دارا ئه‌حمه‌د : جێی پێکه‌نینه‌کی تفت بوو، ئه‌من و هاوسه‌ره‌که‌م له ده‌مژمێری پاش یه‌ک و نیوی سپێده‌ی ١٤\٦\٢٠١١ به کاتی به‌ریتانیا له به‌رانبه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی (که‌ی ئێن ئێن) دانیشتبووین که ده‌رباره‌ی زمانی کوردی بوو، پرسیاره‌کان ئاراسته‌ی دوو که‌س ده‌کران به ناوه‌کانی (د. عه‌لی تاهیر به‌رزنجی – مامۆستای زانکۆی سلێمانی) و (د. محه‌مه‌د مه‌حوی – پسپۆڕ له زانستی زمان)، ئه‌من له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌م به گرنگ ده‌زانی و هه‌ر له چه‌ند رۆژی به‌رێش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (هه‌ڵمه‌تی راپرسی بۆ زمانی یه‌کگرتیی کوردی و یه‌ک ئاوبێ و یه‌ک رێنووس)مان راگه‌یاندبوو..
زۆر به هووردیی هه‌ستم راگرتبوو که‌چی دوو وشه‌ی به‌سوودم نه‌بیست له باره‌ی زمانه‌وه.. من هه‌ر خۆم راگرت به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌م خۆی بۆ رانه‌گیرا و هه‌ڵیدایێ و گوتی: ”خۆ ئه‌وانه هێشتا خۆیان زمانی خۆیان پاک نه‌کردیته‌وه و نازانن به زمانه‌کی جوان قسان بکه‌ن که‌چی ده‌یانه‌وێ به سلێمانچێتیی زمان بۆ کورد دابمه‌زرێنن”، ئیدی تا به‌رنامه‌که‌ش ته‌واو بوو ئه‌و پێکه‌نینه تفته هه‌ر له‌سه‌ر لێوانمان لانه‌چوو، له راستییدا کاره‌ساته‌کی بێ وێنه بوو.
ئه‌و دوو مام وه‌ستا (مامۆستا)یه – که هه‌ردووکیان پله‌ی دکتۆرایان هه‌یه – سه‌ت خۆزگه هه‌ر (مام ده‌رفه‌ت و پلکه نێرگز)ه‌کی هه‌ولێریی و (مام فه‌ره‌ج و پووره حه‌لاو)ه‌کی سلێمانیی بان -، زۆر به ئاسایی و به بێ شه‌رم و به پێی ئاره‌زووی تایبه‌تیی و خۆپه‌رستیی و ناوچه‌گه‌ریی خۆیان دابوویانه به‌رێ، هه‌ردووکیان سه‌رجه‌می قسه‌کانیان بۆ ئه‌وه بوو که بنی بنی بنی بنی زاراوه‌ی کرمانجیی- واته شێوه‌ی ئاخافتنی مه‌ڵکه‌ندی که سه‌ر به بنی بنی بن زاراوه‌ی سلێمانییه و که ئه‌ویش سه‌ر به بنی بن زاراوه‌ی سۆرانییه و که ئه‌ویش سه‌ر به بن زاراوه‌ی کرمانجی خوارێیه و که ئه‌ویش سه‌ر به زاراوه‌ی کرمانجییه که زاراوه‌ی کر‌مانجییش یه‌که‌که له چار زاراوه سه‌ره‌کییه‌که (کرمانجیی، هه‌ورامیی، زازایی، که‌لهوڕیی)- ببێته زمانی یه‌کگرتیی یان ستانداردی کوردی که ئه‌وان (به تایبه‌تییش د. محه‌مه‌د مه‌حوی) – پێیانده‌گوت زمانی باڵا – که زمانی باڵاش له رووی لۆژیکه‌وه واته زمانی به تۆبزیی سه‌پێندرا -.
