چاوەکانم لە پێڵوی برژۆڵەم
نەرم نەرم بۆ تاوێ داخست
روانیمە خۆر ئاوابون
ئای لەو وێنە رۆمانسیە
جا تۆ بڵێی ئەمە وێنەبووبێ!
کە ئێوارە هات ژانی شعرێکم گرت
لە ناوەرۆکیا چەند رەستەیە لەدایک بوو
لەوە ئەچوو جیا لەرۆژانیتر بێت
چونکە دەستی نەرمم بەتالێ لە
وشەکانیا هێواش هێواش
بەرەو هەستێکی پر ئالۆزی ئەبەرد
تۆ ئەو وێنەیەت لەیادە
لە کەناری روبارەکە
کە وێنەی دوو دلو دوگول بوو
تۆ ئەو ساتە جوانەو لەیادە
کە لە قەدی دارەکە هەلکەنرابوو
وێنەی دوو کەس کرابوو
لەیەک رووباردا وێنەی
دووسەرچاوە کرابوو
بە گەورەی بەو بەر چیای حەمریینەوە
نەخشەی کوردستان نەخشێنرابوو
سرودی نیشتیمانی تیا نوسرابوو
ئەی وەتەن فیدای پرچی خاوتم
روانینی چاو لە پەرکلی ژنانتم
ئەی وەتەن ئەی وەتەن
کە ئێوارەهات دەرگای دلی دلدارتم
ناسکیو دولبەری کچانتم
سەبرێ بگرە لە پێنوسم
هەتا پر بەدل بنوسم
ئاشقم من ئاشقی خاکتم
خاکی بێکەسی داماوتم
ئاشقی داوێنی ئاگراویتم
نەحلەت لە چوار دەوری ولاتم
سارا رەشید ئەفەندی
٩/٨/٢٠١١