خواردنه‌وه‌و به‌کارهێنانی چای سه‌وز سودێکی ئێجگار زۆری هه‌یه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ر بۆیه پسپۆران جه‌ختیان له‌سه ئه‌وه کردوه که جای سه‌وز سودێکی زۆری هه‌یه بۆ له‌ش و پێست به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌دا که به گه‌رمی ده‌خورێته‌وه .
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له گۆڤاری( علم الآورام السریری ) دابڵاو کراوه‌ته‌وه که چای سه‌وز ده‌زگای به‌رگری کردنی مرۆڤ به‌هێز ده‌کات ، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مایل ) ی ئه‌مریکی بڵاوی کردۆته‌وه که خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز مرۆڤ له تووشبون به نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ی خۆێن ده‌پارێزێت . به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه ده‌کات که چای سه‌وز ده‌خۆنه‌وه زیاده ڕۆیی نه‌که‌ن له خۆواردنهوهی چونکه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کات زیانه‌کانی له سوده‌کانی زیاتر ده‌بێت.
له هه‌مووشی گرنگتر بۆ دابه‌زینی کێش زۆر به‌سوده و له کاتی ڕێژیم کردندا به‌کار ده‌هێنرێت.
چا ، به‌تایبه‌تی چای سهوزبه خواردنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندرووست داده‌نرێت وه لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشابیانداوه که چا توانیویه‌تی کاریگه‌ری وه‌ستێنه‌ر بکاته سه‌ر دروستبوونی لوو ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش له تایوان ڕوون کراوه‌ته‌وه.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران پرسیاریان له‌هه‌مبه‌ڕ جگه‌ره‌کێشان و شێوازی خۆراكی ڕۆژانه و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و هه‌روه‌ها که‌سانی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی له‌ناو خێزاندا ئاڕاسته‌ی 170 تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی سی و 340 که‌سی ته‌ندروست کرد. هاوکات توێژه‌ران که‌ڵکه‌بوونی بۆماوه‌یی بۆ شێرپه‌نجه‌یان له‌شێوه‌ی جینی پشکنی.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، پێنج جار زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ی سییان لێده‌کرێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌راوردکردنی ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه یه‌ك کوپ چای سه‌وز ناخۆنه‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه له‌نێو ئه‌و جگه‌ره‌کێشانه‌ی چای سه‌وز ناخۆنه‌وه، به‌رزتر ده‌بێته‌وه. جگه‌ره‌کێشان به نه‌خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی سی دوانزه جار به‌رزتر ده‌بێته‌وه. توێژه‌رانی تایوانی پێیانوایه، که کاریگه‌ی جینی ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ
BBC .