم سەرکەوتنی ھونەرمەند ئەرسەلان دەورێش بوو لەوەی منێک نمایشی (ھاملێت)م بینی کە ھەموو روودا و ململانێ و کەسایتیەکان و بیرۆکەی شانۆیی شکسپیرم بینی، ئەوەش بۆ زیرکی و دەرھێنەر دەگەرێتەوە بەوەی توانیبووی بە شێوەیەکی زانستی و ئەدەبی و ھونەری بونیادی تێکستەکە ،ھەرلە سەرەتا ،روداو ، ململانێ ، لوتکە ، تا چارەسەر بۆ دەقەکە بکات.
ئەگەر باس لە نواندنی نمایشەکە بکەیین ، سەرجەم ئەکتەرەکان لە ترۆپکی چەمکی شانۆگەرییەکەی و بیرۆکە فەلسەفیکەی شەکسپیر، گەیشت بوون، بۆیە نواندنەکەیان سەرکەوتوو،چونکە حاڵی بوون لە ناوەرۆکی شانۆگەرییەکە خاڵێکی گرنگە بۆئەوەی ئەکتەر رۆڵی خۆی بەسەرکەوتووی بەرجەستە بکات ھونەرمەند “سەدیق حوسێن” کە رۆڵی (ھاملێت)ی بەرجەستە دەکرد بەجۆرێک لە کەساییەتییەکە حاڵی ببوو وەکو ئەوەی ستانسلافسکی جەختی لەسەر کردۆتەوە لەرێگەی بەکار ھێنانی ئەگەری ئەفسوناوی ، رەھەندەکانی سروشتی ، کۆمەڵایەتی ،جەستەیی ، دەروونی، ھەستی ناوەودەرەوە..توانی بووی بچێتە نێو قالبی کەسایەتی ھاملێت بەھیچ جۆرێک ھەستم نەدەکرئەوە خودی سەدیقە بە ڵکوو لەرێگەی فۆرم ، دەنگ، ھێما ،ئاماژە ، جووڵە ، دیالۆژەکان ، ھەست و سۆزی دەرەوەو ناوە وەی، گوزارشتەکان ، جلوبەرەگ ، ماکیاژ ..توانیبووی رێک بونیادی کەسایەتی (ھاملێت)مان نیشان بدات بەڵام (ھاملێت)ی کوردی لێرەدا نامەوێت باس لە دیمەنەکانی بکەم کەئەو لە شانۆگەرییەکەدا دەرکەوت ، تەنیا باس لە دیمەن و نواندنی دیالۆژی (من ھەم یانیم) دەکەم کەچەندین ماناو مغزا لە خۆدەگرێت بگرە چەندین لێکۆڵنەوەو توێژینەوەی لەسەر ئەم دەستەواژە کراوە بۆ گەیشتن بەچەمکەکەی بە تایبەتی لەرووی فەلسەفییەکەی زۆریک وای بۆ دەچن کەئەمە گوزراشت لە بوون و نەبوون یان مردن و ژیان دەکات ئەوەی زۆر گرنگە ئەو مانا فەلسەفیەکە چۆن ئەکتەر دەگەیەنێتە بینەر،
١٠١
ھەرلە رووی دەموو دوو تا نواندن ،ھێما ،ئاماژە بەھۆی ئەوەی سەدیق بە تەواوەتی خزا بووە نێو قالبی کەسایەتییەکە لە ھەمان کاتدا خوێندنەوەی دەرھێنەر بۆ رۆڵی ھاملێت بەجوانی بەرجەستەکردبوو بۆیە سەرکەوتوانە بیرۆکەو چەمکی (من ھەم یا نیم)ی گەیاندە بینەران لە بیرمان نەچێت کەسایەتی ھاملێت ئاڵۆزە بە تایبەتی لەو کاتەی خۆی وانیشانیان دەدات کە شێت بووە بەتایبەتی بەرامبەر بەخۆشەویستەکەی (ئۆڤیلیا)لێرەدا توانستی سەدیق لە نواندن گەیشتە لوتکە.