ده‌ک ئافه‌رین بۆ ئه‌و که‌ناڵه – له راستییدا زۆریش جێی گلله‌یی نییه.. چونکه ئه‌و که‌ناڵه سه‌ر به حیزبێکی وه‌ک (گۆڕان)ه که شارچیی و ناوچه‌گه‌ر و خوێنڕیژێکی وه‌ک (مه‌ولود مسته‌فا ئه‌مین – نه‌وشێروان)ی سه‌رۆکی (گۆڕانه نه‌گۆڕه بیست و دوو له‌سه‌ر حه‌فت)ه‌که سه‌رپه‌رشتیی ده‌کا – ده‌رفه‌ت ده‌دا به‌و دوو به ناو شاره‌زا و زمانناسه‌ی له‌و بابه‌ته که به ئاره‌زووی خۆیان زمانی ٤٥ ملیۆن کورد ته‌نیا له مه‌ڵکه‌ندی ببیننه‌وه و نه‌ک وه‌ک شۆڤێنیستێكی سۆرانیی به ده‌ردی (ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور) گوته‌نی و نه‌ک وه‌ک شۆڤێنیستێکی سلێمانیی به ده‌ردی هه‌ولێرییه‌کان گوته‌نی به‌ڵکه وه‌ک شوڤێنیستی مه‌ڵکه‌ندی که شێوه ئاخاوتنه‌که‌یان پڕ پڕ پڕ له هه‌ڵه و که‌موکوڕیی زمان و رێزمانه و ئه‌ده‌ب نووسینی کوردی پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ و زۆر پێیه‌وه به‌دواکه‌تییه.. ده‌یانه‌وێ لاسایی دامه‌زرانی زمانی یه‌کگرتیی عه‌ره‌بی بکه‌نه‌وه که هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ به‌ر له ئێستا به هێز به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا سه‌پێندرا – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زاراوه‌ی قوره‌یشیی زاره‌وه‌یه‌کی زۆر به‌هێز و گشتگیر بووه له سه‌رده‌می جاهیلیه‌ت و زۆر پێشی دروستبوونی زمانه یه‌کگرتییه‌که‌یان به فراوانیی له جیهانی عه‌ره‌بیی به‌کارده‌هێندرا، ئه‌وان ئێستا له پاش ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی جیهانی مودێرن و ته‌کنه‌لۆژیا و زانستی سه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ به هه‌مان جۆری زمانی عه‌ره‌بی زمانی یه‌کگرتتی کوردی دابمه‌زرێنن ئه‌ویش به شێوه‌زاره‌کی بێبڕستی گه‌ڕه‌که‌کی شاره‌ک که بێگومان له چل و پێنج ملیۆن کورد چه‌ند سه‌ت هه‌زاره‌ک به ته‌واویی – نه‌ک هه‌ر له زمانی ئاخاوتنه‌که به‌ڵکه له زمانه ئه‌ده‌بییه‌که‌ش – تێیناگه‌ن.
مام وه‌ستای دووه‌م (مه‌به‌ستم د. محه‌مه‌د مه‌حوی)ه که به تێڕوانینی ته‌سکی خۆی پسپۆڕه له زانستی زمان، هه‌ر وه‌ک که‌سه‌ک له په‌نا دیواره‌کی گه‌ڕه‌که‌ک دانیشتبی.. به ئاراسته‌یه‌ک ده‌دوا که با ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه زاراوه‌ی کر‌مانجییش – کرمانجیی سه‌رێ – له خوێندنگه لابدرێ و له ده‌زگه فه‌رمییه‌کان پێی نه‌ئاخێورێ و هه‌موو کورد به تۆبزیی به شێوه ئاخافتنی گه‌ڕه‌که‌کی سلێمانی بنووسن.. ئه‌نجا پاشان (له ده‌ست و که‌ره‌م و ره‌حمه‌تی خۆی به زیاد بی) با وشه‌ی زاراوه و بن زاراوه‌کان ئاوێته‌ی زمانه باڵا و یه‌کگرتییه جوانه‌که‌ی خۆی بکرێ!!!!!
