خانمه‌که‌م وابزانم لای هه‌موومان روون و ئاشکرایه که تێکچونی پێستی ده‌م و چاوی ئافره‌تان پاش ته‌مه‌نی 40 ساڵی ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌ندێک جاریش له ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر ده‌گۆڕێت ، به‌ڵام به گشتی له ده‌وروبه‌ری 40 ساڵیدا چرج و لۆچی له سه‌ر ده‌م و چاو ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری چاودا له شێوه‌ی هێڵێک دروست ده‌بێت. نیشانه‌ی ئه‌م چرچ بوونه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که نه‌رمی و به‌هێزی پێستی ده‌مووچاو و پچڕاندنی ڕیشاڵه لاستیکیهکانی ده‌م و چاووت له‌ده‌ستداوه و سه‌ره‌تای له‌ده‌ست دانی ماده‌ی کۆلاجینه. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌یت که (تیشکی خۆر ) به‌یه‌که‌م دوژمنی پێست داده‌نرێت ، هه‌روه‌ها جگه‌ره کێشانی ئافره‌تان به‌یه‌کێک له‌هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان داده‌نرێت که‌یارمه‌تی ده‌ره بۆ چرج بوونی ده‌م و چاو، بۆیه پسپۆهران ئامۆژگاری ڕه‌چاو کردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌ن تا بتوانیت پێستت بپارێزیت.
1_ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر واته 2_3 لیتر ، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پێست بدات بۆ ئه‌و ڕێژه ئاوه‌ی که‌له‌ژێر پێستدایه ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له ووشکبونه‌وه بیپارێزێت چونکه ووشک بونی پێست ده‌بێته هوکاری له‌ده‌ستدانی جوانی و نه‌رمی پێست.
2_وه‌ک له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد که تیشکی خۆر یه‌که‌م دوژمنی پێسته به‌تایبه‌تی پێستی ده‌م و چاو ، بۆیه تۆ ده‌بێت خۆت بپارێزیت له چونه به‌ر هه‌تاو بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن یاخود به‌کار هێنان و چونه به‌ر ( solarium ).
بۆیه تۆ ده‌بێت به 15 خوله‌ک پێش ئه‌وه‌ی بچیته ده‌ره‌وه کڕێمی دژی هه‌تاو به‌کار بهێنیت باشتریش وایه که ئه‌و کرێمه ڤیتامین C تێدابێت چونکه ئهوڤیتامینه پێستی مرۆڤ ده‌پارێزێت له تیشکی هه‌تاو.
3_ به شێوه‌یه‌کی زۆر تائهتوانیت ڕۆژانه ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بخۆ که ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین c وه‌ک پرته‌قاڵ و لیمۆ و کیڤی ، ده‌توانیت حه‌پی ڤیتامین c به‌کار بهێنیت به‌ڵام باشتره به سه‌وزه‌و میوه‌ی تازه‌ی پڕ ڤیتامین ئه‌وڕێژه‌یه پڕکه‌یته‌وه و بتوانیت به‌ره‌نگاری چرج بوونه‌وه‌ی پێستت بیت.
4_ شه‌وانه پێش نووستن دهمو چاووت پاک بکه‌ره‌وه به (Lotion )یاخود بیشۆ به‌ڵام سابوون یاخود شامپۆ به هێچ جۆرێک به‌کار مه‌هێنه چونکه دهمو چاو ووشک ده‌که‌ن و ووشکی پێستیش ده‌بێته هۆی خێرایی چرچ بوون.
ئه‌توانیت جۆره سابوونێک به‌کار بهێنیت که تایبه‌تمه‌نده بۆ ده‌مووچاو شتن و هیچ زیانێک ناگه‌یه‌نێت به پێست ،دووره له ماده‌ی کیمیاوی.
5_پاش پاک کردنه‌وه‌ی ده‌مووچاوت ده‌بێت کرێم به‌کار بهێنیت به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆره کرێمانه‌ی که دژی چرچی دهمو چاوه‌و یارمه‌تی ده‌ره بۆ نوێ کردنه‌وه‌ی چینی کۆلاجینی ناو پێست و ده‌رکه‌وتنی چرچ و لۆچی پێستی ده‌م و چاو دوا ده‌خات.
6_ له‌بیرت نه‌چێت خانمه‌که‌م هه‌موو به‌یانیه‌ک که له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت ده‌مووچاوت به ئاوی سارد بشۆ چونکه ئاوی سارد خانه‌کانی دهمو چاوو ساف ده‌کات و ده‌یپارێزێت له چرچ و لۆچی.
هیوادارم که توانیبێتم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ خانمه ئازیزه‌کان که‌مێک ڕوون کردنه‌وه‌و زانیاری سودبه‌خشم دابێت.. چاوه‌ڕوانم بن هه‌فتانه بابه‌تی باش و به‌سودتان بۆ ئاماده ئه‌که‌م .
شه‌م _ ئا‌ڵمانیا