زیاد کەریم دوو رۆڵی بینی ھۆراشیۆ و حیکاتخوانیش بوو کەسایەتی ھۆراشیۆ وەکو ھاورێیەکی وەفادار ھەمیشە لە ھەوڵی ئەودا بوو ھاملێت تۆڵەی باوکی بکاتەوە دەتوانیین بڵین ھۆراشی دەنگی گەلیش بوو ،ھەر بۆیە زۆر ھانی ھاملێتی دەدات ھەنگاوەکانی تۆڵەکردنەوە بەخێرایی جێبەجێ بکات زیاد کەریم بەھۆی ئەو باگراوندە رۆشنبیرییەو ئەزموونی نواندنی توانی رۆڵی ھۆراشیۆ بە جوانی بەرجەستە بکات ئەگەر چی لە ھەندێک لە حاڵەتدا بەتایبەتی لەکاتی دیالۆژەکانی لەگەڵ ھاملێت زۆر رەق بوو بەجۆرێک بەسەر ھاملێتی ھاواری دەکر د وەک ئەو ھاملێت نەک ھۆراشیۆ بێت .
پشکۆ شێخ عەلی لە رۆڵی پادشایەکی ھێمن پیلان دارێژ بۆگەیشتن بە مەرامەکەی ھەموو رێگایەکی شرعی و نارشرعی بەکار ھێنا بۆ ئەوەی بگات بە عەرشی دەسەڵات ،بە رادەیەکی باش سەرکەوتوو بوو لە بەرجەستە کردنی کارەئەکتەری پادشا .
ئاواز ئەحەمەد لە رۆڵی شاژن (دایکی ھاملێت) ھەرچەندە ماوەیەکی زۆرە لەسەر تەختەی شانۆ دوورکەوتۆتەوە بەڵام تا رادەیەک لە نواندنەکەی سەرکەوتوو بووبەتایبەتی لەرێگەی ئاماژە ودەمووەکەی ئەوەی مەبەست بوو دەگەیشتە بینەران ، ھەرچەندە من ھەستم دەکرد ئاواز ئەحمەد وزەی نواندنی لەوە زۆر ترە لەوەی ئێمە مانان بینیمان لەگەڵ ئەوەش دا دەست خۆش لێدەکەم .
ریشوان ئەحمەد لە رۆڵی پۆلۆنیۆس ئەو باوکەی لە پێناوی بەرژەوەندی خۆی کچەکەی (ئۆڤیلیا) دەکاتەقوربانی ریشوانیش ماوەیەکی زۆرە لە نواندنی سەرتەختەی شانۆ دوورە بەڵام بەھۆی ھەوڵ وکۆششی زۆری لەبەکارھێنانی توانیستی خۆی جێبەجێکردنی پلانی دەرھێنەر،توانی تارادەیەک باوەڕ بەبینەران بکات ،کە (پۆلۆنیۆس)-ە.
وەیلاند سەدیق لە رۆڵی ئۆڤیلیا دەستی خۆشی لێدەکەم توانی لەنێوان خۆشەویستی براو باوکی ھەروەھا عشاق بوونی بەھاملێت ببێتە قوربانی شێت بوون لە کۆتاییشدا گۆڕ دوامەنزڵگا بوو ، وەیلاند توانی ئەو راستگۆی و نەرم و نیانی خۆی لە کەسایەتی ئۆڤیلیا بوونی ھەیە پیشانی بینەران بدات.
١٠٢
کارمەند خدر لەرۆڵی لێرتس ھەمان ھەست سۆزی باوکی(پۆلۆنیۆس) ھانی خوشکی خۆی (ئۆڤیلیا) دەدات بۆ ئەوەی زانیاری لە ھاملێت وەرگرێت کاتێ باوکی لەسەر دەستی ھاملێت دەکوژرێت ھەموو ھەوڵێکی ئەوەیە تۆڵەی خۆی لە ھاملێت بکاتەوە کارماند لەرێگەی جووڵەو نواندنەکەی توانی کارەکتەری (لێرتس)ی شکسپیریمان نیشان بدات.
ئەرسەلان دەروێش لە رۆڵی تارمەیی ئەگەرچی راستەوخۆ لە سەر تەختەی شانۆ دەرنەچوو،تەنیا لەرێگەی داتاشۆ دەرچوو، بەڵام لەرێگەی رووناکی ، ھێما ، تەکنیک ..کەساییەتی (تەرمایی)مان بینی.
ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە لایەنی دەرھێنانیش بدەینەوە، وەکو زانراوە شانۆگەری (ھاملێت)-ی شکسپیر دەقێکی کلاسیکە، زیاتر لە (١٥) کارەکتەری سەرەکی لە خۆ دەگرێت بەڵام ھونەرمەند ئەرسەلان دەروێش توانی لەرێگەی ھەشت کارەکتەرەوە لەماوەی (٧٥) خوولەک دانمایشێکی جوان و پڕچێژمان پێشکەش بکات ، بێ ئەوەی بینەر تووشی وەڕزبوون ببێت دەروێش لە نمایشەکەیدا ھەردوو زەمەنی ئێستاو رابردوو لەگەڵ یەکتری گرێ دابوو بەتایبەتی لەرووی ململانێی دەسڵاتی کورسی لەلایەک و دەسەڵاتی گەلیش لەلایەکی تر وەکو زانراوە ئەو جۆرە شانۆگەریانە پێویستی بە پانتاییەکی باشی تەختەی شانۆ ھەیە دەرھێنەر لەو پانتاییە بچووکەی کەلەبەر دەستی دابوو توانی بووی جوگرافیای تەختەی شانۆ بەشێوەیەکی زانستی و ئیستاتیکای دابەش بکات لە ھەمان کاتدا لەرێگەی بەکارھێنانی سکرین چەند دیمەن و روداوی شانۆگەرییەکەی بەشێوەیەکی جوان نیشان داین.. ھەڵبژاردنی رەنگی جلو بەرگی سەرجەم ئەکتەرەکان مەبەست دار و مانای فەلسەفی زۆر ھەڵدەگرێت ،بۆنموونە ئەو کراسەی ئۆڤیلیا ھەردوو رەنگی سور و رەش پۆشی بوو وەکو گوزرارشتکردن لە خۆش و ناخۆشی لەھەمان کاتیش نابێ رۆڵی رووناکی و موزیک و سینۆگرافیا لە یاد بکەین کە فاکتەرو ھاوکارێکی باشی سەرکەوتنی نمایشەکە بوون ئەوەی گرنگ بوو شوێن پەنجە و دەسەڵاتی ھونەرمەند ئەرسەلان دەرویش وەک دەرھێنەر بەسەرنمایشەکەدا زاڵ بوو دەست خۆشی لە ستاڤی نمایش دەکەم.
شانۆگەری “ھاملێت” نووسینی ولیام جۆن شکسپیر و دەرھێنانی ھونەرمەند ئەرسەلان دەروێش، بەسوود وەرگرتن لە ھەردوو دەقی (ھاملێت)ی (ھادی المھدی) و (ممدوح عدوان) .
وەرگێرانی دەق : شێرزاد حەسەن.
ئەکتەرەکان:
١٠٣
سەدیق حوسێن – ھاملێت ،زیاد کەریم – ھۆراشیۆ، پشکۆ شێخ عەلی- پادشا ، ئاواز فەرھاد- شاژن، ریشوان ئەحمەد – پۆلۆنیۆس، وەیلان سەدیق- ئۆڤیلیا ، کارمەند خدر- لێرتس، ئەسەرلان دەروێش – تارمایی.
ھەر بۆ مێژوو پێم باشە ئاماژە بەناوی کارەھونەرییەکان بدەم کەرۆلیان ھەبوو لە شانۆگەرییەکەدا:
بەرێوەربەری بەرھەم- ئەندازیار بورھان سابیر، یاریدەری دەرھێنەر- دانا محەمەد، بەرێوەبەری ھونەری – کارزان کەمال، لیژنەی بەرھەم – سەرھەنگ غەریب – دانامحەمەد، راگەیاندن – زیاد کەریم ، دەنگبێژی – تریفە کەریمیان، دانانی موزیک- د.ئەمیر بەکار- ئەمین فقیر، دیزاینی سینۆگرافیا- ئەرسەلان دەروێش، جێبەکردنی سینۆگرافیا –پشکۆ عەلی – بورھان سابیر –کارزان کەمال- کارمەند خدر- ریشوان ئەحمەد، بەرگ دروو- ئیبراھیم قوریشی، ماکیاژ- سەید حەسەن سەید پوور- لەیلا مەولوودی، دیزاینی پۆستر- دانا محەمەد، ڤیدیۆ سکرین- محەمەد مەرزانی ، پرۆمۆ و فۆتۆگراف- زانیار خۆشناو، ئیکسسوار- حسێن زارین ، شوکر عبدوڵڵا، جێبەجێکردنی دەنگ- کارزان کمال ، جێبەجێکردنی داتاشۆ- دانا محمەد، پەیوەدییەکان – بەدر سنجاوی ، ھۆڵ- شیلان ئیبراھیم –سیروان رەسوڵ، ھاوکاران سەدەردین عەبدوڵَڵا- ھیلال ئیبراھیم – سیڤەر قەساب – سامی عومەر- ئیسماعیل خدر- پەیوەند بەسام.
