شەوقی سەباح : وەک دەبینین بۆماوەی چەند سالێکە بەتایبەت لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق کرانەوەی کوردستان بەڕووی وولاتانی بیانی و ئاشنا بوون بە کلتور و ئەوپێشکەوتنانەی کە لە وولاتانی ئەوروپاو ئەمریکا ھەیە ئەم پێشکەوتنانەشیان بەھۆی
گرنگی دان بەبوارەکانی خوێندن ولێکۆلینەوەی زانستی و پسپۆری لەبواری جیاجیا بەدەست ھێنانوە ,ئەمەش وای کرد کە لەکوردستان خەلک بەشێوەیەکی باشتر لەجاران مندالەکانیان بخەنەبەرخوێندن و بۆکارئاسانی حکومەت ھەندێک قوتابخانەی لەشوێنەجیاجیاکانی کوردستان کردەوە تاِرادەیەک کاراسانی باشتری لەجاران بۆ کردن ,کارئاسانیش بۆئەوکەسانەش کرا کەلەکاتی خۆیدا نەیان توانیوە خویندن تەواوبکەن توانیان بڕوانامەلەقۆناغە جیاجیاکانی خوێندن بەدەست بێنن ,ھەروەھا زانکۆی نوی کرایەوە رێژەیەکی زیاتر لەخوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانکاکان وەرگیران , بەلام ھەرجێکەی دەستخۆشییە بۆ ئەوکارانەی کەکراوە ,بەلام گرفت ھەرھەیە وبەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە دەبینین سالانە رێژەیەکی زۆر لەخوێندکاران و لەزانکۆو پەیمانگاکان تەواودەکەن پسپۆری لەبوارەجیاجیا کاندا پەیدادەکەن ,بەلام دواتر گرفتی دامەزراندن و نەبوونی کار روو بەروویان دەبیتەوە ,بەجەند خاڵێک ھەندێک لەھۆکارەکان کەدەبنەھۆی جیاوازی ئاستی خوێندکار و گرفتەکانیان کەلەدواتردا رووبەروویان دەبیتەوە باسییان لێوەدەکەم.
یەکێک لە گرفەتەسەرەکیەکان نەبوونی یەکسانی لەدابین کردن ودروست کردنی قوتابخانە و دابین کردنی پێداویستیەکانی خوێندن بۆ خوێندکار,لەسادەترین نمونەوە سەیر بکەین دەبینین ھەندێک شوێن (رەوزە )لەسەر پیشکەوتوترین مۆدیل و دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانیان بۆیان دروست کراوە ,بەلام سەیردەکەین مندالانی ھەندێک لەقەزاو نەحیەوگوندەکان بی بەشن لەم خزمەتە بۆیە لەم کاتەدا جیاوازی گەورە ھەرلەسەرەتای مندالیەوە لەنیوان مرۆڤەکان دروست دەبێت و رەنگدانەوەشی دەبێت لەسەریان لەکاتی گەورە بوونیاندا ئایا ئەو شوێنانەی بی بەشن لەم پێداویستە چ تاوانی گیان ھەیە ,بۆ یە ھەر لەسەرەتاوە بەجیاوازییەوە دەست پێدەکات نایەکسانی دروست دەبیت .
دەبینین جیاوازی گەورەلەناوەندەکانی خوێندن ھەیە ,چەندین قوتابخانەی ئەھلی تایبەت کراوەتەوە کۆمەلێک لەڕووی مادییەوە باشن سود مەندن لێی ھەندێکیش توانای مادییان کەمە ناتوانن لە و خوێندنکایانەدا بخوێنن ئەمەش دیسان جیاوازی گەورە دروست دەکات لەنێوان قوتابیەکاندا ,لەخوێندنگا ئەھلیەکاندا بەسیستەمی تازە و خوێندکاری کەم لە پۆلەکاندا بەلام لە خوێندنگا حکومیەکانادا نەبوونی پێداویستی تەواو قوتابی زۆر جیاوازییەکی زۆری دروست کردوە لەنیوان قوتابیان وناوچە جیاوازەکان .
