شەرابی دوونیا شادم ناکاتەوە
گەر تا زەردەی خۆریش دانیشم
دوا پێکی بخۆمەوە
گۆشەی هیچ مەیخانەیەک
وەک گۆشەی دڵت نامگرێتە خۆی
با ساقیەکەنی حۆریش بن
حۆری من بەتەنیا هەر تۆی
ئاخر من بڵێم چی
کە زویر ئەبی پەستی ئەمگرێ
خۆشم حەز ناکەم ئاوابم
شەرابی دوونیا نەمگرێ
پەیوەند ئەحمەد