شایانی باسە شانۆگەری (ھاملێت) یەکەمین بەرھەمی دەزگای رۆشنبیری زانکۆکانی جیھان- تیپی شانۆی ئەکادیمی جیھان بوو، بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بەرێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان لە رۆژانی ٢٨و٢٩-٥-٢٠٢٢ لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکانی ھەولێر نمایش کرا.
مامۆستا” زرار محەمەد مستەفا” قوتابخانەیەک لە ھونەر و کوردایەتی
لەزۆرەبەی وڵاتانی جیھان و عێراق بگرە لە کوردستانیش ،چەندین سەنتەر و کۆلیژ و پەیمانگەی ھونەری ،بوونیان ھەبووە و لە ئێستاش دا بوونیان ھەیە، کە ئامانجیان پێگەیاندن و دروستکردنی کادری ھونەرییە، بەجۆرێک ھەموو پێداویستییەکانی مادی و مەعنەوی لەلایەن حکومەت یان لەلایەن رێکخراوەکان بۆ دابین دەکرێت..بەڵام لە شارەکەی من قوتابخانەیەک یاخود سەنتەرێکی ھونەری ھەبوو کەبڕواناکەم لە ھیچ سوچێکی ئەم جیھانەدا بوونی ھەبێت ، قوتابخانەیەک پێش ئەوەی ھونەری بێت قوتابەخانەیەکی کوردایەتی بوو قوتابخانەیەکی پەروەردەو فێرکردن بوو ھەموو تێچووەکەکانی لەسەر ئەستۆی خۆی بوو، بێ ئەوەی کەسێک یان لایەنێک ھاوکاری بکات،قوتابخانەیەکی گشتگیری فرە پسپۆری بوو ،لەو کاتەی لە ھەموو قوتابخانەو ناوەندە ھونەرییەکانی جیھان بۆھەر بەشێکی ھونەری کەسانی پسپۆری بە بوارەکە بوونیان ھەیەو وانەکان دەڵێنەوە، تەنیا لە قوتابخانەکەی شاری من نەبێت ھەموو
١٠٤
بەشەکانی ھونەری (شانۆ، شێوەکار ، موزیک ، خۆشنووسی ) تەنیا لەلای کەسێکەوە دەوتراوە .. بەڵێ ھەرئەوەندش نا، ھەر لەو قوتابخانەیەدا خوولی بابەتی وانەی ئینگلیزی بۆ قۆناغەکانی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بۆ کوڕو کچانی شار بەخۆڕایی و بێبەرامبەر دەکرایەوە، ھەر بۆیە،دەرچووانی ئەم قوتابخانەیە، جگە لەدروست بوونی چەندین کادر لە ھەموو بوارەکانی ھونەردا ، ھەر لەم قوتابخانەیەدا چەندین نەوە ی شارەکەم لەبواری پزیشکی و ئەندازیاری وبوارەکانی تری ژیان پێگەیشتوون ئەو قوتابیانەی لەو قوتابخانەیە بوون، جگە لە بوارەکانی کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدان لە پێش راپەرینی گەلی کوردستان لە بەھاری ساڵی ١٩٩١ زۆرەبەیان وەکو پێشمەرگەش ئەندامی رێکخستنەکانی حزبە کوردستانیان بوون ئەمەش ھەر بۆ ئەو پەروەردەی ئەو قوتابخانەیە دەگەڕێتەوە ھەرچەندە ئەم قوتابخانەیە چەندین لەمپەری سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری دەبوونە رێگر بۆ ئەوەی قوتابخانەکە بەھەر شێوەیەک بێت دابخرێت ، بەڵام ئەو قوتابخانەیە وەک بەربەستێکی پۆڵایین دەوەستاوە ،نەیدەھێشت دابخرێت و نەمێنێت، ئەو ھەموو ژیانی گەنجی خۆی کردە قوربانی ئەو قوتابخانەیە، بەڕێزان ئەو قوتابخانەیە قوتابخانەی مامۆستای ھونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) بوو.
ئەگەر ئاوڕێک لە رابردووی ئەو قوتابخانەیە گەورە یەدا بدەینەوە کەخۆی لە مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دەگرێتەوە،ئەو زاتە نەمرە خاوەن بەھرەیەکی گشتگیر بوو لە ھەموو بوارەکانی (موزیک ، شانۆ ، شێوەکاری ،خۆش نووسی، زمان ناسی..)،بەڵام زیاتر لە بواری موزیک ناسرابوو ،بۆیە ھەر بۆ وەبیرھێنانەوە دەڵێم ، ئێستا وەکو خەون دێتەوە یادم ساڵ ساڵی ١٩٧٧ دەقاو دەق بەرواری رۆژەکەم لەبیر نیە، بەڵام مەزندە دەکەم مانگی شەش بێ ئەو کاتەی لە گۆرەپانی قوتابخانەی پاشای گەورە سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەوەستا بووین بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی کۆتایی ساڵ پێش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان مامۆستا زرار لە نێو گۆرەپانی قوتابخانە لە وتەیەکی کورتدا گووتی” بەنیازم تیپێکی مۆسیقا دابمەزرێنم ولە پشووی ھاوینەدا خوولێکی موسیقا دەکەمەوە ھەریەکێک لە ئێوە حەز دەکات یان ئارەزووی فێر بوونی مۆسیقای ھەیە باناوی خۆی بنوسێت” بەھەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری ئەو زاتە مەزنە ئەو تیپە (تیپی مۆسیقای پاشای گەورە) بەرھەم ھات چەندین کادری ھونەری لەسەردەستی ئەم زاتە پێگەیشتن ،کە ئێستا جێپەنەجەیان لە نێو موزیکی کوردی دیارە،ھەر لەسەر دەستی ئەم مامۆستایە لەخۆ بردووە ،دەیان بەرھەم و شاکاریان پێشکەش بە ھەگبەری گۆرانی وموزیکی کوردیان کردووە، چەندین بەرھەمی رەسەنی کوردیان لە فەوتاندن پاراست ، بەشداری چەندین فیستیڤاڵیان لەسەر ئاستی کوردستان و دەرەوەی کوردستان کرد.
ئەگەر لە باس لە بواری شانۆش بکەین ھەرلەسەردەستی ئەو بەرێزە چەندین کادری شانۆیی پێگەیشتن من ،یەکێکم
١٠٥
لەوانەی ھەردەم خۆم بەقەرزاری ئەو زاتە گەورە دەزانم چونکە لەرێگەی ئەومامۆستایە گەورەیە، ھاتمە نێو جیھانی شانۆ ئەو ھاندەر و پاڵپشتم بوو بۆئەوەی بەشی شانۆیی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی بەغدا و کۆلیژی ھونەر لە شاری موسڵ تەواو بکەم ،شانازیش دەکەم وەکو یەکەم کەسی ئەو شارە چوومە پەیمانگەی ھونەرجوانەکانی بەغدا لە بەشی شانۆ وەرگیرام بە پلەی نایاب ولە کۆتاییشدا لە دەیەمە یەکەکانی پەیمانگا بووم پێش من چەندین کەسی تر لە بواری موزیک و شێوەکارلە پەیمانگاو کۆلیژی ھونەر وەرگیرابوون بەڵام لە شانۆ من یەکەم کەسی شاربووم ئەو شانازیەش ھەر بۆ ھونەرمەند مامۆستا زرار دەگەرڕێتەوە..من توانیم بەشداری دەیان شانۆگەری وەکو نواندن و دەرھێنان بکەم بەشداری دەیان فیستیڤاڵی شانۆیی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دابکەم نابێ بواری نووسینیش لە یاد بکەم لە ئێستا خاوەنی (٤) کتێبی شانۆییم دوو کتێبی تریشم ئامادەیە بۆ چاپ ئەو بوێرییەی نووسینیش ھەرھەمووی بۆ مامۆستا زرار دەگەرێتەوە..خۆ ئەگەر بە گشتی ئاوڕێک لە دۆخی شانۆش لە شاری رواندزیش بدەینەوە ئەوا مامۆستا زرار پشکی شێری بەردەکەوێت بەوەی خاوەنی زۆرترین کاری شانۆییە لەم شارەدا چ وەکو دەرھێنان یاخود نواندن ..خاڵێکی تر ئەمەوێ ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە پێشتر کاتێ شانۆگەریەک لە شاری رواندز پێشکەش دەکرا،لە پاڵ ئاھەنگی گۆرانی موزیک شانۆگەرییەک نمایش دەکرا،بەڵام لەسەردەست مامۆستا زرا لە سەرەتایی ھەشتاییەکانی سەدەی رابردوو رۆژێک یاخود چەندین رۆژ تایبەت بە شانۆگەری بەجیا نمایش دەکران.لایەکی تری ھونەری و ئەدەبی مامۆستا زرار نووسین و کتێبە خاوەنی چەند کتێبە بەتایبەتی لە رووی تۆمار کردن و ئەرشیف کردنی ئەو چالاکیانەی کە لەو شارە کراوە ،وەکو سەرچاوە ھەمووکەسێک دەتوانێ سوودی لێوەبگرێت ، لە ئێستاش دا چەند کتێبی تری ئامادە بۆ چاپ.
دواخاڵ ئەمەوێ ئاماژەی پێبدەم ئەوەیە مامۆستا زرار شارەزایی و زانیارییەکی زۆر باشی لەسەر مێژووی شاری رواندز ھەبوو، بەتایبەتی لەسەر مێژووی میرنیشی سۆران و پاشای گەوەر و وەستا رەجەب ..ھەربۆیە ھەردەزگایەکی راگەیاندنی کوردی وعەرەبی وبیانی کاتێ سەردانی رواندزیان دەکرد بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرت یان بەرنامەیەک لەسەر شاری رواندز راستەوخۆ پەیوەندیان بە مامۆستا زرار دەکرد،چونکە خاوەن ھەگبەیەکی پڕ لە زانیاری بوو.
لەکۆتایی ئەم نووسینە کورتەدا دەڵێم ئەو خزمەتەی ئەو زاتە بەرزە بە ھونەری کوردی بەگشتی وبەتایبەتی بەشاری رواندزی کردووە دەکرێت بە چەندین کتێب باسی لێوەبکرێت یاخود چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، ئەو رێزلێنانەو خەڵاتانەی کەلەلایەن دەزگاکان و کەسایەتییەکانی کوردستان پێشکەشی کراون گەواھی ئەوڕاستییەن.. کۆچی دوایکردنی پاشای ھونەرمامۆستا”زرار محەمەد مستەفا” کەلێنێکی گەورەی خستە نێو ھونەری کوردی زامێکە بەئاسانی ساڕێژ نابێت دوورد بۆ گیانی پاکی سەری رێز و نوازش بۆ سەر گڵکۆکەی دادەنوێنم.
١٠٦
ھونەرمەند و نووسەر کامەران حاجی ئەلیاس
– لەساڵی ١٩٦٥ لە شاری رواندز لە دایک بووە
– لە ساڵی ١٩٩٣ پەیمانگەی ھونەرەجوناکانی بەغدای بەشی شانۆی تەوا کردووە لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆلیژی ھونەری لە موسڵ تەواو کردوە.
– سەرەتایی دەست پێکردنی لە بواری شانۆ بۆ ساڵی ١٩٧٨ دەگەڕێتەوە لەسەر دەستی ھونەرمەند مامۆستا (زرارمحەمەد مستەفا) کاتێ وەکو ئەکتەر بەشداری کرد لە ئۆپەرێتی (خۆراگرتی تا سەرکەوتن)کردوەلەھۆڵی قوتابخانەی پاشای گەورە لە رواندز نمایش کراوە لەوساتەوە تاوەکو ئێستا لەکاری ھونەری بەردەوامە.
