کچە هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کەژێ هاوتا) گۆرانییەکی تازە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی تۆمار و کلیپ کرد، ئەو گۆرانییە ئاواز و هۆنراوەکەی لەلایەن هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد)ـی باوکی ئامادە کراوە، دوای بڵاو بوونەوەی لەکەناڵەکان، وابڕیاڕە بەشداریی بکات لە فیستیڤاڵی ساڵانەی وڵاتی (ئوردن) کە ساڵانە بۆ چالاکی مناڵان لە سەر ئاستی چەندیین وڵات رێکدەخرێت.
(کەژێ) ئەو گۆرانییە بەتەنیا تۆماری دەکات و واتە گۆرانییەکە لەگەڵ باوکی نە گوتووە ئەم جارە،هەرچەندە ئەو لەسەرەتایی دەرکەوتنی دا لەگەڵ باوکی بەهاوبەشی گۆرانییەکانیان تۆمار کردووە، بەڵام ئەو بەرهەمە بەتەنیا بەدەنگی خۆی تۆماری کردووە.
لە میانەی لێدوانێکی دا (کەژێ هاوتا ئەسعەد) گوتی : “ماوەیەکە لەلایەن چەند کەناڵێکی ئاسمانی دەرەوە، بەتایبەتی کەناڵە عەرەبیەکان داوا لەمن و لەباوکم کراوە، کەچەند بەرهەمێکیان پێش کەش بکەین، بەتایبەتی کەناڵی نیل و تیور الجنە و درێمی ئوردەنی و چەند کەناڵێکی دیکە، ئەوە بوو باوکم بڕیاری ئەوەی دا گۆرانییەکم بە هەردوو زمانی کوردیی و عەرەبی بۆ ئامادە بکات.
هەروەها (کەژێ) گوتیشی : “ئەو گۆرانییەی کاری تۆماری دەنگی تەواو بووە، بە سپۆنسەری کۆمپانیای “هۆڵی کورد” لە رێگەی کەناڵی ئاسمانی تیور الجنە و نووسینگەی کەناڵی ئاسمانی الجزیرە و پەیام بۆ (22) کەناڵی عەرەبی دەنێردرێت و ئەو کەناڵانەش بە ئیمێل و ئەدرێسی پۆستی تایبەتی خۆیان و ناونیشانی خۆیان بۆ باوکم و کۆمپانیای هۆڵی کورد ناردووە، بۆ ئەوەی دوای تەواو بوونی گۆرانییەکە بۆیان بنێرین، هەروەها ئەو گۆرانییەی من بەشداریی دەکات لە فیستیڤاڵی ساڵانەی مناڵان لە وڵاتی (ئوردەن)، دوای ئەوەش خۆم لەوێ ئامادە دەبم بۆ وەرگتنی ئەنجامی فیستیڤاڵەکە”.
(کەژێ هاوتا) دەربارەی کلیپی گۆرانییە تازەکەی گوتیشی : “لە چەند رۆژی رابردوودا کاری کلیپی گۆرانییەکە لە نێو سرووشتی دیمەنی کوردستان و بە بەشداریی چەندیین مناڵی کورد، بەجل و بەرگی کوردیەوە، دەستکرا بەکاری وێنەگرتنی گۆرانییەکەو لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی کلیپەکە کۆتایی پێدێت”.
لە کۆتایی دا کچە هونەرمەند (کەژێ هاوتا) : “سوپاسی رۆڵی باوکی کرد، کە زۆر هاوکارە لەگەڵی دا، هەروەها زۆر ماندوو لە تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە تازەیەی، بۆ ئەوەی گۆرانییەکانی بە شێوازێکی تازە و بە ئەدایەکی زانستیانە پێش کەش بکات.
چرا تیڤی