له جیهانی سیاسه‌ت له سه‌رتاسه‌ری جیهان زۆربه‌ی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کان – له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دژ به هه‌ر جۆره به‌رنامه‌یه‌کی مرۆڤپه‌روه‌ریی و پێشکه‌وتن و ئاسووده‌یی مرۆڤه‌کانن – توانیتیان به هه‌ر جۆره‌ک که بۆیان ده‌لوێ سه‌رنجی خه‌ڵکی وڵاته‌کانی خۆیان بۆ خۆیان رابکێشن و له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگیان بۆ بده‌ن، سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی کوردستانیش – تاله‌بانی و بارزانی و جڕوجامشته‌کانیدی… که به به‌راورد به سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان نه‌خوێنده‌وارن – به هه‌مان شێوه و به هه‌ر تۆبزیی و به هه‌ر فرتوفێله‌ک که هه‌یه – هه‌ر یه‌که‌یان به پێی توانا سیاسه‌تبازییه‌کانی خۆی – توانیتیان ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن. له جیهانی رۆناکبیریش هه‌ر گه‌له‌ی ده‌یگری کۆمه‌ڵه‌ک شاره‌زا و رۆناکبیریان له بواری فه‌رهه‌نگیی هه‌یه و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکه هۆشیاره‌کانیان کاره‌کانیان به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و وته و داهێنانه‌کانیان ده‌که‌نه به‌رنامه‌کاری خۆیان له رووی رۆشنبیرییه‌وه، که‌چی به‌ناو رۆناکبیرانی ئێمه به شێوه‌کی گشتیی زۆر کۆله‌وار و بێ به‌رهه‌من له رووه رۆشنیرییه‌کان و هه‌رده‌م وابه‌سته‌یه‌کی ملکه‌چی سیاسته‌بازه‌کانن و ته‌نانه‌ت له‌وانیش ناهۆشیارتر و نه‌زانترن، ئه‌و دوو مام وه‌ستایه‌ش که له سه‌رێ باسمان کردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆران که‌چی تێڕوانین و بۆچوونه‌کانیان بۆ دامه‌زرانی زمانه‌کی یه‌کگرتیی کوردی هه‌ر زۆر ناوچه‌گه‌ر و زاراوه‌په‌رست و نه‌زانانه بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌دا به جۆره‌ک که سه‌ر به هه‌ش پێیان پێبکه‌نێ، ئاخه‌ر که‌نگێ سه‌رده‌می ئه‌وه مایه که زمانناسیی و شاره‌زایانی زمان ته‌نیا به‌و (دکتۆرا)یه پێوانه بکرێ که له ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمیی هیشک و برینگ – که ته‌نیا به مه‌به‌ستی نازناو و په‌یداکردنی کار خوێندنی بۆ ده‌که‌ن – به ده‌ستێ دێنن به تایبه‌تیش له ناوه‌نده ئه‌کادیمییه‌کانی کوردستان که هه‌ر به حوجره‌ی فه‌قێیان ده‌چن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بێی له روانگه‌یه‌کی ته‌سکی خۆپه‌رستیی و شارچییه‌تی و ناوچه‌گه‌ریی بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زرانی زمانی یه‌کگرتیی کوردی بده‌ی!؟
فره فره ئه‌فسووس که خاوه‌ن دکتۆرایه‌کانی نێو میلله‌ته‌که‌ی ئێمه له سیاسه‌تمه‌داره سیاسه‌تبازه نه‌خینده‌واره‌کان نه‌زانتر و کۆله‌وارتر و به‌ربادتر و ته‌نانه‌ت شارچیتر و ناوچه‌گه‌رتر و زاراوه‌په‌رستتریشن! هه‌ر باشیشه تا ئێستا ئه‌و میلله‌ته له‌ده‌ست ئه‌و به‌ناو خاوه‌ن دکتۆرایانه ئه‌ونده خۆی راگرتییه و وه‌ک هه‌نده‌ک میلله‌ت نه‌بوویته ئاردی نێو دڕک!