کارو چالاکییەکانی
ناوی ھەندێ لەبەرھەمەکانی (شانۆگەری، سینەما، زنجیرەی تەلەفزیۆنی و رادیۆیی) بەشداری کردوە وەکو ئەکتەر و دەرھێنان:
{خۆراگرتن تاسەرکەوتن ، ھاوارێک لە فەڵەستین، کەزۆر ھات قەواڵە بەتاڵە، نھێنی پیشە، بانێکەو دووھەوا، ئەو پیاوەی مەرگ لێ سەڵمییەوە، شاری ئەوین، نەفرت لێکراو، مەرگی بەختەوەری ، ئۆدیب پاشا، زمبیل فرۆش، رۆژانی گوڵ رەنگ، تابلۆ، یارییەکی شکسپیری، ژەنراڵ، پانۆرامای شارەکەم،لەدایک بوون ، خەندەی گورگ، خۆر، ژوان، فێربوون، ئۆتۆلیۆ دەگەڕێتەوە، کورسی دانپیانان، مقام ئیبراھیم وە سەفیە، خگوەخارج مکان، الچلمە, ھێما سەراتاکانی دۆزخ، ھەموو عترەکانی عەربستان،مێوە خۆشەکە، ھێلەسپییەکان، ھەنسکی مێژوو، فرمێسکی بێخاڵ، ھەڵبجە قامەتێکی خۆڵەمێش،گۆرانی چایکا،ووڵاتێ لە ئاگر،غەوارە، ژوانی کەمانجە،کاویە ئاسنگەر، سەلاحەددینی ئەیوبی).
سەرپەرشتی زیاتر لە (٤٠) تێزی قوتابیانی بەشی شانۆ پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێری کردوە.
کارەکانی لە رواندز، سۆران، چۆمان، ھەولێر ، دھۆک ، بەغدا، دەرەوی ووڵات نمایش کراوە.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی ھونەی رواندز بووە.
١٠٧
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی شانۆڤان بووە.
ئەندامی دەستەی دامەزراندنی تیپی گەنج بۆ شانۆ بووھە.
ئەندامی کۆمەڵەی ھونەرو وێژەی کوردی (رواندز،ھەولێر) بووە.
ئەندامی تیپی ھونەری ھەولێر بووە.
چوار کتابی بەناوەکانی ( تەختەی شانۆ، شانۆی قوتابخانەیی، لەگەڵ شانۆدا، قیرانی شانۆ لە نێوان وەرزارەتی رۆشنبیری و شانۆکاران) چاپکردووە کتابیش ئامادەییە بۆ چاپکردن بەبەردەوامی لەبواری شانۆ و دراما لە گۆڤارەکان و رۆژنامەکان دەنوسێ.
-لە ساڵی ١٩٨٣-١٩٨٨ وەکو پێشمەرگەی شار لە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران کوردستان خەباتی کردوە لە رواندز..
بەشداری چەندین ڤیستڤاڵی شانۆی کردوە وەکو:
– ڤیستیڤاڵی شانۆی لاوان لە دھۆک ساڵی ١٩٨٨.
– ڤیستیڤاڵی شانۆ لە ھەولێر ساڵی ١٩٨٧.
– ڤیستیڤاڵی حەقی شبلیی نۆیەم لە بەغدا ساڵی ١٩٩٢.
– ڤیستیڤاڵی وەزارەتی رۆشەنبیری ھونەری شانۆ ساڵی ١٩٩٨.
– ڤیستیڤاڵی وەزارەتی رۆشنبیری ھونەری شانۆ ساڵی ٢٠٠١ .
– بەشداری سەرجەم ڤیستڤاڵەکانی پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی بەغدای کردوە(١٩٨٨-١٩٩٣).
تاوەکو ئێستا چەندین جار خەڵاتی رێزلێنانی وەرگرتووە
١٠٨
ئەو شوێنانەی کاری تیاکردوە:
– مامۆستای بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر.
– بڕیار دەری بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر.
– سەرۆکی بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەر جوانەکانی ھەولێر.
– بەرپرسی چالاکی قوتانخانەکانی ھەولێر.
– سکرتێری سەندیکاری ھونەرمەندانی کوردستان لقی ھەولێر.
– ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری (ھونەری نوێ) بووەە کە لە وەزارەتی رۆشەنبیری دەردەچوو.
– دەرھێنەری سەرجەم بەرنامەکانی(راستەوخۆ و تۆمار) لە بەشی منداڵان بووە لە تیڤی زاگرۆس، وەکو دەرھێنەری بەشی دۆبلاژ ھەر لە تیڤی زاگرۆس کاری کردوە .
– ئێستا سەرپەشتیاری پەروەردەی ھونەرییە لە پەروەردەی ھەولێر.
١٠٩
Discussion about this post