یەکێکی تر لەگرفتەکان سیستەمی خوێندنە ,خراپی سیستەمی خوێندن ڕەنگدانەوەی تەوای ھەیە لەسەر خوێنکار بەدرێژای خویندنی تاوەکو خوێندن تەواودەکات ,دەبینین قوتابی یاخود خوێنکار تاوەکو ئامادەی تەواو دەکات ٨ سال زیارتر ئینگلیزی وعرەبی دەخوێنن بەلام دوای دەرچونیان لە دوانزەی ئامادەی نە عرەبی دەزانن نە ئینگلیزی ,بووتە گرفتیکی گەورەش بۆ خوێندکاران لەزانکۆ چونکە ھەندێک لەمەنھەجەکان ئینگلیزی وعرەبی یە خوێنکار ڕاستەوخۆ لەیەکەم قۆناغی زانکۆیان ڕووبەروویان دەبیتەوە دەبیتەگرفتێکی گەورەش بۆیان چ بۆخویندکار ج بۆ مامۆستا تائێستاش چارەسەر نەکراوە.
بەم ھەموو جیاوازیانەوە خوێندکار دەچێتە زانکۆ بەیەک شێوەش مامەلەیان لەگەل دەکرێٍت چ ئەوەی لە رەوزەو قوتابخانەی ئەھلییەوەھاتبیت ج ئەوەی نە رەوزەی بینیوەو نەقوتابخانەی ئەھلی ,لە قوتابخانەی کۆن و خوینکاری زۆر تەواوی کردوە .
بەم ھەمووجیاوازیەوە خوێنکار بەھەرشیوەیەک بیت خویندن تەواودەکات ,دواتر گرفتی دامەزراندن ھەلی کاری بۆ دروست دەبێت ,کۆمەلیک دادە مەزرین وکۆمەلیکیش بێکار ,سەیردەکەی کۆمەلیک گەنج توانایەکی باش بیکار دەمیننەوە یان کارێک دەکەن زۆر دورە لە پسپۆری وتوانای ئەوەوە .
دەبنین حکومەت نەی توانیوە پلانێکی وا دابنێت چارەسەری ئەم گرفتی بێکارییە بکات ,سالانە بۆ کپ کردنەوەی بێکاری چەندین دەرچووی زانکۆ و پەیمانکا دادەمەزرێنێت ,بەلام سەیر دەکەین ئەم کارە لەجوارچێوەی پلانێکی گشتگیر و تۆکمەدا نەکراوە سالانە سەرھەلدەداتەوە ,حکومەت نەیتوانییوە بەدیلیک لەبری دامەزراندن بۆ خوێندکاران دابنێت ھەرپشتی بە دامەزراندن بەستوە ,نەتوانراوە گرنگی بدریت بەدروست کردنی شەریکات و کۆمپانیا لە بوارەجیاجیاکاندا , تاوەکو بتوانرێت سود لەتواناو تاقەی ئەو دەرچوانەی زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگرن و بتوانرێت وەک دەوامە حکومەیەکەبەخزمەت بۆیان حساب بکریت ,بەلام دەبینین کۆمپانیای زۆر ھاتوە لەدەرەوە لەکوردستان ئیش دەکەن ھەموو کارمەند و کرێکاریکیان لەگەل خۆیان ھیناوە ,بۆیەنەتوانراوە سود لەتاقەی ئەوگەنجانە وەربگیرێت .
پێویستە حکومەت و لایەنەبەیوەندی دارەکان بەتایبەت وەزارەتی بەروەردە و وەزارەتی خویندنی بالا ھەولی تەواو بدەن بۆچارەسەرکردنی ئەم گرفتانە ,تاوەکوبتوانرێت سوود لەم تواناو ھێزەگەورەی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و گەنجان وەربگیرێت ,ئەوبێزارییەی کە دروست بووە لە لای دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان رەنگدانەوەی نەبێت بۆ ناو ئاستەکانی تری خویندن بێ ھیوایان نەکات لە خوێندنەکەیان بەھیوام ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت .