هونەرمەندى لاو (محەمەد عبدولقادر) یەکێکە لە هونەرمەندە تازە پێگەیشتوەکانى کوردە. محەمەد لە ساڵى 1989 لە وڵاتى (فلەندا) لەدایک بووە جگە لەگۆرانى گوتن وەک موزیکژەنیش کار دەکات، لەسەردانى ئەم جارەى بۆ کوردستان سەبارەت بە یەکەم بەرهەمى تایبەت بە ماڵپەرەکەمانى ڕاگەیاند: من ئەوە بۆ دووساڵ دەبێت کار بۆ هونەرى کوردى دەکەم، هەروەها لەزۆربەى بۆنە و ئاهەنگە کوردیەکان بەشدار بووم، ئێستا خەریکى کۆتاى پێ هێنانى گۆرانیەکم بەناوى (کە تۆم ناسیى) ئاوازى و هۆنراوەى بەڕێز(دلۆڤان ئاکریە)هەروەها کارى دەنگیش لەلایان (سەباح ئاکریە) و کارى موزیکیشى لەلایان موزیکژەنێکى فلەندى بەناوى(میکا تاریمۆ) بۆى ئەنجام دراوە.
جێگاى ئاماژە پێدانە هونەرمەندى لاومحەمەد جگە لە زمانى کوردى بە هەردوو زمانى ئینگلیزى و فلەندیش گۆرانى دەڵێ.